هەواڵەکانهەواڵەکان

میدیاکانی مەغریب بڵاویانکردەوە، ئەو منداڵە مەغیریبە تەمەنی پێنج ساڵە و خۆی ھەڵداوەتە ناو بیرێکی ٥٧ مەتریییەوە و پێی وابووە مەترسی لەسەر گیانی دروست نابێت، بەڵام دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

میدیاکانی مەغریب لە زاری ھاوڵاتییەکی شاری (تفلیت)ی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، منداڵەکە لە کاتێکدا لەگەڵ ھاوڕێکانی یاریکردووە،  پێی وتوون ئێستا لاسایی ڕەیان دەکاتەوە، دوای ڕوداوەکەش دەسەڵاتدارانی ناوچەکە چوونەتە شوێنی ڕوداوەکە و دوای چوار کاتژمێر تەرمی منداڵەکەیان دەرھێناوەتەوە و دەرکەوتووە سەری بە توندی بەر تروپای ناو بیرەکە کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ لە ڕێوڕەسمێکی فراواندا دەسەڵاتدارانی مەغریب، تەرمی ڕەیانی ٥ ساڵانیان بە خاکسپارد، دوای ئەوەی ماوەی ٥ ڕۆژ لە بیرێکدا گیری خواردبوو. ڕوداوەکە دەنگدانەوە و ھاوسۆزییەکی جیھانی بۆ دروست بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  (ناسر شبلی) وەزیری گواستنەوە لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق گفتوگۆیان کرد، سەبارەت بەو کۆتوبەندانەی کە بەسەر گەشتی فڕۆکەکانی ھێڵی ئاسمانی عێراقدا سەپێنراوە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە.
وەزیری گواستنەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دۆسَیە بۆ وڵاتەکەی زۆر ھەستیارە، چونکە پەیوەستە بە گێڕانەوەی متمانە لە بەردەم وڵاتانی ئەوروپا و جیھان و گەشەپێدانی ھێڵی ئاسمانی عێراق.
باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپاش پەیامێکی کۆمسیۆنی گشتی ئەوروپای بۆ گواستنەوەی ئاسمانی ڕادەستی وەزیری گواستنەوەی عێراق کرد، کە تایبەتە بە پێوەرەکانی ھاتوچۆی ئاسمانی لە ئاسمانی ئەوروپا و ئەو تێبینیانەی کە پێویستە عێراق جێبەجێیان بکات، بۆ ئەوەی  ئەو کۆت و بەندانە لاببرێن کە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی یەکێتی ئەوروپا سەپاندویەتی بەسەر فڕۆکەکانی ھێڵی ئاسمانی عێراق.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، لە میانەی دیدارێکیدا لەگەڵ وەزیری کارەبا، لە بارەی رێکارەکانی دانانی وێستگەیەکی (ھایدرۆ پڵەس) لە ناحیەی پێبازی سنوری قەزای کەلار گفتوگۆیان کردوە، کە لە نزیکترین کاتدا جێبەجێکردنی دەست پێ دەکات.

بەپێی زانیارییەکان بۆ یەکەم جارە لە ھەرێمی کوردستان ئەزموون دەکرێت، کە لە رێگەی ھەڵم و ئاوەوە ٥٠ مێگا وات کارەبا بەرھەم دەھێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەر ڕێگای کەرکوک - دوبز سوپای عێراق ھێرشیکردە سەر ژمارەک  تیرۆریستی داعش و ھەڵاتن .

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای ئەوەی ھێزەکانی سوپای عێراق لە رێگەی کامێرای حەرارییەوە ژمارەیەک داعشیان بەدیکردووە لەسەر رێگەی سەرەکی کەرکوک - دوبز، ھێرشیان کردووەتە سەریان و ھەڵاتوون، پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، دوای ھێرشەکەی سوپای عێراق بۆ سەر ئەو داعشانە رێگەی سەرەکی کەرکوک - دوبز داخراوە وھێزێکی زۆریش لەناوچەکە بڵاوەی پێکراوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ ئانالینا بەربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ھێڵی بەرگری لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین بەسەر کردەوە و دووپاتی کردەوە، ھەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە تا وردەوردە ھەردوو بەرەکە لە مێزی گفتوگۆ نزیک بکەنەوە. وتیشی روسیا لەبەرامبەر ھەر ھێرشێکی سەربازییدا باجێکی قورس دەدات.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە وڵاتەکەی ئامادەیە سزا بەسەر رووسیادا بسەپێنێت، ئەگەر ھێرش بکاتە سەر ئۆکراین.

لە لایەکی ترەوە، ڤلادیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین، کۆبوونەوەیەکی باڵا لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەی نۆرماندیدا لەگەڵ سەرۆکەکانی رووسیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لە نزیکترین کاتدا دەکەن.    

ھاوکات وەزارەتی بەرگری رووسیا چەند تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئامادەکاریی بۆ مانۆڕی سەربازی لە دەریای رەشدا، ئەوەشی ئاشکرا کردوە، کە سێ کەشتی جەنگی رەوانەی دەریای رەش کردوە و ئامادەکاریی بۆ ئەو مانۆرە بەرفراوانە کردوە کە ساڵانە لە ناوچەکەدا دەیکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەمڕۆ و سبەی سێ شەممە مووچەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەکرێت.

رۆژی سێشەممە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەستیپێکرد، ھەروەھا تائێستا مووچەی مانگی یەکی چەند وەزارەتێک دابەشکراوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی رابردوو، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، گەیشتە بەغداد و لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە کۆبووەوە، بە پێی زانیاری سەرچاوەکان، قائانی و سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی، دواین پێشھاتەکانی تایبەت بە ھەڵبژادنی سەرۆک کۆماری عێراق و ھاوپەیمانییە سیاسییەکانیان تاوتوێ کردووە و باسیان لە رەوتی دانوستانەکانی پێکھێنانی حکومەت کردووە، بە تایبەتی دوای بڕیارەکەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، بۆ راگرتنی دانوستانەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.


ئەوە یەکەم سەردانی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس نییە بۆ بەغداد، مانگی رابردووش دوو جاری تر سەردانی بەغدادی کردووە، ئامانجی ھەموو سەردانەکانیشی لێکنزیککردنەوەی لایەنە شیعەکان و بەشداری پێکردنیانە لە حکومەتی داھاتوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قاسم ئەعرەجی رایگەیاندووە، گورزێکی ئاسمانی ئاراستەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالە کراوە و ژمارەیەکیان کوژراون، کە تیرۆریستی لوبنانی لە نێویاندا ھەبووە. 


وتیشی، بڕیارە بەمنزیکانە وەزیری ناوخۆی لوبنان سەردانی بەغداد بکات و بوونی تیرۆریستانی لوبنانی لە عێراق تاوتوێ دەکەن. 


ئەعرەجی ئەوەشی خستەڕوو، عێراق لە دژی ئێران پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا نییە و لە دژی ئەمریکاش پەیوەندی لەگەڵ ئێران نییە، رەتیشیدەکەنەوە خاکی عێراق ببێتە ھەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی تر و ھەر بیانییەک رێز لە سەروەری و یاساکانی عێراق بگرێت، پێشوازی لێدەکەن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیمتری بیسکۆڤ وتەبێژی کرملین رایگەیاندووە، ماکرۆن و پوتن لە کۆشکی کرملین کۆدەبنەوە و رەوشی ئەمنی و ئاڵۆزییەکان سەبارەت بە ئۆکراین تاوتوێ دەکەن، لە چەند رۆژی رابردووشدا سێ پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە،  بڕیاریشە ماکرۆن سەردانی "کییڤ"ی پایتەختی ئۆکراینیش بکات.


کۆشکی سپیش رایگەیاندووە، ماکرۆن بەر لە سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامداوە و بۆ ماوەی ٤٠ خولەک قسەیان کردووە، ھەردوولا ھەوڵە دیبلۆماسییەکانیان بۆ چارەسەرکردنی رەوشی ئۆکراین و مەترسییەکانی بڵاوکردنەوەی ھێزی سەربازیی روسیا لە سنوری ئە وڵاتە تاوتوێ کرد، پشتیوانی خۆشیان بۆ یەکپارچەیی و سەروەری خاکی ئۆکراین دووپاتکردەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، جۆ بایدن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نەفتالی بینیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوە و پشتگیری تەواوی ئەمریکای بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و نوێکردنەوەی سیستمی کڵاوەی ئاسنین بۆ بەرگری ئاسمانی لەو وڵاتە دوپاتکردوەتەوە.


ھەر لەو پەیوەندییەدا ھەڕەشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین و رەوشی وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەتۆمی ئێران تاوتوێکراوە و بایدن رایگەیاندوە نیازی ھەیە لەمساڵدا سەردانی ئیسرائیل بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماوەی ھەفتەیەکە پەتای سکچوون و ڕشانەوە لە سنوری قەزای پشدەر سەریھەڵداوەتەوە و تا ئێستا ٤٦٠ نەخۆش داخڵی نەخۆشخانە کراون و دوو لەسەر سێیان منداڵن. وتیشی، گومان دەکرێت سەرھەڵدانەوەی نەخۆشییەکە لە رێگەی سەرچاوەی ئاوەوە بێت، بەڵام ئەوەش ئەنجامی کۆتایی نییە و پشکنین و لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ھاووڵاتیەک سکاڵای تۆمار کرد کە دزی لێکراوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەک لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانیان بە بڕیاری دادوەر پێنج تۆمەتباری بەرەگەز سووری دەستگیر بکەن و دەستیشبگرن بەسەر دوو ئۆتومبێلدا کە بە تۆمەتباران بووە. 


راشیگەیاندووە، تۆمەتبارەکان تەمەنیان لەنێوان ١٩٨٩ بۆ ٢٠٠٦دایە و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پیرۆزباییەکە...


بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز 
رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان


بەبۆنەی بەسەرکەوتویی بەڕێوەچوونی کارەکانی دوانزەمین کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان و متمانە پێدانتان بۆ پۆستی رابەری گشتی، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم بۆ خزمەتکردنی گەل و نیشتمان. 

ئومێدەوارم کۆنگرەکە دەرفەتێک بووبێت بۆ سەرلەنوێ رێکخستنەوەی حزب و بەخۆداچوونەوەو نوێکردنەوەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەمەبەستی بەدیھێنانی ئەو ئامانجانەی کەلەپێناویدا دامەزراوە.



قوباد تاڵەبانی 
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای دەستکەوتنی زانیاری ھەواڵگیری و بە ھاوکاری ھاووڵاتیان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تەقینەوەکان توانیویانە دوو بۆمب پوچەڵ بکەنەوە، کە ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی بازاڕێکی میللی بەغداد لە ناوچەی "شەعب"  بکەنە ئامانج. 


راشیگەیاند بۆ پاراستنی ھاووڵاتیان پشتێنەی ئەمنی لە ناوچەکە دروست کراوە. 


ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد، داواشی لە ھاوڵاتیان کرد ھاوکاریان بن و لە ئەگەری تێبینی کردنی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو پەیوەندییان پێوە بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عۆن زیاب وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ سوریا لەسەر پشکی ئاوی عێراق لە روباری فورات رێککەوتوون، ئامانجی رێککەوتنەکەش یەکخستنی ھەڵوێستەکانی بەغداد و دیمەشقە، لە دانوستانەکانیان لەگەڵ تورکیا لە بارەی پشکی ئاو لە روبارە ھاوبەشەکان.


وتیشی، ئێستا رێژەی ئەو ئاوەی لە تورکیاوە دەگاتە سنوورەکانی سوریا، لە ٥٠٠ مەتر سێجا لە یەک چرکە تێناپەڕێت، کە لە ھەر ٢٩٠ مەتر سێجا ئاو لە یەک چرکەدا، ٥٨٪ی بۆ عێراقە.


بە پێی ئەو رێککەوتننانەی لە کۆتایی سەدەی رابردوو لە نێوان عێراق و سوریا و تورکیا کراوە، پشکی ئاوی عێراق لە روباری فورات کە لە تورکیاوە ھەڵدەقوڵێت و بە سوریادا دەگاتە عێراق، ٥٨٪ە و بۆ سوریاش ٤٢٪ە.


رۆژی یەکشەممەش، مەھدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت، لەسەر پرسی ئاو لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سوریا و تورکیا لە شاری بەغداد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...589590591592593...998