هەواڵەکانهەواڵەکان

نەریمان فازڵ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشوگوزاری ھەولێر، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ٢٠٢١دا یەک ملیۆن و ٩٧٥ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەولێریان کردووە، کە دەکاتە ٤٨%ی کۆی ھەموو ئەو گەشتیارانەی ئەمساڵ ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان، ئامارەکەش لە ھەردوو ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠١٩ زیاترە.


ڕاشیگەیاند، ئامادەکاریان بۆ ھاتنی گەشتیاری زیاتر کردووە، بە تایبەت بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ و لە ھەموو شوێنە گەشتیارییەکان تیمی تایبەتیان ھەیە بۆ چاودێریکردنی ھاتنی گەشتیاران و چارەسەرکردنی ھەر کێشەیەک کە ڕووبەڕوویان ببێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەیسەم بەربوھاری، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای دھۆک، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ١٠ تیمیان لە سەنتەری شاری دھۆک بڵاوکردووەتەوە و ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ ڕوودانی ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو.


داواشی لە ھاووڵاتیان کرد، لە کاتی ڕووداوی نەخوازراو ھاوکاری تیمەکانیان بکەن، داواشی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھاوکاریان بکات و ئامبوڵانسی زیاتریان بۆ دابین بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، سایدپلانیان ھەیە کە لە چیای گۆیژە پڕۆژەی گەشتیاری وەک پارکی گشتی و ھۆتێل و مۆتێل دروست بکرێن، بە مەرجی تێکنەدانی سروشتی گۆیژە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داواشی لە ھاوڵاتیان و شۆفێران کرد پابەندی ڕێنماییەکانی ھاتووچۆ بن و لە کاتی ڕووداوی نەخوازراودا ڕێگە بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان بکەنەوە بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی سنووری (سلێمانی، ھەڵەبجە، کەرکوک، خانەقین، کۆیە، ھەڵەبجەی تازە، پێنجوێن، کەلار، ڕانیە، تەقتەق، قەڵادزێ، دوکان، چوارتا، دەربەندیخان، کفری، چەمچەماڵ و سەیدسادق) بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ لیژنەکانی مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی یەکێتی کۆبووەوە، بە مەبەستی بەدواداچوون و تاوتوێکردنی ھەنگاوەکانی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران.

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ئەوەی لەنزیکەوە گوێبیستی سەرجەم لیژنەکان بوو لەبارەی چۆنێتی کارکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، ھانیدان لیژنەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کارەکان تەواو بکەن و تەواوی کەموکوڕییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان پڕبکەنەوە.

لای خۆیانەوە لیژنەکان دڵنیاییاندا لە جێبەجێکردنی پێداویستییەکان و پڕکردنەوەی ئەو کەموکوڕییانەی لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا ھەبووە، جەختیشیانکردەوە جگە لە پێداویستی و داواکردنی خوێندکاران، بەشێکی کارەکانی لیژنەکان داوای خوێندکاران نەبووە و ئەو کەموکوورتییانە بووە کە لیژنەکانی مەکتەبی ئیداری و دارایی ھەستی پێکردووە و جێبەجێی کردوون.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیکردەوە، دابینکردنی پێداویستی و نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان و جێبەجێکردنی داواکانی خوێندکاران لەلایەن یەکێتییەوە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییەوە بووە، تا ئەو بودجە و بڕە پارەیەی دیاریکراوە وەک پاڵپشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و چارەسەری گرفتی بەشە ناوخۆییەکان لەم سنوورانە بە تەنھا تەرخانبکرێت بۆ بڕینەوەی دەرماڵەی خوێندکاران، لەژێر ھەر ناوێکدا بێت پێویستە بدرێت بە خوێندکاران بەبێ جیاوازی کە مافێکی رەوای ئەوانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...


ساڵی نوێ لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەم، ھیوام وایە بە خێر و شادییەوە بەرەو ساڵێکی ئارامی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، ھەنگاوبنێین و ھەموولایەکمان لە کەشێکی کامەرانیدا ژیان بەڕێبکەین.

لەم بۆنەیەدا تەئکید دەکەینەوە لە یەکخستنی ھەوڵەکانمان بۆ یەکڕیزی نیشتمانی و تەبایی نێو ماڵی کورد بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان لە پێناو سەرخستنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و خۆشگوزەرانی زیاتر و پێکھێنانی حکومەتێکی کارا لە عێراق کە بتوانێت وەڵام دەرەوەی خواستی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکان بێت.
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەموو ھەوڵێکمان روو لە بنیادنانی حکومڕانییەکی تەندروست و خزمەتگوزار و راستکردنەوەی رێڕەوی ئیداری و رێکخراوەییە تا حزب لە خزمەتی ھەمووان بێت بێ جیاوازی.

دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆزبێت.
ھەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، ئۆپراسیۆنی ئەمنی بۆ کێوماڵکردنی زنجیرە چیای حەمرین لە پارێزگای "دیالە" ٣ رۆژی خایاندووە و ١٤ بۆردوومانی ئاسمانی ئەنجامدراوە، بەھۆیەوە ٥ تیرۆریستی داعش کوژراون و تەرمی دوو رفێندراویش دۆزراوەتەوە، ھەروەھا ٢٣ مۆڵگەی تیرۆریستان و ١٣ بۆمبی چێندراو و چەندین چەک و تەقەمەنی جیاواز دۆزراونەتەوە. 
 لەو ئۆپراسیۆنەدا، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و کەرتە ئەمنییەکانی سەر بە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی "دیالە" و دەزگای روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و ھێزە تایبەتەکان و سوپای عێراق و پۆلیس و حەشدی شەعبی، لە چەند میحوەرێکەوە بەشدار بوون.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، گفتوگۆی نێوان "بایدن" و "پوتن" لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی "واشنتۆن"دایە بۆ بەردەوامی کارکردن لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی بۆ ھێورکردنەوەی ئەو ئاڵۆزییەی لەسەر سنوری ئۆکراین دروست بووە، بە تایبەت دوای ئەوەی روسیا نزیکەی ١٠٠ ھەزار سەربازی لەو سنورە جێگیرکردووە.  "ئمیلی ھورن" وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەییش رایگەیاند، ئەو دوو سەرۆکە چەندین پرسی تری ئەمنی تاوتوێ دەکەن.
روسیا بە جێگیرکردنی دەیان ھەزار سەرباز لە نزیک "ئۆکراین" لە ماوەی ٢ مانگی رابردوودا، وڵاتانی خۆرئاوای نیگەران کردووە و ترسیان ھەیە لەوەی سیناریۆی ساڵی ٢٠١٤ دووبارە ببێتەوە، کە روسیا نیمچە دورگەی "کریما"ی خستە سەر وڵاتەکە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە بۆنەی سەری ساڵ، سەنتەری فریاکەوتنی خێرای  ١٢٢ لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبێت بۆ ھەر ڕووداوێکی نەخوازراو کە ھاووڵاتیان و گەشتیاران پێویستیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە رێگەی ٢٣ تیمەوە لە ناوچەگەشتیارییەکان و شەقامی سالم و ھەموو مۆڵەکان، ئەمبوڵانسەکان  بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە ھاووڵاتیان و گەشتیاران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
خەفاجی لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی ھەواڵی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی ھەرێم بۆ ئیدارەدانی دۆسیەی ئەمنی شەنگال، بەپێی ئەو پلانەی بۆی دانراوە بەڕێوەدەچێت و حکومەتی ناوەند سورە لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە.
وتیشی، سەرەڕای ھەوڵی ھەندێک بۆ کەمکردنەوەی بایەخی رێککەوتنەکە، بەڵام بەپێی ئەو پلانی بۆی دانراوە، رێککەوتنەکە جێبەجێدەکرێت و ھیچ رێگرییەکی لەبەردەمدا نیە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی فەرمانێکی کۆماریی کە لەلایەن د.بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی دەرکراوە ،  داوای کردوە پاڵپشت بە ھەردوو مادەی (٥٤ و٧٣) لە دەستووری عێراق و پەسندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنە گشتییەکان بۆ ئەندامیەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن دادگەی باڵای فیدرڵی، رۆژی ٩ی کانونی دووەم یەکەم ، یەکەمین کۆبونەوەی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەکە بەرێوەبچێت، ئەوەش ھاتوە، ئەم فەرمانە لەرۆژی دەرچونیەوە جێبەجێ دەکرێت و لەرۆژنامەی فەرمی دەوڵەتدا بڵاودەکرێتەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوابەدوای خولەكەش بڕوانامە دابەشكرا بە سەر بەشداربووانی خوڵەكە كە تیایدا ژمارەیەك لە نابیستایان و خاوەن پێدوایستی تایبەت بەشداربوون لەلایەن ڕاهێنەری نێودەوڵەتی لەبوارەكانی دارایی و پڕۆژەی بچوك و گەشەپێدانی مرۆیی(تریفە جلال)وە بابەتەكانی خولەكە پێش كراون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی عێراق رایگەیاند، پێشنیازیان کردووە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان کەمبکرێنەوە لە رێگەی مراندنی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان، بەوەش دەتوانرێت قەرەباڵغی و لۆدی ئۆتۆمبێل لە شەقامەکان کۆنتڕۆڵ بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت بۆ تۆمارکردنی ھەر ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل نوێ، ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل کۆن بمرێنرێت.
ھەروەھا پێشنیاری کردوە، بۆ ماوەیەک ھاوردەکردنی ماتۆڕسکیل بۆ عێراق قەدەغە بکرێت، تا ئەو ماتۆڕسکیلانەی ھێنراون تۆمار بکرێن و ژمارەیان پێ بدرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەمەل جەلال"سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تا دوو ھەفتە بەر لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١، رێژەی ھاتنی گەشتیار بۆ ھەرێمی کوردستان گەیشتۆتە ٤ ملیۆن و ٩٣ ھەزار گەشتیار، بەبۆنەی جەژنەکانی سەری ساڵەوە کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە لە ھۆتێل و ریستۆرانتەکان بەرێوەدەچێت، چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار گەشتیاری تر سەردانی ھەرێم بکەن.

وتیشی، زۆرترین رێژەی سەردانی گەشتیار بۆ پارێزگای سلێمانی و ھەولێر بووە، دواتر پارێزگای دھۆک و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە بووە.

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانیش بۆ سەری ساڵ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، تیمەکانی دەستەی گەشتوگوزار بەدواداچون دەکەن و چاودێری رەوشی گەشتیار و کەرتەکانی گەشتیاری دەکەن بۆ ئەوەی ھیچ جۆرە پێشێلکارییەک روونەدات، ھاوکات دەبێت چالاکییەکان و ئاھەنگەکانی کەرتی تایبەت لە ئاستی پێویستدابێت و بەپێی خواست و داوکاری گەشتیاران بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەداناوە، چاودێری شوێنەکەیان کردووە و زانیارییان کۆکردووەتەوە لەبارەی ژمارەی بورجی پاسەوانی بیناکە، ھاوکات یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ھەستاوە بە پێدانی ناوی ئەو ھاووڵاتییانەی ھاوکاری ھێزە ئەمنییەکان دەکەن بە داعش، یەکێکی تریان بەڵگەنامەی ساختەی داوە بە داعش بۆ ئەوەی چەکدارەکانی بتوانن ھاتووچۆ بکەن و خۆیان لە ھێزە ئەمنییەکان بشارنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...649650651652653...1000