بنکەی بایۆمەتری مووچەخۆران بە شێوەی ھەمیشەیی لە ھەڵەبجە کرایەوە
کوردسات نیوز
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
سامان حەمە ئەمین بەڕێوەبەری خانەنشینی ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بنکەکە کراوەتەوە و ھەر کەسێک لە سنووری ھەڵەبجە و قەزا و ناحییەکانی بارکۆدی نییە یان ونی کردووە یان ھەر کێشەیەک لە بارکۆدەکەیدا ھەیە، پێویست ناکات سەردانی سلێمانی بکات و لە بنکەی پشکنینی بایۆمەتری مووچەخۆرانی ھەڵەبجە کاری پێویستی بۆ دەکرێت.



