
"دڵشاد عومەر" بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە كوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی 10ی كانوونی دووەمی 2022 تاقیكردنەوەكان دەستپێدەكات و 20ی كانوونی دووەم كۆتایی دێت. وتیشی، لە سنوری پەروەردەی سلێمانی 522 هەزار خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن و سەرجەم پێداویستییەكانی تاقیكردنەوە و گەرمكەرەوە و پێداویستییە تەندروستییەكانیش ئامادە كراون.
بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی، بە كوردسات نیوزی راگەیاند، ئەوەی بەلای فراكسیۆنی یەكێتیەوە گرنگە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانیانە بۆ هاووڵاتیان، هاوكات دیلان غەفوور رایگەیاند، لە خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەراندا كار لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی كەركوك و جێبەجێكردنی ماددەی 140 دەكەن.
"هەرێم كەمال ئاغا" لە لێدوانێكدا بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لایەنەكانی سونە رێككەوتوون كە "محەمەد حەلبوسی" كاندید بێت بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لایەنەكانی كوردیش رێككەوتوون پارتی جێگری دووەمی ئەنجومەنی نوێنەران دابنێت، بەڵام شیعەكان تا ئێستا رێكنەكەوتوون جێگری یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەران دابنێن و بەو هۆیەوە كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دواخراوە. راشیگەیاند، كێشە لەناو لایەنەكانی شیعە هەیە و ئەگەر كورد ببێت بە لایەنگری بەرەیەكیان ئەوا زیانی بۆ داهاتووی پڕۆسەی سیاسی و بۆ هەرێمی كوردستانیش دەبێت.
وتیشی ، لەگەرمیان ٧٦ ھەزار و ١٣٤ ھاوبەشی کارەبا ھەیە و لەو ژمارە ٦٦ ھەزار و ٥٠١ ھاوبەش پێوەری زیرەکی کارەبایان بەستوە، واتە لە ٨٧٪ ھاوبەشانی کارەبا لەگەرمیان پێوەری کارەبایان بەستوە. ئەوەشی رونکردەوە، ٧ ملیار و ٤٦ ملیۆن دینار داھاتی بەڕێوەبەڕاتیەتیەکیان بووە لەساڵی پاردا .
ئاماژەی بەوەشکرد: لە ساڵی رابردوو ٦ ئاژەڵی کێوی و ٤٩ باڵندە ئازاد کراون .
بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتیی لە باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەن و جەخت دەکەنەوە پێویستە ھەموو لایەنە کوردییەکان لە خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران یەکڕیز و یەکدەنگبن بۆ دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان و ھەوڵبدەن لەم خولەدا ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکرێت.
میدیاکان باس لەوە دەکەن بەھۆی ئاڵۆزی و پاڵنانی پەرلەمانتارانەوە مەشھەدانی بوراوەتەوە و بە پەلە لە لایەن ژمارەیەک لە ھێزە ئەمنییەکانەوە براوەتە دەرەوەی ھۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران.
ھۆکاری ناکۆکی و گرژییەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندی ھەبووە بەوەی، ھەریەکە لە کوتلەی ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی دوو کارنامەی جیاوازیان پێشکەش کردووە، سەبارەت بە گەورەترین کوتلە لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران.
ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (١٩٨١)
لە رێکەوتی٢٣ / ١٢ / ٢٠٢١، تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (٢٨٧ ) زیندانیکراوی سیاسی کە ھیچ موچەی تریان نییە وەک قۆناغی پێنجەم، بەپێی یاسای چاکسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاکردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، لەکاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە ھەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.
بەڕچاوکردنی ئەم خاڵانە :
۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، یان پیویستیان بە شاھد ھەیە بە لیننامەی شاھدەکان تەواو بکەن دوای تەواوکردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
۲ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچیدواییان کردوە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتیکاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
٣- ئە وانەی لەم لیستەدا ناویان ھاتووە و موچەی تریان ھەیە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان بکەن کەمنحەی زیندانی سیاسی وەرناگرن بە لکو موچەکەی تریان ھەلدبژیرن .

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کاروانێکی پێداویستی سەربازییان گەیاندووەتە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە ڕۆژئاڤای کوردستان، کاروانەکەش چەندین کەلوپەل و پێداویستی سەربازی تێدایە و لە خۆرھەڵاتی دێرەزوور جێگیرکراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ڕۆژئاڤای کوردستان ماونەتەوە بۆ درێژەدان بە جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش لە پێناو بنبڕکردنی تیرۆر و مەترسییەکانی.
دوای ئەوەی دوێنی وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی گەیشتە بەغداد، لەگەڵ دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدوم و خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم و ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح کۆبووەوە و یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ڕێکارەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆش کۆبوونەوەکانی وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی لە بەغداد لەگەڵ سیاسییەکانی دیکەی عێراق بەردەوام دەبێت و چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی تر ئەنجام دەدرێت، یەکەم کۆبوونەوەی ئەمڕۆش لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵتی یاسا بوو.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی کۆچبەران، سامپڵی "دی . ئێن. ئەی" لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە وەردەگرێت کە لە ڕووداوەکەی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بێسەروشوێن بوون.
دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا تەرمی ٩ کۆچبەری ڕووداوەکەی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە نەخۆشخانەیەکی یۆنانن، شەش تەرمیان ناسراونەتەوە کە خەڵی ھەرێمی کوردستانن و لە ھەوڵی ئەوەدان بیانگەڕێننەوە بۆ ھەرێم.
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی پۆلیسی ناو شاری سۆران کەسێک بە پارەی ساختەی جۆری ٢٥ ھەزار دیناری دەستگیرکراوە، کە لە ناوبازاڕ ساغیکردووەتەوە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئەو کەسە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٢ە و دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیەیە.
لە ئێستاشدا بە پێی لێکۆڵینەوەکان دانی ناوە بە تاوانەکەیدا کە بڕێک پارەی جۆری ٢٥ ھەزار دیناری لە ناوبازاڕ بۆ کڕینی کەلوپەل و پێداویستی ساغکردووەتەوە، لەسەر فەرمانی دادوەری ئێشکگریش بە پێی مادەی ٢٨٩ لە یاسای سزادان بەند کراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی ھادی عامری، کە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، چوارچێوەی ھەماھەنگی بڕوای بەوەیە، ناکۆکی و لێکدوورکەوتنەوەی شیعەکان لە بەرژەوەندی ھیچ کەسێک نییە.
ڕاشیگەیاندووە، ھادی عامری سوپاسی ھەردوو لایەنی کوردیشی کردووە، کە پێکەوە پشتیوانیان لە لێتێگەیشتنی ماڵی شیعە کردووە.
جەختیشیکردووەتەوە، ھەموو توانای خۆیان خستووەتە گەڕ لە پێناو لێکتێگەیشتنێکی ھاوبەش لە نێوان لایەنە شیعییەکاندا.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی داھاتوو بەرپرسیاریەتی گەورەی لە ئەستۆدایە و پێویستی بە کاری پێکەوەیی و لێکتێگەیشتنی سیاسی و دەستەجەمعی ھەیە.