هەواڵەکانهەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی ئێن پی ئاڕ رایگەیاند، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران گەیشتووەتە ئاستێک کە ئەستەمە بگەڕێتە دواوە و تاران بە پشتگوێخستنی بەندەکانی ناو رێککەوتننامەی ئەتۆمی، رۆژ بە رۆژ لە گەیشتن بە چەکی ئەتۆم نزیک دەبێتەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی باشترین کارە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەمریکا و بۆ ئەو مەبەستەش تەنھا چەند ھەفتەیەکیان لەبەردەستدا ماوە، وتیشی ئەگەر دانوستانەکانی ڤییەننا شکست بھێنێت و نەتوانن لەگەڵ ئێران بگەن بە رێککەوتن، بژاردەی تر دەگرنەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
یۆنامی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، موشەکەکان باڵیۆزخانەکان دەکاتە ئامانج و ھاوڵاتیانی عێراق  لێی زیانمەند دەبن، ئاسایش و ئارامی دوو مەرجی سەرەکین بۆ چارەسەرکردنی ڕەوشی ناوخۆ کە زۆر پێویستە و جەختکردنەوەیە لە سەروەریی عێراق.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی زانیارییەکان ژمارەی ئەو مووشەکانەی ئاڕاستە کراون لە نێوان دوو بۆ چوار مووشەک بوون، کە لە لایەن سیستمی بەرگریی باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە خراونەتە خوارەوە، لەو بارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاندووە، چوار ھاوڵاتی بەھۆی ھێرشەکەوە بریندار بوون.
ھێرشەکەی شەوی رابردوو کاردانەوەی لێکەوتەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ئاشکرایکرد، ھێرشەکە لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە ئەنجامدراوە، کە ھەوڵدەدەن ئاسایش و سەروەری و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی عێراق لاواز بکەن.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدریش وتی، ئەو لایەنانەی کە بانگەشەی لێدان لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکەن، ئەو کارە دەکەن بۆ دواخستنی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ ئەوەی بتوانن بە بیانووی بەکارھێنانی چەک بمێننەوە، چونکە ئەوان بە بێ بوونی داگیرکەران بوونیان نییە.
ھاوکات قەیس خەزعەلی ئەمینداری عەسائیبی ئەھلی حەق، رایگەیاند، ھێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بۆ تێکەڵکردنی کارتەکانە و ئەوان بڕیاریانداوە لە ئێستادا ھێرش ئەنجام نەدەن. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٤ لە دیاربەکر کە خۆپیشاندان بۆ کۆبانێ بەڕێوەچوو دواتر پێکدادانی چەکداری ڕوویدا، ڕۆژنامەنووسێکی کورد بە ناوی "ڕۆژھات دۆغروو" لە ناو جەرگەی ئەو ڕووداوەدا بوو، لەو کاتەدا گولـلەیەکی بەرکەوتوو و گەیەنرایە نەخۆشخانە، دواتر کە چارەسەری وەردەگرت بەڵام ئێستا و لە دوای ٧ ساڵ خراوەتە زیندانەوە و سزایی زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێنراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ڕۆژھات دۆغروو تۆمەتی ئەوەی دراوەتە پاڵ کە چەکی ڕووبەڕووی کەسێک کردووەتەوە بەڵام بەڵگەی ڕەسمی نییە. لە ئێستادا بڕیارەکەی دادگا لەناوخۆی تورکیا کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و بەرگریکارانی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە تورکیا تووشی شۆک کردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دادگای ویلایەتی کۆبڵنتسی ئەڵمانیا، ئەنوەر ئەسلان ئەفسەری پێشووی دەزگای ھەواڵگری سوریای دادگایی کرد کە ١٠ ساڵ لەمەوبەر سەرپەرشتی ئەشکەنجەدانی زیندانیانی لە گرتوخانەی دۆما لە نزیک دیمەشق کردووەو لەسەر تاوانی دژە مرۆڤایەتی سزای ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێنرا.
داواکارانی گشتی لە دادگا رایانگەیاند، ئەنوەر ئەسڵان لە ساڵی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٢ و  سەرپەرشتی ئەشکەنجەدانی بە بەرنامەو وحشیگەرانەی زیاتر لە ٤ ھەزار زیندانی کردووە و دەیان زیندانی لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سادق مۆعتەمەدیان پارێزگاری ورمێ سەردانی دەروازەی سنوریی کێلێی لە شاری سەردەشت کرد و رایگەیاند، دەبێت تەواوکردنی ژێرخانەکانی دەروازی کێلێ وەک یەکێک لە گرنگترین دەروازە سنورییەکانی پارێزگاکە، بخرێتە ئەولەویەتی کارەکانیانەوە، وتیشی ھەوڵ دەدەن بەباشترین شێوە کەڵک لە پێگەی دەروازەی کێلێ بۆ کاروباری بازرگانی وەربگرن.
پارێزگاری ورمێ لەگەڵ بەشێک لە بازرگانان و کاسبکارانی سەردەشت کۆبووەوە و گوێی لە بۆچوون و داوکارییەکانیان گرت، بەڵێنیشی پێدان کێشەکانیان چارەسەر بکات.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تەرمی دوو کۆچبەری گەنجی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی جەلیل ڕەوانگەرد تەمەن ٣٤ ساڵ و سومەیە جامخانە تەمەن ٢٣ ساڵ کە لەکاتی ڕۆشتن بۆ ئەوروپا  و لە نزیک دورگەی سیریسی یۆنان خنکابوون، دۆزرانەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئەو دوو ھاوسەرە کوردە شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەی رابردوو کاتێک ویستویانە لە شاری سالۆنیک بەرەو ئەسینا بڕۆن، لەکاتی پەڕینەوە لە ڕووبارێک بەھۆی نەشارەزایی و تاریکی شەو، سەرەتا ژنەکە ئاو بردوویەتی و دواتر ھاوسەرەکەی ویستوویەتی رزگاری بکات، بەڵام ھەوڵەکانی بێ ئاکام ماوەتەوە و ئەویش خنکاوە.
 ئەو ژن و مێردە ساڵی ڕابردوو بەمەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا، خۆرھەڵاتی کوردستانیان جێھێشتووە و لە چەند رۆژی رابردوودا لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوتوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ھاووڵاتیەکی گەڕەکی قڕگەی کۆن ئاماژە بەوە دەکات ھەر کاتێک باران دەبارێت لە ترسی ئەوەی ئاو دەچێتە ماڵیان بە ناچاری ماڵەکەیان چۆڵ دەکەن و شەوی رابردووش ئاو چووەتە ناو ژوورەکانیان و زیانی پێگەیاندوون، ھاووڵاتیانی گەڕەکی قڕگەی کۆن داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بۆ ئەوەی کارەسات روونەدات خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکەکەیان دابین بکەن. بەپێی ئاماری کەشناسی سلێمانی لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٤٤.٦ ملیم باران لە سنوری سلێمانی باریوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
موحسن زەھرایی بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، بەو پێیەی توێژینەوە زانیستییەکان سەلماندوویانە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا دەتوانێت بەڕێژەی ٥٠٪ بۆ ٨٠٪ رێگە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بگرێت، پێویستە ھاوڵاتیانی ئێران پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین و لەھەمان کاتدا رەچاوی رێنماییە تەندروستییەکان بکەن.
ئاماژە بەوەشکرد، تا ئێستا تەنھا حەوت ملیۆن کەس لە ئێران دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە و ئەگەر ئەو ژمارەیش خۆیان بکوتن، ئاماری رۆژانەی توشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتەکە بەتەواوەتی کەم دەبێتەوە.
لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نزیکەی شەش ملیۆن و ٢١٥ ھەزار کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ١٣٢ ھەزار کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ھەڵگورد شێخ نەجیم" سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا  کونسوڵخانەی وڵاتی چیک لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەک پێداویستی تەندروستی و ئامێری بۆ نەخۆشخانەکانی ھەولێر و دەوروبەری دابین کردووە، بڕیارە لە داھاتوویەکی ھاوکارییە تەندروستیەکانیان بگەیەننە ھەموو شار و شارۆچکەکانی ھەرێم.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە گوێرەی سەرژمێرییەکی ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز ، لەسەرئاستی جیھان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکەم وڵاتە لە ڕووی زیانەکانی کۆرۆناوە، کە تا ئێستا ٦٤ ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٨٤٦ ھەزاریش بەھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، عێراق یەکەم وڵاتە کە زۆرترین زیانی گیانی  بەھۆی کۆرۆناوە بەرکەوتووە، بەشێوەیەک تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن کەس تووشی پەتاکە بوون و ٢٤ ھەزار و ٢٢٩ کەسیش بەھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
ماوەی زیاتر لە ھەفتەیەکە ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی عێراق بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە، کە بۆ چەند مانگێکە ڕێژەکە بەو شێوەیە بەرز نەبووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لاڤرۆڤ لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ساڵانەیدا ڕایگەیاند، مۆسکۆ دژایەتی ھەوڵەکانی خۆرئاوا دەکات لە سەپاندنی مەرجی زیاتر بەسەر ئێراندا بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ، بە تایبەت سەپاندنی کۆتوبەند بەسەر پرۆگرامە موشەکییەکانی ئێران و ھەڵسوکەوتی تاران لە ناوچەکەدا.
وتیشی، وڵاتەکەی سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ کۆنگرەیەکی ئێرانی عەرەبی  بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاسایشی کەنداو کە دۆسیەی یەمەن و عێراقیش بگرێتەوە، چونکە ھەموویان پەیوەندییان بە یەکەوە ھەیە.
سەبارەت بە رەوشی ئۆکراین، لاڤرۆڤ رایگەیاند، وڵاتەکەی چەند پێشنیارێکی داوەتە واشنتۆن و ناتۆ و چاوەڕێی وەڵامیانە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، ئەو کەسانەی ھەردوو ژەمەکەی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتووە یاخود کارتی ڤاکسینییان ھەیە ئەگەر پشکنینی کۆرۆنای لەماوەی ٤٨ سەعاتدا نەکردبێت، پشکنینی کۆرۆنای بۆ دەکرێت کە نرخەکەی ٣٥ دۆلارە.
بەڕێوەبەری تەندروستی زاخۆ رایگەیاندوە، وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕێگریکردنە لە کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن، بەڵام کاسبکاران و بازرگانی دەروازەی ئیبراھیم خەلیل لە بڕیارەکە نیگەرانن و دەڵێن، ئەو بڕیارە ئاستەنگی بۆ ھاتووچۆکردنیان لەنێوان ھەرێم و تورکیا دروست دەکات.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەردوو ھاوپەیمانێتییەکە لە راگەیەنراوێکی ھاوبەشدا ،ئیدانەی ئەو ھێرشانەیان کرد کە بەرەبەیانی ئەمرۆ کرایە سەر نوسینگەکانیان لە بەغداد و داوایان لە حکومەت و ھێزە ئەمنییەکان کردووە ھەڵویستی یەکلاکەرەوەیان ھەبێت لە دژی ئەو گروپانەی کە لەژێر ناوی جیاجیا کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
راشیگەیاندوە، سکاڵای یاسایی لە دژی ھەر کەسێک تۆمار دەکەن کە ھەڕەشە یاخود ھاندانی دژایەتیکردنی ھاوپەیمانێتییەکەیان دەدەن بۆ ئەوەی بە گوێرەی یاسا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، تەنانەت ئەگەر یاساش نەبێت، دەبێت ھەندێک پرنسیپ و بنەمای مامەڵەکردن ھەبێت رێزی لێبگیرێت لە نێوان ھەمواندا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھادی عامری لە ڕاگەیەنراوێکدا داواش لە ھێزە ئەمنییەکان دەکات بە ئەرکی خۆیان ھەستن و ئاسایشی عێراق بپارێزن و پارێزگاری لە سەروماڵی ھاووڵاتیان بکەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێم ڕایگەیاندووە، ھەوڵەکانیان بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی ھێزەکانی حەفتا و ھەشتا خراوەتەگەڕ.


جەختی لەوەشکردووەتەوە،ھەر فەرمانێکی وەزاری، لە بارەی خەرجکردنی دەرماڵەی یەکەی حەفتا و ھەشتا ھەبێت، لەچەند رۆژی داھاتوودا بڵاویدەکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...627628629630631...999