هەواڵەکانهەواڵەکان

سەعاتی "دوو"ی شەوی رابردوو لە ناوچەی "دۆرە"ی "بەغداد"، چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقە لە سەربازێکی فەوجی دووی لیوای دووی سەرۆکایەتی کۆماردەکەن، بۆ بەھاناوەچوونیشی ھێزێکی فەوجی دوو گەیشتۆتە شوێنی رووداوەکە و سەربازەکە گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەڵام بەھۆی سەختی برینەکەیەوە سەربازەکە شەھید بووە، ئەو سەربازە کوردی ئێزدییە و خەڵکی شەنگالە.  
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی ھەینی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێم بڕیاریدابوو لە دەروازە سنورییەکان کار بە کارتی ڤاکسین نەکرێت و لە بەرامبەر ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا بۆ ئەو کەسانەی لە دەروازەکانەوە دێنە ھەرێم ٣٥ دۆلار وەربگیرێت.

دەستبەجێ سەرپەرشتیارانی دەروازەی ئیبراھیم خەلیل لە زاخۆ بڕیارەکەیان جێبەجێ کرد و ھەر گەشتیار و ھاوڵاتی و کاسبکار و بازرگانێک سەردانی ھەرێمیان دەکرد ٣٥ دۆلاریان لێ وەردەگیرا، ئەو کارەش ناڕەزایی زۆری لەناو ھاوڵاتیان و کاسبکاران لێکەوتەوە و شەوی رابردووش سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی ھێنایە سەر خەت و بڕیارەکەی ھەڵوەشاندەوە. پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە ئێستادا لە دەروازەکە کار بە کارتی ڤاکسین دەکرێت و پشکنین بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، ھەروەھا بڕیاردراوە ھەر کەسێک کارتی ڤاکسینی ھەیە و لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل پارەیان لێوەرگیراوە بۆ پشکنین بۆیان دەگەڕێنرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ساڵانە بەھۆی بەفربارین و دیمەنی سەرنجڕاکێشی ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێم، گەشتیاران لە ناوخۆی عێراق و دەرەوەش روو لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و گەشتیاری زستانەش کاریگەری باشی لەسەر ئابووری ھەرێم و دوکانداران و ھاوڵاتیانیش دەبێت.

بە پێی ئاماری دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، لە ٩٥%ی ئەو گەشتیارانەی سەردانی ھەرێم دەکەن، گەشتیاری ناوەڕاست و باشووری عێراقن و ھاتنی گەشتیاری بیانی لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیھانیش کەمی کردووە. بەپێی ئامارەکە، ساڵی رابردووش زیاتر لە ٤ ملیۆن گەشتیار روویان لە ھەرێمی کوردستان کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاڤان جاف ئەندامی سەنتەری میترۆ لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ساڵی  2021 ، 81 هێرش و لێدان و سوكایەتی بەرامبەر رۆژنامەنووسانی هەرێم تۆماركراوە و 25 رۆژنامەنووسیش بەبێ‌ بڕیاری دادگا دەستبەسەر كراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئاری ئەحمەد" بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەمساڵ ٣٠٠ پرۆژە لە سنووری ١٤ بەڕێوەبەرایەتی ئاو و بەڕێوەبەرایەتییەکی ئاوەڕۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی و کێشەی ئاوەڕۆکان لە سەنتەری شار و قەزا و ناحییەکان جێبەجێ دەکرێن.

وتیشی، پلانی جێبەجێکردنی ١٠ پرۆژەی گەورە و ستراتیژی بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی لە ھەولێر و سلێمانی و چەمچەماڵ و قوشتەپە و خەبات و ھەریر و بەردەڕەش و چەند ناوچەیەکی تر دانراوە لەگەڵ جێبەجێکردنی ١٦ پرۆژەی ستراتیژی بۆ ئاوەڕۆی شارە گەورەکان و لە ئێستادا یەکێک لەو پرۆژانە لە ھەولێر تەندەرینی بۆ کراوە و لە ماوەکانی داھاتوودا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.

روونیشیکردەوە ٣٠٠ پرۆژەکە ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێن و ٢٦ پرۆژەکەی تریش ئاراستەی حکومەت کراوە لەکاتی دابینکردنی بودجە دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامەکەی سەدر دوای کۆبوونەوەی شەوی رابردووی دێت لەگەڵ ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح لە نەجەف کە تیایدا دوایین ھەوڵ و گۆڕانکارییەکانیان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خوێندكارانی كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی داوا دەكەن بڕوانامەكانیان بكرێتە دبلۆمی باڵا. "ئەژدەر محەمەد" نوێنەری خوێندكارانی كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی دەڵێت، ماوەی چەند ساڵێكە بڕیاردراوە  بەزیادكردنی ساڵێكی دیراسی خوێندن لەكۆلێژی یاسا، بەڵام هیچ ئیمتیازاتێك بۆ خوێندكاران  زیادنەكراوە و كاریگەری نەبووە  لەسەر ئاستی زانستییان، بۆیە لیژنەیەكییان پێكهێناوە و چەند داواكارییەكیان ئاڕاستەی وەزارەتی خوێنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كردووە.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پشتیوان ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی دوکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی رووی لەناوچەکە کردووە، ئاستەنگی ھاتوچۆ لە رێگای دوکان-بنگرد لەسەر شاخی قەرەسەرد دروستبووە و رێگاکە بەتەواوەتی داخراوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ھاوکاریکردن و یارمەتیدانی ئەو کەسانەی بە رێگاکەکەدا تێدەپەڕن، تیمێکیان رەوانەی شوێنەکە کردووە.


داواشی لە ھاوڵاتیان کرد، لە کاتی زۆر پێویستدا نەبێت بە رێگاکەدا گوزەر نەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ئێستادا بەھۆی کاریگەری ئەو پاڵەپەستۆ نزمەی ‏ڕویکردووەتە ھەرێمی کوردستان، شەپۆلێکی بەفربارین زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، لە زۆربەی شوێنەکان ئاستەنگی ھاتووچۆ بۆ ھاووڵاتیان و شۆفێران دروستبووە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستانیش رایگەیاندوە، کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە چڕتر دەبێتەوە و کەشوھەوا بەناجێگیری دەمێنێتەوە، پلەکانی گەرماش بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.


‏بەڕێوەبەراتییەکانی ھاتووچۆش داوا لە ھاووڵاتیان دەکەن، بەھۆی دروستبوونی ئاستەنگی ھاتووچۆ سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی زانکۆی ھەڵەبجە بە نووسراوێکی رەسمی لە پای بەدەنگەوە ھاتن و چارەسەرکردنی کێشەکانی زانکۆ و بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفربارین و سەرمایەی پێنجوێن و دەوروبەری گرتۆتەوە قائیمقامیەتی پێنجوێن بەڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردە بڕیاریدا کە ڕۆژی دووشەممە پشوی  فەرمی بێت لەسەرجەم دامودەزگاو ناوەندەکانی سنوری قەزای پێنجوێن بەھەردو ناحیەی ناڵپارێز و گەرمک و سەرجەم گوندەکانیەوە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی گیانی خوێندکاران و ھەروەھا ئاسایکردنەوەی سەرجەم ڕێگاکان کەبەھۆی بەفرەوە ئاستەنگیان بۆدروستبوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەتیف حسێن بەرێوەبەری بەرێوەبەرێتی شارباژێڕ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەراندا، بەھۆی ئەو شەپۆلی سەرماو بەفرەی سنووری پەروەردەکەیانی گرتوەتەوە، سبەینێ دوو شەممە١٧/١/٢٠٢٢، لە ھەموو خوێندنگە و باخچەکانی سنووری پەروەردەکەیان پشووی رەسمییە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی شاری قەرس لە باکوری کوردستان، نزمترین پلەی گەرما لەو ناوچەیە تۆمارکراوە کە گەیشتوەتە ٢٢ پلەی ژێر سفر، بەو ھۆیەشەوە شەختە و سەھۆڵبەندان دروستبووە.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ناوچەکەش رایگەیاندوە، توندەبا لە باکور و باکوری خۆرئاواوە بە ھێواشی ھەڵدەکات و ناو بە ناو بەھێز دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت بەھێزی ئەو توندەبایە بگاتە ٤٠ بۆ ٧٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، لە ھەندێک شوێنیش ببێتە گەردەلول.


ھەر بەپێی راگەیەنراوەکە لە ئاگری ١٩ پلە و لە ئەرزرۆم ١٧ پلە و لە دێرسم ١٠ پلەی ژێر سفری سەدی تۆمارکراون، ئاستی بەفربارینیش لە ھەندێک شوێن گەیشتۆتە ١٢٦ سانتیمەتر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە بارینی بەفرێکی زۆر و کڕێوە لە پارێزگاکانی کرماشان و سنە و ورمێ دەستیپێکردووە و بەھۆیەوە ئاستەنگی ھاتووچۆ لە رێگەی نێوان گوند و شارەکان دروستبووە.


ئاماژە بەوەشکراوە، لە رێگەی نێوان مھاباد و بۆکان زیاتر لە ٤٠ سانتیمەتر بەفر باریوە و لە زۆربەی شارەکانی سنە و ورمێش دەوامی خوێندنگاکان بۆ سبەینێ راگیراوە.


عەباس جەعفەری بەڕێوەبەری گشتی کۆنتڕۆڵکردنی قەیران لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، سەرجەم تیمەکانیان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و چەند کەسێکیشیان رزگارکردووە کە لە رێگەکاندا ماونەتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئێران، ئەو شەپۆلی بەفربارینە تا ئێوارەی رۆژی دوو شەممە بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی سەرچاوەکانی ھەواڵ بۆمبێکی چێنراو لە شەقامی بەردەم لقێکی بانکی جیھان لە گۆڕەپانی واسق لە ناوچەی کەڕادە تەقیوەتەوە و، زیانی زۆری بە باڵەخانەکە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل گەیاندووە.


تەقینەوەکەی دیکەش بە ھەمان شێوە بۆمبی چێنراو بووە و کۆگایەکی خواردنەوە کحولییەکانی کردوەتە ئامانج لە نزیک شانۆی نیشتیمانی لە ناوچەی کەڕادە و زیانی مادی بە کۆگاکە گەیاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...624625626627628...999