وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح کۆبووەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیکردەوە لە سوربوونی یەکێتی لەسەر بەھێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەموو ھاوبەشە سیاسییەکان، بە تایبەت لەگەڵ ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی.
ڕوونیشیکردەوە کاتێک باس لە سازان و تەوافق دەکەین بۆ قۆناغی ئەمڕۆ دەیانەوێت گیانی پێکەوەژیان و ئارامی سیاسی بپارێزن و پێکەوە ھەمووان حکومەتێکی خزمەتگوزار پێکبھێنین کە لە ئاست خواستی ھەموولایەک بێت، بۆیە ھەر ھەوڵ و نیەتێک کە ببێتە ھۆی تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ماڵوێرانی زیاتر بۆ عێراقییەکان ڕەتیدەکەنەوە، بۆیە ئێستا ڕوویان لە دڵسۆزانە تاوەکو پێکەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش و دەستوور کار بۆ بنیادنانەوەی عێراق و ھەرێم بکەن و دەرفەتیشیان ماوە تا ئەو خەمە نیشتمانییە زاڵبکەن بەسەر بەرژەوەندی حزبی و تاکەکەسی.
لە بەرامبەردا نوری مالیکی، جەختیکردەوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی سورە لەسەر دروستکردنی تەوافوق لەگەڵ ھێزە نیشتمانییەکانی تر، لەپێناو پەلەکردن لە پێکھێنانی حکومەت، بە گوێرەی بنەما یاسایی و دەستوورییەکان.
ھەروەھا ھادی عامری، ھەڵوێستی چوارچێوەی ھەماھەنگی دووپاتکردەوە، لە کرانەوە بەسەر ھێزە سیاسییەکان و بەھێزکردنی زمانی گفتوگۆ، لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کۆتاییھێنان بەو قەیرانەی ئێستا.
"سەدر" لە نوێترین پەیامدا سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە تویتێکدا نوسیویەتی، ئەگەر کاندیدی پارتی دیموکراتی ھاوپەیمانمان تەواوی مەرجەکانی تێدا نەبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، داوا لە پەرلەمانتارانی چاکسازی دەکات دەنگی پێنەدەن، چونکە ئەوان داوای چاکسازی دەکەن نەک دەسەڵات و حوکمداری.
تویتەکەی "سەدر" ھاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دژی "ھۆشیار زێباری" کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گۆڕەپانی "تەحریر" لە "بەغداد".
بە وتەی شایەتحاڵەکانیش، باوکی منداڵەکە لە ماوەی ڕابردوو لە ژنەکەی جیابووەتەوە و خاوەنی ٣ منداڵە و لەلایەن زڕدایکیان بەخێوکراون و بەردەوامیش ئازاردراون.
ھاوکات پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ناحیەی قوشتەپەی ھەولێر بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە گەنجێک لەناو ماڵەکەیدا کوژراوە، ناسنامە بکوژەکەش ئاشکراکراوە، بەڵام تا ئێستا بکوژی ئەو گەنجە دەستگیر نەکراوە.
کەسوکاری کوژراوەکەش داوا لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت و ڕووبەڕووی یاسا بکرێتەوە.
هاوكات پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ناحیەی قوشتەپەی هەولێر بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە گەنجێك لەناو ماڵەكەیدا كوژراوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێریش ڕایگەیاند، تۆمەتبارەكە دەستنیشان كراوە و ئەمشەو خۆی ڕادەستی هێزەكان كردووە و دەدرێتە دادگا و لایەنی پەیوەندیدار بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆی.
"جۆن کیربی" ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا زۆر بە وردی چاودێری ھەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش دەکەن، بە تایبەت دوای لەناوبردنی "ئەبو ئیبراھیم ھاشمی قوڕەیشی" سەرکردەی ئەو گروپە تیرۆریستییە.
وتیشی ھیچ زانیارییەکیان نییە سەبارەت بەوەی داعش پیلانی ھەبێت بۆ تۆڵەسەندنەوەی کوشتنی سەرکردەکەیان لە ئایندەیەکی نزیکدا. "کیربی" ئاماژەی بەوەشدا کە داعش ھێشتا مەترسییە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و ھاووڵاتیانی بێتاوان.
لەلایەکی ترەوە، حکومەتی ژاپۆن ڕایگەیاندووە، کوژرانی سەرکردەی داعش لە ڕێی بۆردوومانێکی ئەمریکاوە لە سوریا، ئەرکێکی گەورەیە لە پێناو بەدیھێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست.
"تەھا محەمەد" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی ڕاپەڕین بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند کاتێک ئەو منداڵە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەھیدانی قەڵادزێ گیانی لە دەستدابوو.
بە وتەی کەس و کاری منداڵەکەش چەند ڕۆژێکە ئەو منداڵە پەتای سکچوون و ڕشانەوەی گرتووە و تای بەرزبووە، چەند ئەندامێکی تری خێزانەکەشیان ئەو پەتایەیان گرتووە و ئەو پەتایە بە ھۆکاری گیان لە دەستدانی منداڵەکەیان دەزانن.
ماوەی چەند ڕۆژێکە پەتای سکچوون و ڕشانەوە لە قەڵادزێ بڵاوبووەتەوە و بە وتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھیدانی قەڵادزێ کە دوێنێ بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند ڕۆژانە ١٥٠ ھاوڵاتی دەگەیەندرێنە نەخۆشخانەکەیان کە پەتای سکچوون و ڕشانەوەیان گرتووە.
لە ئێستادا زۆر بەخێرایی لە شاری قەڵادزێ ئەو پەتایە بڵاو دەبێتەوە و تا ئێستا ھۆکاری بڵاوبوونەوەی پەتاکە نەزاندراوە.
دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم لە نوسراوێکدا بۆ دادگای باڵای فیدراڵی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر بنەمای داواکارییەکی پارێزەری ھەردوو پەرلەمانتاری خولی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران دیلان غەفور و عەلی تورکی، دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەیەک کە تیایدا ھوشیار زێباری وەزیری پێشووی دەرەوە ھەستاوە بە زیانگەیاندنی بە ئەنقەست بە پارە و بەرژەوەندیی وەزارەتی دەرەوە لەو کاتەی کە وەزیر بووە بڕێک پارەی بۆ کرێی ژمارەیەک کارمەند و پاسەوانی وەزارەتی دەرەوە بە پێچەوانەی یاسا خەرجکردووە کە بڕەکەی زیاتر لە ٣ ملیار و ٧٧١ ملیۆن دینارە ، سەرەڕای دژایەتی لایەنی دارایی لەسەر خەرجکردنەکە.
بۆ زانیاریش تۆمەتبار فەرمانی بانگھێشتکردنی بۆ دەرچووە بەڵام تا ئێستا ئامادەنەبووە.
سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ چەند مووشەکێک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی "زلکان"ی ھێزەکانی تورکیا لە پارێزگای نەینەوا کراوە، بەڵام زانیاری لەبارەی زیانی گیانی و ماددی نەخراوەتەڕوو.
بە ئامانج کردنی ئەو بنکەیەش ھاوکاتە لەگەڵ بۆردوومانی سوپای تورکیا لە کەمپی مەخمور و چیای قەرەچوغ، کە بەھۆیەوە چەندین کەس شەھید بوون و برینداربوون.
بنکەی زلکان بنکەیەکی سەربازی تورکیایە و دەکەوێتە دەوروبەری چیاکانی ناحیەی "بەعشیقە"، زیاتر لە ھەزار سەربازی تورکی و ٤ ھەزار سەربازی عێراقی تێدا جێگیر کراوە.
یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال"یەبەشە"راگەیەنراوێکی سەبارەت بە پەلامارەکانی شەوی رابردووی سوپای تورکیا بۆسەر شەنگال بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، سوپای تورکیا ٢١ شوێنی ھێزەکانی "یەبەشە"ی کردوەتە ئامانج، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، جگە لە شوێنەکانی ئەوان شوێنی ھاوڵاتییانیشی بۆردومانکردوە، بەو ھۆیەشەوە سێ ھاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیش بریندارە.
لەبەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە ئامانج لەپەلاماردانەکانی سوپای تورکیا بۆ رێگریکردنە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان، ئەوەش درێژکراوەی پەلامارەکانی داعشە.
جۆن کیربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" رایگەیاند، بە نیازن نزیکەی ھەزار سەربازی ئەمریکی تر لە ئەڵمانیاوە بگوازنەوە بۆ رۆمانیا، ئەمە سەرباری دوو ھەزار سەربازی تر کە لە ئەمریکاوە رەوانەی ئەڵمانیا و پۆڵەندای دەکەن.
وتیشی، بڵاوکردنەوەی ئەو ھێزانە بۆ ھەمیشەیی نییە، تەنھا بۆ دڵنیایی دانە بە ھاوپەیمانەکانیان، ئەوەش بەھۆی ئەوەی روسیا ھێزێکی زۆری لەسەر سنوری ئۆکراین جێگیر کردووە.
دیمتری پیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی "کرملین"یش وەڵامی "پنتاگۆن"ی داوەتەوە و دەڵێت، بڵاوکردنەوەی ھێزی ئەمریکا بە مانای ئەوە دێت ئەمریکا ئاڵۆزییەکان لە ئەوروپا زیاتر دەکات و ئەوەش جێی نیگەرانی روسیایە.
"ئامانج رەحیم"سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران یاداشتی داواکارییەکانی کەسوکاری قوربانیانی ئەو کۆچبەرانە خراوەتە روو کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ لە دورگەیەکی نزیک یۆنان بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوت.
وتیشی، ئەنجومەنی وەزیران داواکارییەکانی پەسەندکرد و سامپڵی "دی ئێن ئەی" کەسوکاری ٢٩ کۆچبەر رەوانەی یۆنان کراوە، ھەروەھا وەفدێکی حکومەتی ھەرێمیش شەوی رابردوو گەیشتوەتە یۆنان بۆ گەڕان بەشوێن چارەنوسی بێسەروشوێنان و تەواوکردنی کەیسی گەڕانەوەی "رێوار ڕێبوار"ی تەمەن ١١ ساڵ.
شەوی رابردوو لەتۆمارێکی ڤیدیۆییدا، "فارس عوبەیدی" بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی مەزارگەکانی وەقفی سوننی عێراق، کۆمەڵێک دەستەواژەی بەرامبەر بە"شێخ عبدالقادر گەیلانی"بەکارھێناوە، وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمیش لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئیدانەی ھەرجۆرە وتە و لێداونێک دەکەن ببێتە ھۆی بریندارکردنی ھەستی ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان.
راشیگەیاندوە، دڵنیان لەوەی بەرپرسانی دیوانی وەقفی سونی عێراقی لەسەرئەو بابەتە ھەڵویستی یاسایی وەردەگرن.
ھاوکات فەرماندەی پۆلیسی بەغداد رایگەیاندووە، لەنزیک مەزاری "شێخ عەبدولقادری گەیلانی"خاڵی پشکنینیان داناوە بەمەبەستی ڕێگریکردن لەھەر ھەوڵێکی نەخوازراو.
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی دواین ئامار تائێستا نزیکەی ٧٠٠ کۆچبەر لە سنوری بێلاڕوس و پۆڵەندا ماونەتەوەو، لە رەوشێکی خراپدان و سەرەتایترین خزمەتگوزارییان نییە، ئەو کەسانەشی دەیانەوێت بە ھەر رێگایەک بێت خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا، ھەروەھا نزیکەی ٢٥٠ کۆچبەر لە ھۆتێل و شوێنی نیشتەجێبوون لە مینسکی پایتەختی بێلاڕووس ماونەتەوەو، ئەوانیش چاوەڕوان دەکەن لە دەروازەیەکەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام بەھۆی توندکردنی سنورەکان دەربازبونیان زۆر زەحمەتە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە ھەشت مانگی ڕابردوودا نزیکەی نۆ ھەزار ھاوڵاتی عێراق و ھەرێمی کوردستان رووییان لە بێلاڕووس کردووە.
ئاری جەلال جەختی لەوەشکردوەتەوە، داوایان لە حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان کردووە، ھاوکاری و ئاسانکاری بۆ ئەو کۆچبەرانە بکرێن تا بگەڕێنەوە.
وتیشی، لە ھەموو لایەنەکان و نەتەوەکان و حزبە عێراقییەکان نزیکە، سەرۆک کۆمار دەبێت سەرۆکێک بێت بۆ ھەموو عێراقییەکان و نابێت لایەنگری ھیچ لایەنێک بێت.
ئاشکراشیکرد، ئامانجی سەرەکی لە خۆکاندیدکردنی بۆ ئەوەیە لێکنزیکبوونەوە ھەبێت لەنێوان لایەنەکان و لە توانایدایە ھەموو لایەنە سیاسییەکان کۆبکاتەوە و لێکتێگەیشتن بکرێت.
د.لەتیف رەشید راشیگەیاند، پۆستە حکومییەکان لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکە و عێراق پێویستی بە حکومەتێکی بەھێزە کە نوێنەرایەتی ھەموو لایەنەکان بێت.
جەختیکردەوە، پێویستیان بە دامەزراوەی گرنگ ھەیە بۆ بەرژەوەندی ھاوڵاتیان و پێویستە بە زووترین کات خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردەیی و ئەمنی پێشکەش بکەن و بەڵێن دەدات زۆرترین ھەوڵبدات لە پێناو کارکردن لەگەڵ حکومەت و دامەزراوەکان و کاربکات بۆ خۆشگوزەرانی ھاوڵاتیان.
وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای کردووە، رایگەیاندووە، بەمەبەستی پاڵپشتی قوتابیان و خوێندکاران، بڕیاریانداوە بە خەرجکردنی بڕی ٤٠ ھەزار دینار مانگانە بۆ خوێندکارانی ناو شار و بڕی ٦٠ ھەزار دینار بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار.
ئاماژە بەوەشکراوە، خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی ئاسایی زانکۆ و پەیمانگاکان دەبێت و دەرماڵەی مانگی ١ی ئەمساڵیش خەرج دەکرێت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢.
دادگای فیدراڵی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو سکاڵایەی لەلایەن ھەردوو پەرلەمانتار عالیە نوسەیف و عەتوان حەسەن لەبارەی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی تۆماریان کردبوو، کۆبۆوەو سکاڵاکەی رەتکردەوە.
لە یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ پرسی گەورەترین فراکسیۆن لە نێوان ڕەوتی سەدر و ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی ناکۆکی جیاوازی لێکەوتەوە، لەماوەی رابردووشدا دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی دەستوری بوونی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران رەتکردەوە.