هەواڵەکانهەواڵەکان

بەوتەی پسپۆڕانی ئابوری، بەھۆی فەرامۆشکردنی لایەنی گەشتیاریی و ئەو کێشە گەورانەی ھاتووەتە ڕێی ئەو کەرتە، ساڵانە عێراق زیانی نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلاری لێ دەکەوێت.

گرنگترین ئەو ھۆکارانەش کە بوونەتە ھۆی ئەو زیانانە، بوونی کێشەی ئەمنی و نەزانی حکومەت لە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ لایەنی گەشتیاری، بە دیاریکراویش وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار.

جگە لەوەش عێراق ژێرخانێکی ئەوتۆی نییە، کە ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیار لەخۆ بگرێت، ئەگەر سەردانی عێراق بکەن.

باسیان لەوەشکردووە، سەردانە مێژوویەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ ھەندێک شوێنی ئایینی و مێژوویی مەسیحی لەعێراق، ھیچ کاریگەرییەکی ئابوری نەبووە، کە دەبوایە زۆر کاری لەسەر بکرایە بۆ ڕاکێشانی زۆرترین گەشتیاری بیانی بۆ ئەو ناوچانە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوامن لە چاودێرییکردنی مەیدانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد لە بازاڕەکان و ھەموو رێکارێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی ئەو ماددە خۆراکییە، لە بازاڕە ناوخۆییەکان، وەزارەتی بازرگانی راشیگەیاند، ھەموو ئاماژەکان بەو ئاڕاستەن، کە چەند رۆژی داھاتوو کەمبوونەوە لە نرخی ئارد لە بازاڕە ناوخۆییەکانی عێراق روو دەدات.
بە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد لە بازاڕەکانی جیھان، نرخی ئادر لە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش رووی لە زیادبوون کرد، ئەوەش نیگەرانی لای ھاووڵاتیان دروستکرد.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەرچووان رایانگەیاند، لە بەغدادەوە فەرمانی وزاری بۆ دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆی کەرکوک دەرچووە، بەڵام "راکان جبوری" پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک بە بیانووی ئەوەی بەشێک لەو دەرچووانە لە دەرەوەی کەرکوک نیشتەجێن رێگری دەکات لە دەستبەکاربوونیان و ئیمزای دەستبەکاربوونیان ناکات، لە کاتێکدا ئەو دەرچووانەی بەھۆی ئاڵۆزی و نا سەقامگیری ئەمنی لە شارەکە ئاوارە بوون و داواکارن رێگرییەکانی پارێزگار لاببرێن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوێکی باڵای ئەمریکیش کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاندوە ، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا ، گۆرانکاری لە ھەڵوێستێکی ئەمریکا سەبارەت بە قەیرانی ئۆکراین دروست نەکردوە .

دیمتری بیسکۆڤ وتەبێژی سەرۆکایەتی روسیاش رایگەیاندوە ، مۆسکۆ ھەوڵی گفتوگۆ دەدات لەگەڵ ھەموو وڵاتان سەبارەت بە قەیرانی ئۆکراین و دوپاتیشیکردۆتەوە کە پلانی نیە بۆ داگیرکردنی ئۆکراین 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ وۆرکشۆپەکە بە ئامادەبوونی وەزیر و بریکاری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بریکاری وەزارەتی پلان دانان و نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی ئەنجوومەنی وەزیران و دەستەی وەبەرھێنان و سەندیکای کرێکاران دەستپێدەکات و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راشیگەیاند ھەوڵەکانی بۆ پاراستنی زەوی و کەلەپوری سلێمانی بەردەوام دەبێت و لە ماوەی رابردووشدا پرۆژەی روخاندنی چەندین گەڕەک و شوێنی سەرەکیان راگرتوە ، وتیشی واز ناھێنن لە پاراستنی مەشخەڵەکانی سلێمانی  و داوای لە ھاوڵاتیانی شارەکە کرد  بێدەنگ نەبن لە پاراستنی شوێنە کەلەپورییەکان .

لایخۆشیەوە لەیلا عەمەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی  دوپاتیکردەوە کە  بە ھەموو توانایانەوە خزمەتی سلێمانی دەکات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، بە بەھای زیاتر لە ٣٥ ملیار دینار بودجە بۆ پرۆژەکانی گەرمیان و راپەڕین پەسەندکران، کە بودجەی پرۆژەکانی سنوری ئیدارەی راپەڕین بەسەرجەم قەزا و ناحیەکانەوە بەبڕی بیست ملیار و حەوسەد و سی ملیۆن دینار ھەروەھا بودجەی پرۆژەکانی ئیدارەی گەرمیان بەسەرجەم قەزاو ناحیەکانیەوە بەبڕی پازدە ملیار و سەدوھەشتا ملیۆن دینار لەبودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٢، پەسەند کران.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ڕۆژی ٩ی شوبات سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسراوێکدا بڕیاریدا بە دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامبێت، بەڵام بەھۆی پشووی ڕۆژانی ھەینی و شەممە بڕیارە سەعات سێی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وادەکە کۆتایی بێت. بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا چەند کەسێکی تر خۆیان کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، لە قۆناغی یەکەمیشدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ناوی ٢٥ کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پەسەند کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هیچ حاڵەتێكی پەتای سكچوون و رشانە لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمار نەكراوە، فەرمانگەی خۆپارێزی تەندروستیی هەڵەبجەش، بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتاكە، هەڵمەتی هەفتەیەك هۆشیاری تەندروستی راگەیاند، لە هەڵمەتەكەدا رێنماییەكانی پاكوخاوێنی و چاودێری خۆراك و سەرچاوەكانی ئاو بۆ خۆپاراستن لە پەتاكە دەخرێنەڕوو.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی کەیسی ھۆشیار زێباری کۆبوویەوە و بڕیاریدا ھۆشیار زێباری ناتوانێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید بکات.

ھاوکات سەعات ٣ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وادەی پێشکەشکردنی سیڤی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کۆتایی دێت و بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا چەند کەسی تر خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.

لە قۆناغی یەکەمیشدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ناوی ٢٥ کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پەسەند کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆلێژی پۆلیسی سەر بە ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی، خۆبەڕێوەبەریی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لە شاری حەسەکە، ڕێوڕەسمی دەرچوونی ١٥٠ ئەفسەری پۆلیس بە پلەی ملازم بەڕێوەدەچێت.

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" ئامادەی ڕێوڕەسمەکە دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندوە ، وەزارەتەکە بە گرنگییەوە چاودێری رەوشی عێراقییەکانی نیشتەجێی ئۆکراین دەکات کە ژمارەیان زیاترە لە ٥ ھەزار و ٥٠٠ کەس و لە ھەر رەوشێکی نەخوازراودا گرەنتی سەلامتیان دەکات ، باڵیۆزخانەی عێراقیش لە کیڤ لە پەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵ عێراقییەکان و ژمارەی تەلەفۆنی تایبەتی داناوە بۆ حاڵەتە بەپەلە و پێویستەکان .

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ئاگادارکردنەوەیەکدا داوای لەو عێراقییانە کرد کە لە ئۆکراین نیشتەجێن ، لەپێناو پاراستنی ژیانیان ئەو وڵاتە بەجێبھێڵن و ھیچ کەسێکیش گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەکات .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قائیمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر رایگەیاند، ھەڵمەتی داخستنی یانەکانی شەوان و مەساجکردن بەردەوام دەبن و ھەر شوێنێک پاپەندی ڕێنماییەکانی حکومەت و لایەنەئیدارەیەکان نەبن دادەخرێن و سزای قورس دەدرێن.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوێنی خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک گردبوونەوە و داوای یەکلایکردنەوەی چارەنووسی زەویەکانیان کرد، لەوبارەیەوە سەرۆکی شارەوانی ھەولێر رایگەیاند، کێشەی زەوییەکانی ٨ حەسارۆک کێشەیەکی گەورەیە و پێویستی بە ئەوەیە کۆبونەوەی زیاتری لەسەر بکرێت ، وتیشی، لە کۆتاییدا ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، چەند رۆژێکە لە لایەن ھەندێ سایت و پەیجەوە، بانگەوازی ئەوە دەکرێت کە حەجی بازرگانی بۆ ھاووڵاتیان دابین دەکرێت.


راشیگەیاندووە، ئاگاداری ھاووڵاتیان دەکەنەوە تا ئێستا ھیچ بڕیارێکی فەرمی لە لایەن عەرەبستانی سعوودیە بەدەستمان نەگەیشتووە سەبارەت بە ھەبوونی پرۆسەی حەج بۆ ئەمساڵ و ھەر زانیارییەکیش ھەبێت ئەوا بە شێوەیەکی فەرمی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بڵاو دەکەنەوە.


بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان داوا لە ھاووڵاتیان دەکات خۆیان بە دووربگرن لەو بانگەوازە بێ بنامایانە و سامانی خۆیان بە ھەردەر نەدەن.


دەشڵێت، ھەربۆیە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بە مافی خۆی دەزانێت کە رێکاری کارگێری و یاسایی لە دژی ھەر کەسێک بگرێتە بەر کە بیانەوێ بەناوی ئایین و پرۆسەی حەجەوە فێڵ لە ھاووڵاتیان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...579580581582583...998