هەواڵەکانهەواڵەکان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەکات بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردن ، داواش لە ھێزە کوردستانییەکان دەکات بەیەک ھەلوێستی کوردستانییەوە کار بۆ بەدەستھێنانی مافە نەتەوەییەکان بکەن.

وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی کرد بۆ پەسەندکردنی دەرەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەخت و رایگەیاند وێڕای ھەرتێبینییەک لەسەر پرۆسەکە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن و دەرەنجامی بەدەستھاتووی ھێزە براوەکان دەکەن.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، کاتیەتی ھەموو لایەنەکان ھیمەتی سیاسیی دەست پێبکەن بۆ ئەنجامدانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە پێکھاتەی نوێیەوە، قەوارە و ھێزە سیاسییەکانیش رێوشوێنە دەستورییەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ دەستپێبکەن، بۆ ئەو مەبەستەش بە گیانی پەرۆشی و دەربەستی نیشتمانییەوە گفتوگۆ و راوێژی پێویست بکەن، لە پێناو پارێزگاری لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق، کە ئاستەنگی زۆری لە پێشە بۆ پاراستنی رەوتە دیموکراتییەکەی.

راشیگەیاند، وەکو ھێزەکانی کوردستان ئەرکی سەرشانمانە بەیەک ھەڵوێستی کوردستانییەوە  ریزەکانمان پتەو بکەین بەرەو بەدەستھێنانی مافە نەتەوەییەکان و داکۆکیکردن لە شایستە دەستوورییەکانی گەلی کورد لە بەغداد، چونکە قۆناغی نوێ ئەرکی نوێ دەخاتە ئەستۆی ھەموومان و وەکو یەکێتیش ھەنگاوەکانی داھاتوومان دەخەینە خزمەتی ئەو ئەرکە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
محەمەد ھاشمی سەرپەرشتیاری ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، تا ئێستا ٣٤ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لە سەرتاسەری وڵات تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش ١٥ حاڵەتیان لە تاران، پێنج حاڵەت لە مەشھەد، پێنج حاڵەت لە ھۆرموزگان، دوو حاڵەت لە بوشەھر، دوو حاڵەت لە شیراز و لە ھەریەک لە شارەکانی ورمێ و ئەسفەھان و بابول و کەرەج و ئەراکیش، حاڵەتێک تۆمار کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ٨ کەسیش لە پارێزگاکانی یەزد و بوشەھر و ھۆرموزگان و گوڵستان رەوانەی نەخۆشخانە کراون کە گومانیان لێدەکرێت توشی ئۆمیکرۆن بووبن.
ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێرانیش رایگەیاند، ھیواخوازن بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان پێویستییان بە گرتنەبەری رێوشوێنی نوێ نەبێت، بەڵام ئەگەر ئۆمیکرۆن بەو شێوەیەی ئێستا پەرەبسەنێت، ناچار دەبن رێکارەکان توند بکەنەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ڕێکخراوەکە بارەگاکەی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە و لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا پێنج ئۆپراسیۆنی دەریاییان ئەنجامداوە و سەرجەم ئەو ٤٥٠ کۆچبەرەیان لەناو بەلەمدا لە قوڵایی دەریای ناوەراستدا ڕزگار کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناو کۆچبەراندا ژنی دووگیانی تێدایە و منداڵێکشیان لەگەڵدایە تەمەنی تەنھا ١٤ ڕۆژە و لە ئێستادا سەرجەمیان لەسەر کەشتی ڕێکخراوەکەیانن.
کەشتی ڕێکخراوی سی ۆوچ ی ئەڵمانی لە ساڵی ٢٠١٧ لە دەریای ناوەڕاست و کەنارە ئاوییەکانی لیبیادا چالاکی ھەیە و تا ئێستا دەیان ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی ئەنجامداوە و بە سەدان کۆچبەری لە خنکان ڕزگار کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوربانییەکان خەڵکی ئیدارەکانی راپەڕین و سۆران و زاخۆ و قەزای دەربەندیخان و شاری ھەولێرن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەر ئەرکی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تەرمی (سێبور سلێمان مەنگوڕی)لە بەریتانیاوە گەیشتەوە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
سێبور سلێمان مەنگوڕی، تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی ناحیەی ژاراوەی قەزای پشدەرە و ماوەی چەند ساڵێکە لە شاری نۆتینگھام لە بەریتانیا دەژیا و چەند ھەفتەیەک لەمەوبەر لەروداوێکی دڵتەزێندا گیانی لەدەستدا.




 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"روحەڵا لەتیفی" وتەبێژی پۆلیسی گومرگی گشتی لە ئێران رایگەیاندوە ، وەک رێکارێک بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن ، بریاریانداوە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ سنورە وشکانیەکانیان بە رووی گەشتیاراندا لەگەڵ تورکیا و عێراق و ئەفغانستان و ئازربێجان و ئەرمینیا و پاکستان  دابخەن ، بەڵام جوڵەی بازرگانی و گەشتە ئاسمانییەکان بە ئاسایی دەمێننەوە ، رونیشیکردۆتەوە کە بڕیارەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە مۆڵەتی مانەوەی ئێران یاخود ڤیزای خوێندن و بازرگانی و گرفتی تەندروستیان ھەیە .
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فێستیڤاڵەکە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی و بە ناونیشانی "ڕێژنەبارانی وشە لە یادەوەری دنیادا دەماژێنێتەوە" لە تەلاری ھونەر لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت. دەزگای میدیایی کوردسات سپۆنسەری میدیایی دەکات و بڕیارە سێ رۆژ بەردەوام بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بە پێی دواین زانیاریی کە دەست پەیامنێری کوردسات نیوز کەوتوە، کۆبونەوەکە بۆ رۆژی دوو شەممە دواخراوە، راگەیاندنی دادگای باڵای فیدراڵی ئەوەی بە پەیامنێری کوردسات نیوز راگەیاندوە، کە کۆبوونەوەکە بۆ دوای پشوەکانی ساڵی نوێ نییە و رۆژی دوو شەممە دۆسیەکە یەکلایی دەکاتەوە. پێشتر بڕیار درابوو دادگای فیدراڵی عێراق ٢٢ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر ئەو تانانە بدات. کە لە لایەن "ھادی عامری" سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتحەوە پێشکەشکراون.  


"ھادی عامری" سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتحیش لەسەر ئەو سکاڵایانەی پێشکەشی کردوون وتوویەتی، دژی ھیچ لایەنێک نییە، بەڵکو دژی ئەدای خراپی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانە، چونکە رێوشوێنەکانی کۆمیسیۆن وایکرد، ملیۆنان عێراقی لە مافی دەنگدان بێبەش بن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بڵاوی کردەوە، تیمەکانیان لە کەناراوەکانی شارۆچکەی دیکیلی لە پارێزگای ئیزمیر ٦٦ کۆچبەری نایاساییان لە بەلەمێکدا  رزگار کردوە، کە لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کراونەتەوە. ھاوکات تیمەکانیان لە کەناراوەکانی شارۆچکەی چەشمە ٥٠ کۆچبەری تریان رزگار کردوە، کە لەلایەن یۆنانەوە رەوانە کراونەتەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، لە کەناراوەکانی شارۆچکەی دیکیلی ٦٥ کۆچبەر و لە کەناراوەکانی شارۆچکەی ئورلا ١١٤ کۆچبەری نایاسایی دەستگیر کراون، کە دەیانویست بە رێگای نایاسایی لە تورکیاوە بچنە ئەوروپا. ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا راشیگەیاند، کۆچبەرەکان دوای کۆتاییھاتنی رێکارە یاساییەکانیان رەوانەی بەڕێوبەرایەتی کۆچی پارێزگای ئیزمیر کراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بەكر عەلی" سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا رایگەیاند، نابێت حكومەتی هەرێم لە ئاست قوربانیانی كۆچ بێدەنگ بێت و دەبێت رێگری لە كۆچكردن بكات، یاخود دیاردەكە كەم بكاتەوە، ئەوەش لە ڕێی رەخساندنی هەلی كار و بەشداریپێكردنی گەنجان لە كایەی سیاسی و حكومڕانیدا. وتیشی لە كۆی ١١ تەرم لە دەڤەری راپەڕین" حەوت"یان دۆزراوەتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"یەحیا ڕەسوڵ" وتەبێژی فەرماندەیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بە مەبەستی لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش و پاککردنەوەی ناوچەکە لە کە ناو بەناو ھێرش دەکەنە سەر ھێزە ئەمنییەکان و ھاوڵاتیان، ئۆپراسیۆنێکیان لە دەوروبەری رێگای کەرکوک - بەغداد لە زنجیرە چیاکانی حەمرین دەستپێکرد.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئۆپراسیۆنەکە بە ھەماھەنگی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای دیالە و بە سەرپەرشتی لیواکانی یەکی پیادەی سوپا و فەرماندەیی پۆلیسی دیالە و فەرماندەیی تەوەری حەشدی شەعبی لە دیالە و فەوجی ھێزە تایبەتەکان و ھێزێکی سەر کاردانەوەی خێرا بە پشتگیری ھێزی ئاسمانی سوپای عێراق لە پێنج قۆڵەوە دەستپێکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"دەمیرتاش" لە چەند تویتێکدا نوسیوێتی، ئەگەر کاندیدی ھاوبەشی ئۆپۆزسیۆن بووایە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، ئەوا لە زیندانیشەوە بەسەر "ئەردۆغان"دا سەرکەوتنی بەدەستدەھێنا، دەشڵێت ئۆپۆزسیۆن گومانی نییە لە سەرکەوتن بۆیە "ئەردۆغان" نایەوێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت. 
"دەمیرتاش" لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە زینداندایە و ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا ھەندێک پێیانوایە ئەم حکومەتەی ئێستای تورکیا دەتوانێت ساختەکاری بکات و سەرکەوتن بەدەست بھێنێتەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سلێمان سەعید" قائیمقامی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، تیمی حكومەت لەگەڵ تیمێكی خۆبەخش ئامادەكارییان كردووە بۆ گەڕانەوە و بەخاكسپاردنی پوربانیانی رێگەی كۆچی ناسایی و وتیشی بەهۆی ئەو كارەساتەوە بڕیاردراوە هیچ بۆنەیەكی سەری ساڵ لە قەزاكە نەكرێت. 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرەبەیانی ئەمرۆ لە گوندی دەرەدۆینی قەزای دەربەندیخان ، تەرمی كرێكارێك گەیەندرایە پزیشكی دادوەری و كرێكارێكیش بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی.  
"د. رزگار مەجید" لە پزیشكی دادوەری دەربەندیخان بە كوردسات نیوزی راگەیاند ، روداوەكە بەهۆی دروستبونی غازی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆنەوە رویداوە و ئەو دوو كرێكارە كە لە كارگەی بەردی دەرەدۆینی كاریان كردوە ، ئاگری خەڵوزیان بردۆتە ژوەرەكەیانەوە و بەو هۆیەوە گازی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن لە ژورەكەدا دروستبوە و یەكێك لە كرێكارەكان گیانی لەدەستداوە و یەكێكی تریشیان گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
عامری ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، ھاوپەیمانی فەتح دژی مانەوەی ئەمریکایە لە عێراق لە ژێر ھەر ناونیشانێکدا بێت و مانەوەی راوێژکارە ئەمریکییەکانیش کە بە پێی رێککەوتنێکی نێوان بەغداد و واشنتۆن ماونەتەوە رەتدەکەنەوە ، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح راشیگەیاندوە ، پەیامەکەی بۆ ئەمریکا و حکومەتی عێراق لەبارەی مانەوەی ئەمریکاوە روونە و سەروەری عێراق ھێڵی سورە و بە ھیچ شێوەیەک سازشی لەسەر ناکەن .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"مەھدی رەشید حەمدانی" رایگەیاند، ئێران ٥ روباری گرتۆتەوە کە دێنە عێراقەوە و بەھۆیەوە چەندین پارێزگای وڵاتەکە تینوو بوون، وتیشی نزیکەی ساڵێکە ئێران وەڵامی داواکارییەکانی عێراق ناداتەوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی ئاو، بۆیە بە نیازن ئەو پرسە بە نێودەوڵەتی بکەن دژی پێشێلکارییەکانی ئێران لەسەر ئاوی عێراق. وتیشی، نوسراوی رەسمییان ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە بۆ ئەوەی رۆڵی خۆی ھەبێت لە دانوستانی نێودەوڵەتی، بە نمونە لەگەڵ دادگای دادی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...654655656657658...1000