هەواڵەکانهەواڵەکان

میدیاکانی ئەمریکا لە زاری لێپرسراوێکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان بڵاویانکردەوە، لە کاتێکدا دانوستانەکان بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەننا لە قۆناغی کۆتایی نزیکبووەتەوە، ئیدارەی جۆو بایدن مۆڵەتی بەخشینی بەشێک لە گەمارۆکانی تایبەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی درێژکردووەتەوە.

مۆڵەتەکە پەیوەندی بە بەرھەمھێنانی ئاوی قورسی وێستگەی ئەتۆمی ئەراک و دابینکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ ناوەندی توێژینەوەکانی تارانەوە ھەیە، کە ساڵی ٢٠١٨ بە بڕیاری دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا گەمارۆیان خرایەسەر.

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، ئەو بڕیارە بە واتای ھەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران نییە و گەمارۆکانیش لانابەن تا ئەو کاتەی ئێران دەگەڕێتەوە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
ڕاشیگەیاندووە، لەو ڕێیەوە ڕێگە بە ھاوبەشەکانیان دەدەن لێکدانەوە بۆ مەترسییەکانی پەرەسەندنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە پەرەسەندنی خێرادایە و ژمارەی ئەو شارانەش کە چوونەتە دۆخی سوری کۆرۆناوە، بۆ ١٢٠ شار بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ١٦٧ شاری ئێران لە دۆخی زەرد و ١٥٣ شار لە دۆخی پرتەقاڵی و ٨ شاریش لە دۆخی شینی کۆرۆنادان.

بە پێی بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران، ئەم ھەفتەیە خوێندنگەکان لە زۆربەی ئەو شارانەی لە دۆخی سوور و پرتەقاڵیدان، داخراون و خوێندن تەنھا بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەسەن عەزاری سەرۆکی کوتلەی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بە فەرمانی موقتەدا سەدر کوتلەی سەدر بڕیاریداوە گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرجەم قەوارە سیاسییەکان ڕابگرێت، کە تایبەتن بە پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

عەزاری ئاماژەی بەوەشکرد، موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدڕ بڕیاریداوە کوتلەکەیان بەشداری کۆبوونەوەی ڕۆژی دووی شەممەی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران نەکات کە تایبەتە بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

جەختیشیکردەوە، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی داھاتوو، لە ڕەوتی سەدڕ تەنھا حاکم زاملی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات ئەویش وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، لە ناوەندەکانی شاری ھەولێر، شێرپەنجەی مەمک بە پلەی یەکەم و پێست بە پلەی دووەم و شێرپەنجەی سییەکان بە پلەی سێیەم دێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەممار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەھیدبوونی محەمەد باقر حەکیم لە بەغداد ڕایگەیاند، دەیانەوێت سەرۆک کۆماری داھاتوو، کەسێک بێت بتوانێت بڕیار بدات و ھەنگاوی دەستوری بنێت دوور لە فشاری حزبی. وتیشی، سەرۆک وەزیرانێکیان دەوێت لێپرسراویەتی کابینەکەی لە ئەستۆ بگرێت و دوور بێت لە فشاری سیاسی ھەر لایەنێک.

ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڕەپانی سیاسی عێراق بە وەرچەرخانی گەورەدا تێدەپەڕێت و پێویستە ھەمووان ئاگادار و ھۆشیار بن و لایەنە ئەرێنییەکان لە بەرچاو بگیرێت، گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی تاکڕەوی لەلایەن ھەر لایەن و کەسێکەوە بێت ڕەتکراوەیە.

"بەرھەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراقیش لە ڕێوڕەسمەکەدا ڕایگەیاند، لە ئێستادا کاتی کارکردنە بۆ پێکھێنانی حکومەتێک کە بتوانێت فەرمانڕەواییەکی یەکسان بکات و بەرەنگاری ھەموو ئاڵەنگارییەکان ببێتەوە و ئەوەش دەزانن عێراقێکی ئارام باشترین دەوڵەتە کە بە پێی دەستور بەڕێوەبچێت، پێویستیان بە دووبارە پێداچوونەوە ھەیە بۆ ھەموو کایەکانی حکومەت و سیاسەت.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ڕایگەیاند، دوژمنان گرەو لەسەر شکستپێھێنانی دیموکراسی دەکەن لە عێراقدا، نابێت ناکۆکییە سیاسییەکان بگەنە بنەماکانی بنیاتنانی دەوڵەت.

"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ڕایگەیاند، ململانێکانی ئێستا لە ھەندێک لەو وڵاتانە رووبەڕووی تیرۆر بوونەتەوە، ھۆکارەکەشی دروستبوونی چەند گروپێکی توندڕەو و لە یاسا دەرچووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەندروستی کەرکوک بڵاویکردەوە، حاڵەتەکانی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە کەرکوک زیادیانکردووە و بەھۆی کەمی کەرەستەشەوە ژمارەی پشکینەکانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی کەرکوک کەمکراونەتەوە و ئەوەش وا دەکات ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە کەرکوک کەم بکات، بەڵام لە بنەڕەتدا حاڵەتەکانی کۆرۆنا کەمی نەکردووە، بەڵکو پشکنینی کۆرۆنا کەمکراوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی جورانی ئەندامی ڕەوتی حیکمە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕەوتەکەیان سورە لەسەر یەکگرتوویی ماڵی شیعە و ڕێککەوتن لەسەر شێوازی حکومەتی داھاتوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، پۆستی سەرۆک وەزیران مافی گەورەترین کوتلەی شیعییە نەک قۆرغ کرابێت بۆ لایەنێکی دیاریکراو.

جەختیشیکردەوە، چەند جارێک ڕەوتەکەیان ھۆشداری داوە لە ھەڵوەشانەوە و دابەشبوونی لایەنە شیعییەکان و ھەموو ھەوڵێکیشی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی ماڵی شیعە بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەیسەل نائیلی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، بەردەوامبوون لەسەر پەیڕەوکردنی سیاسەتی پەراوێزخستن، بە واتای پاڵپێوەنانی ئەو قەوارانەیە کە زۆرینەیان ھێناوە بۆ کاراکردنی دوو لەسەر سێی پەرلەمانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا.

جەختیشیکردەوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی سورە لەسەر دوورخستنەوەی وڵات لە دابەشبوون و قەیرانی زیاتر و، کارکردن بە ئاڕاستەی ڕێککەوتن لەسەر سەرۆک وزیرانێکی تەوافوقی، کە بتوانێت ئەم قۆناغەی ئێستا تێبپەڕێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"محەمەد کەریم خەفاجی" وەزیری کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ لە ڕێگەی بەرھەمی ناوخۆییەوە، دەتوانن پێداویستی گۆشتی مریشک و ھێلکە دابین بکەن، بەوەش زیاتر لە پێنج ملیار دینار داھات بۆ حکومەت دەگەڕێننەوە، ھاوکات دەتوانرێت بەو بڕە پارەیە ھەلی کاری زیاتر بڕەخسێنرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٢١ توانراوە ٨٠٠ ھەزار تۆن گۆشتی مریشک و زیاتر لە شەش ملیار ھێلکە بەرھەم بھێنرێت، لە ساڵی ٢٠٢٠یشدا ١٥٠ ھەزار تۆن گۆشتی مریشک بەرھەمھێنراوە.

جەختیشیکردووەتەوە، لە ڕووی تەندروستییەوە دڵنیایی دەدەن بە ھاووڵاتییان و بەردەوام ھێلکە و گۆشتی مریشکی تازە بەردەست دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئاشکرایکرد، بە مەبەستی بەھێزکردنی سیستمی بەرگریی موشەکیی سعودیە، واشنتن بە بەھای ٢٤ ملیۆن دۆلار ئامێری پێشکەوتوو لەو بوارەدا بە ڕیاز دەفرۆشێت، بە بەھای ٦٥ ملیۆن دۆلاریش کەلوپەلی تایبەت بە سیستمە موشەکییەکانی پاتریۆت و ھاوک و تاد بە ئیماڕات دەفرۆشێت.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارە ئەمریکا بە بەھای ٤.٢١ ملیار دۆلار چەک و کەلوپەلی سەربازیی کە فڕۆکەی ئێف ١٦ و چەندین جۆر موشەکی پێشکەوتوو لەخۆدەگرێت، ڕادەستی ئوردن بکات.

دوای ڕەزامەندی کۆنگرێس بڕیاری فرۆشتنی ئەو چەکانە بە سعودیە و ئیماڕات و ئوردن دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ئینتەرفاکس بڵاویکردەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک مانۆڕی دەریایی لە شوێنە جیاجیاکان، ڕووسیا شەش کەشتی جەنگیی ڕەوانەی بەندەری تەڕتوس لە سوریا کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مانۆڕەکە بە سەرپەرشتی نیکۆلای یومینۆڤ فەرماندەی ھێزی دەریایی ڕووسیا ئەنجام دەدرێت.

پێشتریش وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، نزیکەی ١٤٠ کەشتی و دەیان ھەزار سەرباز بەشداری زنجیرەیەک مانۆڕی دەریایی دەکەن کە بڕیارە لە دەریای ناوەڕاست و زەریای ھێمن ئەنجام بدرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، بەردەوام بوون لە پەرەپێدانی بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی و پارێزگاری لە توانا و دەستکەوتەکان و پاراستنی ئاسایشی وڵات، مافێکی یاسایی و ڕەوای ئێرانە و بە ھیچ ڕێککەوتنێک سنوردار ناکرێت.

ئەو لێدوانەی شەمخانی لە کاتێکدایە، ماوەی ھەفتەیەکە خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤییەننا بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگیراوە و لێپرسراوانی ئەمریکاش چەندین جار ھۆشداریانداوە بە ئێران و ڕایانگەیاندووە ئەگەر بەمنزیکانە نەگەنە ڕێککەوتن، بژاردەی تر دژ بەو وڵاتە دەگرنەبەر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای راگەیاندنی کۆنترۆڵکردنی گرتووخانەی سناعەی لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە لە ٢٦ی مانگی رابردوو ، ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا و ھەسەدە ئۆپراسیۆنێکیان لە پارێزگای حەسەکە و گوند و ناوچەکانی تری دەوروبەری پارێزگاکە دەستپێکردووە و بە وردی بە دوای شانە نوستووەکانی داعش و چەک و ئامێرەکانیان دەگەڕێن. 


بڕیارە ئۆپراسیۆنەکە تا بەشی خۆرئاوای شاری حەسەکە بەردەوام ەبێت و دواتر ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکە رادەگەیەنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ٦٣٠ نوێنەر، کۆنگرەی دوانزەیەمی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە ئامانجی ھەڵبژاردنی ڕابەر و ھەموارکردنی پەیڕەوی حزبەکە لە ھەولێر دەستیپێکرد. 


لە پڕۆسەی دەنگدان بە ڕابەری نوێ، کامیل حاجی عەلی تاکە کاندید بۆ ئەو پۆستە دەنگی پێویستی بەدەستنەھێنا و لە کۆی ٥٤٠ دەنگ ٢٧٦یان سپی بوون. 


بەپێی پەیڕەوی بزوتنەوەکەش ئەگەر کاندید دەنگی پێویستی بەدەستنەھێنا ئەوا راستەوخۆ ڕابەری پێشوو لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە، ھەر بۆیە بە بڕیاری ئەنجومەنی شورا بۆ جاری سێیەم عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لە پۆستی ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان مایەوە و " کامیل حاجی عەلی"یش پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەکەی پێدرا.


بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن کۆمەڵێک پیاوی ئایینی و بە سەرکردایەتیی مەلا عوسمان عەبدولعەزیز لە شاری سنەی خۆرھەڵاتی کوردستان دامەزرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ١٢ی ئەم مانگە سەرۆکی شەش پارتی ئۆپۆزسیۆن لەسەر داوای کەمال کڵچدار ئۆغڵو کۆدەبنەوە. 


پارتەکانیش بریتین لە جەھەپە، ئیی پارتی، سەعادە، پارتی دیموکرات، پارتی ئایندە و دەڤا.


بەپێی زانیارییەکانیش چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێکھێنانی ھاوپەیمانییەتییەکی نوێ بکرێت دژی ھاوپەیمانی جومھوری ئاکپارتی و مەھەپە. 


لە ئێستادا ھاوپەیمانی گەل کە لە جەھەپە، ئیی پارتی، سەعادە، پارتی دیموکرات پێکدێت گەورەترین رکابەری ئەردۆغانن و ئامانجیان ئەوەیە لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا ھەڵبژاردن ببەنەوە و بگەنە دەسەڵات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، چاوی لە ھیچ ئیمتیازێک نییە و وەک کوردێک بۆ خزمەتکردنی عێراق دەیەوێت بچێتە کۆشکی کۆماری.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...593594595596597...998