بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی محەمەد نەبی وەسانی دەکات
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی حمدئەمین نەبی برای محەمەد نەبی وەسانی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ٦ سۆران، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان/ خانەوادە و بنەماڵەی ھەڤاڵ محەمەد نەبی وەسانی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ٦ی سۆران
بە داخ و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و تێکۆشەری دێرین (حمدئەمین نەبی) وەسانی براتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و لە خوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شادبکات و سەبووری و دڵئارامیش بە ئێوە و خزمان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٣١ی ١ی ٢٠٢٢