هەواڵەکانهەواڵەکان

محەمەد عەبد رەبە ئەندامی ھاوپەیمانی سەروەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بەشێکن لە ھاوپەیمانێتییەکەی موقتەدا سەدر رایگەیاند لەگەڵ ئەوەی سەدر دانیشتنەکەی بایکۆت کردووە، بەڵام ئەوان بەشداریی تیادا دەکەن.
وتیشی ئەوان رێز لە بۆچوونەکەی سەدر دەگرن بەڵام رێگە نادەن ھیچیان بەسەردا بسەپێنرێت. بەشدارییکردنی لایەنێکی ھاوپەیمانی سەدر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا خواستی سەرخستن و دوانەخستنی دەنگدان بە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران دەگات بە ئەگەرێکی بەھێز.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بە نوسراوی رەسمی لایەنەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە رۆژی ١٠ی ئەم مانگە دوایین وادەیە بۆ خستنەڕووی سەرنج و تێبینییەکان لەبارەی دروستکردنی کۆمسیۆنێکی نوێ و ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن بۆ ئەوەی پەرلەمان ئەرکەکانی جێبەجێ بکات.

بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا کە ئەمساڵە، پێویستە کۆمیسیۆنی نوێ دروست بکرێت و یاسای ھەڵبژاردنیش ھەمواربکرێتەوە، چونکە لە رۆژی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩وە وادەی کۆمیسیۆن بەسەرچووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، لەسەر سکاڵای چوار پەرلەمانتار، بۆ یەکلاییکردنەوەی شیاوبوونی کاندیدبوونی ھۆشیار زێباری کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆبووەوە و بڕیاریدا تاکو یەکلاییبوونەوەی سکاڵاکە، بە شێوەیەکی کاتی رێوشوێنەکانی کاندیدبوونی ھۆشیار زێباری رابگرێت.


لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیدا ھاتووە، ھۆشیاری زێباری مەرجەکانی باشی ناوبانگ و راستگۆیی لە پیشەکەی تێدا نییە، ئەوەش دژبەییەکیەکی روون و پێشێلکاری دەستوورە، چونکە ھۆشیار زێباری لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦، بە تۆمەتی گەندەڵیی دارایی و کارگێڕی لە پۆستی وەزیری دارایی عێراق دوورخراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی ٢ی ٢٠٢٢، د. ڕێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی لە ئۆلیڤێی دێکۆتینی، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان کرد.


لە دیدارێکی نێوانیاندا باسی دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەکە کرا، ھاوکات باسی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان و یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان و ئاستەنگەکان و جیاوازیی دید و تێڕوانینی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرۆسەکە کرا.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: "ئەنجامدانی ھەڵبژاردن پڕۆسەیەکی تەواو دیموکراسییە، ھەر ھەنگاوێک بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بنرێت، پێویستیی بە کۆدەنگیی حزب و لایەنە سیاسییەکانە، ھیواخوازین پرۆسەکە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک بەڕێوە بچێت و ھیچ لایەنێک تێیدا ھەست بە پەراوێزخستن نەکات و ھەمووان بە گوێرەی سەنگ و قەبارەی جەماوەریی خۆیان گوێیان لێبگیرێت، دواجار ببێتە مایەی تووندوتۆڵی و یەکڕیزیی نێوان سەرجەم حزب و نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان و گوزارشت لە ھەمووان بکات". 


سەبارەت بە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێڕاقیش گوتی: "ئەمەی کە ئێستا لە ئارادایە لە ئاڵۆزی و بە یەک نەگەیشتنی لایەنە سیاسییە جیاوازەکان، پێشبینیکراو بوو، پێشووتریش بەر لە ھەڵبژاردنەکان بۆچوونی خۆمان لەم بارەیەوە خستۆتە ڕوو، ئومێد دەکەین بە لێکتێگەیشتن و گفتوگۆی بنیادنەرانە ھەمووان بگەنە ڕێککەوتن و سازان".


لای خۆیانەوە ئۆلیڤێی دێکۆتینی، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی د. ڕێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ پێشوازی لێکردنیان و خستنەڕووی سەرنج و تێڕوانینە گرنگ و پڕ بایەخەکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کورسات نیوز ڕاگەیاند، تەرمی ئەو دوو کوژراوەی لە شەقامی سەرەکی فڕۆکەخانەی کەرکوک باوک و کوڕن.


وتیشی، ھێزە ئەمنییەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.


پەیامنێری کوردسات نیوز رونیشیکردەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان رووداوەکە پەیوەندی بە کێشەی نێوان دوو بنەماڵەی عەرەبەوە ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی نوسراوێکی  بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان و ھەردوو بەڕێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ و دەربەندیخان کراوە، بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین و کارتی ڤاکسین موچەی مانگی (٢) بەھیچ فەرمانبەر و کارمەندێک نەدرێت تا ژەمی ڤاکسین و کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەردەگرێت.
ئەم ھەنگاوەش لەپێناو پابەندبوونی ھەمووان بە بە کارھێنانی ڤاکسین و سەلامەتی و تەندروستی..

#ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەکە لە بەغداد و لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی ھەر سێ وڵات دەبێت.


روونیشیکردەوە، تورکیا ھەمیشە جەخت لەوە دەکاتەوە، بێ ئامادەبوونی سوریا، ناتوانرێت گفتوگۆ یان لێتێگەیشتن بکرێت سەبارەت بە دۆسیەی ئاو.


حەمدانی ئاشکرایکرد، دۆسیەی ئاو لەگەڵ تورکیا پەکی نەکەوتووە، بەڵکو پێشکەوتن و لێکتێگەیشتن ھەیە، بۆ چارەسەری دۆسیەی ئاو.


ھەفتەی ڕابردوو وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق سەردانی دیمەشقی کرد، بە مەبەستی کاراکردنی رێککەوتنەکانی تایبەت بە ئاو لە نێوان ھەردوو وڵاتدا.


پێشتریش عێراق و سوریا، تورکیایان تۆمەتبار دەکرد بە کەمکردنەوەی بەشە ئاویان لە ھەردوو سەرچاوەی ڕوبارەکانی دیجلە و فورات، کە لە ناو خاکی تورکیاوە ھەڵدەقوڵێن و  بە خاکی سوریا و عێراقدا تێپەڕ دەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی کارنامەی دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندوە، دانیشتنەکە سەعات ١٢ی نیوەڕۆ دەستپێدەکات و تەوەری یەکەم سوێندخواردنی ژمارەیەک پەرلەمانتارە و تەوەری دووەمیش ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە.


بڕیارە سبەینێ کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت، بەڵام بەھۆی ئەوەی رەوتی سەدر بایکۆتی کۆبونەوەکەی کردوە، پێدەچێت نیسابی یاسایی تەواو نەبێت، لە ئەگەری بەڕێوەنەچونی کۆبونەوەکە و ھەڵنەبژاردنی سەرۆک کۆماریشدا، بەرھەم ساڵح لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی لایەنە سیاسییەکان لە نێو خۆیاندا لەسەر لە کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە رێکدەکەون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا ھاوپەیمانی سەروەریی بڵاویکردەوە، بڕیاری بەشدارینەکردنەکە بە ھاوبەشی لەگەڵ زۆرینەی نیشتیمانی دراوە، وەک پیشتیوانییەک لە گفتوگۆ سیاسییەکان.


ھاوپەیمانێتییەکە جەختیکردووەتەوە، بەردەوام دەبن لە پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ سەرجەم ھێزە نیشتیمانییەکان، بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئەوتۆ، بۆ ئەوەی وڵات دووربخاتەوە لە قەیرانی زیاتر.


ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوە، بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکەش، بڕگەیەکی تەرخان دەکرێت بۆ سوێندخواردنی ئەو پەرلەمانتارانەی کە سوێندی یاساییان نەخواردووە، بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پیرۆزباییەکە...

بەناوی یەزدانی مەزنەوە
بەڕێز مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی، بەڕێزانمان لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی بزوتنەوەی ئیسلامی.


بەبۆنەی بەستنی دوانزەھەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی و دانانەوەی بەڕێزتان بە رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین.


ھیوادارم سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان ھاندەربێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندی سیاسی نێوانمان و کاری پێکەوەیی لەپێناو سەقامگیری زیاتر و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان. کە لەم ھەلومەرجەدا لە ھەموو کات زیاتر پێویستمان بە گیانی لێبووردەیی، برایەتی و یەکتر قبوڵکردن ھەیە.

کە دڵنیام ئەم نییەتەش بە ھەوڵ و ھیمەتی ھەموو دڵسۆزان بەدیدێنین.


خوای گەورە مۆفەقتان بکات
ھەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٦ی ٢ی ٢٠٢٢ – بەغدا

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەنراوێکی ھاوبەشدا وەزارەتی ڕۆشنبیری و دەزگای ھەواڵگری عێراق بڵاویانکردەوە، لە ڕێککەوتنێکی ھاوبەشی نێوان عێراق و لوبنان، ٣٣٧ پارچە شوێنەواری مێژوویی لە لوبنانەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ عێراق.


بە گوێرەی راگەیەنراوەکە بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەو ژمارە زۆرە لە شوێنەوار، لە باڵیۆزخانەی عێراق لە لوبنان ڕێوڕەسمێکی رەسمی رێکخراوە.


لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسی ھەڵوەشاوە لە عێراق، بە ھەزاران شوێنەواری عێراق بە تاڵان بەرەو دەرەوەی وڵاتە براوە، بە تایبەتی لە کاتی داگیرکارییەکانی داعش لە ھەندێک پارێزگای عێراق، کە زۆربەی شوێنەوارە مێژووییەکان ڕووبەڕووی  وێرانکردن و تاڵانکردن بوونەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ڕایگەیاندووە، بەھۆی تەشەنەسەندی کۆرۆنا بەشێکی زۆری شارەکان لە ھێڵی سور و پرتەقاڵیدان، بەو ھۆیەوە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ خوێندنگەکانی ئەو شار و گوندانە دادەخرێن و خوێندن تەنھا بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت، بەڵام لە شارەکانی تر کە نەکەوتوونەتە ئەو ھێڵە، دەوام بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران  پێشتر ڕایگەیاندبوو، ٧٧ شار لە ھێڵی سور و ١٧٩ شاریش لە ھێڵی پرتەقاڵیدان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکان بڕیارە "عیرفان عەبدولعەزیز" ڕابەری ئێستای بزووتنەوەکە خۆی کاندید نەکاتەوە، لە جێگەی کامیل حاجی عەلی کاندیدی بەھێزە بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی بە دەنگی ٥٠ + ١ ھەیە بۆ ئەوەی ببێت بە ڕابەر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی مەغریب ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ھەوڵەکانی گەڕان لە قۆناغێکی ھەستیاردایە و زۆر نزیکن لە ڕزگارکردنی منداڵەکە، بەڵام مەترسی ڕۆچوونی زەوی ناوچەکە ھەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ھیوایەکی زۆریان ھەیە ئەو منداڵە لە ژیاندا مابێت.

تیمێکی تەندروستیش لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەن بۆ ئەوەی لەگەڵ دەرھێنانی منداڵەکە لە بیرەکە، گرنگی بە ڕەوشی تەندروستی بدەن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماڵپەڕی (پاوەر ئاوتج)ی ئەلیکترۆنی بواری کارەبا بڵاویکردەوە، بەھۆی ئەو زریانەی چەندین ویلایەتی ئەمریکای گرتووەتەوە، زیاتر لە ٣٧٠ ھەزار ھاوبەش لە ویلایەتەکانی تێکساس و ئارکنسۆ و تێنسی کارەبایان نەماوە.

باسی لەوەشکردووە، باوبۆرانەکە ئەوەندە بەھێز بووە، ژمارەیەکی زۆر ستونی کارەبا و درەختی خستووە و زیانێکی گەورەی بە تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا گەیاندووە. دەشڵێت، چاوەڕوان دەکرێت تا چەند ڕۆژێکی دیکە بەشێکی زۆری ئەو شوێنانە بێ کارەبا بمێننەوە.

لە لایەکی دیکەوە ماڵپەری "فلای ئێر"ی ئەلیکترۆنی بڵاویکردەوە، بەھۆی سەختی کەشوھەواوە لە ئەمریکا، تا ئێستا نزیکەی سێ ھەزار گەشتی ئاسمانی ھەڵوەشاوەتەوە و دوێنێش زیاتر لە پێنج ھەزار گەشتی دیکە ھەڵوەشێنراونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی نەخشەکە، ڕووسیا پلانی ھەیە لە خاکی بێلاروس لە چرنۆبڵەوە، لە باکور و خۆرھەڵاتیشەوە بە ئاڕاستەی ڕووباری دنیبەر و دەریای ڕەش، ھێرش بکات بۆ داگیرکردنی خاکی ئۆکراین.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئەگەری ئەوە ھەیە ڕووسیا لە نزیکترین ماوەدا ھێرشەکەی ئەنجام بدات، چونکە بە پانتایی ١٠٠ ھەزار میلی چوارگۆشە، باکوری ئۆکراین زەوی زۆنگاوە و لەم وەرزەدا ھەمووی بەستوویەتی، بۆیە ھاتووچۆی تانک و ئۆتۆمبێلە قورسەکان لەو ناوچەیە ئاسانترە و ھێرشەکە سەرکەوتوو دەکات.

بە درێژایی میژوو ناوچە زۆنگاوەکانی ئۆکراین، قورسترین بەربەست بووە لە بەردەم ھێرشی ھێزە خۆرئاواییەکان، لە سەردەمی جەنگی سارد، بۆیە لە ئێستادا ناوەندە سەربازییەکانی ڕووسیا ھێشتا دڵنیا نین لە سەرکەوتنی تەواوەتی ھەر ئۆپراسیۆنێک لە ناوچەکە، لە کاتێکدا ئەگەر سوپای ڕووسیا بیەوێت خۆی بە دوور بگرێت لە ھێرشی زەمینی لە ڕێگە سەرەکییەکانەوە بە ئاڕاستەی ئۆکراین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...592593594595596...998