لە قەزایەکی ھەرێم پشوو راگەیەندرا
کوردسات نیوز
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفربارین و سەرمایەی پێنجوێن و دەوروبەری گرتۆتەوە قائیمقامیەتی پێنجوێن بەڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردە بڕیاریدا کە ڕۆژی دووشەممە پشوی فەرمی بێت لەسەرجەم دامودەزگاو ناوەندەکانی سنوری قەزای پێنجوێن بەھەردو ناحیەی ناڵپارێز و گەرمک و سەرجەم گوندەکانیەوە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی گیانی خوێندکاران و ھەروەھا ئاسایکردنەوەی سەرجەم ڕێگاکان کەبەھۆی بەفرەوە ئاستەنگیان بۆدروستبوە.



