سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە ڕایگەیاندووە، "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنەکە جارێکی تر دەرگای خۆ کاندید کردن بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکاتەوە.
ئەوەش دوای ئەوەی دوێنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەھۆی نەبوونی نیسابی یاساییەوە نەیتوانی کۆبێتەوە، کە بڕیار بوو سەرۆک کۆمارێکی نوێ لە نێوان ٢٥ کاندید ھەڵبژێرێت.
"تەحسین خەفاجی" ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ھاوکاری و ھەماھەنگی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشدا کە بۆ ڕووبەڕوونەوەی تیرۆریستانی داعش بەڕێوەچوو، ناونیشانێکی نیشتمانیی گەورەیە و بەڵگەیە و بۆ یەک گیانیی نیشتمانی و ئامانجی ھاوبەش.
دووپاتیشیکردووەتەوە ئەو ھاوکارییە بەڵگەی بەردەوامیی کاری ھاوبەشە بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییە جیاوازەکان.
ڕۆژی دووشەممە شانەی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری پێشمەرگە کۆتاییھاتنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە سنوری میحوەرەکانی ٥ و ٦ بە سەرکەوتویی ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە، کێوماڵ کردنی ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی بوو، کە دەکەونە سنوری ناحیەی سەرگەڕان و پەلکانە و باکور و خۆرھەڵاتی چیای قەرەچووغ.
زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەو سێ پرسە ڕەھەندی نیشتمانییان ھەیە و بە لای یەکێتیەوە گرنگە سازانیان لەسەر بکرێت.
وتیشی، دەبێت یاسای ھەڵبژاردنەکان ھەموار بکرێتەوە و وەک یەکێتی لەگەڵ ئەوەدان بۆ ھەڵبژاردنەکان، ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگاکان بۆ چوار بازنەی ھەڵبژاردن دابەش بکرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، لە بارەی پرسی دەستوورەوە، داوای کرد لیژنەی نووسینەوەی دەستوور کارا بکرێتەوە و ئەو بەند و ماددانی لە ڕابردوودا لە دەستووری ھەرێم نوسرانەوە، بکرێنە بنەما بۆ نووسینەوەی دەستوورێک بۆ ھەرێمی کوردستان.

ئەو کارمەندانە دەڵێن لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بریار دەرچووە بۆ ئەوەی گرێبەستەکانیان لە گرێبەستی ھەڵبژاردنەوە بکرێتە ھەمیشەیی، بەڵام تا ئێستا ئەو بریارە جێبەجێ نەکراوە.
لە گردبوونەوەکەدا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ چەند داواکارییەکی ئاڕاستەی حکومەتی ھەرێم و ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و دارایی کرد و داوایکرد ھەرچی زووە مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێندرێن و مووچەکانیشیان بۆ خەرج بکرێت.
سۆزان مەنسوور وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند: بە کۆی دەنگی ئەندامانی فراکسیۆنەکەیان، ھەرێم کەمال ئاغا وەک سەرۆکی فراکسیۆن و مەلا کەریم شکور وەک جێگری سەرۆک و کاروان یاروەیس وەک بڕیاردەر و خۆشی وەک وتەبێژی فراکسیۆنەکە دیاریی کران.
وتیشی: مەبەست لە دیاریکردنی ئەو کەسانە بۆ ئەو پۆستانە، زیاتر دابەشکردن و ڕاییکردنی ئیش و کارەکانی فراکسیۆنە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و دەیانەوێت بە تەواوی ببنە پردێک لە نێوان خەڵک و حکومەت.
ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم کۆبۆوەو چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەوانە بەستنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ئیدارە سەربەخۆکانی نوێی سۆران و ڕاپەڕین و زاخۆ بە وەزارەتی کارەباوە.
ھەروەھا لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، (٤٠) ئەمپێر کارەبا بە ھاوبەشانی کارەبا دەدرێتەوە و کار بە سیستەمی ئەلکترۆنی و ماڵپەڕی پسولە (pswla.com) دەکرێت و لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان جێبەجێ دەکرێت.
وەزارەتی کارەبا ڕاشیگەیاندووە، پێویستە تەواوی ھاوبەشانی کارەبا، پێوەری زیرەکیان ھەبێت. لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەی پێوەری زیرەک (١,٤٨٠,٠٠٠) ھاوبەشی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان ھەبوو، بەڵام ئێستا بۆ (١,٨٠٠,٠٠٠) ھاوبەش بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبای شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەرپرسن بۆ بەدواداچوون و نەھێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران. بۆ ئەم مەبەستە سیستەمی پێوەری زیرەک، سەرجەم سەرپێچیەکانی دیاریکردووە.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە جوڵەی خراپی شانە نووستووەکانی تیرۆرستان لە ناوچەکانی شەنگال و مەخمور و قەراج و قەرە سالم و چەند ناوچەیەکی تری ھەرێمی کوردستان کرد، کە بوونەتە مایەی مەترسی و بێزاری کۆمەڵانی خەڵک.
لە تەوەرێکی تری گفتوگۆکانیاندا باسیان لە پڕۆسەی سیاسی عێراق کرد و سەعدی ئەحمەد پیرە تەئکیدی کردەوە پێویستە ھەموو کێشە و ململانێیەکان لە ڕێگەی دەستورەوە چارەسەر بکرێن.
لای خۆشییەوە "ماری پارێت" بەرپرسی نوسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: یەکێتی ئەوروپا خوازیاری سەقامگیری سیاسی و ئەمنیە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە، لایەنگیری ھەبوونی حکومەتێکی بەھێز و چالاکە لە عێراق.
میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردەوە لە کەناراوەکانی دوورگەی کریت تەرمی کۆچبەرێک دۆزراوەتەوە کە چەند ئەندامێکی جەستەی نەماوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ ناسینەوەی دەستی پێکردووە.
ھەروەھا ڕەنج پشدەری ڕۆژنامەنوس لە یۆنان بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ڕۆژانە لە دوورگەکانی یۆنان تەرمی کۆچبەران دەدۆزرێنەوە و پێدەچێت ئەو تەرمەشی دۆزراوەتەوە تەرمی ئەو کۆچبەرانە بێت کە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو بەلەمەکەیان بە ٧٠ کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت.
بڕیاریشە لە کۆتایی ئەم ھەفتەیە ڕێوار ڕێبوار تاکە ڕزگاربووی خێزانێکی پێنج کەسی، کە دەریای ئیجە یەختەکەیان ژێر ئاو کەوت بگەڕێنرێتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.
مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، یەختێک بە نزیکەی ١٠٠ کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی یۆنان ژێرئاوکەوت، زۆرینەی کۆچبەرە خنکاوەکان کورد بوون، خێزانێکی کوردی دانیشتووی شاری کۆیە، کە لە سێ منداڵ و دایک و باوکێک پێکھاتبوون لەناو ئەو کۆچبەرانەدا بوون، بەڵام لە ڕووداوەکەدا چوار کەسیان خنکان و تەنھا ڕێوار ڕزگاری بوو.
حامد موسەوی، ئەندامی ھاوپەیمانیی فەتح، ڕایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە، کەناڵی نوێی بۆ دانوستان لەگەڵ ڕەوتی سەدر و ھاوپەیمانەکانی کردووەتەوە و ئامانج لە دیدارە تاکەکەسیەکانی نێوان ئەندامانی ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگییش، گەیشتنە بە بڕیاری ھاوبەش.
وتیشی، لە ڕۆژانی داھاتوودا لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی نوێ ڕوودەدەن، کە کاریگەری ئەرێنیان لەسەر پڕۆسەی سیاسی دەبێت، چونکە بۆ ھەمووان ڕوون بووەوە، کە ھیچ لایەنێک ناتوانێت بە بێ پێکھێنانی ھاوپەیمانیەتی فراوان لەسەر ئاستی پێکھاتەکان، حکوم بکات.
عێراق لە دوای ھەڵبژاردنی پێشوەختەوە، دووچاری چەقبەستوویی سیاسی بووە، بە ھۆی ڤیتۆی موقتەدا سەدریش لەسەر بەشداریکردنی نوری مالکی لە حکومەتی داھاتوو، کۆبوونەوەکانی نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە و ڕەوتی سەدر، ئەنجامیان نەبووە.
"د.شوان شاکر" یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی خانەقین رایگەیاند، زیاتر لە ھەفتەیەکە ئامارەکانی کۆرۆنا لە خانەقین بەرزبوونەتەوە و رۆژانە زیاتر لە ٢٥ حاڵەت تۆمار دەکرێت، داواشی لە ھاووڵاتیان کرد زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن و ڤاکسین وەربگرن، وتیشی تا ئێستا کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە قەزاکە تۆمار نەکراوە.
رۆژانە لە نەخۆشخانەی گشتی خانەقین و بنکە تەندروستییەکانی قەزاکە، زیاتر لە ٢٠٠ پشکنینی کۆرۆنا دەکرێت و ١٠٠ بۆ ١٥٠ ژەم ڤاکسین دەدرێتە ھاووڵاتیان.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە ھەولێر، پێشوازیکرد لە مایکڵ رێنتەنار باڵیۆزی ھۆڵەندا لەعێراق و ھانس ئاکربووم کونسوڵی گشتی ھۆڵەندا لەھەرێمی کوردستان لەگەڵ راوێژکاری کاروباری چاکسازی پێشمەرگە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق تاوتوێکرا بەتایبەت پرسی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و ھەوڵەکان بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسیەکان لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار بۆ عێراقیەکان.
ھەر لە کۆبوونەوەکە ئەو ھەنگاوانەی کە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گرتویەتیەبەر لەپرۆسەی چاکسازیدا تاوتوێ کرا و جەختکرایەوە لەسەر بەردەوامی ئەو پرۆسەیە و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی.
لە کۆتاییدا گفتوگۆکرا لەبارەی پرۆسەی ھەڵبژاردنی داھاتووی ھەرێمی کوردستان و ئەرک و بەرپرسیارێتی حکومەت و لایەنە بەشداربووەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.
لە داواکەدا بەرھەم ساڵح ئاماژەی بەوەکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی تەواوبوونی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران و پێداویستییەکانی ھەردوو مادەی ٥٤ و ٥٥ ی دەستور و تەواوبوونی پێداویستییەکانی مادەی ٧٠ی دەستوری تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، داوای لێکدانەوەی مادەی ٧٢ دەستوری کردووە .
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکردووە، دەقی دەستور چارەسەری ئەو داوا دەستورییەی نەکرووە، کە لەبڕگەی دووی مادەی ٧٢دا ھاتووە، ئاماژە دەدات بە دەسەڵات و بەردەوامبوونی سەرۆک کۆمار لە ئەرکەکانی، بۆ ئەوەی بۆشایی دەستوریی دروست نەبێت.
بە گوێرەی مادەی ٧٢ی دەستور لە خاڵی ئەلیفی بڕگەی دووەمدا دەڵێت، ویلایەتی سەرۆک کۆمار بە کۆتایی ھاتنی خولی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی دێت.
خاڵی (ب) دەڵێت، سەرۆک کۆمار بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانی دوای ھەڵبژاردن و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێ، بەو مەرجەی سەرۆک کۆماری نوێ لە ماوەی ٣٠ ڕۆژ دوای یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە ھەڵبژێردرێت.
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی کەلار ئاشکرای کرد، بەھۆی ڕوداوێکی شێلانەوە مێرد منداڵێک لە کارگەی بلۆکی بەردەسور لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار، کە پیشەی کاسب بووە، گیانی لە دەستدا، لە راگەیەنراوەکەدا ھاتوە، مێرد منداڵەکە تەمەنی ١٦ ساڵە بوە و لەو کارگەیە ئامێری کابیسە شێلاویەتی و بەوھۆیەوە گیانی لەدەستداوە دواەبدوای رووداوەکەش بە فەرمانی دادوەر شۆفێری کابیسەکە دەستبەسەر کراوە.
دوای کۆبونەوەی لەگەڵ (ئیسماعیل قائانی) فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، (موقتەدا سەدر) جارێکی تر جەختی لەسەر حکومەتی زۆرینەی نیشمانی کردەوە .
(موقتەدا سەدر) سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە نەجەف پێشوازیکرد لە (ئیسماعیل قائانی) فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، دوا کۆبونەوەکە موقتەدا سەدر لە تویتێکدا جارێکی رایگەیاند، حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکدەھێنن و نە ڕۆژ ھەڵاتی و نە ڕۆژئاوای ، بەھۆی بەشدارینەکردنی فراکسیۆنەکان لە کۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران، نەتوانرا سەرۆک کۆماری نوێ ھەڵبژێردرێت.
لە ماوەی کەمتر لە مانگێک بۆ دووەمجارە فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران سەردانی عێراق دەکات.