هەواڵەکانهەواڵەکان

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، تیرۆرستانی داعش، لە گوندی تاموور و پردی زەرگە پەلاماری سوپای عێراق و لیوای ٥٢ی حەشدی شەعبیاندا.

بە پێی زانیارییەکان، ھێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی وەڵامی پەلامارەکەیاندایەوە و ھیچ زیانێکیان بەر نەکەوتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی سوریای دیموکرات - ھەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئۆپراسیۆنی گەڕان و پشکنینیان لەناو بەندیخانەکەدا دەستپێکردووە و ئاشکرابوو کە ٦٠ بۆ ٩٠ تیرۆریست خۆیان لە ژووری تاکەکەسیی حەشارداوە و ھێزەکانی ھەسەدە داوایان لێدەکەن خۆیان ڕادەست بکەن، بەڵام ئەگەر وەڵامی بانگەوازەکەیان نەدرایەوە ھێزەکانیان بە گوێرەی پێویست ھەڵسوکەوت دەکەن.

ئاژانسەکانی ھەواڵی لە باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا بڵاویان کردەوە، گەڕەکەکانی باشوری حەسەکە ھێور بووەتەوە، بەڵام جار بە جار دەنگی تەقە ئەو ھێورییە دەشێوێت.

ڕاشیانگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێکدادان لە نێوان ھەسەدە و شانە چەکدارییەکانی داعش لە گەڕەکەکانی زھور و ڤێلاسورەکان ڕوویداوە.

ھاوکات ئەمڕۆ وەفدێکی سوید سەردانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریای کرد و ژمارەیەک لە کەسوکاری تیرۆرستانی داعش ڕادەستی وەفدەکەی سوید کران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چوارچێوەی دابینکردنی پێداوستیەکانی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە لە قەزای شارەزوور لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە کاروانێکی دیکە لە ھاوکاریەکان گەیەنرایە دەست خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان و خوێندکارانیش لای خۆیانەوە سوپاسی "بافڵ جەلال تاڵەبانی" دەکەن کە توانیویەتی تەواوی پێداوستیەکانی بەشەناوخۆییەکانیان بۆ دابینبکات و بەدەم کیشە و گرفتەکانیانەوە بچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی کاریگەری دابەزینی پلەکانی گەرمی و بەستنی بۆری و لولەی سەرەکی دابەشکردنی تۆڕی ئاو لە پێنجوێن، دەیان گەڕەک و خێزانی ئەو شارە ماوەی ١٠ ڕۆژە بێئاون، لە ئێستاشدا نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەوکێشەدان و بە ھەوڵی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان چارەسەری کێشەی نەبوونی ئاو دەکرێت لە قەزاکەدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، "حسێن عەلی حسێن" بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی بەغداد لە درەنگانێکی شەوی رابردووەوە دیار نەماوە، کەسوکار و لێپرسراوانی فڕۆکەوانی مەدەنی و لایەنی پەیوەندیدارەکانیش بەدوایدا دەگەڕێن.
چەند سەرچاوەیەک ئاشکرایانکردووە، میلیشیا چەکدارەکان لە پشت ئەو رووداوەوەن و لە "بەغداد"ی پایتەخت رفاندوویانە. 
ئەو رووداوە لە کاتێکدایە تا ئێستا چارەنووسی دەیان چالاکوان لە خۆپیشاندانەکەی ساڵی ٢٠١٩ەوە دیار نییە و ساڵانە رووداوی رفاندنی تەمومژاوی لە عێراق دووبارە دەبنەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات"ھەسەدە" بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیندانی سەناعە لە گەڕەکی غوێران لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاڤای کوردستان، ٦ کارمەندی تری زیندانەکە لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگارکران، بەپێی زانیارییەکانی پەیامێری کوردسات نیوزیش تائێستا توانراوە ٢٣ بارمتەی ناو گرتووخانەکە لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار بکرێن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"زاملی" لەبارەی بژاردەکانەوە وتوییەتی، چوارچێوەی ھەماھەنگی سێ بژاردەی لە بەردەمدایە بۆ پڕۆسەی سیاسی، کە ئەوانیش بایکۆت کردن و ئۆپۆزسیۆن بوون و ھاوپەیمانییە لەگەڵ "موقتەدا سەدر"، لە ئێستاشدا سەرکردەکانی چوارچێوە بە وردی تاوتوێی ئەو بژاردانە دەکەن. 
سەرۆکی کوتلەی فەتح راشیگەیاندووە، چوارچێوە بەر لە وادەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، بڕیاری کۆتایی دەدات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندووە، تا ئێستا لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمریکا دانوستانیان نەکردووە، بەڵام ئەگەر واشنتۆن ئامادە بێت گەمارۆکانی سەر تاران ھەڵبگرێت، دەرفەتی رێککەوتن دەبێت.
رەئیسی ئاماژەی بەوەشکرد، لە دانوستانەکانی ڤییەننا کار بۆ ھەڵگرتنی گەمارۆکان و پوچەڵکردنەوەیان دەکەن و یەکێک لە رێگاکانی لابردنی گەمارۆکان دروستکردنی پەیوەندییەکی باشە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بایدن لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاندووە ، ئەمریکا نیازی نیە ھێز رەوانەی ئۆکراین بکات بەڵام رەنگە بەمنزیکانە ٨ ھەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکا لەناو ناتۆ بخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بایدن راشیگەیاندووە ، ئەگەر روسیا ھەنگاو بەرەو داگیرکردنی ئۆکراین بنێت، ئەوا تاوتوێی سەپاندنی سزا بەسەر ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ئەو وڵاتە دەکات .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لەچوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە، بەفەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ھێزەکانی پشتیوانی دوو گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، "لیوا روکن ھۆشمەند رەشید"جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەو میرە لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، بەفەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە ٢٥ی ئەم مانگەوە تەواوی ھێزەکانی پشتیوانی دوو لە ھێزەکانی ٧٠ وە گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە رابردوودا ھێزەکانی پشتیووانی یەک بەھەمان شێوە گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا روکن ھۆشمەند جێگری سەرۆکی ئەرکانی ئیدارە و میرە رایگەیاند، ٨٠٨ ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین کران، ئەوەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ ھاتنە پێشەوەی کۆمەڵێک ئەفسەری گەنج و وزەیەکی نوێ دەداتەوە بە ھێزی پێشمەرگە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئاری جەلال"سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە سبەینێ تەرمی چوار لە قوربانیانی دەریای ئیجە لە ئەسیناوە بەڕێ بکرێن و لە ئێوارەی شەممە بگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر.

وتیشی، رۆژی شەممەش تەرمی پێنج لە قوربانیانی ئەو ڕووداوەی لە گەشتی دووەمدا گیانیان لەدەستدا لە ئەسیناوە بەڕێدەکرێن و ئێوارەی سێ شەممە دەگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر.

جەختی لەوەشکردەوە، ئەو ٩ کۆچبەرە ھەموویان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن وپێکھاتوون لە ٨ ژن و پیاوێک کە لە ئەنجامی ژێرئاو کەوتنی یەختێک لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە دەریای ئیجە نزیک دوورگەی ئاتیکیپیرای یۆنان گیانیان لەدەستدا، ٥٧ کۆچبەریش لەو رووداوە رزگارکران.

"ئاری جەلال"ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەلایەن دەزگای لوتکەوە دۆسیەی تایبەت بۆ قوربانیان ئەو ڕووداوە کراوەتەوە و ڕادەستی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم کراوە، ھاوکات بریکارنامە لە کەسوکاریان قوربانی وەرگیراوە بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"راگەیەندراوێکی سەبارەت بە پەلاماری سەر گرتوخانەی سەناعەی لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیاوە پەڕیونەتەوە بۆ حەسەکە، ئەوەش دەریدەخات تورکیا لەپشت پەلامارەکەی سەر زیندانی سەناعە ھەیە.
راشیگەیاندوە، تورکیا و وڵاتانی ھاوپەیمانی ناتۆ  بەرپرسیارن لە ئاشکراکردنی پشتپەردەی ھێرش و پیلانگێڕییەکانی داعش بۆسەر حەسەکە، ھەروەھا داواش دەکات ئەو ووڵاتانەی ھاوڵاتیەکانیان ئەندامی داعشن و لە رۆژئاڤای کوردستان دەست بەسەرن، ھاووڵاتییەکانی خۆیان وەربگرنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی و پاراستنی سنورەکان، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەردانێکی رەسمی گەیشتە سنورەکانی عێراق و سوریا  و رایگەیاند ، سەردانەکەی بۆ سەرپەرشتیکردنی راستەوخۆی ئەو رێکارانەیە کە ھێزە ئەمنییەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر ھەوڵێکی داعش گرتویانەتەبەر و وتیشی تیرۆریستان لە نێو عێراقدا جێگەیان نابێتەوەو سزای ھەموو تاوانەکانیان وەردەگرن ، ھێزە ئەمنییەکانیش بەھێزن و رۆژ لەدوای رۆژ بەھێزتر دەبن بۆ بەرەنگاربونەوەی ھەر ھەرەشە و مەترسییەک کە روبەروی وڵاتەکە ببێتەوە 



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە ھاتووچۆی کەرکوک رایگەیاند، رووداوەکە بەھۆی پێکدادانی بارھەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبێلی تر لە جۆری ھۆندا و مستەربۆشی پیکاب دروستبووە، بەو ھۆیەشەوە شۆفێری ھۆنداکە گیانی لەدەستداوە و شۆفێری بارھەڵگرەکە و پیکابەکەش برینداربووە .

ئاماژەی بۆئەوەشکرد، زیانی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د. رەنج ئەنوەر" بەڕێوەبەری تەندروستی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی سلێمانی، دوای زیاتر لە ١٥ ساڵ خزمەتکردنی لەکەرتی تەندروستی، بەھۆی توشبوونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەتەمەنی ٤٥ ساڵیدا کۆچی دوایکرد.

"د. ھێرش سەلیم"جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دکتۆر رەنج ھەر لەسەرەتای بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ماندونەناسانە لەھێڵی پێشەوەی رووبەڕوبونەوەی ئەو ڤایرۆسەدا بووە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون، گیان لە دەستدانیشی کەلێنێکی گەورەی لەکەرتی تەندروستی دروستکرد.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...608609610611612...998