تیمەکانی شارەوانی سلێمانی سەرقاڵی پاککردنەوەی شەقام و ڕێگە سەرەکییەکانن
کوردسات نیوز
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
توانا بەھادین لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە شارەوانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند: تیمەکانیان بە بەردەوامی سەرقاڵی پاککردنەوەی شەقام و ڕێگەوبانەکانن و لە ماوەی چەند سەعاتێکدا شەقامەکانی بازنەیی مەلیک مەحمود و سالم و بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانیان پاککردووەتەوە و خوێ ڕێژیان کردووە بۆ ئەوەی ھاتووچۆ تێیاندا ئاسایی ببێتەوە.



