هەواڵەکانهەواڵەکان

رەیان ئەو منداڵە تەمەن پێنج ساڵەی رۆژی سێشەممەی رابردوو کەوتە بیرێکی قوڵەوە، لە گوندێکی ناوچەی شفشاونی باکوری مەغریب، بە ھەوڵی تیمەکانی فریاگوزاری توانرا بە سەلامەتی دەربھێنرێت و رەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.


رەیان لەماوەی مانەوەی لەناو بیرەکە، بێ خواردن و خواردنەوە بووەو تەنھا توانراوە ئۆکسجینی بۆ رەوانە بکرێت.


دیمەنەکانی پرۆسەی دەرھێنانی رەیانی تەمەن پێنج ساڵ جیھانی خستوەتە چاوەڕوانیی و زۆرینەی میدیاکانی جیھان وەک رووداوێکی دەگمەن دیمەکانی دەگوازنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی تویتەر بڵاویکردەوە، کوژرانی سەرکردەی داعش لە سوریا، درێژکراوەی ھەوڵە بەردەوامەکانی ھێزە چەکدارەکانی عێراقە.

لەچوارچێوەی ھەڵمەتی لە ناوبردن و دەستگیرکردنی سەدان سەرکردە و ئەندامی چالاکی داعش لە ناوخۆیی عێراق و، شیکردنەوەی زانیارییە ھەواڵگرییەکانە بۆ گەیشتن بە حەشارگەی سەری ئەو گروپە قێزەونە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆڕی ھەواڵی سی ئێن ئێن لە زاری لێپرسراوێکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، واشنتۆن ھەماھەنگی کردووە لەگەڵ لایەنی ڕوسیادا، بۆ ئەوەی ھیچ بەریەککەوتنێک لە بواری ئاسمانی ھەردوولا لە سوریا ڕوو نەدات، کاتێک ویستوویەتی ئەبو ئیبراھیم قوڕەیشی سەرکردەی دیاری داعش لەناوبەرێت .

بە وتەی سەرچاوەکە، ئەمریکا ڕوسیای ئاگادار کردووەتەوە، لە ناوچەیەکی فراوانی باکوری سوریا ئۆپراسیۆنێکی تایبەت ئەنجام دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە ھێزە ڕوسیا لە ناوچەکە دوور بکەنەوە.

پێشتر ئەمریکا و ڕوسیا بنەمایەکی کار و چالاکی سەربازییان لە ناچەکانی باکور و باکوری خۆرھەڵاتی سوریا دیاریکردووە، بە گوێرەی ئەو بنەمایەش پێویستە بەر لە ئەنجامدانی ھەر ئۆپراسیۆنێک یەکتری ئاگادار بکەنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راشیگەیاند، بەھاوکاری ھێزەکانیان سەرکردەکەی داعش کوژرا و کوشتنی ئەو گەورە تیرۆریستە ڕۆحی ١٢١ شەھیدی ئەم دواییەی ھێزە ئەمنییەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان ئاسودە دەکات، کە لە شەڕی گرتووخانەی غوێران لە حەسەکەدا شەھید بوون. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، لەدووری  ٣٥ کیلۆمەتر لە دورگەی "فوئێرتێڤنتورا" لە زەریای ئەتڵەسی، بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی نقوم بووە و لە ئاکامدا کۆچبەرێک خنکاوە و ١٦کۆچبەریش بێسەروشوێن بوون .

ئاماژە بەوەشکراوە، پاسەوانی کەناراوەکانی ئیسپانیا و تیمەکانی فریاکەوتنی ئەو وڵاتە توانیویانە ٤١ کۆچبەر لە خنکان رزگار بکەن و تەرمی کۆچبەرە خنکاوەکەشیان دۆزیوەتەوە، ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی کۆچبەرە بێسەروشوێنبووەکانیش بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"زیاد جەبار" لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، داھاتی نەوتی ھەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای دیلۆیتەوە ڕادەگەیەنرێت و حکومەتی ھەرێمیش ڕایگەیاندووە، فرۆشتنی نەوت بۆ ھەر بەرمیلێک لە ٥٨%ی بۆ کۆمپانیاکان دەڕوات و لە ٤٢% یشی وەکو داھات دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی ھەرێم، بەڵام لەو بڕە پارەیە مانگانە تەنھا ٣٥٠ ملیۆن دۆلار دەخرێتەسەر حساباتی وەزارەتی دارایی، ئەوی تر نازانرێت چی لێدەکرێت، تەنانەت وەزارەتی داراییش ھەر ئەو ٣٥٠ ملیۆنە دەزانێت کە دێتە سەر حسابەکەی و لیژنەی تایبەتمەندیش گلەییان ھەیە چونکە وەک پێویست زانیارییان لا نییە.

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر چاکسازی لە داھاتەکانی ھەرێمدا بکرێت، حکومەت دەتوانێت مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان بدات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی کەشناسی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و باران رووی لە پارێزگاکانی ورمێ و سنە و کرماشان و ئیلام و ٢٢ پارێزگای تر لە باکور و باشوری ئێران کردووە و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو لە سەنتەری شارەکان لەئارادایە .

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەندێک لە ناوچەکان شەپۆلەکە بایەکی توند و ھەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت و دەبێتەھۆی دروستبونی باوبۆران و کڕێوە.

کەشناسی ئێران راشیگەیاندووە، ئەو شەپۆلە تا رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت، داواشی لە دانیشتوانی وڵاتەکە کردووە، تا ھێوربوونەوەی ڕەوشەکە، خۆیان لە سەردانی ناوچە شاخاوییەکان بپارێزین بەوپێیەی ئەگەری ھەرەسی بەفر و داخرانی رێگەکان لەئارادیە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک بە میدیاکانی عێراقی وتووە، کۆبوونەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر یەکلاییکردنەوەی کێشەی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و چۆنێتی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

لەلایەکی دیکەوە محەمەد زەیادی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە لە پێناو کارکردنە بۆ دروستکردنی حکومەتێکی تەوافوقی، کە ھەموو لایەک تیادا بەشداربن.

زەیادی جەختیشیکردەوە، تا حەوتی مانگ زۆر شت ڕوو دەدات، بەڵام ئەگەر ڕەوتی سەدر ڕێککەوتن لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی رەتبکاتەوە، یان دەبنە ئۆپۆزسیۆن یان بەشداری پرۆسەی سیاسی ناکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، سەعات ١٠.٣٠ی خولەکی شەوی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاگادارکرانەوە لە کوژرانی کەسێک لە گوندی عەلیاوە مەردان لە سنوری ناحیەی قوشتەپە دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەشتنە شوێنی مەبەست و دەستیانکرد بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە، لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ھاووڵاتیەک بەناوی (ئەحمەد لەتیف سلێمان)  لەناو ماڵەکەی خۆیدا بە گوللـە کوژراوە ، تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا .

پۆلیسی ھەولێر راشیگەیاندوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست ھێزەکانی پۆلیس کەوتوە ھاووڵاتیەکە بە ھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوەو ناسنامەی بکەرانی تاوانەکەشیان دۆزیەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری کار لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، یاسای کەمئەندامان لە بەرژەوەندی کەمئەندامان ھەموار دەکرێتەوە، جگە لەوەش سەرقاڵی دامەزراندنی سندوقی تایبەتن بۆ ھاوکاری کەمئەندامان.

وتیشی، لە ئێستادا ھەر کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون دروست بکرێت دەبێت چەند یەکەیەک بەبێ بەرامبەر بدات بە کەمئەندامان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، چاکسازی لە لیستی مووچەی کەمئەندامان بەردەوامە و بەدواداچون بۆ ھەموو ئەو کەسانەش دەکەن کە بە ناشایستە مووچەیان بە ناوی بەخێوکەرەوە وەرگرتووە. لەبارەی رەوشی چاکسازییەکانی ھەرێمی کوردستان وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم رایگەیاند، رەشی چاکسازییەکان لە رووی بیناوە زۆر خراپە و بڕیاردراوە بە دروستکردنی شەش چاکسازی نوێ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نزار کەمال لێپرسراوی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی سلێمانی راگەیاند، سلێمانی کراوە بە ٥ زۆنەوە و رۆژانە لەلایەن ٣ کۆمپانیای کەرتی تایبەتەوە ھەزار بۆ ھەزار و ١٠٠ تۆن خۆڵ و خاشاک کۆ دەکرێتەوە، بەڵام ماوەی ٤ مانگە حکومەت پارەی ئەو کۆمپانیایانە خەرج نەکردوەو دوو کۆمپانیا کارەکانیان راگرتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەراتی پۆلیسی وزەی عێراق ڕایگەیاند، ھەرچەندە لە ٨٠%ی کاری بردنی نەوت لەو شوێنانە تا ڕادەیەک ڕاگیراوە، بەڵام لە ساڵی رابردوودا توانیوویانە زیاتر لە ھەزار تانکەر نەوتی خاو دەستبەسەرا بگرین، کە ویستراوە بە قاچاغ ببرێت.

ڕوونیشیکردەوە، لە پانتایی شەش ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە، توانراوە دەیان کەس بە نەوتی دزییەوە دەستگیر بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد جگە لە ھەرێمی کوردستان، لە سەرانسەری عێراقدا زیاتر لە ١٠٠ خاڵی پشکنینی تایبەت بە چاودێری و دەستبەسەراگرتنی نەوت و سوتەمەنی قاچاغ دانراوە، بۆ ئەوەی ڕێگری بکات، لە بە چاغ بردنی نەوت لە نێوان پارێزگاکاندا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەندیکاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کار لەسەر داڕشتنەوەی پەیکەری پیشەکە دەکەن، بە تایبەت دوای ئەوەی ئاشکرا بووە ٤٠٠ سەنتەری جوانکاریی بێ مۆڵەت لە بەغداد بوونیان ھەیە و ھەیانە پەیوەندارە بە کەسایەتیە سیاسییەکانەوە.

ڕوونیشیکردەوە، لە نیوەی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، توانیویانە ١٩٠ سەنتەری جوانکاریی دابخەن.

سەندیکای پزیشکانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، چەند ھۆکارێک ھەیە بۆ گیان لە دەستدان لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاریدا. لەوانە، بەشێک لە پزیشکەکان ڕاھێنراو نین، یان ھەیە پزیشک نییە، بەڵام وەک پزیشک خۆی ناساندووە.

ڕوونیشکراوەتەوە، ھەندێک لەو نەشتەرگەرییانە مەترسیدارن و بەھۆی کێشە لاوەکییە تەندروستییەکانەوە کەسەکان گیان لە دەست دەدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە وتەی شایەتحاڵ و دراوسێکان، باوکی مندالەکە لە ماوەی پێشووتر لە ژنەکەی جیابووەتەوە و خاوەنی ٣ منداڵە و لەلایەن زردایکیان بەخێوکراون و بەردەوام ئازار دراون.

تا ئیستا ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی پۆلیس لەسەر ئەم کوشتنە نەدراوە بەڵام بە پێی زانیاریەکان دایک و باوکی منداڵەکە دەستگیرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی چوار ڕۆژە بەھۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی پاککردنەوە لەلایەن حکومەتی ھەرێم، کۆمپانیاکانی خۆڵ و خاشاک لە سلێمانی مانگرتنیان ڕاگەیاندبوو، بەو ھۆیەشەوە خۆڵ و خاشاکێکی زۆر لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی کۆببووەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"کامی کەمال" وتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بە پێی ڕێنماییەکانی حکومەتی ھەرێم، لە دەروازەیی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل تەنیا ئەو کەسانەی کە ھەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتبێت و ڕاپورتی پێش وەختەی ٤٨ سەعاتی پشکنینی کۆرۆنایان نەبێت پارەیان لێوەردەگیرێت و پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، تەنیا بڕی ٢٥ ھەزار دینار بۆ وەرگرتنی تێستی کۆرونا لە لایەن کۆمپانیای بەرپرسیارەوە وەردەگیرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...594595596597598...998