کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکەدا جۆ بایدن، بە ڤلادیمێر پوتنی وتووە، داگیرکردنی ئۆکراین کارەساتێکی مرۆیی فراوانی لێدەکەوێتەوەو پێگەی روسیاش لاواز دەکات، جەختیشی کردوەتەوە، ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی وەڵامێکی توند و یەکلاکەرەوەیان دەبێت و سزای قورس بەسەر روسیادا دەسەپێنن.
کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکردووە، بایدن ئامادەیی واشنتۆنی بۆ چارەسەری دیبلۆماسی و ھەر سیناریۆیەکی تر پیشانداوە و داواشی لە پوتن کردوە رێڕەوی دیبلۆماسی بگرێتەبەر.
کۆشکی کرملینیش بڵاویکردەوە، پوتن بە تەلەفۆن لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا قسەی کردووە و بە ماکرۆنی وتووە، تۆمەتبارکردنی روسیا بە پلاندانان بۆ داگیرکردنی ئۆکراین پێشبینییەکی ئیستیفزازییە.
ھاوکات سەرچاوەکان لە فەرەنساوە ئاماژەیان بەوەکرد، ماکرۆن بە پوتنی ووتوە لە حاڵەتی ھێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆکراین، رووبەرووی سزای توند دەبێتەوە.
ھەر ئەمڕۆ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا گفتوگۆیان کرد و بلینکن بە لاڤرۆڤی راگەیاند، ھێشتا دەرگای گفتوگۆ کراوەیە.
بەرپرسێکی ئەمریکیش ئاشکرایکردووە، لە دوای پەیوەندییە تەلەفونییەکەی بایدن و پۆتن هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە هەڵویستی هەردوو وڵات رووینەداوە.
نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبانگەوازێکی بەپەلەدا کە ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ و پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامی سلێمانی و ژووری بازرگانی و پیشەسازی و ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵی لە سلێمانی کردووە رایگەیاندوە، لەماوەی یەک ھەفتەدا ھەر تۆنێک عەلەف ٨٠$ دۆلار گرانبووە ئەوەش مەترسی گەورە دروست دەکات بۆ بەرھەم ھێنانی مریشک و مایەپوچبونی خاوەن پرۆژەکان و ڕاگرتنی بەرھەم ھێنانی مریشک".
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگەپەلەوەرییەکان ئاماژەی بەوەشداوە" خراپی جوچک و گرانبونی نرخەکەی ھۆکارێکی تری کێشەکانیانە وە گرانبونی و ڤیتامینەکان و دەرمان و ڤاکسین بەکوالێتی خراپیانەوە زیانی گەورەی بە کەرتەکەیان گەیاندووە لەگەڵ گرانبونی نرخی غاز و گاز زیانی زۆری پێگەیاندون".
نازم عەبدوڵا جەختیشیکردوەتەوە، تاکە چارەسەر بۆ مانەوەی کەرتی پەلەوەر لەھەرێمی کوردستان کردنەوەی ڕێگای ووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ ھاوردەکرنی عەلەف و جوچک بە ئازادانە لەبەر ئەوەی نرخی ئالیک و جوچک لەو ووڵاتە ھەرزانەو کولێتی گونجاوە بۆ خاوەن پرۆژەکان.
لەھەرێمی کوردستاندا ١٧٥٠ پرۆژەی بەرھەم ھێنانی مریشک ھەیە کە زیاتر لە ٢٥٠٠ ھۆڵ دەبێت جگەلە لە بوونی ٥٠٠ پرۆژەی نایاسایی.ایاسای.
چەند سەرچاوەیەک لە سوریا ئاشکرایانکرد، منداڵێکی سوری بەناوی فەواز قەتیفان دوای سێ مانگ لە رفاندنی لە بەرامبەر وەرگرتنی پارە لەلایەن رفێنەرانەوە ئازادکرا و لەبەردەم دەرمانخانەیەک لە شارۆچکەی نوی لە خۆرئاوای پارێزگای دەرعا بەجێھێڵڕا.
ھەفتەیەک لەمەوبەر رفێنەران گرتەیەکی ڤیدیۆی منداڵەکەیان بڵاوکردەوە، ئەوەش وایکرد دۆسیەی رفاندنی ئەو منداڵە لەسەر ئاستی سوریا و جیھان دەنگدانەوەی گەورەی لێبکەوێتەوە، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئەشکەنجەی منداڵەکە دەدرێت بۆ ناچارکردنی کەسوکارەکەی بە دانی فیدییە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی منداڵەکە.
رفێنەران بۆ رزگارکردنی منداڵەکە داوای ٧٠٠ ملیۆن لیرەی سورییان دەکرد، دوای دانوستانێکی زۆر رفێنەران لەبەرامبەر ٥٠٠ ملیۆن لیرە کە دەکاتە ١٤٠ ھەزار دۆلار ئازادیان کرد.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، کەسوکاری فەواز قەتیفان بۆ کۆکردنەوەی پارەکە تەواوی موڵک و ماڵەکەیان فرۆشتووە.
فەواز لە بەرەبەیانی رۆژی ٣ی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو لەکاتی چوونی بۆ خوێندنگە لەلایەن چوار کەسەوە کە ژنێکیان تێدا بووە بە ماتۆڕ سکیل رفێنرا بە مەبەستی وەرگرتنی پارە لە کەسوکارەکەی.
جێی ئاماژەیە، ئەم ژنە تێکۆشەرە ماندوونەناسە سەرەڕای خەبات و تێکۆشانی بەرامبەر زوڵم و زۆری ڕژێمی بەعس دژی گەلەکەی، دایک و پەروەردەکەری خێزانێکی شۆڕشگێڕ و نیشمانپەروەری نموونەیی بوو.
چەند ڕۆژێکە ئەو کۆمپانیا و کارمەندانەی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە قەزای ئامێدی، مانگرتنیان لە کارەکانیان ڕاگەیاندووە، داوای خەرجکردنی مووچەکانیان دەکەن، چونکە چەند مانگێکە مووچەیان وەرنەگرتووە.
مانگرتنی کارمەندانی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاک، بووەتە ھۆی کۆبوونەوەی خاشاکێکی زۆر لە کۆڵان و شەقامەکانی شارەکە، ئەوەش نیگەرانییەکی لای ھاووڵاتیان دروست کردووە.
ڕاشیگەیاند، دوای چارەسەری خێرا لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەھید ھەژار لە کەلار، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا و دواتر بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا
وتیشی، عێراق ڕووبەڕووی کۆمەڵێک قەیران بووەتەوە، کە ئاستەنگی بۆ چارەسەری کێشەکان دروستکردووە، بەڵام بەو مانایە نییە کە چارەسەری کێشەکان ئەستەم بێت.
ڕاشیگەیاند، دیاریکردنی کەسی لێھاتوو و قبوڵکراو بە ھاوکاری ئەوانی تر، بەشدار دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان، ھەر بۆیە خۆم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کردووە و ئامانجم نزیکردنەوەی بیروبۆچوونە جیاوازەکانی لایەنە سیاسیەکانە لە بەغداد و ھەرێمی کوردستان.
بەرپرسانی دەریاوانی فەڕەنسا ڕایانگەیاند، پاسەوانانی کەناراوەکانی فەڕەنسا ٣٦ کۆچبەرییان لە کەناڵی ئینگلیز ڕزگار کردووە، کە ھەوڵیانداوە بە بەلەمێکی چوپ بە کەناڵی ئینگلیزدا بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا.
بەرپرسانی فەڕەنسا ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، لە مانگێکدا چەند جارێک ڕێگەیان لە کۆچبەران گرتووە بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا و کۆچبەرەکانیان گەڕاندووەتەوە بۆ کەناراوەکانی فەڕەنسا.
لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو ٢٧ کۆچبەر کە زۆرینەیان کورد بوون ھەوڵیاندا لە فەڕەنساوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا بەڵام لە کەناڵی ئینگلیزدا خنکان.
جەیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە توندی ئێدانەی ھێرشەکەی چەکدارانی حوسی بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەبھا لە سعودیە دەکات. وتیشی واشنتن پشتیوانی لە ڕیاز دەکات بۆ پاراستنی گەل و خاکەکەی لە بەرامبەر ئەو جۆرە ھێرشانە.
جۆن کیربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش نیگەرانی لەو ھێرشانە دەربڕی و ڕایگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان و کۆنتڕۆڵکردنی ھەڕەشەکانی ئێران لە ناوچەکە، ئەمریکا دەبێت پەرە بە تواناکانی بدات.
ڕۆژی پێنجشەممە حوسییەکانی یەمەن بە چەند درۆنێک ھێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی ئەبھا لە سعودیە و بەھۆیەوە ١٢ کەس بریندار بوون.
بایدن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی ھەواڵی (ئێن بی سی) وڵاتەکەی ڕایگەیاند، پێویستە لەسەر ھاووڵاتیانی ئەمریکا ھەر ئێستا ئۆکرانیا جێبھێڵن، ئەوان مامەڵە لەگەڵ یەکێک لە سوپا گەورەکانی جیھان دەکەن. دەشڵێت، ڕەوشەکە زۆر جیاوازە و ئەگەڕی ئەوەش ھەیە بە شێوەیەکی بەپەلە بەرەو نارامیی بچێت.
سەرۆکی ئەمریکا ھۆشداریشیدا لەوەی ھێزەکانی ئەمریکا بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن ھاوڵاتییەکانی وڵاتەکەمان لە خاکی ئۆکرانیا بگوازنەوە ئەگەر بێت و ڕووسیا ئۆکرانیا داگیر بکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، لەسەر شەقامی شۆڕش نزیک نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵان، ھێزەکانیان دەستیان گرتووە بەسەر ٥٠٠ پاکەت حەبی ساختەی جۆری (گاڵڤس) و چەندین ستیکەری ساختەکراوی وەزارەتی تەندروستی.
پۆلیسی ھەولێر ڕوونیشیکردەوە، حەبەکان و ستیکەرەکان بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا کرۆلا) ھێنرابوونە ھەولێر و دەیانویست لە دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان ساغی بکەنەوە.
ڕاشیگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە و کۆی حەبەکانیش دەستیان بەسەردا گیرا و شوفێری ئۆتۆمبێلەکەش ڕادەستی دادگا دەکرێت.
ھەڤاڵ حەمەی حەمەسعید ئەندامی سەرکردایەتی و وەزیری ڕۆشنبیری، بۆ کۆچی دوایی خاتوو "غەریبە عەزیز بارام"ی دایکی بەڕێزتان ھاوبەشی خەم و ماتەمی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەر و ماندونەناسەکەتانین کە لە شۆڕش و خەباتی نیشتمانی و کوردایەتیدا، ھەر لە یەکەم ساتەکانی پێشمەرگایەتی بەڕێزتاندا دایک و خوشک و خێزانەکەتان تێکڕا ژیانی نێو شاخ و ئەشکەوت و ھەردەکانیان ھەڵبژارد و لەگەڵ ئێوەدا لە ناوچە ڕزگارکراوەکان نیشتەجێ بوون و ماڵەکەتان ببووە بێشە و لانەی داڵدەدان و حەوانەوەی پێشمەرگە، خاتوو غەریبەش وەک چۆن دایکی بەڕێزت و شەھیدی فەرماندە مەھدی و شەھید کۆسار بوو، ئاوھاش دایکێکی میھرەبان بوو بۆ ئەو پێشمەرگانەی ڕوویان لە ماڵەکەی دەکرد.
بۆ ئەم کۆچە لە یەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی دایکتان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبوریش بە ئێوە و کەسوکار و خانەوادەکەتان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
"شیرین حوسێن" بەڕێوەبەری گشتی بانکە پسپۆڕییەکان لە حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، لە ساڵانی ڕابردوودا حکومەت زیاتر لە چوار ترلیۆن دیناری وەک پێشینە بە قەرز داوەتە ھاووڵاتیان و تا ئێستا ترلیۆنێک و ٨٠٠ ملیار دینار بۆ حکومەت گەڕێندراوەتەوە و دوو ترلیۆن و ٢٣ ملیار دیناری تر ماوە، حکومەتیش بۆ گەڕاندنەوەی ئەو قەرزانە بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥٪ی ڕاگەیاندووە.
وتیشی، لەسەر ئاستی پارێزگاکان زۆرترین قەرز لای ھاووڵاتیانی پارێزگای ھەولێرە کە بڕەکەی ٨١١ ملیار دینارە و نەیانگەڕاندووەتەوە بۆ حکومەت.
عالیە نسەیف لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ھەڕەشە ھەیە لەسەر ئەو بریکاری وەزیری و بەڕێوەبەرە گشتیانەی کە سەر بەوانن، و مەترسی دوورخستنەوە و پەراوێزخستیان لەسەرە.
باسی لەوەشکردووە، ئەگەر بەشداری حکومەتی داھاتوو نەکەن، یان ھەر کەموکوڕییەکی تیا بێت، ئەوا بژاردەی ئەوان جوڵاندنی شەقامی عێراقی دەبێت.
عالیە نسەیف ڕوونیکردەوە، بەھۆی ھەوڵی ھەندێکەوە بۆ پەراوێزخستنی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، چاوەڕوان دەکرێت بچنە دەرەوەی پڕۆسەی سیاسی.
دادوەرانی دۆسییەکانی گەندەڵی و تیرۆر و مادە ھۆشبەرەکان و کەسانی لە یاسا دەرچوو، لە دیارترین ئەو دادوەرانەن کە لە لایەن گروپە چەکدارەکانەوە مەترسی تیرۆرکردنیان لەسەرە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ھەفتەی ڕابردوو چەند چەکدارێکی نەناسراو لە نزیک سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچوونەوەی میسان، تەقەیان لە دادوەر فەیسەڵ ساعیدی دادوەری دۆسیەی مادە ھۆشبەرەکان کرد و تیرۆریان کرد.
"ئانالینا بیربۆک" وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەش لەگەڵ "یائیر لاپید" ھاوتا ئیسڕائیلییەکەی لە تەلئەبیب، ڕایگەیاند، چەند مانگ پێش ئێستا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، ئاسایش و ئارامی بۆ ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە، ئەگەرنا بەشداری دانوستانەکانیان نەدەکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکانی ڤییەننا لە قۆناغی کۆتایی نزیک بووەتەوە و ھەموو ھەوڵێکیش دەدەن بۆ ئەوەی لە ڕێی گەیشتن بە ڕێککەوتن، گەرەنتی پاراستنی ئاسایش ئیسڕائیل دەستەبەر بکەن.
یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیلیش داوایکرد، کاتێکی دیاریکراو بۆ کۆتاییھێنان بە دانوستانەکان دابنرێت، چونکە درێژەپێدانی دانوستانەکان لە بەرژەوەندی ئێراندایە.