هەواڵەکانهەواڵەکان

سەیھود لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، چاوەڕوان دەکرێت نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانییەکە بەشداری کۆبوونەوەکە بکات، بەو پێیەی گەورەترین کوتلەی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگییە لە ڕووی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانەوە.


ڕوونیشیکردەوە، گفتوگۆکان لە ڕێگەی پەیوەندیکردن یان دیداری ڕاستەوخۆوە لە نێوان سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی درێژەی ھەیە، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی خێرا بەر لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، کە چاوەڕوان دەکرێت بەر لە دانیشتنەکەی پەرلەمان ڕێککەوتن لە نێوان ھەردوولادا بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعات ١٠ شەوی ڕابردوو و لەسەر شەقامی سەد مەتری نزیک فامیلی مۆڵ لە ھەولێر، کۆمەڵێک گەنج بە شەقامەکەدا بڵاوبوونەتەوە و بە بەرد و ئاسن و شەق لە ئۆتۆمبێلی خەڵکیانداوە.


ھاوڵاتیانی ھەولێریش داوایان لە ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکانی شارەکە کرد، لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بکەن و تێکدەران ئارامی ھەولێر ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە و سزا بدرێن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، ٣٣ جاریش وەزیرەکانی حکومەتی ھەرێم لە دانیشتنەکانی پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەکان ئامادەبوون. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، لە ئەنجامی ھێرش و تۆپبارانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی بۆ سەر ناوچەی زرگان و تەل تەمر، دوو ژن و منداڵێک گیانیان لە دەستداوە و سێ ھاوڵاتیش برینداربوون.


ھەسەدە راشیگەیاندووە، ھێزەکانیان ھێرشێکی چەکدارانی تورکیایان بۆ سەر گوندی ساکیرو سەر بە عەین عیسا دوای شەڕێکی سەخت تێکشکاندوە.


لە لایەکی تریشەوە سەرچاوەیەک لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاندوە، کە ھێزەکانی ھەسەدە ھێرشێکی مۆشەکییان بۆ سەر بارەگای ھاوپەیمانان لە کێڵگەی نەوتی عومر لە ریفی دێرەزور پوچەڵکردوەتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"، لە زیندانەوە بە بۆنەی ساڵی نوێ بە شێوەزاری کرمانجی و زازاکی و زمانی تورکی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ھیوای ساڵێکی بێستەم و بێتاڵانی و بێ ئاکپارتی دەخوازێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بەبێ ستەم و قۆرخکاریی شمەک و کاڵاکان، بێ ئاکپارتی، ساڵی نوێ ساڵێکی باش دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوو برای دانیشتووی گوندی دایلان لە سنوری برادۆست لە گوندی خەروان شوانکارییان کردووە، ئەمڕۆ  لەلایەن سوپای تورکیاوە لەو گوندە دەرکراون و و پێیان وتراوە نابێت لە سنوورەکەش بمێنن. 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە رۆژی ھەینی سوپای تورکیا دوو ھاوڵاتی تریان لە گوندی دایلان دەستگیر کرد و تاکو ئێستا چارەنوسیان نادیارە. ھاوکات ڕۆژانە فڕۆکە جەنگەییەکانی تورکیا ناوچەکانی سنوری برادۆست  بۆردمان دەکەن و تەقەی ھەڕەمەکی بەناو گوند و ئاواییەکان دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ناتۆ ھەڵوێستێکی یەکگرتوویان ھەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژیکردنە سەر خاکی ئۆکراین و لەسەر ئەو پرسەش رێکخراوەکە ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ روسیا بکات.


لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیشدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین، ئەنتۆنی بلینکن پشتیوانی لە پاراستنی سەروەری خاکی ئۆکراین کرد و راشیگەیاند، ئەمریکا لە ھەموو بوارەکاندا پاڵپشتی ئەو وڵاتە دەکات.


پێشتریش جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا ھۆشداری دایە مۆسکۆ و رایگەیاند، ئەگەر روسیا ھێرش بکاتە سەر خاکی ئۆکراین، وەڵامی یەکلاکەرەوەیان دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە بەشداری ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و ئاسایشی گەرمیان، لە میحوەری دووی قەرەتەپە-حەمرین و لە سنووری ناوچەی داوێ و قوڕیچایی و پەڵکنانە و غەڕە، ئۆپراسیۆن لە دژی تیرۆریستانی داعش و بە ئامانجی کێوماڵکردنی سنوورەکە دەستپێکرد و بەھۆی سەختی جوگرافیای ناوچەکە، ئۆپراسیۆنی پێشمەرگە بە وردی بەڕێوەدەچێت و تاکوو پاککردنەوەی تەواوەتی ناوچەکە بەردەوام دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، ھیچ ھێزێکی شەڕکەری ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق نەماوە و ئەوانەی ماونەتەوە ئەرکیان ڕاوێژ و پاڵپشتیکردنە لە بوارەکانی ڕاھێنان و پڕچەککردن و ئاڵوگۆڕی زانیاری ھەواڵگیری، کە لە بنکەکانی ھەریر لە ھەولێر و عەین ئەسەد لە ئەنبار جێگیر بوون و کارکردنیان بە ھەماھەنگی دەبێت لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان.


وتیشی، ھێزەکانی عێراق پێویستیان بە باشکردنی تواناکانیانە، بە تایبەت لە ڕووی ئاسمانی و بەرگری ئاسمانی و ھێزی فڕۆکەوانی و ھەواڵگیرییەوە، ھەر بۆیە پێویستیان بە فڕۆکەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە، بۆ لێدان لە پاشماوەکانی داعش لە ھەندێک ناوچە، بە تایبەت لە سنوورەکانی سوریا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوانیان، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا ئەنجامدا و دوابەدوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بایدن ھۆشداری داوەتە پوتن و پێی ڕاگەیاندووە، ئەگەر ڕووسیا ھێرش بکاتە سەر ئۆکراین، ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی وەڵامی یەکلاکەرەوەیان دەبێت.


کۆشکی کرملینیش بڵاویکردەوە، بایدن بە پوتنی ڕاگەیاندووە، لە ئەگەری پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لەسەر پرسی ئۆکراین، گەمارۆی زیاتر بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنن، لە وەڵامدا پوتن جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو بڕیارە، زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و مۆسکۆ دەگەیەنێت.


لە ماوەی یەک مانگەدا، ئەوە دووەمجارە سەرۆکانی ئەمریکا و ڕووسیا پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە کە لەسەر داوای پوتن بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرجەم شوفێران وھاوڵاتیانی بەڕێزی شاری ھەولێری ئاگادار دەکەینەوە، کەوا بەھۆی ئەگەری دروستبوونی قەرەباڵغی و کۆبوونەوەی خەڵک لە ھەندێک شەقام و شوێنە گشتیەکان بە بۆنەی سەری ساڵی تازە، لە کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆوە تاکو درەنگانی شەو چەند شەقامێک بە تەواوی دادەخرێن بە ڕووی شوفێراندا وەھاتووچۆکردن تیایاندا تەنھا بە پیادە دەبێت، بەو شێوەیە خوارەوە:
١/ چواریانی ئیسکان لەسەر شەقامی ٦٠ مەتریەوە تاکو باخچەی بروسک.
٢/ چواریانی گەل بەرەو ناو بازاڕ.
٣/ چواریانی میدیا بەرەو ناو بازاڕ.
٤/ چواریانی پارێزگا بەرەو ناو بازاڕ
٥/ کۆتایی شەقامی حەمرا.
٦/ شەقامی ١٠٠ مەتری ئەو بەشەی بە پێش فاملی مۆلدا دەڕوات بۆ ڕێگەی شەقڵاوە (تەنھا یەک ساید دەگیرێت کە سایدی چوونە بۆ ڕێگەی شەقڵاوە و سایدی ھاتن بۆ لای ڕێگەی کۆیە کراوە دەبێت).

تێبینی/ ھیچ ئاھەنگێکی فەرمی ناکرێت بە بۆنەی سەری ساڵی تازە، بەڵام ئەم ئامادەکاریانە بۆ ئەگەری کۆبوونەوەی خەڵکە بەو بۆنەیەوە.

ساڵی تازەتان پیرۆز و بە ھیوای سەلامەتی بۆ ھەموو لایەک

ب. ھاتووچۆی ھەولێر
٢٠٢١/١٢/٣١

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەڤاڵ ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بە داخ و خەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (مسرییە نەجم محەمەد) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەھەشت شاد بکات، ئارامیی و سوکناییشتان پێببەخشێت و لە ھەموو خەمێک بە دوور بن.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٣١ی ١٢ی ٢٠٢١

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی چەتری پارێزەرانی ئاشتی نێودەوڵەتی، بە ھاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای کەنەدی بۆ مافەکانی مرۆڤ و تەندورستی دەروونی، خەڵاتی ئەو ڕۆژنامەنووسە بوێرانە دەکەن لە بارەی دۆسییەی دەستگیرکراوانی بادینان و دۆسیەکانی تری ئازادی بوێرانە کاریانکردووە و پەیامنێرانی دەزگای میدیایی کوردساتیش خەڵاتەکە وەردەگرن، ڕێکخراوی چەتری پارێزەرانی ئاشتی نێودەوڵەتی بارەگاکەیان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و ئوردن و سوریا و میسڕ ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کوردستانیانی خۆشەویست؛

بە بۆنەی ھاتنی ساڵی نوێوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ئاواتەخوازم گەلەکەمان بەخێر و خۆشییەوە ھەنگاو بنێتە نێو ٢٠٢٢ و لەو ساڵەدا خۆشگوزەرانی و ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا بکێشێت.


ھیوادارم ساڵی نوێ ببێتە ساڵی یەکڕیزی ناو ماڵی کورد و یەکگوتاری ھێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستاندا.


ھەر لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەکەینەوە کە لە ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ چاکسازی و گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەستەبەرکردنی ھەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ھاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. 

ساڵی نوێتان پیرۆز بێت 

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی ڕەئووف، بەڕێوەبەری گشتیی گەشوگوزاری سلێمانی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ھاتنی گەشتیارانی بۆ ساڵی ٢٠٢١ خستەڕوو و ڕایگەیاند، ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە پارێزگای سلێمانی و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو داھاتی ئەمساڵی کەرتی گەشتیاری لە سلێمانی زیادیکردووە و لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە بۆ داھاتی گەشتیاری، ڕاشیگەیاند، بۆ پشووەکانی سەری ساڵ نزیکەی ٢٥ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە سلێمانی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...648649650651652...1000