لەلایەکی ترەوە ھاووڵاتیان دەڵێن لە توانایاندا نییە ئەو بڕە پارە زۆرە بدەنەوە چونکە حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠١٥ وە مووچەی ٥٠ مانگی پاشەکەوت کردووە یان بە لێبڕین و چارەکە مووچە دابەشی کردووە، ئەوەش بارگرانی بۆ ھاووڵاتیان دروست کردووە.
دەقی پرسەنامەکە...
خوشک و برایانی کریستیان لە ھەرێمی کوردستان، عێراق و جیھان.
بۆ کۆچی دوایی قەداسەتی پەتریارک مار ئادی دووەم، پەتریارکی کڵێسای رۆژھەڵاتی دێرین. کە ژیانی خۆی تەرخانکردبوو بۆ خزمەتکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکھاتە و ئاینزاکان و باوەڕدارانی مەسیحی. پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
لە خوای گەورە داواکارم رۆحی قەداسەتی پەتریارک مار ئادی دووەم بۆ ھەمیشە شاد بێت و سەبووری و ئارامیش بە ھەموولایەک بدات.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
حەیدەر لامی سەرکردە لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، لایەنەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی تا ئێستاش کار لەسەر یەکخستنی ماڵی شیعە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشداری لایەنێک و پەراوێزخستنی لایەنێکی دیکە لە پرۆسەی سیاسیدا، وا دەکات ڕەوشی سیاسی نەتوانێت خۆی لەبەردەم ئەو مەترسییە گەورانەدا بگرێت، کە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە.
حەیدەر لامی داوای لە ڕەوتی سەدر بە تایبەت و سەرجەم کوتلە سیاسییەکانی دیکەش کرد، کارێک بکەن پرۆسەی سیاسی یەکگرتوو و بەھێز بێت لەبەرامبەر ئەو مەترسییە گەورانەی کە عێراقی پێدا تێپەڕیووە لە سێ ساڵی رابردوو، ھەروەھا بۆ چوار ساڵی داھاتووش.
ئەو وتانەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە کاتێکدایە، ماوەی ھەفتەیەک زیاترە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندووە، ھەموو گفتوگۆیەکی لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی و سەرجەم لایەنەکانی دیکەش ڕاگرتووە.
بەمەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران، سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوانی ئیدارەی گەرمیان و دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان کۆبۆوە.
جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوامەوانیدا رایگەیاند، ساڵانە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بە رێژەیەکی زۆر لە نێوان دەروازەی پەروێزخان و ئێران ئەنجام دەدرێت، وتیشی، بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا لە سنوری گەرمیان دەروازەی تیلەکۆش بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی بکرێتەوە.
مەھدی شوشتەری سەرکونسوڵی ئێران لەسلێمانیش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەروازە سنورییەکان، بەتایبەتی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەچوارچێوەی چالاکییەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە یەکی کانوونی دووەمی ئەمساڵ تا ٦ی شوبات، ھەڵمەتێکی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک داواکراو ئەنجامدرا، لەو ماوەیەدا ٩٨ تۆمەتبار بەپێی چەند ماددەیەکی یاسایی دەستگیرکران.
راشیگەیاندوە، تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی ( ٤٤٣, ٤٤٤,٤٤٦, ٤٥٢, ٢٨٩, ٢٩٨, ٢٩٥, ٢٨١, ٢٧٩ ) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ھەر لەو ماوەیەدا دەستگیراوە بەسەر پێنج ئوتومبێل و دوو ماتۆڕسکیلی جۆری سێ تایی و سێ ماتۆڕسکیل لە جۆری دوو تایی دزراودا.
ئەنجومەنی دادوەریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ مونزیر حامید ئەفسەر بە پلەی موقەدەم و ھەواڵدەر عەلی نەجم دەرکرد، بە تاوانی تێوەگلان لە ڕوداوی کوشتنی بە کۆمەڵی خێزانێکی ٢٠ کەسی.
پێشتر دادگای لێکۆڵینەوەی بابل، لە ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمی ڕابردوودا ئەو تۆمەتبارانەی بە تۆمەتی تێوەگلان لە تاوانەکە، رەوانەی دادگای تاوانەکانی بابل کرد، بە مەبەستی دادگاییکردنیان بە گوێرەی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی.
دادگاکە دانپێدانانی ١٣ تۆمەتباری تۆمارکرد، لەسەر تاوانی کوشتنی خێزانێکی ٢٠ کەسی لە قەزای جبلە سەر بە پارێزگای بابل، زۆربەی قوربانییەکانیش ژن و منداڵ بوون، تاوانەکەش لەسەر ناکۆکییەکی کۆمەڵایەتی بووە.
ڕوداوەکەش لەسەر ئاستی عێراق دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، تا بە ناچاری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستوەردانی تێدا کرد و لیژنەیەکی تایبەتی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکھێنا.
ئەردۆغان لە وتارێکدا بڵاویکردەوە، بەو پێیەی ئیمارات گەورەترین ھاوبەشی بازرگانی تورکیایە لەناو دەوڵەتانی ئەنجومەنی ھاریکاریی کەنداو، سەردانەکە کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر ناوچەکە.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕوونیکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا، قەبارەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نا نەوتی لە نێوان تورکیا و ئیماراتدا گ ەیشتووەتە نزیکەی نۆ ملیار دۆلار، پلانیش ھەیە لە چەند ساڵی داھاتوودا بەرز بێتەوە بۆ دوو ھێندە.
ئەردۆغان باسی لەوەشکردووە، تورکیا و ئیمارات دەتوانن لە چەندین ناوچەی جیھان بە تایبەتی لە ناوچە نزیکەکان ھاوکاریی یەکتری بکەن.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیاش بڵاویکردەوە، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ئیمارات، دەستپێشخەرییەک دەبێت بۆ ئاشتی و ھاریکاری ھەرێمیی و ئیمزاکردنی چەند ڕێککەوتنێکی گرنگ لە بواری وەبەرھێناندا.
بە گوێرەی زانیارییەکان شەڕەکە لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە و چەکی تێدا بەکار ھاتووە و چەند کەسێک بریندارن و بە مەبەستی چارەسەرکردنیش گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار.
ماڵپەڕی (دیڤینس وان)ی ئەمریکا بڵاویکردەوە، عێراق بە نیازە سیستمی بەرگری پێشکەوتوو و فڕۆکەی جۆری راڤاڵ لە فەڕەنسا و تانکی جۆری تی ٩٠ لە ڕوسیا و تانکی ئەبرامز لە ئەمریکا بکڕێت.
ماڵپەڕەکە کە تایبەتە بە کاروباری بەرگری و پڕچەککردن ڕایگەیاندوە، گفتوگۆکان لەگەڵ ھەندێک وڵات گەیشتوونەتە قۆناغی پێشکەوتوو.
بە گوێرەی گفتوگۆکان فەڕەنسا پێشنیازی بۆ عێراق کردووە، ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێ بفرۆشێت.
بڕیاریشە بەم نزیکانە وەفدێکی عێراقی سەردانی فەڕەنسا بکات، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لێپرسراوانی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە، لەسەر ئەو چەکانەی کە بە نیازە بیانکڕێت.
لە لایەکی ترەوە سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، پلان ھەیە گرێبەستێک لەگەڵ ڕوسیا ئیمزا بکەن، بۆ کڕینی ژمارەیەک تانکی پێشکەوتوو لە جۆری تی ٩٠ و ئەبرامزی ئەمریکی.
ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڵێنیداوە بە ھەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنی ڤیزا بۆ ئەو ھاوڵاتییە ئێرانیانەی کە لە دەروازە سنورییەکانەوە سەردانی عێراق دەکەن.
مەسجدی ئاماژەی بەوەکردووە، ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا بۆ ھاوڵاتیانی ئێران لە مانگی ئازاری داھاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەو کەسانەی کە لە دەروازە سنورییە وشکانییەکانەوە سەردانی عێراق دەکەن.
پشتریش ئێران و عێراق ڕێککەوتن لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا بۆ ھاوڵاتیانی یەکتر، بۆ ئەوانەی کە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە گەشت دەکەن.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندی "قومری"یان لە سنوری بەرواری باڵا بۆردوومان کردووە، دوا بەدوای بۆدومانەکەش گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان سوپای تورکیا و ھێزەکانی "پەکەکە" لە ناوچەکە دروستبووە.
توپخانەکانی تورکیاش گوندەکانی سنوری قەزای باتیفا سەر بە ئیدارەی زاخۆیان تۆپبارانکرد، بەھۆیەوە زیان بە دانیشتوانی گوندی "بانک" لە سنوری باتیفا گەیشتووە و تۆپبارانەکە ترس و دڵەڕاوکێی لە سنورەکە دروستکردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەیەکە سوپای تورکیا بە بەردەوامی گوندەکانی سنوری زاخۆ بۆردومان دەکات، ئەوەش زیانی زۆری ماددی بە گوندنشینان گەیاندووە.
کۆمپانیای شکار تایبەت بە پاککردنەوەی کۆمەڵگەی خاڵخاڵان لە کەرکوک بەھۆی پێنەدانی مووچەکانیان بڕیاریدا مانگرتن ڕابگەیەنێت، بەڵام دوای ئەوەی "ئازاد عاسی" سەرۆکی شارەوانی خاڵخاڵان ئامادەیی دەربڕی بۆ پێدانی مووچەی مانگێکی کارمەندان لەسەر ئەستۆی شارەوانی تا کێشەکانیان بۆ چارەسەر دەکرێت، کۆمپانیای پاککەرەوە بەو پێشنیازە ڕازی بووە و بڕیاریدا مانگرتن بشکێنێت و بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
سەرۆکی شارەوانی خاڵخاڵان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆیان کردووە، شارەوانی خاڵخاڵانیش ئامادەیی دەربڕیوە لە سەر ئەرکی خۆی مووچەی مانگێک بۆ کارمەندانی پاککەرەوە دابین بکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەھۆی دواکەوتنی موچەکانیان کارمەندانی کۆمپانیای شکار لە کەرکوک تایبەت بە پاکردنەوەی سنوری خاڵخاڵان بڕیاریدا بوو ڕۆژی شەممە مانگرتن ڕابگەیەنن.
بە گوێرەی بڕیارەکەش لە سەرەتاوە دامەزراوە داراییەکانی ئەمریکا پابەند دەبن، بە تەرخانکردنی بڕی سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن بۆ کاروباری مرۆیی و پێداویستییە بنەڕەتییەکانی ھاوڵاتیانی ئەفغانستان.
لێپرسراوێکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕی ئەو سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارەی دیکە، لە ئەمریکا دەمێنێتەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و قوربانیانی ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر.
لە دوای کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان لە لایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، حکومەتی ئەمریکا بڕیاریدا بە بلۆککردنی چەندین ملیار دۆلار لە پارەی ئەفغانستان، کە لە بانکەکانی ئەو وڵاتە دانرابوون.
عەلی شەمخانی لە تویتێکدا وەک ئاماژەیەک بە پێداگری لە داخوازییەکانیان لە دانوستانەکانی ڤیەننا و یادکردنەوەی ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەو بژاردانەی ھەرگیز لەسەر مێز ھەڵناگیرێن، بریتین لە بەشداری بەرفراوانی گەلی ئێران لە ڕێوڕەسمی پشتیوانی لە سیستمی کۆماری ئیسلامی و پاراستن و بەھێزکردنی توانای بەرگری و بەرنامەی ئاشتییانەی ئەتۆمی و ئەو سیاسەتانەی کە ئێران لە ناوچەکە پەیڕەویان دەکات.
ئەم لێدوانەی شەمخانی لە کاتێکدایە، خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەردەوامە و لێپرسراوانی ئەمریکاش بەردەوام ھەڕەشەی ئەوە دەکەن ئەگەر بەمنزیکانە نەگەنە ڕێککەوتن، بژاردەی تر دژ بە ئێران دەگرنەبەر.
لەم ڕاپۆرتەدا ئاماری گیان لە دەستدانی کرێکاران لە شارەکانی سەر بە پاریزگای سنە دیاری نەکراوە بەڵام بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی "تەعاون، کار و ئاسایشی کومەلایەتی" لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٢٠ ڕووداوی کار لە شاری سەقز تۆمار کراوە کە سێ حاڵەتی بووەتە ھۆی گیان لە دەستدانی ئەو کرێکارانە.
"بێریڤان خالید" ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤای کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەکانی ڕابردوودا لەلایەن تورکیا و داعشەوە، ڕووبەڕووی چەندین پەلاماری سیاسیی و سەربازیی و ئابوریی بونەتەوە، حکومەتی دیمەشقیش ئامادە نییە دانوستان لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا بکات، لەگەڵ ئەوەی داواکارییەکانیان بریتین لە گفتوگۆی لایەنە سورییەکان، پڕۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریش بە واتای جیابوونەوە نییە لە سوریا.
ڕاشیگەیاندووە، ھەوڵیانداوە لەسەر ئاستی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەیوەندییەکانیان پەرەپێبدەن و لە ڕووی دیپلۆماسیی و سیاسییەوە، دانپێدانانی سیاسیی لە وڵاتانی ناوچەکە و بە تایبەتی وڵاتانی ئەوروپا بەدەستبھێنن.