وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، ڕۆژی ھەینی ڕابردوو لەلایەن بەرپرسی ئەمنیی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەولێر ئاگادارکراونەتەوە کە حاڵەتێکی دزیکردن لەناو کۆگاکەیان ڕوویداوە و دوای بەدواداچوونی پۆلیس دەرکەوتووە کە دوو کارگوزاری کورد لە بارەگاکە ئەو لاپتۆپانەی دزیوە.
ڕاشیگەیاند، لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە ئاشکرا کرا کە ئەو کارگوزارانە لە ڕێگەی حاویەی زبڵەوە لاپتۆپەکانیان شاردووەتەوە و بردوویانەتە دەرەوەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و لە بازاڕ لاپتۆپەکانیان بە کەسێک فرۆشتووەتەوە.
وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ڕاشیگەیاند، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەین. بە وتەی بەرپرسانی ئەمنیی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ھەر لاپتۆپێک بە ١٧٠٠ دۆلار کڕدراوە بەڵام کارگوزارەکان لاپتۆپەکانیان بە ٢٥٠ دۆلار فرۆشتووە.
وتیشی، پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ کوردە و لەناو کوردیشدا بۆ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە.
وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ناوخۆ، ڕێککەوتنێکی لێکتێگەیشتیان بۆ کردنەوەی ئەو بەشە ئیمزا کرد، کە ساڵانی خوێندن تێدا دوو ساڵە و دەرچووانی بەشەکە بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی لە بواری بەڵگەکانی تاوان وەردەگرن.
وەفدێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەدواداچوونی ئۆپەراسیۆنەكانی پێشمەرگە و پڕكردنەوەی پێویستییە سەربازییەكان سەردانی میحوەری دوویان كرد لە كفری، لەگەڵ فەرماندە و پلەدارانی میحوەرەكەدا كۆبونەوە.
"جەمال مەنتك"سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، هەموو پێویستییەكانی پێشمەرگە لە سەنگەرەكان پڕ دەكەنەوە و پلانی سەربازی گونجاویان داناوە بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش.
مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند، لە دوای دابەزاندی بەھای دیناری عێراقییەوە بڕی یەدەگی دراوی قورسی بیانی لە ٤٨ ملیار دۆلارەوە بۆ ٦٤ ملیار دۆلار بەزبووەتەوە.
وتیشی، بەراورد بە ساڵی رابردوو لە ئێستادا ئابووری عێراق باشتر بووە. پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق باسی لەوەش کردووە، دەستیان بە گفتوگۆ کردووە لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی قەرز، بەڵام بڕی ئەو قەرزەی ئاشکرا نەکرد کە بەنیازن وەریبگرن.
بایدن فەرمانیشی کردوە بە زوترین کات ھاوکاری پێویست بگەیەنرێتە دانیشتوانی ویلایەتی کنتاکی.
بە وتەی ئەندا بەشیر حاکمی ویلایەتی کنتاکی، تا ئێستا لانیکەم ٨٠ کەس بەھۆی زریانەکەوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام مەترسی ئەوە ھەیە ژمارەکە بۆ ١٠٠ کەس بەرز ببێتەوە.
رۆژی یەکشەممەش جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، زریانەکە یەکێکە لە بەھێزترین زریانەکان لە مێژووی ئەمریکادا.
سەرەڕای ئەوەی بەردەوام لە لایەن وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و ناتۆشەوە ھەڕەشە لە روسیا دەکرێت لەبارەی رەوشی ئۆکراین، بەڵام ئەو وڵاتە لە ناردنی ھێز بۆ سنورەکانی ئۆکراین بەردەوامە و رۆژانە ھێزی زیاتر دەنرێت، لەبارەی ئەو پێشلکاریانەی روسیاش، وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەو ماوەی دوو رۆژە لە کۆبونەوەدان، ھەموشیان کۆکن لەسەر سزادانی روسیا ئەگەر و ئەو پێشلکاریانەی دەیانکات رایاننەگرێت.
لیز ترەس وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر روسیا ئۆکراین داگیر بکات، باجەکەی زۆر قورس دەبێت.
وتیشی، فلادیمیر پۆتن سەرۆکی روسیا ھیچ کات بیر لەوە ناکاتەوە سزای ئابوری بەسەردا بسەپێنرێت کەئەوەش ئەگەر روبدات زۆر قورس دەبێت لەسەر وڵاتەکەی.
کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنوسانی جیھانیی CPJ لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاندووە، لە ئەمساڵدا ٢٩٣ رۆژنامەنوس بەھۆی کارەکانیانەوە لە زینداندان و ١٨ رۆژنامەنوسیش کوژراون، بەپێی راپۆرتەکە، لە عێراق چوار رۆژنامەنوس لە زیندانن ئەوانیش رۆژنامەنوسانی دەڤەری بادینانن و بریتین لە شێروان شێروانی و گۆھدار زێباری و قارەمان شوکری و ئومێد بەرۆشکی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، چین خراپترین وڵاتە بۆ کاری رۆژنامەوانی و ٥٠ رۆژنامەنوس لەو وڵاتە زیندانیکراون، میانماریش لە پلەی دووەمدایە و میسر و ڤێتنام و بێلاڕوس و تورکیا پلەی سێیەم تا شەشەمیان گرتووە.