هەواڵەکانهەواڵەکان

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران راگەیەنراوێکی سەبارەت بە روداوەکانی دەریای ئیجە بڵاوکردەوە و رایگەیاند/ بەھۆی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمی  کۆچبەران لە نزیک کەناراوەکانی یۆنان ژمارەیەک کۆچبەری کورد بوون بە قوربانی و ژمارەیەکی تریش تائێستا بێسەرو شوێنن.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لە روداوەکەی ٢١ی ١٢ دا لە نزیک دورگەی (سانتۆرینی)  یۆنان ٢٣ کۆچبەری کورد بێسەروشوێن بون و ٧ کۆچبەریش رزگارکراوە، کە ٤ کەسیان لە بنکەی پۆلیسی یۆنان ماونەتەوە و منداڵێکیش لە ژێر سەرپەرشتی خێزانێکی یۆنانیدایە و ٢ کۆچبەریش ئازادکراون.
لە روداوەکەی( ٢٣ی ١٢)شدا  لە نزیک  یۆنان تەرمی ٩ کۆچبەری کوردی ھەرێم دۆزراونەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ ئەسینا، ٥٧ کۆچبەریش رزگارکراون، لیژنەیەکیش لە باڵیۆزخانەی عێراق پێکھێنراوە بۆ ئەوەی سەردانی ئەو ٥٧ کۆچبەرە بکەن.
جەختی لەوەشکردۆتەوە، ھەموو ھەوڵیکیان خستۆتەکار بۆ ئەوەی تەرمی ھیچ کۆچبەرێکی کورد لە یۆنان بەخاک نەسپێردرێت و بیانگەڕێننەوە بۆ  شوێنی  خۆیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بە پێی ھەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، لە کەناراوەکانی سەر بە پارێزگای (ئایدن) لە باشوری خۆرئاوای تورکیا ، ٣٢ کۆچبەر  کە لەناو بەلەمێکی لاستیکیدا بوون و ڕەوانەی  سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابونەوە رزگارکران .

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کۆچبەرەکان کە کەسانی بیانی بوون ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کۆچی پارێزگای ئایدن کراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) بە سەرۆکایەتی (پەروین بۆڵدان و میدحەت سەنجار)ھاوسەرۆکانی گشتی ھەدەپە سەردانی پارتی گەلی کوماری (جەھەپە)یان کرد و لەگەل (کەمال کلیچدارئۆغلو) سەرۆکی جەھەپە کۆبونەوە.

لە کونفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پەروین بۆڵدان، رايگەیاند، ھەدەپە پێشنیاری ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئاراستەی (کەمال کلیچدار ئۆغلو) کردووە و چاوەڕیێ وەڵامی ئەوانن. (پەروین بۆلدان) جەختی لەوەشکردەوە، تورکیا پێویستی بە فەرمانڕەواییەکی نوێ ھەیە و ئەوەش بە ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(سەیف بەدر) وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، تا ئەم ساتە ھیچ توشبویەک بە کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری ئۆمیکرۆن تۆمار نەکراوە، بەڵام لە سایەی پابەند نەبون بە ڕێنماییەکانی خۆپاریّزییەوە چاوەڕوان دەکرێت توشبون بەو ڤایرۆسە تۆمار بکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕێژەی توشبون بە کۆرۆنا بەرەو کەمبونەوە چووە و ھیوادارن ژمارەکە بێتە خوارەوە بۆ سفر.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەڵاح جەوھەر بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی ئاسمانی و زەمینی لە وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی ھەرێم بۆ بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، پێدانی لۆگۆو شریتی تاکسی لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامی دەبێت تا سەرجەم تاکسییەکان لۆگۆ وەردەگرن.


لەبارەی رێککاری یاسایی لەگەڵ ئەو تاکسییەکانی تاوەکو سەرەتای ساڵی داھاتوو لۆگۆیان وەرنەگرتووە، وتی، "بەپێی ئەوەی پێشتر بڕیاردرا تا ٣١ ی ١٢ی ٢٠٢١ وادە درابووە تاکسییەکان لۆگۆ لە تاکسییەکان بدەن بەڵام بۆ جێبەجێکردنی رێککاری یاسایی پێویستە نوسرامان ئاراستە بکرێت بۆ ئەوەش تا ئێستا نوسراوی رەسمی بەدەستمان نەگەیشتووە".


 بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی ئاسمانی و زەمینی لە وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی ھەرێم وتیشی، "لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٨٢ ھەزار تاکسی ھەیەو تا کاتی پشووەکانیش لە ھەولێر نزیکەی ١٨ ھەزارو ٥٠٠ تاکسی لۆگۆیان وەرگرتبوو لە دھۆک نزیکی ٨ ھەزار و لە سلێمانیش نزیکەی ٧ ھەزار تاکسی لۆگۆیان وەرگرتبوو".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ئێرنا رایگەیاند، تیمی دانوستانکاری ئێران لە ڤییەنا نیەتپاکی خۆیان سەلماندووە لە خولەکانی پێشودا، بەڵام دەبێت لایەنی بەرامبەریش نیەتپاکی بسەلمێنێت سەبارەت بە ھەڵگرتنی سزاکان، لێپرسراوانی ئێرانیش ھیوادارن  لەم خولەی دانوستانەکاندا، فەڕەنسا رۆڵی باش ببینێت لە گەیشتن بە رێکەوتن.


ئنریکی مورا رێکخەری یەکێتی ئەوروپاش جەختی کردوەتەوە لە گرنگی خێراکردنی دانوستانەکان و بەرەو پێشبردنی.


خولی حەوتەمی دانوستانەکان چەند رۆژێک لەمەوبەر راگیرا، دوای ئەوەی عەلی باقری سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری ئێران گەڕایەوە تاران بۆ گفتوگۆکردن، گەورە دیبلۆماتکارانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیاش راگرتنی دانوستانەکەیان بە نەرێنی وەسفکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، لە ٩ی ئەم مانگەوە ھیچ ھێزێکی ئەمریکی یا ھاوپەیمانی لە عێراق نەماوە کە رۆڵی شەڕکەریان ھەبێت. 


وتیشی، تەواوی بەڵێنەکانیان لە دانوستانی ستراتیژی لە نێوان ئەمریکا و عێراق  جێبەجێ کردووە. 


ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی راشیگەیاند، توانراوە پێش وادەی خۆی کشانەوەکە جێبەجێ بکرێت، چونکە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزی پێشمەرگە لە ھەرێمی کوردستان پێشکەوتنی بەرچاویان بەدیھێناوە و توانای جەنگییان باشتر بووە لە روبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش. 


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ھێزانەشی ماون، ئەرکی سەرەکییان بریتییە لە پێشکەشکردنی  راوێژ و ھاوکاریکردنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان، کە لە ئەنجامی لەناوبردنی تیرۆریستانی داعشدا بە دەستھاتون.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەگەر لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵیدا وەڵامی سکاڵاکان نەدرێتەوە، ئەنجامی ھەڵبژاردن وەک خۆی پەسەند دەکرێت، بۆیە سەدان خۆپیشاندەر لە لایەنگرانی لایەنە ناڕازییەکان لە نزیک دادگای فیدراڵی گردبونەتەوە و بە توندی ئەنجامی ھەلبژاردن رەتدەکەنەوە، ھێزێکی ئەمنی زۆریش لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز بڵاوەیان پێکراوە و رێگە سەرەکییەکانیان داخستووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" لە تویتەر رایگەیاند، لەو ھێرشەی تورکیا کە لە یەکێک لە ماڵەکانی کۆبانیدا و بارەگای رێکخراوێکی لاوانی کردە ئامانج، بەھۆیەوە پێنج کەس کوژران و چوار کەسی تریش بریندار بوون، ئەو ھێرشە بەردەوامی ھەڵسوکەوتی داگیرکارییە و سەلماندی مامەڵەی تورکیا لەگەڵ پرسی کورد لە سوریا چۆنە. 


وتیشی، بەردەوامی ھێرشەکان لێدانە لە ئاسایش و ئارامی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا، داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کار بۆ راگرتنی ھێرشەکانی تورکیا بکات چونکە ھاوڵاتیانی مەدەنی بە ئامانج گرتووە. 


شەوی ٢٥ی ئەم مانگە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بارەگای رێکخراوی لاوانی شۆڕشگێڕی لە شاری کۆبانێ بۆردومانکرد و بەھۆیەوە ٩ کەس بوونە قوربانی.
گەڕا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی مێھر، لەزاری فەرید سپەری سەرۆکی رێکخراوی جەھادی کشتوکاڵیی پارێزگای سنە بڵاویکردەوە، بە ھەوڵی رێکخراوەکە و بە پشتیوانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنە، توانیویانە مۆڵەت بۆ ھەناردەکردنی مەڕوماڵاتی زیندوو بۆ ھەرێمی کوردستان وەربگرن.


ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی مۆڵەتەکە و لە یەکەم جاردا، ھەزار و ١٥٠ سەر مەڕوماڵات بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان لە چەند قۆناغێکدا ھەناردەی ھەرێم دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بە ئامادەبوونی نوێنەری ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح و لایەنە ناڕازییەکانی تر، ھەموو ئەو سکاڵایانەی رەتکردەوە کە لە ئەنجامی ھەڵبژاردن درابوون.
لە ماوەی رابردوودا ھاوپەیمانی فەتح و لایەنە ناڕازییەکان رایانگەیاند، پابەند دەبن بە ھەر بڕیارێک کە دادگای فیدراڵی بیدات. ماوەی ھەشت ھەفتەیە لایەنگرانی لایەنە ناڕازییەکان لە نزیک ناوچەی سەوز لە بەغداد دژی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن خۆپیشاندان دەکەن، ئەمڕۆش پێش دەستپێکردنی دانیشتنی دادگا گردبونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامدا و زۆربەی رێگەکانی ناوشاریان داخست، بەوھۆیەوە سوپای عێراق و ھێزە ئەمنییەکانی تر بۆ ھێورکردنەوەی رەوشەکە لەناوشار بڵاوەیان پێکرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"جەبار یاوەر" ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە رۆژی یەکی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ تا ٣١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ واتە لەماوەی ١١ مانگی ئەمساڵدا، تیرۆرستانی داعش ٢٢٩ جار ھێرشیان کردەسەر پێشمەرگە و سوپای عێراق و ھاوڵاتیان لە کەرکوک و دیالە و خورماتوو و مەخمور و ناوچەکانی سنووری موسڵ.

راشیگەیاند، بەھۆی ئەو پەلامارانە ٣٥٦ کەس شەھیدبوون و ٤٨٠ی دیکەش برینداربوون و ٣٣ کەسیش ڕفێندراون. ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەماھەنگی باش لەنێوانیاندا ھەیە و ماوەی چەند ھەفتەیەکە پەلامارەکانی داعشیان راگرتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە


"سەركەوت كاڕەش" وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، 12 رۆژە گەڕان بەدوای ئەو دوو كەسەی لە لافاوەكەی هەولێر بێسەروشوێن بوون بەردەوامە، لە بەنداوی "عەوێنە"ش دوای مەسحی تەواوی بەنداوەكە لەلایەن تیمەكانی ژێر ئاوەوە، نەتوانرا تەرمی ئەو دوو بێسەروشوێنە بدۆزرێنەوە.

باوكی ئەو منداڵە ١٠ مانگەش داوای كرد راگەیاندنەكان و سۆشیال میدیا پێش رووداوەكان نەكەون و پشت بە لایەنی رەسمی ببەستن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا چەند گوللە تۆپێکیان ئاراستەی گوندی بانکێی سەر بە قەزای باتیفا لە سنوری ئیدارەی زاخۆ کردووەو لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی گوللە تۆپێک لە نزیک ماڵێک ژنێکی تەمەن ٤٢ ساڵ برینداربووەو زیانی مادیش بەر ماڵەکە کەوتووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، دوو رۆژە سوپای تورکیا تۆپبارانی ناوچەکە دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...653654655656657...1000