هەواڵەکانهەواڵەکان

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش پەلاماری سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەیان لە چیای قەرەچووغ لە نزیک قەزای مەخموور داوە.

ڕاشیگەیاند، پەلامارەکەی داعش لە لایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە تێکشکێندراوە و ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژراون.

وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، لە بارەی پەلامارەکەوە ڕایگەیاند، سێ پێشمەرگە برینداربوون، کە بە چەکی قەناس پێکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ "تارق حەرب"پارێزەر و پسپۆڕی یاسایی عێراقی بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە، ھەر ئەمڕۆش لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا لە ناوچەی کازمییە بەخاک دەسپێردرێت.

تارق حەرب یەکێک بوو لە کەسایەتییەکانی عێراق لە بواری یاسایدا، ھەروەھا لە بەناوبانگترین و دیارترین پسپۆڕە یاساییەکانە بۆ شیکردنەوەی بەند و ماددەکانی یاسا و دەستووری عێراق، لە ساڵی ١٩٤٥لە بەغداد لە دایک بووە ، لە ساڵی ١٩٧٥ لە زانکۆی مستەنسەرییە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا بەدەستھێناوە، لە سالڵی ١٩٨٠ بڕوانامەی ماجستێری وەرگرتووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نەوزاد کامل"بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم رایگەیاند، لە چوارچێوەی ھەوڵەکانیان بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١، بڕیارە بەغداد بەشی نۆیەمی شایستە داراییەکانی جوتیاران رەوانەی ھەرێم بکات، دوای وەرگرتنی رێکاری کارگێڕی پارەکە بەپێی رۆژی وەرگرتنی گەنمەکانیان بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.

راشیگەیاند ، بڕی ٣ ملیار و ٢٤٠ ملیۆن دینار بۆ سلێمانی، ٢ملیار و ٧٠ ملیۆن دینار بۆ ھەولێر و ٣٠٠ و ١٣ ملیۆن دینار بۆ دھۆک دیاریکراوە.

جەختی لەوەشکردەوە، تائێستا بڕی ٣٦ ملیار و ١٠١ ملیۆن و ٦٠٧ ھەزار دینار پارەی جوتیارانی ھەرێم لەلای وەزارەتی بازرگانی عێراق ماوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رێکخراوی "ئەلارم فۆن"ی ناحکومی رایگەیاند، لە ناو ئەو کۆچبەرانەی لە زەریای ئەتڵەسی رزگارکراون، ١٥ ژن و ٣ منداڵی ساوا ھەیە و بەلەمەکەیان لە زەریای ئەتڵەسی روبەڕووی مەترسی نقوم بوون بووەتەوە و لەلایەن ھێزە دەریاییەکانی مەغریبەوە رزگار کراون، ئەو رێکخراوە راشیگەیاند، ئەو کۆچبەرانە ھەوڵی گەیشتنیان بە دوورگەی "کەناری" لە ئیسپانیا داوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگای پاسەوانانی ئاوارەکانی باکوری کوردستان لە کەمپی مەخمور و بنکەیەکی گەریلاکانی پەکەکەیان لە چیای قەرەچوغ بۆردومان کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەھۆی ھێرشەکەوە پێنج کەس شەھیدبوون و ٢٢ی تریش برینداربوون کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵن.

ھەر شەوی رابردوو فڕۆکە بێفڕۆکەکانی تورکیا گوندی "تەقل بەقل"یان لە نزیک شارۆچکەی دێرک و گوندی شێخ عیسایان لە شارۆچکەی شەھبا لە رۆژئاڤای کوردستان بۆردومان کرد، تا ئێستاش ھیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە مادی و گیانییەکان بڵاونەکراوەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خەزعەلی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، حکومەتی عێراق بەردەوام لەسەر پێشێلکارییەکانی تورکیا بێدەنگە ، ئەوەش وایکردووە پێشێلکارییەکانی بۆ سەر سەروەری عێراق بەردەوام بێت، دەشڵێت، سوپای تورکیا لە دوای ئەوەی سەربازگەکانی لە باکوری عێراق جێگیرکردووە زیاتر زیادەرەوی دەکات و بە بیانوی جیا بۆردومانی مەدەنیەکان دەکات .

خەزعەلی بەتوندی ئیدانەی بۆردومانەکانی تورکیای کردووە دژی ھاوڵاتیان و کەمپی ئاوارەکان و زیادکردنی نەھامەتیەکانیان ، ھەرەشەی ئەوەشی کردووە کە لە کاتی گونجاودا بەرگریکارانی عێراق زەبری توند لە تورکیا دەدەن و ناچاریان دەکەن وڵاتەکە جێبھێڵن .

لەلایەکی تریشەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئیدانەی بۆردومانەکانی تورکیای کردووە و رایگەیاندوە لە رێی بۆردومانەکانەوە تورکیا جارێکی تر سەروەری عێراقی پێشێلکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکەش رەوشی کۆچبەرانی ھەرێمی کوردستان لە دەرەوە بە شێوەیەکی گشتی و گیان لەدەستدان و بێسەروشوێنبوونی کۆچبەرانی کورد و ھێنانەوەی تەرمی کۆچبەران تاوتوێ دەکرێت.

ھەروەھا لە تەوەرێکی تردا، راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی "ئۆمیکڕۆن"لە ھەرێم دەخرێتە روو، ھەر لە کۆبونەوەکەشدا بڕیارە بەرەوپێشچوونەکانی کاری تیمی ھاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و ھەرێم تاوتوێ بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 لیوای( نۆ)ی حەشدی شەعبی لەگەڵ فڕۆکەکانی سوپا چوونەتە دوورگەی "ئەلبو مەرسوس" لە خۆرھەڵاتی پارێزگای "سەڵاحەدین" و پێکدادانی توند لە نێوان ھێزەکانی حەشدی شەعبی و تیرۆریستانی داعش لەو ناوچەیە دەستیپێکردووە.

لەلایەکی ترەوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، لە بۆردوومانێکی ئاسمانیدا لە پارێزگای "نەینەوا" پێنج تیرۆریست کوژراون، ئەو تیرۆریستانە لە ئەشکەوتێکدا بوون لەبیابانەکانی "حەزر" لە باشوری پارێزگاکە، بۆردوومانەکەش لەلایەن فەرماندەی ھێزە ئاسمانییەکان لەڕێی فڕۆکەی ئێف ١٦ەوە ئەجام دراوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ھەرێم رەفعەت"پارێزەری دۆسیەی زیندانیانی بادینان لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، لە ئێستادا زیاتر لە ٧٠ چالاکوانی بادینان لە زیندانی ئاسایشی ھەولێردان، دادگاش پەڕاوی لێکۆڵینەوەکانی تەواوکردووە، بەڵام پەڕاوەکانیان رەوانەی دادگای تایبەتمەند نەکراوە بۆ ئەوەی بڕیاریان لەسەر بدرێت.

وتیشی، بەھۆی مانگرتنەکەوە بەشێکی زیندانیکراوەکان رەوشی تەندروستییان ناجێگیرە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەریق روکن ئەحمەد سەلیم فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد رایگەیاندوە، ئەو ھەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە بۆردومانکردنی فرۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی بە چەند موشەکێکی کاتیوشا ، دورن لە راستیەوە و ھیچ بنەمایەکیان نییە .
سەرچاوەیەکی ئەمنیش رایگەیاندووە، بەیانی ئەمرۆ زەنگی ئاگادارکردنەوە لە فرۆکەخانەی بەغداد لێدراوە ، بەڵام ھیچ ھێرشێکی موشەکی فرۆکەخانەکەی نەکردۆتە ئامانج . 
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی ھەینی فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی لەرێی چەند موشەکێکی کاتیوشاوە کرایە ئامانج و زیانی ماددی لێکەوتەوە .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی "فرانس پرێس" لە زاری لێپرسراوانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە رایگەیاند، ئەو دوو منداڵە یەکێکیان تەمەنی حەوت رۆژە و ئەوەی تریش دوو مانگە و لە کەمپێکی پارێزگای "ئیدلب" بوون لە باکوری خۆرئاوای سوریا. 

ھاوکات بەھۆی سەرما و بەفربارینی ئەمساڵەوە، ٢٨٧ کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگاکانی "ئیدلب" و "حەلەب" زیانیان بەر کەوتووە و بەھۆی بەفرەوە زیاتر لە ٩٣٥ خێمە روخاون و زیانیش بە زیاتر لە ٩ ھەزار و ٥٠٠ خێمەی تر کەوتووە، لە ٢٣ی مانگی رابردووشدا، منداڵێکی تر بەھۆی کەوتنی سەقفی خێمەوە لە کەمپی  "جەرابلوس" لە "حەلەب" گیانی لەدەستدا.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیمارات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا و محەمەد بن زاید جێنشینی ئەبوزەبی، واشنتن بڕیاریداوە کەشتییەکی جەنگی و چەند فڕۆکەیەک رەوانەی ئیمارات بکات، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕیارە بە ئامانجی ھاوکاریکردن ئیمارات بۆ روبەڕوبونەوەی ھەڕەشەکانی ئەم دواییەی چەکدارە حوسییەکان ئەنجام دەدرێت.
چەند رۆژ پێش ئێستا حوسییەکانی یەمەن بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەک ھێرشیانکردە سەر ئیمارات و دواتر لێپرسراوانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، ھێرشەکە زیانێکی ئەوتۆی نەبووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"تاھیر عەبدوڵا"بەرێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی ھەرێم لە سەردانێکدا بۆ بەغداد، داوای لە بەرێوەبەری گشتی ھێڵی ئاسمانی عێراق کردوە، گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر ئەنجامبدرێت، بەشێوەیەک لە خزمەتی ھاووڵاتیاندابێت و نرخەکانیش ھەرزان بێت.

وتیشی، ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر، بە رەزامەندی ھێڵی ئاسمانی عێراقی دەبێت، لە ئێستادا چاوەڕوان دەکەن بەغداد بڕیار لەسەر ئەو بابەتە بدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لە رێورەسمێکی فراواندا ، لە گۆرستانێکی شاری قامیشلۆ تەرمی ١٢ شەھیدی شەڕی گرتوخانەی سەناعەی حەسەکە بەخاکسپێدران و ھەزاران کەس لە دانیشتوانی قامیشلۆ بەشداری رێورەسمەکەیان کرد .
بەپێی دوایین ئامار کە لەلایەن روانگەی سوریاوە بڵاوکراوەتەوە ، لە شەڕی گرتوخانەی سەناعە لە ناوچەی غوێرانی حەسەکە ، ٣٧٣ کەس کوژراون کە لەو ژمارەیە ٢٦٨ یان تیرۆریستی داعش و 
٩٨ یان لە ھێزەکانی ئاسایش و پاسەوانی گرتوخانەکە و ھەسەدە و  ٧ یشیان مەدەنی بون .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"حاجی عەفرینی" سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی رۆژئاڤای كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاڤا لە هەرێمی كوردستان بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ لە تەمەنی 57 ساڵیدا لە شاری سلێمانی كۆچی دوایكرد.
 هاوكات ، حاجی عەفرینی لە ساڵی 1965 لە رۆژئاڤای كوردستان لە دایكبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مقەدەمی مافپەروەرعلی جەمال قدووری بەرێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نزیک قەڵای شێروانە تەرمی گەنجێک بەناوی (ع - م - غ) لەدایکبووی ٢٠٠٠  دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار دۆزرایەوە کە بە بلۆک و بەرد کوژراوە .


وتیشی، بەوتەی کەسوکاری کوژراوەکە، لە دوێنی ئێوارەی سێ شەممەوە ماتۆڕسکیلی پێبوە لە ماڵ دەرچوە و نەگەڕاوەتەو. 


ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە نزیک قەڵای شێروانە لە کەلار دۆزرایەوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەر ڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...597598599600601...998