هەواڵەکانهەواڵەکان

کازمی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ لێپرسراوانی حکومی و فەرماندە ئەمنییەکانی پارێزگای بەسڕە کۆدەبێتەوەو رەوشی ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان لەو پارێزگایە تاوتوێ دەکەن.


دوێنێش کازمی لەگەڵ وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و ژمارەیەک لە فەرماندەی ئەمنی باڵا، سەردانی سنوری نێوان عێراق و سوریای کرد و رایگەیاند، داعش شکستیھێناوە و لە عێراق جێگەی نابێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەک کاردانەوەیەک بۆ قسەکانی لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کە رایگەیاندبوو، دانوستانەکانی ڤیەننا لە بنبەستێکی مەترسیدار نزیک بووەتەوە و ئێرانیش بەرپرسیاری سەرەکی ئەو شکستەیە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو جۆرە لێدوانانە پووچ و بێ بنەمان و ھەوڵێکە بۆ تۆمەتبارکردنی تاران کە چەندین ساڵە بەریتانیا و وڵاتانی خۆرئاوا بۆ سەرپۆش خستنەسەر پێشێلکارییەکانیان کەڵکی لێ وەردەگرن.


ئاماژەی بەوەشکرد، بەکارھێنانی ئەو دەستەواژە و ھەڕەشانە، بەرپرسیارێتی بەریتانیا و ھاوپەیانەکانی لە پێشێلکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی کەم ناکاتەوە و ھیچ جۆرە کەلێنێکیش لە ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێک کە بەرژوەندی گەلەکەی دەستەبەر بکات، دروست ناکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رائید زانیار عومەر وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە روداوەکانی ساڵی رابردووی ھەڵەبجە رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١ دا ٣١٢ رووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراوە، کە ١٧٢ یان روداوی ئاگرکەوتنەوە بون لە شاخ و دەشتەکان و ١١ روداوی ئاگرکەوتنەوەش لە بینا و دووکانەکان تۆمارکراوە، لە شوێنە گشتییەکانیش ٣٤ رووداو تۆمارکراوە. 


وتیشی، بەراوورد بە ساڵی ٢٠٢٠،، ٢٠٤ رووداو کەمتر تۆمار کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


بەپێی ھەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، وەزارەتی دادی تورکیا ١٢ دۆسیەی لە دژی ١٠ پەرلەمانتار ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کردوە بۆ لیسەندنەوەی پارێزبەندی کە ١٠ دۆسیە لە دژی نۆ پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"و دوو دۆسیەش دژ بە پەرلەمانتارێکی پارتی ھەرێمە دیموکراتەکان. 


سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش دۆسیەکانی ئاڕاستەی لیژنەی دادپەروەری و دەستوورکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەندیکای پارێزەرانی کوردستان کۆنووسی کۆبوونەوەی لیژنەی سەرپەرشتی کۆنگرەی شەشەمی پارێزەران بڵاوکردەوە، بۆ بڕیاردان لەسەر رێکار و وادەی ھەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکا دەکات.


بەپێی کۆنوسی کۆبونەوەکە، بوار بە لیستەکان دەدرێت بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە کاندیدی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکا لە ٣٠ کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ تا ٩ی شوباتی ٢٠٢٢، ھەروەھا لە ١٠ی شوبات تا ١٤ی شوبات ماوەی پێداچونەوە و پەسەندکردنی کاندید و لیستەکان دیاریکراوە.


ھەروەھا رۆژی ٢٣ی شوبات تا ٨ی ئاداری ٢٠٢٢ بۆ ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەران  دیاریکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، بڕیاردرا لەسەر پێدانی دۆزی سێیەمی کۆرۆنا بۆ کەسانی سەروو ١٨ ساڵ بە ھەمان رێکارەکانی پێشوو، ئەوەش لەپێناو بەرزکردنەوەی بەرگری لەشی سودمەندان لە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا و پارێزگاریکردن لێیان لە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا بە تایبەت "ئۆمیکرۆن". 

پەسەندکردنی دۆزی سێیەمی ڤاکسین ھاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا، بە تایبەت کۆرۆنای گۆڕاوی "ئۆمیکرۆن".
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، کێشەی گرانی و کەمی بەنزین لە سنوری پارێزگای دھۆک بەردەوامە و چارەسەرنەکراوە، لەئێستاشدا رۆژانە تەنیا دوو بەنزینخانە بەنزینی حکومی عێراقی دابەشدەکەن، ئەوەش قەرەباڵغی زۆری لەو بەنزینخانانە دروستکردووە کە بەنزینی حکومی دابەش دەکەن.


وتیشی، بەھۆی کەمی بەنزینخانەکانەوە ھاووڵاتیان دەچنە پارێزگای نەینەوا بۆ وەرگرتنی بەنزینی حکومی کە نرخەکەی ھەرزانترە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سۆران عەلی سەرۆکی شارەوانی خانەقین لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەھۆی خەرجنەکردنی بودجەی پڕۆژەکان ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارە جیاجیاکاندا ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە لە قەزای خانەقین راگیراوە.


وتیشی، لە ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ ژمارەیەک پڕۆژە لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان بەبڕیاری حکومەتی ھەرێم بەگەڕخرانەوە، بەڵام پشکی خانەقین لەو پڕۆژانەدا نەبوو، لە ئێستاشدا داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکات لە پلانی ئەمساڵدا پشکی شارەوانی خانەقین بۆ بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دابین بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"مالکی" لە دوو تویتدا وەڵامی "موقتەدا سەدر" سەرۆکی رەوتی سەدر دەداتەوە و نوسیوێتی،  لەگەڵ ھەموو ئەوانەش بە دوای ناکۆکی و بڵاوکردنەوەی رقەوەن، ئامادەیە بۆ دروستکردنی ھەر پەیوەندییەک لە بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەی بێت، بەڵام ھیچ پەیوەندی و ھاوپەیمانییەک ناکات کە لە بەرژەوەندی عێراق نەبێت. 


"مالکی" راشیگەیاندووە، راھاتووە لەسەر ئەوەی وەڵامێک نەداتەوە لەسەر ئەوانەی کێشە سیاسییەکان دەکەنە کێشەی تاکە کەسی و ھەمیشە وەڵامەکانی لە مەیدانی سیاسی و ئەمنیدا بووە، ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندی و بەرگری کردن لە عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە ڕایگەیاند، ڕۆژی ٧ی شوبات ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێکی تایبەت لە بارەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجام دەدات، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، ڕۆژی ٣١ی ئەم مانگە ناوی کاندیدانی پەسەندکراو بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرا دەکرێن.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی و باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە و بۆ ڕێکخستن و یەکسانکردنی تەواوی بودجە و مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە دوای ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم بڕیاردرا بە خەرجکردن و بەستنی جیاوازی مووچەی سەرجەم پێشمەرگە و پلەدارانی یەکەی ٧٠ ھاوشێوەی یەکەی ٨٠ لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایگەیاند، لەبەر سەلامەتی شۆفێران بەھۆی بەفربارینەوە ڕێگەی ھیران کەپی گەرۆتە بۆ سەر چیای سەفین داخراوە.

ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگەی چیایی گۆیژە و ئەزمڕ بەرەو سەرەوە واتە بەرەو ناوچە شاخاوییەکان داخراوە.

بەھۆی تەڕبوونی شەقامەکانی ناوشاریش ھاتووچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات پابەندبن بە خێراییە یاساییەکان و ماوەی سەلامەتی نێوانیانیشیان بپارێزن. ھەروەھا ڕێگەی نێوان چۆمان - حاجی ئۆمەرانیش بەھۆی بەفربارین داخراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی لە دکتۆر بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کرد و لە بارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان لەسەر تەواوکردنی ئیستحقاقی دەستوری و پێکھێنانی حکومەتێک کرد کە پارێزگاری لە بەرژەوەندی باڵای عێراق بکات و داخوازی گەل بەدیبێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قەیس خەزعەلی لە تویتێکدا پێشوازی لە سەردانی موقتەدا سەدر کردووە بۆ بەغداد ڕایگەیاندووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دەستی درێژە بۆ ھەر کارێک کە لە بەرژەوەندی گەلی عێراق بێت، ھیواشی خواستووە سەردانی سەدر بۆ لای چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان سەرەتای پڕۆژەیەک بێت بۆ چارەسەری کێشەکان و یەکخستنەوەی نێو ماڵی شیعە.

ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە پاش کەمێکی "موقتەدا سەدر  سەردانی ماڵی ھادی عامری" سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح بکات  لە بەغداد و  لە کۆبوونەوەکەدا قەیس خەزعلی بەشداری دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاشیگەیاند، ئەم ڕووداوە پێمان دەڵێتەوە کە؛ داعش ھێشتا مەترسییەکی زیندووە و دەبێت لە ھەرێمی کوردستان و عێراقیش لێیان غافڵگیر نەبین و لە ئامادەباشیدا بین. ئەرکی ھەمووانیشە، بەرەنگاریان ببنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...607608609610611...998