هەواڵەکانهەواڵەکان

پلاسخارت ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، کارە ھاوبەشەکانیان لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی لەم قۆناغەدا عێراق پێیدا تێدەپەرێت، ھیواشی خواستوە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران خزمەتێکی باشی سەرجەم عێراقییەکان بکات. رۆژی ٩ی ئەم مانگە لە یەکەم کۆبونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدوم بۆ جاری دوەم وەک سەرۆکی ئەنجومەنەکە ھەڵبژێردرایەوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان ئاماژەیان بەوەکرد، پەرستارەکەی تیمی مانگی سووری کوردی، لە یەکێکە لە بنکە تەندروستییەکانی کەمپی ھۆڵ لە ئەرکدا بووە، دوو داعش بە ناوی نەخۆشەوە چوونەتە ناو بنکە تەندروستییەکە و تەقەیان لێ کردووە و گیانی لە دەستداوە.
ئەندامەکەی مانگی سووری کوردی، ناوی "باسم محەمەد"ە و ساڵی ١٩٩٥ لە شاری حەسەکە لە دایکبووە، ھاوسەرگیری کردووە و باوکی دوو منداڵە.
کەمپی ھۆڵ دەکەوێتە خۆرھەڵاتی شاری حەسەکە لە باکووری خۆرھەڵاتی سوریا و زۆرینەی دانیشتووانی کەمپەکە، منداڵ و ھاوسەری تیرۆریستانی داعشن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، واشنتۆن پێشوازی دەکات لە ھێوربونەوەی رەوشی کازاخستان دوای ئەو ئالۆزیانەی لە چەند ھەفتەی رابردوودا لە وڵاتەکەدا دروست بوو، ھاوکات داوا دەکات ھێزەکانی پاراستنی ئاشتی کە بە سەرۆکایەتی روسیا لە کازاخستانن ، رێز بگرن لە مافەکانی مرۆڤ و پابەندبونەکانیان بە کشانەوەی بە پەلە لەو وڵاتە .
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە سەرۆکی کازاخستان کۆتاییھاتنی ئەرکی سەربازیی ھێزەکانی پاراستنی ئاشتی لە وڵاتەکەیدا راگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە دوو رۆژی داھاتوودا ئەو ھێزانە دەست بە کشانەوە دەکەن .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی دواین ھەنگاوەکانی ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی ھەرێم، بۆ پێکھێنانی ھێزی ھاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە دەکات، تاوتوێی ئامادەکارییەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە دواین بڕیارەکانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی ئۆمیکرۆن لە ھەرێم و دەرەنجامی کاری تیمی ھاوبەشی ھەردوو دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدڕاڵ و ھەرێمی کوردستان دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان و ئازادی رۆژنامەنووسی، لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، راپۆرتی ئامار و پێشێلكارییەكانی ساڵی رابردووی بەرامبەر رۆژنامەنووسان بڵاوكردەوە، بە پێی ئامارە لە 2021دا 79 حاڵەتی پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان تۆمار كراوە و 187 رۆژنامەنووسیش رووبەڕووی پێشێلكاری بوونەتەوە كە 186 رۆژنامەنووسیان لە رەگەزی نێر بوون و یەك كەسیان لە رەگەزی مێ بووە، لە 2021دا 35 رۆژنامەنووس دەستگیركراون، 61 رۆژنامەنووس رێگری و جیاكارییان بەرامبەر كراوە، 79 رۆژنامەنووسی تر رووبەڕووی هێرش و سووكایەتی بوونەتەوە،
لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، زۆرترین پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە هەولێر بووە، كە 33 حاڵەتە لە بەرامبەر 20 حاڵەت لە سلێمانی و 3 حاڵەت لە دهۆك و یەك حاڵەت لە هەڵەبجە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکانداو، بە فەرمانێکی وەزاری دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری، بە ژمارە ٣١٧ کە  لە رۆژی ٦ ی ئەم مانگە بەمەبەستی فراوانکردنی مەودای خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی (TVET) دەرکراوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، بریاردراوە دەرگای پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵ بۆ کردنەوەی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی (TVET) لە ھەرێمی کوردستان ڕابگەیەندرێت  و ئەمساڵ وەرگرتنی پرۆپۆزەڵی کردنەوەی پەیمانگەی تەکنیکی پیشەیی (TVET) لە پێشینەی کارەکانی وەزارەت دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش ھەرکەسێک خوازیارە دەتوانێت لە رۆژی ١٠ ی ئەم مانگە تا ١٠ ی شوبات  پرۆپۆزەڵەکانیان  پێشکەش بکەن.


وەزارەتی خوێندنی باڵا رونکردوەتەوە، ئامانج لەم بریارەش بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی شارەزاو کارامە و بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕی کاری کوردستانە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی رایگەیاندووە، لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بە رەچاوکردنی رێنەمایی و پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تایبەت بە ھاتنەناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران لە ڕۆژی چوارشەمە  ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ی دەستی پێکردوەتەوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدانی ھەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوەی بێ بەرامبەرە و کۆمپانیا گەشتیاریەکان جگە لە تێچووی تۆمارکردنی زانیاریەکانی تابیەت بە خوازیاران لە سایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوپەڕی پ پێنج ھەزار دینار، مافی وەرگرتنی ھیچ بڕە پارەیەکی تریان نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فوزە یوسف ئەندامی دەستەی ھاوسەرۆکایەتی پارتی یەکیتی دیموکرات (پەیەدە)  وتی، پێویستە ھاوپەیمانی نێودەولەتی لە شەری دژی داعش و روسیا لە بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان بێدەنگی بشکێنن و ئاسمانی رۆژئاڤا بۆ تورکیا قەدەغە بکرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نوری مەحمود وتیشی، ئارامی ناوخۆیی تورکیا بۆ خۆبەرێوەبەری رۆژئاڤا گرنگە، چونکە  سنورێکی دوورو ودرێژیان لەگەل تورکیا ھەیە، وتیشی ئێمە دەمانەوێ سیستێمێکی دیموکرات لە تورکیا ھەبێت و پەیوەندیەکی باشمان لەگەل ئەو وڵاتە ھەبێت.
جەخت لەوەشکرد بە ئامانجکردنی خۆبەرێوەبەری باکور و خۆرھەلاتی سوریا بە ئامانجکردنی دیموکراسیە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ھەواڵی ئاژانسەکان، خەڵکی  ئیدلب و باب و عەزاز بە ھۆی گرانی نرخی نان و نەبوونی کارەبا و سوتەمەنی و خوێندنی بە پارە خۆپێشاندانیان ئەنجامداوە و (بەرەی نوسرە و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا) بە گەندەڵی و پەیرەوکردنی سیاسەتی برسیکردنی خەڵک تومەتبار دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ئەوەش دوای ئەوە ھات کە ماوەی ١٠ رۆژە ھیچ بەشە بەنزینێک رەوانەی پارێزگاکە نەکراوە. ئەندامێکی لیژنەی سوتەمەنی لەقائیمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەڵەبجەش بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، کێشەی رەوانەنەکردنی بەنزین ھونەری بووە و چارەسەرکراوە، لەئێستادا بڕیارە رۆژانە دوو تانکەر بەنزین بگاتە بەنزینخانەکانی پارێزگای ھەڵەبجە.خاوەنی بەنزینخانەیەکیش دەڵێت، بەھۆی کەمی ھاتنی بەنزینەوە قەرەباڵغی زۆرلەسەر بەنزینخانەکان دروست بووە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
جەلال زادە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، وڵاتانی خۆرئاوا لە دانوستانەکانی ڤییەننادا پێشنیاری رێککەوتنێکی کاتییان کردووە کە لە رێیەوە بگەنە رێککەوتنی ھەمیشەیی لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ، تا ئێستاش ئێران ئەو رێککەوتنە کاتیەی رەتنەکردۆتەوە و پەسەندیشی نەکردوە ، بەڵکو لە ئێستادا تاوتوێی دەکات ، دوپاتیشیکردۆتەوە کە ئەو رێککەوتنە کاتیە زیان بە رێککەوتنی ئەتۆمی ناگەیەنێت ، بەڵام ئەولەویەتی وڵاتەکەی ئەوەیە کە بگەنە رێککەوتنی ھەمیشەیی .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 "تارق حەیدەری"قائیمقامی قەزای کۆیە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کردنەوەی نوسینگەی بایۆمەتری بۆ قەزای کۆیە بەکارێکی گرنگە، چونکە پێشتر دەبوایە ھاووڵاتیان و مووچەخۆرانی کۆیە لەکاتی ھەبوونی گرفتێکدا سەردانی پارێزگای ھەولێریان بکردایە، بەڵام بەکردنەوەی نوسینگەی بایۆمەتری لە قەزاکە ئەو گرفتانە چارەسەرکران و لەمەودوا دەتواندرێتن ھەر گرفتیک لە بایۆمەتریدا ھەبێت لە نوسینگەی کۆیە چارەسەری بکەن.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عومەر جەبار"سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕەوشی ئابوری ھەرێم کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر خاوەن پێداویستی تایبەت دروستکردووە، لەبەرئەوە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەرۆکایەتییەکانی ھەرێم دەکات ھاوکار و پشتویانی کورتە باڵاکان بن.


سەبارەت بە ھەمواری یاسای ماف و ئیمتیاراتی خاوەنپێداویستی تایبەت "دلێر فەریق" وتەبێژی کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی کوردستان ڕایگەیاند، یاسای ماف و ئیمتیاراتی خاوەن پێداویستی تایبەت ھەموار کراوەتەوە و لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عامر شوانی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، ھێزەکانی نەھێشتنی تاوان لەکەرکوک تاوانێکی کوشتنیان لەگەرەکی راپەرینی شاری کەرکوک ئاشکرا کردوە و ئەنجامدەرەکەشیان دەستگیرکردوە.


وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک راشیگەیاند، ھەفتەی رابردوو حاڵەتێکی کوشتن لەنێو گەرەکی راپەرینی شاری کەرکوک  ئەنجامدراوە و ھێزەکانیان دەستیان بەلێکۆڵینەوە لەرووداوەکە کردوە.


عامر شوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک وتیشی، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن ھاوڵاتیانەوە لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە لەو روداوە پێکھێناوە و توانیویانە لەماوەیەکی کورتدا ئەنجامدەری تاوانە بدۆزنەوەو دەستگیری بکەن کەخزمی کوژراوەکەیە.


وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک راشیگەیاند، ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامداوە خەسووی کەسە کوژراوەکەیە.

 


رونی کردەوە، رووداوەکە بەو ھۆیە روویداوە کێشەی خێزانی لەنێوان زاواکە و ماڵی خەسویدا ھەبوە و خەسۆکە فرسەتی ھێناوە زاواکەی بەفیشەک لەماڵەکەیاندا کوشتوە و دەست بەسەر ئەو چەکەشدا گیراوە کەتاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە.کەسی کوژراو و تاوانبارەکەش لەپێکھاتەی عەرەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...630631632633634...999