هەواڵەکانهەواڵەکان

"بێریڤان خالید" ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤای کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەکانی ڕابردوودا لەلایەن تورکیا و داعشەوە، ڕووبەڕووی چەندین پەلاماری سیاسیی ‌و سەربازیی و ئابوریی بونەتەوە، حکومەتی دیمەشقیش ئامادە نییە دانوستان لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا بکات، لەگەڵ ئەوەی داواکارییەکانیان بریتین لە گفتوگۆی لایەنە سورییەکان، پڕۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریش بە واتای جیابوونەوە نییە لە سوریا.

ڕاشیگەیاندووە، ھەوڵیانداوە لەسەر ئاستی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەیوەندییەکانیان پەرەپێبدەن ‌و لە ڕووی دیپلۆماسیی و سیاسییەوە، دانپێدانانی سیاسیی لە وڵاتانی ناوچەکە و بە تایبەتی وڵاتانی ئەوروپا بەدەستبھێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"باوکی دانەر"یش رایگەیاند، سوپاسی تەواوی خەڵکی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی ھاوکارییان بوون لە گەڕان بە دوای تەرمی منداڵەکەیان.


ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێریش بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، دڵًنیا بونەتەوە ئەو تەرمە "دانەر نەبەز"ی تەمەن ١٠ مانگە.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا "کەمال کلچدار ئۆغلۆ" سەرۆکی جەھەپە و "میراڵ ئەکشنەر" سەرۆکی ئی پارتی و "کەرەموڵا ئۆغڵۆ" سەرۆکی پارتی سەعادەت و "ئەحمەد داود ئۆغلۆ" سەرۆکی پارتی ئایندە و "گولتەکین ئویساڵ" سەرۆکی پارتی دیموکرات و "عەلی باباجان" سەرۆکی پارتی پێشکەوتن بەشداری بکەن، بۆ تاوتوێکردنی گۆڕینی سیستمی سیاسی تورکیا لە سەرۆکایەتییەوە بۆ پەرلەمانیی.

بە پێی زانیارییەکانیش ئەو پارتە ئۆپۆزسیۆنانە، پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"یان بانگھێشت نەکردووە.

لەلایەکی تریشەوە، "مستەفا شەنتوب" سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاندووە، "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی وڵاتەکەی توانای ھەیە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی تورکیا خۆی کاندید بکاتەوە. وتیشی ئەردۆغان مافی تەواوەتی بە پۆستی سەرۆکایەتی داوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"لەیلا عومەر" سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە شێڵتەری ئاژەڵانی سلێمانی کۆمەڵێک سەگ لەناوچوون، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی کاری کۆکردنەوە و وەرگرتنی ئاژەڵانی بێلانە لە ئێستادا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، داوایان لە بەرپرسی شێڵتەرەکە کردووە ڕاپۆرتێک ئامادە بکات و پێشنیاز و داواکاری بۆ پێداویستی و کەموکوڕییەکانی شێڵتەرەکە بە پاکێجێک پێشکەش بکات بۆ ئەوەی کەموکوڕییەکانی جێبەجێ بکرێت، نوێنەر و بەرپرسی پەیوەندیداریشیان ڕاسپاردووە بەدواداچوونی پێویست بکات و چەند سامپڵ و نموونەیەک بنێردرێت بۆ پشکنین بۆ ڤێتێنەری و تاقیگە بۆ ئەوەی ھۆکارەکانی ئەو کارەساتە دیاری بکەن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"شەوبۆ مستەفا" سەرپەرشتیاری پێشانگەکە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، زیاتر لە ٣٠ کۆمپانیا و کارگە و کارخانەی ئێرانی بەشدارییان تێدا کردووە. ڕوونیشیکردەوە ھەموو بەرھەمە بەشداری پێکراوەکانی پێشانگەکە بەرھەمی کاری دەستی ئێرانین.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، ھێزێکی تایبەتی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی میسان دوای کۆکردنەوەی زانیاری ھەواڵگری ورد، توانیان (حەسەن تەڕاد غلیەم) دەستگیر بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتباری دەستگیرکراو پێشتر بە گوێرەی مادەی ٤ی تیرۆر، فەرمانی دەستگیرکردنی ھەیە و لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لە ناحیەی مەشرەح لە پارێزگای میسان دەستگیرکراوە.

لە ماوەی ڕابروودا لە پارێزگای میسان بە دەیان کەس تیرۆر کراون و ڕووداوەکانیش ناڕەزاییەکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا، بە تایبەتی دوای تیرۆرکردنی فەیسەڵ ساعیدی دادوەری تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە ماددە ھۆشبەرەکان لە پارێزگاکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملین بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ڤلایمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا و جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام بدەن و لە بارەی قەیرانی ئۆکراین گفتوگۆ دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لەسەر داواکاری کۆشکی سپی بووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئەگەری ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراین بەمنزیکانە لە ئارادایە و سەرۆکی ئەمریکاش داوای لە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد، خاکی ئۆکراین جێبھێڵن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پیتەر ستانۆ وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، بە نیازی جێھێشتنی ئۆکراین نین، بەڵام ژمارەیەک لە فەرمانبەرە نا پێویستەکانیان لەو وڵاتە دەگوازنەوە، بۆ ئەوەی لە دەرەوەی ئۆکراین کارەکانیان ڕابپەڕێنن.

وڵاتانی کەنەدا و نیوزلەندا و فنلەنداش داوایان لە ھاوڵاتییەکانیان کردووە، بە پەلە ئۆکراین جێبھێڵن.

سەرچاوەکانی ھەواڵیش لە زاری ھاوڵاتیانی ئۆکراینەوە بڵاویانکردەوە، دیپلۆماتکار و فەرمانبەرانی دوو کونسوڵخانەی ڕووسیا دەستیان بە جێھێشتنی ئەو وڵاتە کردووە.

لە پێشھاتێکی دیکەشدا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە نیازە بە تەلەفۆن لەگەڵ سیرگی لاڤرۆڤ ھاوتا ڕووسییەکەی قسە بکات، بەرلەوەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتن پێکەوە قسە بکەن. وتیشی، ئاماژەکان زۆر جێگەی دوودڵین، دوای ئەوەی ڕووسیا ھێزی زیاتری لە سنوری ئۆکراین کۆکردووەتەوە.

ھەر لەو چوارچێوەیەدا لێپرسراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکرد، وەک پابەندبوونی ئەمریکا بۆ بەرگریکردن لە ھاوپەیمانەکانی ناتۆ و پێشھاتەکانی ڕەوشی ئۆکراین، واشنتۆن بەم نزیکانە سێ ھەزار سەربازی دیکەی وڵاتەکەی ڕەوانەی پۆڵەندا دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"باڵامبۆ محەمەد" جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ڕۆژی سێ شەممەی داھاتوو سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەکانی ناوخۆ و یاسایی و وەزیری ناوخۆ کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی ھەموارکردنەوەی یاسایی چەک، بڕیاریشە لەو کۆبوونەوەیەدا ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر ھەمواری یاساکە ئامادە بکرێت.

وتیشی، یاسای چەک پەیوەندی بە ژیانی ھاووڵاتیانەوە ھەیە و پێویستە چەک بە پێی یاسا ھەڵبگیرێت، بەڵام پێویستە حاڵەتی تایبەت ھەبێت بۆ ھەندێک کەس کە پێویستی بەوەیە چەک ھەڵبگرێت و ڕەوچاوی ژیانی بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاقیە خزعەلی پسپۆڕی یاسایی ڕایگەیاند، ناردنی یاسای بودجە تەنھا لە دەسەڵاتی حکومەتی نوێی عێراقدایە و قسەکردن و بەھانە ھێنانەوەش بۆ ڕازیبوون بە ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە لە لایەن حکومەتی کاربەڕێکەرەوە، یەکێکە لە پێشێلکارییە دەستوریی و یاساییەکانی دیکە.

ڕوونیشیکردەوە، حکومەتی ئێستا کاربەڕێکەرە و بە ھیچ شێوەیەک مافی ئەوەی نییە ھیچ پڕۆژەیاسایەک ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات، تا ئەو کاتەی حکومەتی نوێ پێکدەھێنرێت.

باسی لەوەشکرد، یاسا زۆر ڕوون و ئاشکرایە و حکومەتی داھاتوو پابەندە بە پێشکەشکردنی تێڕوانینێکی ئابوری و کۆمەڵایەتی جیاواز لەوانی پێشتر، بە مەبەستی باشترکردنی ڕەوشی وڵات بە گشتی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زورغام مالیکی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، بەھۆی بڕیاری موقتەدا سەدرەوە، گفتوگۆکانی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدر بە تەواوی ڕاگیراوە. وتیشی، بەو پێیەی چوارچێوەی ھەماھەنگی و کوتلەی سەدر گەورەترین کوتلەی پەرلەمانین، بەڵام تا ئێستا ھیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان ھەردوولا نەکراوە.

جەختیشیکردووەتەوە، بە بێ ڕێککەوتن لە نێوان ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی، کوتلەی سەدر ناتوانێت لە ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆک کۆمار تێپەڕێنێت.

چاودێرانی ڕەوشی سیاسی عێراقیش دەڵێن، بەردەوامی ناکۆکی و ڕێکنەکەوتنی کوتلە سیاسییەکان، ھەڕەشەیە لەسەر یەکێتی خاکی عێراق و ڕەوشی سیاسی و ئەمنی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژەنەڕاڵ لیونید ئیڤاشۆف سەرۆکی کۆمەڵەی ئەفسەرانی ڕوسیا کە یەکێکە لەو کەسایەتییە سەربازییە دەگمەنانەی بە دەنگی بەرز ڕەخنە لە سیاسەتەکانی پوتن دەگرێت، داوای لە پوتن کردوە دەستلەکار بکێشێتەوە، چونکە ھیچ بەھانەیەک نییە بۆ ھەڕەشەیەکی بە پەلەی ناتۆ، تا ئەو ڕەوشەی لە سنوری ئۆکراین بۆ دروست بکرێت.


ماڵپەڕی  ھێلی نزیک لە کۆنگرێسی ئەمریکا لە زاری ئیڤاشۆفەوە بڵاویکردەوە، بەھۆی سیاسەتە دوژمنکارییەکانییەوە، پێویستە پوتن ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە بکرێت، ئەگەر پێویستیش بکات دەستگیریش بکرێت و بخرێتە زیندانەوە.


ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕوان دەکرێت پوتن سزای ئەو ژەنەڕاڵە خانەشینە بدات، بەڵام ناتوانێت ھەموو ئەو ڕاستی و مەترسیانە بشارێتەوە، کە دەربارەی سیاسەتەکانی ئاشکرایان دەکات.


ژەنەڕاڵ لیونید ئیڤاشۆف پێشتر بەرزترین پلەی سەربازیی ھەبووە لە سوپای ڕوسیا و چەندین لێپرسراوێتی باڵای لە سوپای وڵاتەکەی وەرگرتووە، چەندین وتاری دەربارەی کاروباری سەربازی ڕوسیا و جوگرافیای سیاسی نووسیووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماوەی چەند مانگێکە نرخی خزمەتگوزارییەکان لە تورکیا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و ژیانی ھاوڵاتیانیشی سەختکردوە، بەو ھۆیەوە ئیبرۆ گیونەی وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" رایگەیاند، حکومەتی تورکیا سەرکەوتوو نەبووە لەدابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان، لەبەرئەوە داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت دەکەن.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، گرانبونی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان لە تورکیا تەنھا بریتی نییە لە گرانبونی نرخی کارەبا، بەڵکو ھاووڵاتیان روبەڕوی برسێتیش بونەتەوە، نرخی غاز و خۆراکیش زۆر بەرزبوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا لەبارەی دۆسێی ئۆکرانیا گفتوگۆیان کردووە، گفتوگۆکەش لەسەر داوای ئەمریکا بووە.


ھاوکات کۆشکی کرملین رایگەیاند، پوتن بە تەلەفۆن لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا قسەی کردووە و بە ماکرۆنی وتووە، تۆمەتبارکردنی روسیا بە پلاندانان بۆ داگیرکردنی ئۆکراین پێشبینییەکی ئیستیفزازییە.


ھاوکات سەرچاوەکان لە فەرەنساوە ئاماژەیان بەوەکرد، ماکرۆن بە پوتنی وتوە لە حاڵەتی ھێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆکراین، رووبەرووی سزای توند دەبێتەوە.


 بەپێی راگەیەندراوی کرملین پوتن و سەرۆکی بێلاروسیش گفتوگۆیان کردووە و تاوتوێی وەڵامی ناتۆ و واشنتۆنیان لەبارەی گەرەنتییە ئەمنییەکان کردووە.


ھەر ئەمڕۆ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا گفتوگۆیان کرد و بلینکن بە لاڤرۆڤی راگەیاند، ھێشتا دەرگای گفتوگۆ کراوەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان بڵاویانکردەوە، فروکەیەکی بێفرۆکەوانی تورکیا رۆژئاوای شارۆچکەی عامودا بوردومانکردووە و بە پێی ئەنجامی بەرایی دوو ھاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون و ھەردوو بریندارەکە گواسترانەوتەوە نەخۆشخانە.


لەلای خۆیەوە مایکل مولروی جێگری یاریدەدەری پێشووی وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرھەلاتی ناوەراست داوای لە ئیدارەی ئەمریکا کرد رێگری لە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" بکات کە کاریگەری نەرێنی لە سەر شەری دژی تیرۆریستان داعش لە سوریا دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...581582583584585...998