"عەبدولەتیف جەمال رەشید" لە دایکبووی ساڵی ١٩٤٤ە لە سلێمانی و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی "لیڤەرپوڵ" بەدەستھێناوە و لە زانکۆی "مانچستەر" لە ساڵی ١٩٧٦ ماستەر و دکتۆرای ھێناوە.
لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٠ وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بووە، ھاوکات راوێژکاری پێشکەوتووی سەرۆک کۆماری عێراقە و ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی کۆنگرەی نیشتمانی عێراقی بووە، ساڵی ١٩٨٦ لە بەریتانیا نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە.
دادگای فیدراڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر ئەو سکاڵایەی لەلایەن ھەردوو پەرلەمانتار باسم خەشان و مەحمود مەشھەدانی لەسەر یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمارکراوە، بڕیاردراوە کاری دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بە شێوەیەکی کاتی رابگیرێت.
بەپێی سکاڵاکەی ئەو دوو پەرلەمانتارە، یەکەمین کۆبونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران کە تێیدا دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە ھەڵبژێدرا، پێشێلکاری یاسایی و دەستوری تێدابوە.
"عەلی عوسمان" ئەفسەری ئاسایشی زاخۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، باندێک لە سێ کەس پێکھاتوون و لەسەر بازرگانیکردن و بەکارھێنانی ماددە ھوشبەرکان دەسگیرکراون، ھەروەھا کەسێکیش بە دراوی ساختەوە دەستگیرکراوە. دەستیشگیراوە بەسەر بڕی ٧ ملیۆن دیناری ساختە و بڕێک دولاری ئەمریکی ساختە و چەند جۆرێک مۆر.
وتیشی، باندێکی تر بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، لە ڕێگەی ٨ بنکە و تیمی گەڕۆک و تیمی ٢٤ سەعاتی تایبەت ڤاکسین بەردەوامن لە ئەنجامدانی کوتانی ھاووڵاتیان، لە ماوەی ئەم ھەفتەیەشدا زیاتر لە ٢ ھەزار ھاووڵاتی سودمەند بوون لە وەرگرتنی ڤاکسین.
"عەبدولعەزیز رەمەزان" نوێنەری نانەواخانەکانی دھۆک و زاخۆ لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، چەند جارێک سەردانی قائیمقامەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکراوە و ئەو بابەتە بە گرنگ نازانن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، گۆڕینی شێوازی وەرگرتنی مووچەی پێشمەرگە لە سیستمی کاشەوە بۆ سیستمی چەکی بانکی بەردەوامە و ئەمڕۆ بڕیاردرا لە مانگەکانی داھاتووەوە چەند لیوایەکی تری پیادە بە سیستمی چەکی بانکی مووچەکانیان لە ڕێگەی بانکەوە وەربگرن.
لە ماوەی ڕابردوودا لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، چەند لیوایەکی سەر بە ئەو وەزارەتە خرانە سەر سیستمی ئەلیکترۆنی و مانگانە لە ڕێگەی بانکەوە مووچەیان وەرگرت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ھێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی سوتانی ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی دوکان - ڕانیە ، دوای چوونی ھێزەکان دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلێک بە تەواوەتی سوتاوە و شۆفێرەکەی بە ناوێکی خوازراوەوە خۆی وەک پێشمەرگە ناساندووە و سێ کەسی تریش لە شوێنی ڕووداوەکە ٥ ملیۆن و ٧٩٤ ھەزار دیناری عێراقی و ٣٢٠ دۆلار و ٥٠ یۆرۆیان لە ڕێبوارانی ئەو شەقامە بۆ کۆکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی گومانیان لە ڕووداوەکە پۆلیسی خەلەکان لێکۆڵینەوەی وردیانکرد و دەرکەوت خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە دانیشتوی قەزای ئاکرێیە و پێشمەرگە نییە و بە ناو و پۆشاکی پێشمەرگەوە ئەو کارەی کردووە، ئەو کەسانەشی کە پارەکەیان بۆ کۆکردووەتەوە شەریکی تاوانەکەی بوون و ئۆتۆمبێلەکەش بە نرخێکی ھەرزان کڕیوویانە و خۆیان سوتاندوویانە.
ڕاشیگەیاند، ئەو باندە دانیان بەوەشدا ناوە کە چەند جارێک ئەو تاوانەیان لە بەحرکە و سەنگەسەر و چەند پارێزگایەکی تر ئەنجامداوە.
ڕاگەیاندنی پارێزگاری ھەولێر بڵاویکردەوە، ئەو ھاوڵاتیانەی کە بەھۆی لافاوەوە ماڵەکانیان زیانیان بەرکەوتووە و شوێنی حەوانەوەیان نەماوە، زیاتر لە ٣٠٠ ژوور لە ھۆتێل و مۆتێلەکان دابین کراوە و لەلایەن تیمەکانەوە گوازرانەوە بۆ ھۆتێل و مۆتێلەکان.
پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، بەتانی و جلوبەرگی زستانە و پێداویستی سەرەتایی و ناوماڵ دابین کرا بۆ ئەو خێزانانەی کە کەلوپەلەکانی ناوماڵیان بەھۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، ئەگەر بڕیاری ھەڵپەساردنی کاتیی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە ژێر فشاردا نەبووبێت ئەوا ئەو کارە یەکەمین ھەنگاوی دروستبوونی ئۆپۆزسیۆنە لە ناو پەرلەمان.
سەدر وتیشی، ئومێدیان بە ئۆپۆزسیۆنە لە بەرژەوەندی گشتی کار بکات و ویستی گەل بۆ خێرا پێکھێنانی حکومەت لە بەرچاو بگیرێت.
سەدر جەختیشیکردووەتەوە لەوەی، بەرژەوەندی گەل لە سەرووی بەرژەوەندی حزبی و تائیفی و سیاسیەوەیە و نابێت ئۆپۆزسیۆن لە پێناو دەستکەوتی خۆی کۆسپ بخاتە بەردەم پڕۆسەی سیاسی.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، بارھەڵگرێکی عێراقی دەستی بەسەردا گیرا کە بە شێوەی نھێنی ھەزار و ٧٥٠ کیلۆگرام جگەری مریشک بە مەبەستی ھاوردەکردنی بۆ ھەرێم لەناو بارەکەیدا کە باینجانە حەشاردرا بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن یاریدەدەریەتی ئاسایشی باشماخ و ھۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ خاوەنەکەی دەستگیرکرا و بۆ وەرگرتنی سزای ھاوردەکار و لەناوبردنی بارە نایاسایی یەکەی ڕووبەڕووی یاسا کرایەوە.
دوای کۆبوونەوەکە، (بێگەرد تاڵەبانی) ڕایگەیاند، باسیان لە دروستکردنی بەنداو لە ھەرێمی کوردستان و نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکانی (دەربەندیخان و دوکان و دھۆک) و پاکردنەوەی ئاوی چەمەکان کردووە.
ھاوکات وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، لە بارەی دووبارەبوونەوەی لافاوەکانی شاری ھەولێر، ڕایگەیاند، بۆ ئەو بابەتە ھەفتەی داھاتوو تیمێکی تەکنیکی سەردانی ھەولێر دەکەن.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە شاری بەغداد ڕایگەیاند، دوو مووشەک ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغداد کراون، بەڵام سیستمی بەرگریی باڵیۆزخانەکە وەڵامی ھێرشە مووشەکییەکەی داوەتەوە و مووشەکانی خستووەتە خوارەوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بارەی ھێرشەکەوە ڕایگەیاندووە، ھاووڵاتیانی بێتاوان ڕووبەڕووی ھێرشی تیرۆریستی بوونەتەوە و یەکێک لە مووشەکەکان لە ناو قوتابخانەیەکی ناوچەی سەوز کەوتووەتە و خوارەوە و برینداری لێ کەوتووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە زیانەکان دەکەن.
ھاوکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی ھێرشەکەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ھێرشەکەی ئەمشەو لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە ئەنجامدراوە، کە ھەوڵدەدەن ئاسایش و سەروەری و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی عێراق لاواز بکەن. وتیشی، ئەم ھێرشە تەنھا بۆ سەر نێردە دیپلۆماسیەکان نییە، بەڵکو بۆ سەر سەروەریی عێراقیشە.
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی نائاساییدا کۆبوونەوەی ئەندامانی کۆنگرەی شەشەمی پارێزەرانی کوردستان بەڕێوەچوو، تیایدا ئەندامانی کۆنگرەی شەشەمی پارێزەران ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ ئاداری ٢٠٢٢ دیاریکرد بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەران.
ھەروەھا پارێزەری ڕاوێژکار "سادق عەبدولڕەحمان" وەک ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتیاری کۆنگرەی شەشەمی پارێزەران ھەڵبژێردرا.