"پەری نوری" بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت "هیچ دەنگۆیەكی بڕینی ئەو بڕە پارەیە نییە، رێكەوتنەكەی هەرێم و بەغدادیش لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوامە و تائێستا وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەر لە پەیامەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد ، بۆ کۆچی دواییی نووسەر و ڕۆشنبیر و ئەکادیمی و کەسایەتیی نیشتمانپەروەر خوالێخۆشبوو د. مارف عومەر گوڵ، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەم ھاوخەمیانم و ھیواخوازم خوای مەزن گیانی بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و کەسوکاریان ببەخشێت.
وتیشی ، خوالێخۆشبوو تەمەنێکی زۆری بە خزمەتی ئەکادیمی و نووسین و رۆشنبیری بەخشی. یادی بە خێر و گیانی شاد بێت.
وەزارەتی بەرگری رووسیا لە راگەیەنراوێکدا دووپاتی کردوەتەوە، لە رێگەی ١٦ فرۆکەی بارھەڵگری جەنگییەوە دەستیان کردوە بە کشانەوەی سوپا و کەرەستە سەربازییەکانیان لە کازاخستان.
ھێزەکەی رووسیا ٦ی ئەم مانگە لەسەر داواکاریی سەرۆکی کازاخستان و لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاسایشی بەکۆمەڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی خۆپیشاندەران چونە شاری ئەڵماتی و ئەرکی پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەتیان پێ سپێردرا، لە ئێستاشدا و دوای کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە رووسیا ھێزەکانی کشاندوەتەوە.
گرانبوونی نرخی سووتەمەنی ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتەی رژاندە سەر شەقامەکان و بەھۆی توندوتیژییەکانەوە دەیان کەس کوژران و برینداربوون.
پەری نوری بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدابوو ھەموو داھاتی حکومەت بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری بگەڕێتەوە، بەڵام لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم تا ئێستا، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داھات بۆ وەزارەتی دارایی ناگەڕێنێتەوە، ئەوەش یەکێکە لەو ھۆکارانەی کە تا ئێستا نەتوانراوە بودجەی ٢٠٢٢ی ھەرێمی کوردستان ئامادە بکرێت.
دەقی پرسەنامەکە...
بۆ خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی پڕۆفیسۆر مارف عومەر گوڵ
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و ئەدیب و نووسەر و پێشمەرگە و تێکۆشەری دیرێن و کەسایەتی نیشتمانپەروەر پڕۆفیسۆر (مارف عومەر گوڵ) مان بیست.
پڕۆفیسۆر مارف لە سەردەمی خەباتی شاخ و لە شاردا خزمەتێکی زۆر و بەرچاوی میللەتەکەمانی کردووە، یاد و یادەوەری ھەمیشە بەزیندووی دەمێنێتەوە.
بەم بۆنەیەوە، پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی پڕۆفیسۆر مارف عومەر گوڵ دەکەم، داواکارم لە خودای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی ھەموو لایەک بدات.
بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغداد بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بۆ مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ داوە و لە ئێستادا رێکارەکانی تایبەت بە وەزارەتی دارایی و بانکەکان تەواو جێبەجێ دەکرێن و پێدەچێت لە چەند رۆژی داھاتوودا پارەکە بخرێتە سەر ژمارە بانکی حکومەتی ھەرێم.
ماوەی دوو ھەفتەیە حکومەتی ھەرێم دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردووی دەستپێکردووە و تا ئێستا چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچەیان وەرنەگرتووە و چاوەڕوان دەکرێت بە گەیشتنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد دابەشکردنی مووچە خێرا بکرێت.
بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دووکان رایگەیاند، بە ھۆی شۆرتەوە لە وێستگەی (ئەی بی بی) ھێڵی ١٣٢ کەی ڤی دوکان (ھێڵی ١٣٢ کی ڤی دوکان -تاسلوجە- چوارقورنە بچڕاوە بەو ھۆیەوە شەتداونی گشتی بە وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای دوکان کردوە و بازنەی گواستنەوەی ھێڵی ١٣٢ کی ڤی کوردستان بۆتە دوو بەش .
ئاماژەی بەوەشداوە، رووداوەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووەو کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی وزەی بەرھەمھێنانی کارەبای دوکان لە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.
دەقی پیرۆزباییەکە...
برای بەڕێزم نوری مالیکی، ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی.
بەبۆنەی بەستنی ھەژدەیەمین کۆنگرەی حزبە تێکۆشەرەکەتان و ھەڵبژاردنەوەتان بە ئەمینداری حزبی دەعوەی ئیسلامی پیرۆزباییتان لێدەکەم، ھیودارم ھەمیشە لە بەرەوپێشچوون و گەشەکردندا بن. دڵنیاین ئەم ھەنگاوە بەرپرسیارێتی گەورە دەخاتە ئەستۆی بەڕێزتان و حزبە تێکۆشەرەکەتان کە مێژوویەکی گەشی ھەیە لە خەبات لە دژی دیکتاتۆری و زوڵم و زۆری رژێمی لەناوچوو، ھەروەک چۆن بەرپرسیارێتییەکی دیکەشتان بۆ زیاد دەکات لە پتەوترکردنی پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم ھێز و لایەنە خەباتگێڕەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق لەپێناو بەرژەوەندی گەل و بەرقەراربوونی ئاشتی و تەبایی و برایەتی لە وڵاتدا.
ھەر بەم بۆنەیەشەوە دووپاتی دۆستایەتی و پەیوەندی پتەوی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی دەعوە دەکەینەوە لەپێناو ھێنانەدی ئامانجە باڵاکانی گەلی عێراق و پاراستن و درێژەپێدانی پەیوەندی دۆستانە و کاری پێکەوەییمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم
براتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
شێخ حوسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان بە کوردسات نیوزی رگەیاند، وەفدێکی حکومەتی ھەرێم گەیشووەتە یۆنان و دەزگای لوتکەش سامپڵی DNAی کەسوکاری کۆچبەرە بێسەروشوێنەکانی بە وەفدەکە داوە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو پێنج تەرمەی رۆژانی ٦ و ٧ی ئەم مانگە لە دورگەی ناکسۆس لە یۆنان دۆزرانەوە و قوربانی رووداوەکەی یەکەم بوون.
وتیشی،رۆژی دووشەممە و سێ شەممە رێکارەکانی گەڕانەوەی تەرمی ئەو نۆ کۆچبەرە کوردە تەواو دەبن کە لە رووداوی دووەمدا و لە ٢٣ی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لە ئاوی دەریای ئیجە لە نزیک دوورگەی سانتۆری یۆنان خنکان.
نوێنەرەکەی دەزگای لوتکە راشیگەیاند،کۆچبەرەکان خەڵکی سلێمانی و دھۆک و کەرکوک و قەڵادزێن و دواتر تەرمەکان دەھێنرێنەوە بۆ ھەرێم و بەخاک دەسپێردرێن.