ھەروەھا ئەو پزیشکانە بەشدارییان کردووە لە چالاکیەکانی گۆشەی ئەمریکی لە زانکۆی سلێمانی کە دەبێتە ھۆکارێک بۆ دروستبوونی پردی کەلتوری و پەروەردەیی لە نێوان ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان.
لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە دەستوریی بوونی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، "سەدر" تویتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، جارێکی تر دادگای عێراق پاکی و سەربەخۆیی خۆی سەلماند و نەکەوتە ژێر فشاری سیاسییەوە، سوپاسی دادگاشی کرد بۆ ئەو بڕیارە و ڕایگەیاند، ھەنگاو بەرەو پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەنێن و دەرگایان کراوەیە بۆ ئەوانەی متمانەی پێیانە.
"سەدر" ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەموو ئەو لایەنانەی ئۆپۆزسیۆن بوون یاخود بایکۆت کردن ھەڵدەبژێرن و ھەنگاو بۆ چاکسازی عێراق دەنێن، ھەر برامانن.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ھەولێر، لەگەڵ چۆی کوانژین، کونسوڵی گشتی کۆریای باشور لەھەرێمی کوردستان کۆبووەوە، کە مەبەستی ماڵئاواییکردن بەھۆی تەواوبوونی ئەرکەکەیەوە سەردانی کردبوو.
قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لەکونسوڵی کۆریای باشور کرد کە لەماوەی رابردوودا رۆڵی بەرچاوی بینیوە لە لێکنزیککردنەوە و برەوپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێم و کۆریای باشور بەتایبەتی لەبوارەکانی کلتوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختیانکردەوە پێویستە ھەردوولا زیاتر ھاوکار و ھەماھەنگ بن لەبواری حکومەتی ئەلیکترۆنی-دا.
قۆناغی دووەمی نۆژەنكردنەوەی قەڵای شێروانە لە كەلار دەستیپێكردووە، "محەمەد عەلی" وتەبێژی شوێنەواری گەرمیان بە كوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی شارەوانی 93 ملیار دیناری بۆ ئەو قۆناغە تەرخان كردووە و بەپێی ئەوەی قەڵاكە لەسەر گردی فشڵ و گڵ درووست كراوە، زۆر جار روبەڕووی داڕوخان و تێكچوون دەبێتەوە ، بەڵام هەوڵدەدەن پارێزگاری لەو قەڵا دێرینەی ناوچەكە بكەن.
سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە دوای گەیشتنی بۆ بەغداد، قائانی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکانی شیعە گفتوگۆیان کردووە، دەربارەی پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق.
بەپێی زانیارییەکانی قائانی لەسەردانەکەیدا بۆ بەغداد چاوی کەوتووە بە (ئەبو فەدەک)، سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی
بە پێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم، شەوی چوارشەممە نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست روو لە ھەرێم دەکات و رۆژی پێنجشەمە کاریگەری ئەم شەپۆلە چالاکتر دەبێت و تەواوی ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەم شەپۆلە لەگەڵ باران بارین و بەفریش لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت .
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە سەنتەری پارێزگای ھەولێر نمە باران و لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت. لە سەنتەری سلێمانی و ھەڵەبجە سەرەتا نمە باران دەبارێت و پاشان بۆ بارانی مامناوەند دەگۆڕێت، پاشانیش بەفر دەبارێت و تەواوی ناوچە بەرزاییەکانی ئەم سنوورە بەفر بارین دەیانگرێتەوە. بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی، لە سەنتەری دھۆک لەگەڵ نمە باران ئەگەرێکی کەمی بەفر بارین ھەیە و لە سەنتەری کەرکوکیش نمە باران دەبارێت
بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دابەزینی پلەکانی گەرما لە قەزای پێنجوێن خواست لەسەرکارەبا زیادی کردووە بەھۆشیەوە چەند سەعاتێک کارەبای پێنجوێن کەمکرابوەوە ئەمەش وایکرد ھاوڵاتیانی سنوری قەزای پێنجوێن ناڕەزایەتی دەرببڕن و داوایان لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد بەھانای خەڵکی پێنجوێنەوە بچێت و لەم بارودۆخە سەختەی کەشوھەوا کێشەی کارەبایان بۆچارەسەربکات.
پاش چەند سەعاتێک لە داواکاری ھاوڵاتیانی پێنجوێن بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کێشەی کارەبای سنورەکە چارەسەرکرا.
فەتاح رەحمان بەڕێوەبەری گشتی لەدیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە ھاوکات سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای کڕینی سوتەمەنییە لە حکومەتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ بەیانی کوردسات نیوز رایگەیاند، ناردنی نەوت لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ ھەرێمی کوردستان بەردەوامە، بەڵام بەھۆی کەمی ناردنی نەوتەکە رۆژانە ناتوانرێت وەکو پێویست بەسەر ھاوڵاتیان دابەش بکرێت.
باسی لەوەشکرد، نەوتەکە لیتری بە ٤٠٠ دینار دەدرێتە حکومەتی ھەرێم و تا دەگاتە دەستی ھاوڵاتیان بەرمیلێک نرخەکەی دەگاتە ٩٠ ھەزار ئەو نەوتەش زیاتر بۆ ناو پارێزگاکانە، بەڵام ئەو نەوتەی کە حکومەتی ھەرێم دابینیدەکات نرخەکەی ٥٥ ھەزار دینارە و دەدرێتە شوێنە ساردەکان و گوندەکان.
جەختی لەوەشکردەوە، ئێمە داوامانکردووە ناردنی ئەو نەوتەی کە لە حکومەتی فیدراڵی دەکڕینەوە زیاتر بکرێت، چونکە ئەگەر بەم شێوەیە رەوانە بکرێت رەنگە تاوەکو مانگی چوار بڕەکەی تەواو بکرێت کە بۆ ھەموو ھەرێمی کوردستان پێنج ملیۆن لیتر دیاریکراوە، بەڵام ھیچ بەڵێنێک لەوبارەیەوە نەدراوەو لە ئێستاشدا کە پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی باشورو ناوەڕاستی عیراقیش دابەزیووە بۆ خۆیان بەکاریدەھێنن.
لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لە ھەڵمەتێکی ئاسمانیدا، بە بەشداری فڕۆکەی ئێف ١٦ی ئەمریکی، چوار گورزیان لە پێگەکانی داعش لە خۆرھەڵاتی چیاکانی مەکحول لە نزیک سنورەکانی پارێزگای نەینەوا وەشاندوە و بەھۆیەوە چوار تیرۆریست کوژران، لە بۆردومانێکی تریشدا لە باشوری قەزای حەزر لە سنوری نەینەوا، سێ تیرۆریستی تری داعش کوژران.
حەشدی شەعبی و ھێزە ئەمنییەکانی عێراقیش، ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان لە دژی پاشماوەکانی داعش لە باشوری نەینەوا دەستپێکرد و رۆژی یەکشەممەش سوپای عێراق، ئۆپراسیۆنی فراوانی لە چەند قۆڵێکەوە لە حەوزی حەمرین دژی داعش دەستپێکرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی سێشەممە ٢٥ی ١ی ٢٠٢٢ مووچەی وەزارەتی تەندروستی بۆ مانگی یەکی ٢٠٢٢ دابەشدەکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بۆ ئەو سکاڵایانە دەکرێت کە ھەردوو پەرلەمانتار "باسم خەشان" و "مەحمود مەشھەدانی" سەبارەت بە نادەستوری بوونی یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران تۆماریانکردووە.
لە یەکەم کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵیشدا کە ١٩ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، "باسم خەشان" رایگەیاند بەڵگەی پێویستیان پێشکەش کردووە کە نادەستوریی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەسەلمێنێت، بە تایبەت دوای ئەوەی بەتەمەنترین پەلەمانتار بەھۆی تێکچکوونی باری تەندروستییەوە دانیشتنەکەی بەجێھێشت، داواشی کرد بەشی دووەمی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دووبارە بکرێتەوە، کە تێیدا بەبێ ئامادەبوونی بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەکانی دیاری کران.
ھاکات لەگەڵ بەستنی ئەو کۆبوونەوەیە، جموجۆڵی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکان چڕ کراوەتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" رایگەیاند، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە تیرۆرستانی داعش ھێرشیان کردووەتە سەر گرتووخانەی غوێران لە حەسەکە، گەورەترین بەربەست لە بەردەم ھێزەکانی ھەسەدە منداڵانی داعشە لەناو ئەو گرتووخانەیە کە ژمارەیان ٧٠٠ منداڵە و داعش وەک قەڵغان بەکاریان دەھێنێت.
ھەسەدە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەرچی بەسەر ئەو منداڵانەدا بێت داعش بەرپرسیارە.
داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی نێودەوڵەتی خاچی سوور دەکات دەستوەردان بکەن بۆ ئەوەی منداڵان لە ھێرشەکانی داعشدا بەکارنەھێنرێن و ڕادەستی ھێزە ئەمنییەکانیان بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە رۆژی ١ی شوباتی ٢٠٢٢ بەدواوە پێویستە ھاوڵاتیان لە کاتی سەردانیان بۆ وەزارەت کارتی وەرگرتنی ڤاکسینیان یان ئەنجامی تێستی کۆرۆنایان پێ بێت کە ٤٨ سەعاتی بەسەردا تێپەڕنەبوبێت، بەپێچەوانەوە ڕێگەیان پێنادرێت سەردانی وەزارەت بکەن بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو فەرمانبەرانەی دیوانی وەزارەت کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، پێویستە تا ڕۆژی پێنجشەممە وێنەیەک لە ناسنامە یاخود کارتی وەرگرتنی ڤاکسین بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە دیوانی وەزارەت بنێرن، ئەو فەرمانبەرانەشی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، بەبێ تێستی کۆرۆنا کە ٤٨ سەعاتی بەسەردا تێپەڕنەبوبێت، لە ئەمڕۆوە ڕێگەیان پێنادرێت بچنە دەوام و بەنەھاتوو ھەژمار دەکرێن.