"ئەبو عەلی عەسکەری" لێپرسراوی ئەمنی کەتائیبی حزبوڵا لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، چەندین جار ھۆشداریانداوە لە مەترسییەکانی کەوتنە ژێر کاریگەری وڵاتانی دەرەکی، بە تایبەت بەریتانیا و ئیماڕات.
ئاماژەی بەوەشداوە، بە پێی ھەڵسەنگاندنە مەیدانییەکان و ئەمنییەکان، ڕۆژانی سەخت لە چاوەڕوانی عێراقدایە کە ھەمووان تێیدا دەدۆڕێن، بەڵام ھیچ ئاماژەیەکی بەو مەترسییانە نەکردووە کە بەرۆکی وڵاتەکە دەگرێت.
شیروان جەلال جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی کۆیە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، خوێندکارەکان لایت شەحنیان لەسەر ھیتەر داناوە و دوای ھاتنەوەی کارەبا ھیتەرەکەیان ئیشی کردەوە لایت شەحنەکە گڕیگرتووە و دووچاری تەنگەنەفەسی بوون.
بە پێی ڕێنماییەکانی ئەنجومەنی عیراقی بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیینەوەی زانستی عێراق لە فەرمانێکی کارگێڕیدا ئەنجومەنەکە بڕیاریداوە بە دانانی ژمارەیەک سەنتەری مەشقکردن لە ڕیزی سەنتەرەکانی پشت بەستراوی خوێندکارانی پسپۆڕییەکان، بەھۆی بوونی مەرج و ڕێنماییەکان تیایدا.
نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی وەک گەورەترین سەنتەری مەشقی ڕاھێنانی خوێندکارانی پسپۆڕییەکان بۆ نەشتەرگەری لە ڕیزی سەنتەرەکان دەستنیشانکردووە.
ئەو جوتیارانە وەک خۆیان باسی دەکەن، کێشەکەیان بە سیاسی کراوە و سەرەڕای ئەوەی دۆسێیەکیان لە دادگا بردووەتەوە، بەڵام ھێشتا ٣٠٧ ملیار دیناری پارەی گەنمی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦یان وەرنەگرتووە.
عەلی حسێن بەڕێوەبەری پەروەردەی خانەقین، رایگەیاند، نۆ خوێندنگەی نوێ لە سنوری پەورەدەكەیان دروستكردووە و لە ئێستادا پڕۆژەی چوار خوێندنگەی تر چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بە پێی ئامارێكیش لە سنوری پەروەردەی خانەقین، زیاتر لە 250 خوێندنگە هەیە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، پسپۆڕانی وەزارەت چاودێری پێشھاتەکان دەکەن لە جیھان و لە عێراق، لە زۆرێک لە وڵاتانیش ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ھاتنی شەپۆلێکی نوێ بۆ عێراق کە پێدەچێت لە شەپۆلەکانی پێشوو قورستر بێت.
وەزارەتی تەندروستی عێراق داواشی لە ھاوڵاتیان کرد پابەند بن بە بەستنی دەمامک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین، چونکە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی توشبووان.
بڕیاریشە لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق بەمنزیکانە کۆبوونەوەیەک بکات و ئەگەری زیادبوونی ژمارەی توشبووان لە عێراق و گەیشتنی ئۆمیکرۆن تاوتوێ بکات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سێلمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لەشاخی ئەزمەڕ تەقەی کردبوو سێ ھاوڵاتی بریندار کردبوو، دوای وەرگرتنی وتەی سکاڵاکاران و فەرمانی دادوەر و لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس توانرا تۆمەتبارەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردساتەوە دەستگیربکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی دەستگیکردنی تۆمەتبارەکەدا کە ھەوڵی ھەڵاتنی دابو، دەستگیرابەسەر چەکێکی جۆری دەمانچە کەتەقەکەی پێکردبوو.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، لە ئێستادا تۆمەتبار "ئ. م. م" بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
وەزارەتی ناوخۆی کازاخستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆی گشتی ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانەوە دەستگیرکراون، تا ئێستا گەیشتوەتە ھەشت ھەزار و ٩٣٩ کەس.
بەپێی ئامارەکانیش تائێستا ١٦٤ کەس لە خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی کازاخستاندا کوژراون.
لەلایەکی تریشەوە رەوشی ئەو وڵاتەکە بەرەو ئاساییبونەوە ھەنگاو دەنێت و ئەمڕۆ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت گەڕاوەتەوە بۆ شاری ئەلماتی کە پایتەختی ئابوری کازاخستانە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ ھێڵەکانی ئینتەرنێت لەو شارە راگیران، ھاتوچۆی گشتیش لەسەر شەقامەکان دەستیپێکردوەتەوە.