"د. رەنج ئەنوەر" بەڕێوەبەری تەندروستی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی سلێمانی، دوای زیاتر لە ١٥ ساڵ خزمەتکردنی لەکەرتی تەندروستی، بەھۆی توشبوونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەتەمەنی ٤٥ ساڵیدا کۆچی دوایکرد.
"د. ھێرش سەلیم"جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دکتۆر رەنج ھەر لەسەرەتای بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ماندونەناسانە لەھێڵی پێشەوەی رووبەڕوبونەوەی ئەو ڤایرۆسەدا بووە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون، گیان لە دەستدانیشی کەلێنێکی گەورەی لەکەرتی تەندروستی دروستکرد.
چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە لە بارەی دوایین کۆبونەوەی چوارچێوەکە و ئاماژە بەوەدراوە لەو کۆبونەوەیەدا سەرکردەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دژایەتیان بۆ سیاسەتی پەراوێزخستنی لایەنەکان لە پێکھێنانی حکومەت دوپاتکردۆتەوە .
ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی سورە لەسەر ئەوەی عێراق نەخرێتە کێشە و قەیرانی زیاتر و ھەموو لایەنەکان پێکەوە رێکبکەون لەسەر دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داھاتوو، حکومەتێکیش پێکبھێنرێت کە ھەموو لایەنانەی ئارەزوو دەکەن تێیدا بەشدار بن، دوپاتیشکراوەتەوە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دژی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی نیە، بەڵام ئەو زۆرینەیە نابێت لەسەر حسابی یەک پێکھاتە بێت، راشگەیەندراوە، بەردەوامییدان بە سیاسیەتی پەراوێز خستن ھۆکار دەبێت بۆ ئەوەی ئەو لایەنانەش کە زۆرینەی دەنگیان بەدەستھێناوە ئۆپۆزسیۆن یاخود بایکۆتکردن ھەڵبژێرن.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ ١٥٠ تیرۆیستی تری داعش خۆیان رادەستی ھەسەدە کردووە، بەوەش کۆی گشتی ئەو داعشانەی خۆیان رادەست کردووە گەیشتۆتە ھەزار داعش .
ھەسەدە راشیگەیاندووە، چەند تیرۆریستێک لە ناو گرتووخانەکە ماون روبەڕووی ھێزەکانیان دەبنەوە، ھاوکات فڕۆکەکانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بە ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێنەوە و ھەندێک کاتیش دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت.
لەلایەکی ترەوە، شەش بارمتەی تر کە کارمەندی زیندانی سەناعەی حەسەکەن، لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگارکران، تائێستاش توانراوە ٢٣ بارمتەی ناو گرتووخانەکە لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار بکرێن.
فەرھاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"، ڕایگەیاند، تەواوی گرتووخانەی غوێرانیان کۆنتڕۆڵکردەوە و سەرجەم تیرۆریستەکانی داعشیش خۆیان ڕادەستی ھێزەکانیان کردووە.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش ئۆتۆمبێلێکیان لە نزیک دەروازەی گرتووخانەی غوێران لە ناوەندی شاری حەسەکە تەقاندەوە و دواتر دەستگیرکراوەکانی داعش لە ناو گرتووخانەکە یاخی بوون و ژمارەیەکیان ھەڵاتن، بەڵام ھێزەکانی سوریای دیموکرات و ئاسایشی ناوخۆی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە و سەدان تیرۆریستی ھەڵاتوویان دەستگیرکردەوە.
دەشڵێن، لە یاسای بودجەدا ھاتووە دەرماڵەی مەترسی بۆ کارمەندانی تەندروستی خەرج بکرێت، یاداشتێکیشیان ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی عێراق کرد.
کازمی لە پەیامێکیدا بۆ ھاوڵاتیانی ناوچە سنورییەکانی سوریا ڕایگەیاند، خزمەتگوزاری پێویستیان پێشکەش دەکەن و پارێزگارییان لێ دەکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە لێپرسراوانی ئیداری سنووری پارێزگای نەینەواش کرد خزمەتگوزاری بە پەلە بگەیەننە ھاوڵاتیانی سنورەکە و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن.
ھەر لە چوارچیوەی داواکارییەکانیدا بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد پەلە بکەن لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە ھاوڵاتیان.
نوسینگەی زاملی ڕایگەیاند، ئەرکی لە پێشینەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکراکردنی دۆسیەکانی گەندەڵی و کەمتەرخەمییەکانە لە بواری کارەبا و کێشەی بەردەوامیی بڕانی کارەبا لە سەرجەم پارێزگاکان بە تایبەتیش لە بەغداد، چونکە لە ساڵانی ڕابردوودا بڕێکی زۆری پارەی عێراق لە کەرتی کارەبادا خەرجکراوە، بەڵام تا ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر نەکراوە.
زاملی داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانیش کرد بە وردی چاودێری دۆسیەی کارەبا بکەن و ڕێگەچارەی گونجاویش بخەنەڕوو.
ھێزەکانی پاسەوانی سنوری پۆڵەندا ڕایگەیاند، لەسەر سنورەکانیان لەگەڵ بێلاروس دەستیان بە دروستکردنی دیوارێک کردووە کە درێژییەکەی ١٨٦ کیلۆمەترە و بەرزییەکەشی ٥ مەترە و ئامانجی سەرەکیشیان ڕێگرتنە لە تێپەڕبوونی کۆچبەران بەرەو وڵاتانی ئەوروپا.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی پاسەوانی سنور، بڕیارە دروستکردنی دیوارەکە تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ تەواو ببێت.
لە چەند مانگی ڕابردوودا کۆچبەران ھەوڵیاندا لە ڕێگەی پۆڵەنداوە بگەن بە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام پۆڵەندا ڕێگەی بە تێپەڕبوونیان نەدا، تەنھا لە دوو مانگی ڕابردووشدا زیاتر لە ٨٠٠ کۆچبەر ھەوڵیانداوە لە ڕێگەی پۆڵەنداوە بگەنە ئەوروپا.
وتیشی، ھاوکارییە داواکراوەکانیش بۆ بوارەکانی، تەندروستی، پەروەردە، کشتوکاڵ و پێداویستی مرۆیی بووە.
پێشتر بزوتنەوەی تاڵیبان چەندین جار داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە، ھاوکاری ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی بکەن.
ئەفغانستان لە دوای گەڕانەوەی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە دووچاری قەیرانێکی گەورەی ئابووری بووە و کەرتی تەندروستیش بە تەواوی ھەرەسی ھێناوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کۆبووەوە و باسیان لە پرسی مافی ڕۆژنامەنووسان کرد بە تایبەتی ڕاگرتنی باڵانسی جێندەری لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پاراستنی ژنان و کچانی میدیاکار لە ھەر ھەڕەشە و توندوتیژییەک کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
جەختیشیان کردەوە لەسەر گرنگی کارکردن بە یاسای کاری ڕۆژنامەگەری و ھەموارکردنەوەی بە جۆرێک لەگەڵ ئەم سەردەمەی دیجیتاڵ میدیادا بگونجێت.
قوباد تاڵەبانی داواشی لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسان کرد کار بکەن بۆ ئەوەی لە داھاتوودا کۆنگرەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ببەستن و بە ھەموو شێوەیەکیش ھاوکاریان دەبێت.