هەواڵەکانهەواڵەکان

بە پێی ھەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، لەکەم دانیشتنی دادگایکردنی"ئۆنور گەنجەر"بکوژی "دەنیز پۆیراز"کە لە "شەش"ھەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ئیزمیر بەڕێوەچوو. داواکاری گشتی تورکیا بە تۆمەتی ئەوەی "پەروین بووڵدان"ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لە دادگاکەدا ھەڵسوکەوتی وەک سوکایەتی بە دادگا پیشانداوە، سکاڵای لە دژی تۆمارکردووە.
ھاوکات سکاڵا لە دژی ئەو کەسانەش تۆمار کراوە  کە دیمەن و وێنەی دانیشتنەکەی دادگایان تۆمار کردوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، "پەروین بووڵدان"لە دانیشتنەکەی دادگادا لە بەرامبەر ھەڵوێستی سەرۆکی دادگا بەرامبەر ئۆنور گەنجەر، رایگەیاندبوو  ئەو کەسە لە منبج پەروەردە و راھێنانی پێکراوە. ئەندامی داعشە، ناتوانن بە ئارامی و بە ئاسوودەیی رەفتاری لەگەڵ بکەن. دەبێت وەک بکوژێک لەگەڵ ئەو کەسەدا مامەڵە بکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خۆپیشاندەران لەسەر داوای ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح کە پێشتر ئەنجامی ھەڵبژاردنی ڕەتدەکردەوە، کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکان ھێنا، ئەوەش دوای ئەوەی عامری داوای لێکردن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردن و ئەو شکستەی ھاوپەیمانی فەتح تۆماری کرد، لایەنگرانی ھاوپەیمانیەکە چەندین خۆپیشاندانیان دژی ئەنجامی ھەڵبژاردن لە بەغداد ڕێکخست و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و حکومەتییان بە ئەنجامدانی ساختەکاری تۆمەتبارکرد، بەڵام ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکەی ١٠ی ئۆکتۆبەری پەسەند کرد و ئەو تانانەی ڕەتکردەوە کە ھاوپەیمانی فەتح تۆماری کردبوو.

دووپاتیشیکردەوە کە ڕەوتی سەدر براوەی ھەڵبژاردنە و لە کۆی ٣٢٩ کورسی بووەتە خاوەن ٧٣ کورسی پەرلەمان، ھاوپەیمانی فەتحیش ژمارەی کورسییەکانی لە ٤٨ کورسیەوە بۆ ١٧ کورسی کەمبووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەختیار محەمەد وتەبێژی ھاتووچۆی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیان گلەیی و گازندەیان لە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان ھەبوو، ماوەی ٤ ڕۆژە ھەڵمەتێکیان بۆ دەستبەسەراگرتنی ئەو ماتۆڕسکیڵانە دەست پێکردووە و لە ماوەی ئەو ٤ ڕۆژەدا مەفرەزەکانیان نزیکەی ١٢٠ ماتۆڕسکیڵیان دەست بەسەراگرتووە.


داواش لەو شوێن و خواردنگان دەکات کە لە ڕێگەی ماتۆرسکیڵەوە بە دیلیڤەری خواردن بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکەن، دەبێت شۆفێری ماتۆڕەکان ناچار بکەن ھۆکارەکانی سەلامەتی بەکار بھێنن و لەسەر شەقامەکانیش پابەندی یاساکانی ھاتووچۆ بن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەھۆی نۆژەنکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان و کارکردنی بەردەوام تیایاندا لەلایەن تیمێکی ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆیەکانی زانکۆی سلێمانی و بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستیەکانیان، ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاریدا دەوامی خوێندن لە ڕۆژی ٢/ ١ / ٢٠٢٢ تاوەکو ٦/ ١ / ٢٠٢٢ ڕابگیرێت و سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ئەو ماوەیە دوابخرێن و لە ڕۆژی شەممە ڕۆژی ٨/ ١ / ٢٠٢٢ دەست بە دەوامی خوێندن و تاقیکردنەوەکان بکرێتەوە.


ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاریشیداوە لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکان خشتەی تاقیکردنەوەکان ڕێکبخەنەوە، بە جۆرێک کە ڕۆژی شەممە ٨/ ١/ ٢٠٢٢ یەکەم ڕۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکان بێت بە گوێرەی تایبەتمەندی کۆلێژەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کازمی لە بارەی پەیوەندییەکانی بەغداد و ھەولێر دەڵێت، کابینەی حکومەتەکەی باشترین پەیوەندی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەیە کە لە دوای ٢٠٠٣وە باشترین پەیوەندییە لە نێوان ھەردوولادا.


وتیشی، شانازیی بە پەیوەندییەکانیان دەکەن لەگەڵ ھەرێم و لە ئێستاشدا ناکۆکییەکانیان لەگەڵ ھەولێر کەمترە و توانیوویانە بە متمانە و گفتوگۆ گرژییەکان کەمبکەنەوە. 


کازمی لە بارەی ھێزە بیانییەکانیشەوە دەڵێت، ھیچ سەربازێکی شەڕکەری ھاوپەیمانان لەسەر خاکی عێراق بوونی نییە و ھەموویان کشاونەتەوە.


لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەیدا کازمی ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و داڕمانی نرخی نەوت و چەندین گرفتی سیاسی دیکە، توانیوویانە پارێزگاری لە ١٢ ملیار دۆلاری یەدەگی بانکی ناوەندی بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موزھر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە ئامادەکراوە، بەڵام بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ڕێکارە یاساییەکانی دواکەوتووە و لە ئێستادا چاوەڕوانی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ دەکەن.


ڕاشیگەیاند، حکومەتی نوێ تاوتوێی یاسای بودجە دەکات و گۆڕانکاری تێدا دەکات، کە ڕەنگە لە کاتی گفتوگۆکاندا بە پێی بازاڕی نەوت بەھای دۆلار گۆڕانکاری تێدا بکرێت.


وتیشی، ئەگەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتوو، دوا بکەوێت ئەوا بە پێی یاسای ١ لەسەر ١٢، خەرجییەکان لەسەر بنەمای بودجەی ٢٠٢١ ڕێکدەخرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە ڕاگەیەندراوەکەیدا داوا لە حکومەت دەکات لە بارەی کشانەوەی ھێزە بیانییەکانەوە داوایەکی یاسایی و ڕەسمیی ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکات. دەشڵێت، پێویستە ھێزە بیانییەکان سەرجەم بنکە سەربازییەکان ڕادەستی حکومەتی عێراق بکەنەوە.


سەدر لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، عێراق خاوەن سەروەریی تەواوە و ھەر ڕێککەوتنێک ئەم سەروەرییە پێشێل بکات ڕەتکراوە دەبێت، پێویستیشە وڵاتانی دیکە ڕێز لە ئاسمانی عێراق بگرن و بە بێ ڕەزامەندی حکومەتی عێراق بەکارینەھێنن. نابێت ھیچ سەربازێکیش لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا بمێنێت و ھێزەکانی عێراق باڵیۆزخانەکە دەپارێزن.


سەدر لە کۆتاییدا دەڵێت، پێویستە سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەموو ئەو خاڵانە جێبەجی بکات کە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی پێکردوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد حسێنی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران ڕایگەیاند، موشەکێکی ھەڵگری مانگی دەستکردیان بە ناوی سیمورغ، بە مەودای ٤٧٠ کیلۆمەتر و بەخێرایی حەوت ھەزار و ٣٥٠ مەتر لە چرکەیەکدا ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کردووە.


ھەرچەندە وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران ڕایگەیاندووە، تاقیکردنەوەکە سەرکەوتووانە و بە پێی پلانەکانیان ئەنجامدراوە.


بەڵام بەشێک لە میدیاکانی حکومەتی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، موشەکەکە خێرایی پێویستی نەبووە و ئامانجەکەی نەپێکاوە، ئەوەش بۆ پێنجەم جارە ئێران لە ڕەوانەکردنی مانگی دەستکرد بۆ بۆشایی ئاسمان شکست دەھێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(بابار بالوش) وتەبێژی کۆمیسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئاژانسی ھەواڵی "تاس" ی ڕوسی ڕاگەیاندووە، ئەوان ئاگاداری بوونی سەربازانی پۆڵەندان لە سنوری بێلا ڕوس و چەندین پێشێلکاریان کردووە بەرامبەر پەنابەران.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتاوە داوایان کردووە بێ ھیچ ڕێگرییەک، نوێنەرەکانیان بتوانن بگەن بە کۆچبەران لەو ناوچەیە، لە ئێستاشدا لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و پاسەوانی سنوری پۆڵەندا لەسەر خەتن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"محەمەد حەسیب" بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەھۆی کەمی ئەو بڕەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم دابینی دەکات بە سستی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا حکومەتی عێراقیش نەوتی بۆ ھەرێم رەوانە نەکردووە. وتیشی، ئەمڕۆ و رۆژی پێنج شەممە لە سنوری مەڵبەندی شەش ٢٠٠ لیتر نەوت بە نرخی ٥٥ ھەزار دینار دابەش دەکرێت. راشیگەیاند، ھەموو رێکارە یاساییەکان بۆ ناردنی نەوت لە بەغدادەوە بۆ ھەرێم تەواو بووە بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان نەوتەکە نانێرن، ئەگەر دوای سەری ساڵ نەوتەکە لە عێراقەوە رەوانە بکرێت ئەوا پرۆسەی دابەشکردن خێراتر دەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 (ھاشم رکابی) بەڕێوەبەری نوسینگەی نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمرۆ لە شاری نەجەف (موقتەدا سەدر) رێبەری رەوتی سەدر لەگەڵ وەفدێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کۆدەبێتەوە کە پێکھاتون لە (ھادی عامری و قەیس خەزعەلی و فالح فەیاز) بە پێی لێدوانەکەی رکابی، نوری مالکی بانگھێشتی کۆبونەوەکە نەکراوە.

کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی رێکەوتنی شیعەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت. ئامادەنەبونی مالکیش لە کۆبونەوەکەدا، گومانەکان لەبارەی پەیوەندی ناجێگیری نێوان سەدر و مالکی زیاتر دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیای رەسمی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، ساڵی داھاتوو ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، لەسەر بانگھێشتی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا، سەردانی مۆسکۆ دەکات، راشیگەیاند، سەردانی رەئیسی بۆ مۆسکۆ لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی ئێران بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەری و وڵاتانی ناوچەکە و ھەماھەنگی لە رووی بازرگانی و ئابوورییەوە، لە میانی سەردانەکەشی چاوی بە ڤلادیمێر پوتن دەکەوێت.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"نید پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "واشنتۆن" ھەڵوێستی خۆ نەگۆڕیوە سەبارەت بە "ئێران" و  ھێشتا زووە باسی بەرەو پێشچوون بکرێت لە دانوستانەکانی ڤییەنا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی.بەڵام "میخائیل ئۆلیانوڤ" نێردەی روسیا دەڵێت، بەشێوەیەکی باش باس لە ھەڵگرتنی سزاکان دەکرێت و لیژنەکان کارەکانیان بەرەو پێشچووە، لای خۆشییەوە "حسێن ئەمیر عەبدولھیان" وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکردووە، دانوستانەکان بە ئاڕاستەی راست دەڕۆن و ئەگەر لایەنەکانی تر نیەت پاکییان ھەبێت، ئەوا ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتنێکی نوێ لە ئارادا دەبێت. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"بینی گانتس" وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە تویتەرەوە رایگەیاند، لەگەڵ "مەحمود عەباس" سەرۆکی فەلەستین کۆبۆتەوە و پرسە ئەمنی و ئابوری و سیاسییەکانیان و گرنگی پتەوکردنی رێکارە ئەمنییەکان و رێگریکردن لە پەلاماری تیرۆریستانیان تاوتوێ کردووە. 
ئەو کۆبوونەوەیەش ٤ مانگ دوای کۆبوونەوەیەکی تریان دێت کە لە شاری "رامەڵا"ی "فەڵەستین" بەڕێوەچوو، ھاوکات ئەوە یەکەمین جارە لە ماوەی نزیکەی ١٠ ساڵدا کە سەرۆکی فەلەستین سەردانی ئیسرائیل بکات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...650651652653654...1000