هەواڵەکانهەواڵەکان

عەبدولباری عومەر جێگری وەزیری تەندروستی ئەفغانستان رایگەیاندووە، ژمارەی دانیشتوانی ئەفغانستان ٣٩ ملیۆن کەسە و لەوژمارەیەش، ٣ ملیۆن و٥٠٠ ھەزار کەسیان ئالودەی مادەی ھۆشبەن کە ئەوەش رێژەی لە ٩٪ دانیشتوانی وڵات دەکات. ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، خەرجی رۆژانەی ھەر تاکێکیان بۆ دابینکردنی ماددەی ھۆشبەر نزیکەی ٣ دۆلاری ئەمریکییە.

پێشتر رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ئاشکرایکرد، لە ساڵی ٢٠٢٠ رووبەری دابینکراو بۆ چاندنی ئەفیون لە ئەفغانستان ٣٧٪ زیادکراوە و بەو پێبەش ئەفغانستان لە ٨٥٪ی ئەفیونی جیھان بەرھەم دەھێنێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی سعودیە و ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، شەپۆلێکی بەفربارین چیای لۆزی لە ناوچەی تەبوک لە باکووری خۆرئاوای سعودیە لە نزیک سنورەکانی ئوردن، گرتووەتەوە و دانیشتووانی ناوچەکەش بۆ بینین و چێژوەرگرتن لە دیمەنی بەفرەکە سەردانی چیاکەیان کردووە، لەوبارەیەوە ناوەندی نیشتیمانیی سعودیە بۆ کەشوھەوا رایگەیاند، پێشبینی بارینی بەفر لە چیای لۆز و کەمبوونەوەی مەودای بینین لە ناوچەکە دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نادر ڕۆستی" وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم رایگەیاند، بۆ بەشداریکردن لە پێشوازی سەری ساڵی ٢٠٢٢ و گەشتکردن بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی ھەرێم و  بەسەربردنی کاتێکی خۆش، لە ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢١ تاکو ٣١-١٢-٢٠٢١ نزیکەی ١٤٧ ھەزار گەشتیار ھاتۆتە ھەرێمی کوردستان.

بە پێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم، ٧٦ ھەزار و ٥٥٠ گەشتیار چوونەتە ھەولێر و ٣١ ھەزار و ٦١٤ گەشتیاریش بۆ سلێمانی و ٣٨ ھەزار و ٧٣٤ی تریش بۆ دھۆک گەشتیان کردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەھۆی بەردەوامی داخستنی دەروازەی سێمێلکای نێوان باشور و رۆژئاڤای کوردستان، نرخی خۆراک و سەوزە و میوە و  بەشێک لە کەلوپەلەکان بەرزبۆتەوە، ھەر کیلۆیەک مادەی خۆراکی و سەوزە و میوە  ٥٠٠ تا ١٠٠٠ لیرەی سوری زیادیکردووە، باسی لەوەشکردووە، نرخی شەکر جگە لەوەی زیادیکردووە ماوەی ھەفتەیەکە دەستناکەوێت و لە رێگەی دەروازەی مەنبەجەوە ھاوردەکراوە، پەیامنێری کوردسات نیوز دەشڵێت، جگە لە ماددەخۆراکییەکان نرخی ئاسن و چیمەنتۆ  لە رۆژئاڤای کوردستان بەرزبۆتەوە، دەروازەی سێمێلکا لە ساڵی ٢٠١٣ەوە کراوەتەوە،  بەڵام لە ناوەڕاستی مانگی ١٢ی ساڵی رابردووە داخراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، دووشەممە لە سنووری پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک لە کاتەکانی بەیانیدا باران دەبارێت و لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانیش بەتایبەت شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە،ئاستی بارانبارین و بەفربارین لە ھەندێک ناوچە زیاتر دەبێت، لە ئێوارەدا کاریگەری ئەو شەپۆلە کۆتایی دێت. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ژووری حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لە دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەرکەوتنی ئەنجامە سەرەتاییەکان قسە و باسێکی زۆر لەسەر ھۆکار و ئەنجامەکان کرا و لەو چوار چێوەیەدا مەبەست و بێ مەبەست ڕووی قسە و ڕەخنەکان لە سەرکردایەتی بزوتنەوەکە و  تیمەکانی حکومەت کرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، چەندین ھۆکاری بابەتی و خودی لە پشت ئەو ئەنجامە خراپەوە بوون و ھەر زوو ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە دەستیان لە کارکێشایەوە، ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان لە ھەوڵی ھەڵبژاردنی دەستەیەکی کاتیدایە بۆ سەرکردایەتی کردنی بزوتنەوەکە. جەختیش لەوە دەکەنەوە تا ئەو کاتەی بزوتنەوەی گۆڕان دەگاتە دوا بڕیاری سیاسی بۆ مانەوە لە حکومەتدا یان کشانەوە، تیمەکەیان لە حکومەتدا نوێنەرایەتی گۆڕان دەکەن و ئەرکی رەسمی بەڕێوەدەبەن، ھەر کاتێکیش بڕیاری کشانەوە لە حکومەت درا ئەوا تیمەکانیان پێوەی پابەند دەبن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە : 
بەڕێزان لە خانەوادەی تێکۆشەر شێخ سەفائەدین شێخ کەریم
خزمانمان لە بنەماڵەی شێخانی تورکە لە بناری داری خلە بەداخ و خەمێکی قوڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامی سەنگەر (شێخ سەفائەدین شێخ کەریم)مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمانتان پێڕادەگەینین و بەشداری ئەم ماتەمەین.
شێخ سەفا پێشمەرگەی دێرینی ساڵانی ھەشتاکان بوو، کە ھەر لە تەمەنی لاوێتییەوە تێکەڵ بەکاری سیاسەت بوو، وەک جوامێرێکی گەرمیانی بەشداری شۆڕشی نوێی کرد و قارەمانی سەنگەر و نەبەردییەکان بوو، کە چەندین جار بە سەختی بریندار بووە و لە مەرگ گەڕاوەتەوە و تا دواساتی ژیانئاوایی پێشمەرگەیەکی بەوەفا و سەر ڕاستی یەکێتی بوو، بۆیە کۆچی دوایی تێکۆشەرێکی وەک کاک شێخ سەفا جێی نیگەرانیمانە و لە خوای گەورە داواکارین رۆحی شادبکات و سەبووری و خەمڕەوانی ھەموولایەک بدات.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
٢ی ١ی ٢٠٢٢
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 حسێن عامری کاندیدی سەرکەوتوو لە بزوتنەوەی حقوق، رایگەیاند، ھەرچەندە دواین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان و موقتەدا سەدر رەوتی سەدر ئەرێنی بووە، بەڵام میکانیزمی پێکھێنانی ھاوپەیمانی یان سەرۆک وەزیرانی داھاویان یەکلایی نەکردووە، بەڵام چەند ناوێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لە ئارادان، ئەوانیش "حەیدەر عەبادی و ئەسعەد عیدانی و عەلی شوکری"ن.
تائێستا موقتەدا سەدر و سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان، دوو کۆبوونەوەیان لەبارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و حکوومەتی داھاتوو ئەنجامداوە،  چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتووشدا کۆبوونەوەی تر ئەنجام بدەن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، رایگەیاند، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە لە عێراق، زیاتر لە ٢٧٠ پزیشک و کارمەندی تەندروستی بەھۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە، کە بەشێکیان لە ھەرێمی کوردستان بوون، راشیگەیاند، لە عێراق بەراورد بە وڵاتانی تری جیھان، رێژەیەکی بەرزی چاکبوونەوەی لە کۆرۆنا ھەیە، کە نزیک دەبێتەوە لە ٩٩٪ و تیمە تەندروستییەکانیش ئەزموونێکی باشیان لە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆرۆنا پەیدا کردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، شەش وێستگەی ئەتۆمی لە وڵاتەکەدا ھەن و لە کۆتایی ساڵی رابردوو سێیانیان داخراون، کە نزیکەی سێ دەیە و نیو کاریان کردووە و ئێستا لە بەرھەمھێنانی وزە وەستاون، وتیشی لەمەودوا پشت بە وزەی پاک دەبەستن بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا. 
حکومەتی ئەڵمانیا ئەوەشی خستۆتەڕوو وێستگە ئەتۆمییەکان بڕێکی زۆر لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بەرھەم دەھێنن و ئەوەش کاریگەری گەورەی بۆ پیسبوونی ھەوا ھەیە، بڕیاریشە لە کۆتایی ئەمساڵدا سێ وێستگە ئەتۆمییەکی تری وڵاتەکە دابخات. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەو ئەندامەی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر کورسیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەیە و دەتوانن گەورەترین کوتلە پێکبھێنن و سەرۆک وەزیرانی داھاتووش دیاری بکەن. 
 "کازم رازی" ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی ئەم ھەفتەیە بابەتە ناکۆکەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن، چونکە وادەی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران نزیکە و یەکشەممەی ھەفتەی داھاتوو یەکەم کۆبوونەوە بەڕێوەدەچێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەریق روکن مەعن سەعدی، فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق، رایگەیاند، ئاسمانی عێراق سەقامگیرە وھیچ فڕۆکەیەکی بیانی بە بێ رەزامەندی حکوومەت ناتوانێت بە ئاسمانی عێراقدا بفڕێت، راشیگەیاند، ھەوڵ بۆ کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێس ٥٠٠ی پێشکەوتوو لە روسیا دەدەن و ئەمساڵیش سیستمێکی پێشکەوتووی ئاشکراکردنی رادار دەھێندرێتە عێراقەوە.
سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێس ٥٠٠، ساڵی ٢٠١٠ لە لایەن روسیاوە دەست بە دروستکردنی کرا و ساڵی ٢٠١٩ خرایە خزمەتی سوپاوە، لە توانایدا ھەیە لە یەک چرکەدا لە دووری ٦٠٠ کیلۆمەترەوە، ١٠ ئامانج بپێکێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەوڵەتی یاساش رایدەگەیەنێت، ھیچ ئەگەرێک بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکە نیە. وائل روکابی سەرکردە لە ھاوپەیمانیی دەوڵەت یاسا، بە سەرۆکایەتی نوری مالکی، رایگەیاند، بە پێی دەستووری عێراق، پێویستە ١٥ رۆژ دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن لە لایەن دادگای باڵای فیدڕاڵیەوە، خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە، لە ئێستادا کە ٩ی ئەم مانگە بۆ یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریکراوە، ھیچ ئەگەرێک بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکە نیە و تەنھا سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی دواخستنی کۆبوونەوەکەی ھەیە تەنھا بۆ ماوەی دوو رۆژ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەو بارەیەوە سوپای پاسداران ئاشکرایکرد، ھێزەکانیان لەگەڵ ژمارەیەک چەکدار رووبەرووبوونەوەتەوە کە لە ٢٥ی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا دوو سەربازی سەر بە سوپای پاسدارانیان کوشتووە. ئەوەشی ئاشکراکردووە، لە رووبەربوونەوەکەدا  بەھۆیەوە شەش چەکدار کوژراون و  "پێنج" ی تریش برینداروون. کە سیان لە کوژراوەکان سەر بە پاسداران و ھێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەن. لە لایەکی ترەوە سەرچاوەیەکی بلوج رایگەیاندوە، لە رووبەروونەوەی پاسداران و ھێزێکی بلوجستاندا ٥ بلوجی کوژران و کە ژن و منداڵیان لە نێودایە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیاری سەرچاوەکان کە ئاگاداری کۆبوونەوەکەن، ھێشتا چەندین ئاستەنگ لەبەردەم دانوستانەکان لە "ڤییەنا" ماون، بە تایبەت ھەڵگرتنی سزاکانی سەر "تاران" و گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ نێو رێککەوتنەکە.
بەر لە راگرتنی دانوستانەکەش، دیبلۆماتکارانی ئەوروپا ھۆشدارییاندا لە ھەنگاوەکانی ئێران بۆ بەرھەمھێنانی چەکی ئەتۆمی و جەختیان کردەوە لە گرنگی چارەسەرکردنی کێشە سەرەکییەکان و بوژانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی. 
ھەرچەندە ئێران و روسیاش گەشبینی خۆیان سەبارەت بەو دانوستانە دەربڕی، بەڵام ئەمریکا رایگەیاندبوو ھێشتا  زووە باسی بەرەو پێشچوون لە دانوستانەکاندا بکرێت. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە بڕیاری راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت زمانی کوردی و تورکمانی لەسەر تابلۆی شەقامەکانی کەرکوک لادەبرێن، تەنھا زمانی عەرەبی و ئینگلیزی لەسەر تابلۆکان ماون، ئەو بریارەش کاردانەوەی توندی کورد و تورکمانی لێکەوتووەتەوە، ئەو بریارەی ئیدارەی کەرکوک لەکاتێکدا لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاریداوە تابلۆی سەر شەقامەکانی کەرکوک بەھەر چوار زمانە سەرەکیەکەی کەرکوک بنوسرێنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...646647648649650...1000