بە پێی راپۆرتێکی ھەواڵگری ئەمریکا ، روسیا ئامادەکارییەکانی بۆ داگیرکردنی ئۆکراین خێرا کردووە، بەپێی ئامادەکارییەکان بێت روسیا بە دوو رۆژ کێڤ داگیر دەکات .
ھاوکات ، سوپای ئەمریکا ئاشکرایکردووە ، ژەنەڕاڵ کریستۆڤەر دۆناھیۆی فەرماندەی فیرقەی ٨٢ی سوپای ئەمریکا گەیشتۆتە پۆڵەندا بەو ئامانجەی پابەندبونی ئەمریکا بە ھاوکاریکردنی ھاوپەیمان و ھاوبەشەکانی لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" دوپات بکاتەوە .
لایخۆشیەوە وتەبێژی سوپای پۆڵەندا ئاشکرایکردووە، بەمنزیکانە ھەزار و ٧٠٠ سەربازی ئەمریکی دەگەنە پۆڵەندا .
ئەوەش لە کاتێکدایە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، بایکۆتی دانیشتنی تایبەت بە متمانەدان بە سەرۆک کۆمار دەکەن و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی ھاوپەیمانێتییەکشیاندا دانووستان ناکەن.
موقتەدا سەدر پێشتر داوای لە ئەندامانی رەوتەکەی کردبوو دەنگ بە ھیچ کام لەو کاندیدانە نەدەن کە مەرجی سەرخستنی پرۆسەی سیاسییان نییە.
بەو پێیەی ھێزە سیاسییەکانی عێراق بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون چاوەڕوان ناکرێت بە بێ بەشداریی سەدرییەکان کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکەوتوو بێت.
فازل حاجی وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند، لە کاتژمێر٨:١٥ی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ١٢٠مەتری ھەولێر، لە سێ ڕووداوی جیاوازدا ١٣ ئۆتۆمبێل تووشی رووداوی ھاتووچۆ بوون تەنھا زیانی مادی لێکەوتووەتەوە و ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە .
وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر داواشی لە شۆفێران کرد، پابەند بن بەھێشتنەوەی ماوەی بێوەیی لەکاتی شۆفێریدا.
وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگەیاند، پێشتر بۆ گواستنەوەی خوێندکار لە خوێندنگەیەک بۆ خوێندنگەیەک دیکە یان بۆ پارێزگایەکی دیکە، ماوەی ٧ تا ١٠ ڕۆژی پێویست بوو بۆ ئەنجامدانی کارەکان، بەڵام ئێستا لە رێگەی سیستمی "ئی-پەروەردە" بە ماوەی چەند خولەکێک کارەکە ئەنجامدەدرێت و تێچوویەکی زۆریش بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تەواوی زانیارییەکانی خوێندکارەکە لە خوێندنگەی پێشووتری دەگوازرێتەوە بۆ خوێندنگە نوێیەکەی و لە خوێندنگەکەی پێشتریشی زانیارییەکانی وەک ئەرشیف دەمێنێتەوە. بەپێی ئاماری وەزارەتی پەروەردە، ساڵانە پرۆسەی گواستنەوە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار خوێندکار لە سەرتاسەری ھەرێم دەکرێت.
ئاژانسەکانی ھەواڵ لە باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا بڵاویان کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا، گوندەکانی مەرعەناز و عەلقەمییە و شەوارغەیان لە باکووری شاری عەفرین لە پارێزگای حەلەب تۆپباران کرد و تا ئێستا زانیارییەکان لەبارەی زیانەکانی ئاشکرا نەکراوە.
لە دوای داگیرکردنی شاری عەفرین لەلایەن تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئەنقەرە، ٣٠٠ ھەزار کوردی دانیشتووی ناوچەکە ئاوارەی گوند و ناوچەکانی باکوری پارێزگای حەلەب بوون و رۆژانەش تورکیا بۆردوومانیان دەکات و زۆربەی جارەکانیش زیانی گیانی و ماددی لێدەکەوێتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد پێشوازیکرد لە عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی ئامادەبوو، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەت و چۆنێتی چارەسەکردنی کێشە و گیروگرفتەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و گونجاو بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا و پەنابردن بۆ ھەنگاوە دەستوورییەکان کرایەوە بۆ دۆزینەوەی میکانیزمەکانی گەیشتن بە رێککەوتنی نیشتمانی لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گەل و وڵات دوور لە فشاری حزبی و خۆسەپێنی.
لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیشیکردەوە کات ماوە لەبەردەم ھێزە رەسەنەکان تاوەکو پێکەوە بەرپرسیارانە بگەین بە رێککەوتن و بەرژەوەندی نیشتمانی زاڵبکەین بەسەر بەرژەوەندییە حزبییەکان، ئەمەش خواست و پێویستی ئەم قۆناغەیە کە لە خزمەت چاکەی گشتیدا دەبێت.
لە بەرامبەریشدا سەید عەممار حەکیم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد عێراقی ئەمڕۆ پێویستی بە لێپرسراوی دڵسۆز و سەر ڕاست ھەیە کە نیشتمانی و ئازاد بێت بۆ وڵات و سەروەرییەکان بپارێزێت و کایەکانی دەوڵەتداری دوور لە فشاری سیاسی لە خزمەت ئامانجی گشتی بەڕێوەببات.
لەو بارەیەوە بەرێوەبەری ناحیەی بازیان رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت، تەیناڵ و بەردەقارەمان و گۆپاڵە و ئەڵایی دەگرێتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ھەر خێزانێک لە بەرامبەر وەرگرتنی یەک بەرمیل نەوت ٥٥ ھەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.
بە پێی راگەیەندراوێکی حەشدی شەعبی ، ئۆپراسیۆنەکە لەمرۆوە بەبەشداری لیواکانی ٨ و ٩ و ھەشتای فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک و خۆرھەڵاتی دیجلەی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە خۆرھەڵاتی سەڵاحەدین دەستیپێکردوە و ئامانج لێی پشکنینی ناوچەکە و ئاشکراکردنی شانە نوستوەکانی داعش و لەناو بردنیانە .
بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ دادگای فیدڕاڵیی کۆبووەتەوە و سەرگەرمی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکەیە، کۆبوونەوەکەی دادگای فیدراِڵی دوای سکاڵای ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دێت، کە داوای پێداچوونەوە بە مەرجەکانی کاندیدبوونی ناوبراو کراوە.
ھەر لە کۆبونەوەکەدا بیروبۆچوون لەبارەی پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکان ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی ئەڵمانیا و ھەرێمی کوردستان کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەدا، بە ئاماژە بە دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کراو، باس لە گفتوگۆ و ھەنگاوەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ پرسی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکھێنانی حکومەتی عێراق کرا، لای خۆیەوە، خاتوو شاناز روئیای یەکێتی بۆ قۆناغی دوای ھەڵبژاردن لە عێراق خستەڕوو و دووپاتیکردەوە کە یەکێتی پێداگربوە بۆئەوەی کورد بەیەک تیم و یەکگرتوویی بچنە بەغداد تا پێکەوە گفتوگۆکان بۆ داکۆکی لە مافە دەستووریی و نەتەوەییەکانمان بکەین، پەیوەست بەوپرسەوە ھەردوولا ھاوڕابوون لەپێویستی پێکھێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار کە لە ئاست چاوەڕوانی و داخوازی ھەموو پێکھاتەکانی عێراقدا بێت.
لەبارەی ڕەوشی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندی لایەنە سیاسییەکان، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد باسی لەوەکرد ، کە تەبایی ناو ماڵی کورد و پاراستنی یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکان ئەرک و بەرپرسیارێتی سەرجەم لایەنەکانە و ھەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لەمڕوەوە روونکردەوە، ھاوکات رۆشنایی خستەسەر دۆخی ئێستای ھەرێم و باروگوزەرانی ھاوڵاتیان و رایگەیاند، ناکرێت ھێندەی تر قورسایی بخرێتەسەر ژیانی ھاوڵاتیان و کێشەی دیکەی جیاجیا دروست بکرێت، بەڵکو پێویستە میکانیزمی باشتر بۆ چارەسەری کێشەکانی ئێستا بگیرێتەبەر، بەتایبەت کە ھێشتا مەترسی تیرۆریستانی داعش لەسنورەکەدا ماوە و ھەڕەشەن بۆ ھەمووان.
محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، رایگەیاند، بە سوود وەرگرتن لە ئاردی ھەڵگیراوی ناو سایلۆکان، کۆمەڵێک رێکار بۆ کەمکردنەوەی نرخی ئارد لە بازاڕەکان و کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکەی گیراوەتەبەر، وتیشی، نرخی ئارد قۆناغ بە قۆناغ دەستی بە کەمبوونەوە کردووە و ئەو کەمبوونەوەیەش بەردەوام دەبێت و نرخی یەک فەردە ئارد، لە ٣٣ ھەزار دینارەوە بۆ ٢٥ ھەزار دینار دادەبەزێت.
وتیشی، ھیچ گرفتێکیان لە بوونی ئارد و یەدەگی ستراتیژیی ئارد نییە و بە ھەماھەنگیی ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان، چاودێری بازاڕی ناوخۆیی دەکەن بۆ رێگری لە بەرزکردنەوەی نرخی ئارد.