هەواڵەکانهەواڵەکان

ئەمڕۆ دووەمین ڕۆژی ھەشتەمین خولی دانوستانەکانی ڤییەنا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەڕێوەدەچێت، بڕیارە لیژنەکان دۆسیەکانی پەیوەست بە سزا داراییەکانی سەر "تاران" تاوتوێ بکەن.

"عەلی باقری" گەورە دانوستانکاری ئێرانیش وتی، ئەم خولەی ئێستا تاوتوێی ھەڵگرتنی سزاکان و پێدانی گرەنتی بە "تاران" دەکات، وتیشی سەرەتای ئەم خولە دڵخۆشکەرە و چاوەڕێی ئەنجامن.

"ئینرکی مورا" ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپاش دەڵێت، ھەموو لایەنەکان ویستیان ھەیە بۆ سەرخستنی دانوستانەکان و گەیشتن بە چارەسەر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆو بایدن لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و کۆمەڵەی نیشتیمانیی حاکمی ویلایەتەکان ڕایگەیاند، پلانیان ھەیە لە مانگی داھاتووەوە بە خێرایی ٥٠٠ ملیۆن پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن.


ھەموو پشتیوانیەکی بۆ سەرجەم ولایەتیەکانیش دەربڕی لە بەرەنگاربوونەوەی زیادبوونی ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش پەلاماری خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی فریاکەوتنی ناحیەی سینیەی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین داوە و لە ئاکامدا پۆلیسێک کوژراوە و پۆلیسێکی تریش بریندار بووە.


وتیشی، ھێزێکی پۆلیسی فریاکەوتنی ناوچەکە بۆ پشتیوانی چوون بەرەو شوێنی ڕووداوەکە لەو کاتەدا تیرۆرستانی داعش موشەکێکیان ئاڕاستەی ئۆتۆمبێلەکەیان کردووە و بەھۆیەوە دوو پۆلیسی تر لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا کوژران و سیانی تریشیان بریندار بوون، دواتر تیرۆرستان بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵھاتوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم کە دەست کوردسات نیوز کەوتووە، تیایدا ھاتووە وەزارەت بڕیاریدا بە نەخوێندن و لابردنی ئەو بڕگە و دەستەواژەی ناو چیرۆکی "لاوکێ دەروێشی عەقدی" لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی ١٠ی ئامادەیی لە بەشی خوێندنەوە بۆ ئەمساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان بە لیژنەیەکی تایبەتی پسپۆڕ لە کاردان بۆ پێداچوونەوەی زانستی کتێبەکە و دەبێت بۆ ساڵی خوێندنی داھاتووش واتە ٢٠٢٢-٢٠٢٣ ئەو بڕگەیە لابدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە ئاشکرایکرد، بەرپرسانی ئەمنیی پارێزگای نەینەوا ئاگادارییان بڵاوکردووەتەوە بۆ داخستنی کەمپی ژمارە پێنجی جەدعە لە ماوەی سێ ڕۆژدا.


سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، کەمپەکە ھەزار و ٢٥٠ خێزانی لە کەسوکارەکانی داعشی تێدایە، کە بەھۆی ترسی تۆڵەکردنەوەوە نایانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان لە سنووری پارێزگای موسڵ و بەرپرسانی ئەمنیش ڕێگە نادەن، ھەموو ئەو خێزانانە لە ناو شاری موسڵ نیشتەجێببن، تا ئەو کاتەی ئەستۆپاکی پێشکەش دەکەن.


ھاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، بڕیار وایە ڕۆژی پێنج شەممە کاروانی چوارەمی کەسوکارەکانی داعش لە کەمپی ھۆڵەوە، کە ژمارەیان ١٠٠ خێزانە، بگەڕێنەوە بۆ کەمپی جەدعە لە باشووری موسڵ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەسەن عزاری سەرۆکی کوتلەی سەدر، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە نەجەف ڕایگەیاند، موقتەدا سەدر ڕۆڵی گەورەی ھەیە لە پاڵپشیتکردنی سەقامگیری عێراق و ھیوادارن ئەنجومەنی نوێنەران لە وادەی خۆیدا یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام بدات.


وتیشی، بەڵێن دەدەن بەرەو پڕۆسەی گەورەی چاکسازی بچن، بۆ ڕزگارکردنی عێراق لە گەندەڵی و گەندەڵکاران، لە وەڵامی پرسیارێکیشدا لە بارەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان ڕایگەیاند، ئەو بابەتە لە دەستی موقتەدا سەدردایە.


ڕاشیگەیاند، سوپاسی کۆمیسۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن، لە پای کارەکانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆی و سەرخستن پڕۆسە، سوپاسی دادگای فیدڕاڵیشی کرد بۆ ھەڵوێستە دادپەروەرانەکانی. 


ڕەوتی سەدر بە بەدەستھێنانی ٧٣ کورسی براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە و داوای پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلتەکنیکی سلێمانی و بەرپرسان و کەسایەتییەکانی ناوچەکە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ھەوڵێکی زانستی نوێدا بۆ خزمەتکردنی خەڵکی دەڤەری شارباژێر، پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ/ شارباژێری لە قەزای چوارتا کردەوە کە لە ھەردوو بەشی زانستی ھەنگ و کارگێڕی پڕۆژەکشتوکاڵییەکان لەخۆدەگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکار قادر یەکێک لە ڕێکخەرانی کەمپەینەکە ڕایگەیاند، جگە لە دابینکردنی پێداویستی وەک ڕاخەر و سۆپا و تەباخ، زیاتر لە ١٤ ملیۆن دیناریش کۆکراوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دەستپێکی کردنەوەیدا خولێکی ڕاھێنان بۆ ڕاھینەرانی سەنتەرەکە کرایەوە کە تیایدا چۆنیەتی دۆزینەوەی ھەلی کار و ڕێنمایی پێدان بە گەنجان و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیاکانی لەخۆ گرتبوو.


بڕیارە بەمزووانە لە ڕێگەی دروستکردنی پەیوەندی ئەم سەنتەرە کار بکات بۆ دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ گەنجانی ناوچەکانی سنووری مەڵبەندی شارەزوور.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، "جۆو بایدن" سەرۆکی ئەمریکا ئیمزای لەسەر یاسای بەرگری نیشتمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ کردووە کە بڕەکەی ٧٧٠ ملیار دۆلارە و بڕی ٣٤٥ ملیۆن دۆلار بۆ ھاوکاریکردن و پڕچەککردنی ھێزی ئەمنی عێراق تۆمارکراوە، کە ٢٦٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگە و پڕچەککردن و دابین کردنی مووچەکانیانە. 


بە پێی ڕاپۆرتی پڕۆژە بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پشکی شێری ھاوکارییەکانی ئەمریکا پێشکەشی پێشمەرگە دەکرێت. ھەر لەو ڕاپۆرتەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ھێزی پێشمەرگە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەشێکی سەرەکین لە ھێزی ئەمنی عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد عەبدولحسێن سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان، ڕایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو وەفدێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی سەردانی حەنانە لە شاری نەجەف دەکەن و لەگەڵ موقتەدا سەدر، تاوتوێی تەواوکردنی لێکتێگەیشتنە سیاسییەکانیان دەکەن.


ڕاشیگەیاند، سەرۆک و ئەندامانی ھیچ یەکێک لەو سێ وەفدە یەکلایی نەبوونەتەوە کە لەگەڵ سەدر و کورد و سوننە کۆدەبنەوە، بەڵام ڕەنگە نوری مالکی یەکێک بێت لە ئەندامانی ئەو وەفدەی، چاویان بە سەدر دەکەوێت.


ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان، لە بارەی کۆبوونەوەی مالکی و سەدرەوە ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە گرژی لە نێوان سەدر و مالکی لە کۆبوونەوەکەی سەرەتای ئەم مانگە دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە، تەنھا ئەو دوو سەرکردەیە بۆچوونی جیاوازیان ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
جەلیل عەدنان غەڵەف، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، نوسراوێکی ئاڕاستەی د. بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار کرد و داوایکرد، بە پشتبەستن بە دەستوور لە ماوەی ١٥ رۆژدا مەرسومی کۆماری بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەربکات و ئەندامێتی ٣٢٩ کاندیدە دەرچووەکەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند بکات.
رۆژی دووشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەختی پەسەند کرد و بەپێی دەستوور پێویستە لە ماوەی ١٥ رۆژدا ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی بە تەمەنترین پەرلەمانتار یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، ھەڵمەتەکە لە پارێزگای شرناخ دەستیپێکردووە بە مەبەستی رووبەربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، کە تیایدا نزیکەی ٥٥٩ ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان و ھێزی تایبەت بەشداریی دەکەن. پرۆسەکەش بەناوی (ئەرن) رێکخراوە.

سوپای تورکیا بەردەوام چاودێری خستوەتە سەر ناوچەکانی باکوری کوردستان و جگە لە ھەڵمەتەکان، ھەڵمەتی تری سەربازیی بۆ ناوچە سنوورییەکان دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھادی عامری لە ڕاگەیەنراوێکی پێنج خاڵیدا لەبارەی ھێزە بیانییەکانەوە دەڵێت، پێویستە سەرجەم ھێزە بیانییەکان عێراق بەجێبھێڵن و رێگە نەدرێت لەژێر ھیچ ناوێکدا بمێننەوە، عامری داواش دەکات، سەرجەم بنکە سەربازییەکانی ھاوپەیمانان رادەستی ھێزە عێراقییەکان بکرێنەوە بەتایبەت بنکەی ھەریر لە ھەولێر و عەین ئەسەد لە ئەنبار. بەیاننامەکە لە کاتێکدایە بەپێی رێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمریکا پێویستە تا ٣١ی ئەم مانگە تەواوی ھێزە بیانییەکان خاکی عێراق بەجێبھێڵن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئێوارەی رۆژی سێ شەممە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە دووجار ناوچەی "دوکانیان و گۆمەسد"یان لە سنوری کوێرەکانی کە دەکەوێتە بناری چیای ئاسۆس لە سنوری گوندی گەڵاڵە بۆردومان کردووە.
قایمقامی قەزای ماوەت وتیشی، دانیشتوان و خەڵکی گوندەکان سەلامەتن، بەڵام بۆردومانەکەی تورکیا ترس دڵەراوکێی  لە سنورەکە دروستکردووە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھاشم رکابی، بەڕێوەبەری نوسینگەی نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەی چوارشەممە، لە شاری نەجەف موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەگەڵ وەفدێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کۆدەبێتەوە کە پێکھاتوون لە ھادی عامری و قەیس خەزعەلی و فالح فەیاز. بەپێی لێدوانەکەی رکابی، نوری مالکی بانگھێشتی کۆبوونەوەکە نەکراوە.
کۆبوونەوەکەی موقتەدا سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی رێککەوتنی شیعەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت. ئامادەنەبوونی مالکیش لە کۆبوونەوەکەدا، گومانەکان لەبارەی پەیوەندی ناجێگیری نێوان سەدر و مالکی زیاتر دەکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...652653654655656...1000