هەواڵەکانهەواڵەکان

لە کۆبوونەوکەدا سەعدی ئەحمەد پیرە داوایکرد ئەڵمانیا ھاوکار بێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەی ئێستای عیراق.


راشیگەیاند، ئامانجی سەرەکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان چارەسەرکردنی کێشەکانە بە گفتوگۆ و پاراستنی یەکڕیزی کورد و دابینکردنی ئارامی و ئاسایش لە عێراق  و بەگژداچوونەوەی ھەموو ئەو پلان و ھەڕەشانەی کە لەسەر ھەرێمی کوردستان و عیراقن. 


لایخۆشیەوە کلێمنس زێمتنەر کونسڵی  گشتی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ھەر کوێیەکی جیھان بێت، ھاوکات بەردەوام دەبێت لە پێدانی راوێژی سەربازی و ئەمنی بە ھێزە عیراقییەکان بۆ زیاتر بەھێزکردنی ئەو ھێزانە لە ووڵاتەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی میدیاکانی عێراق، دوای ئەوەی ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن دەستەی دەستپاکی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی ناوخۆ وردبینیان بۆ دەکرێت تا بزانرێت مەرجەکانیان تێدایە یاخود نا، لە چەند سەعاتی داھاتوودا ئەمیندارێتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرا دەکات و وادەیەکیش بۆ دانیشتنی ئەنجومەنەکە بە مەبەستی دیاریکردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دەستنیشان دەکات. 


لە ئێوارەی دوێنێوە، دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق داخراوە و چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکەن ژمارەی کاندیدەکان گەیشتۆتە ٤٠ کەس. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشدار حەسەن پارێزەری بێریڤان ئەیوب بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، دادگاییکردنەکەی ئەمڕۆی بێریڤان ئەیوب دواخراوە و رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە بۆ دادگاییکردنی دیاریکراوە. 


کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستانیش لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، خەریکە دواخستنی پرۆسەکانی دادگاییکردن لە ھەرێمی کوردستان دەبێتە دیاردە. 


دوپاتیشیکردەوە، سازش لەسەر ئازادی رادەبڕین ناکەن و رێگە نادەن ھیچ کەسێک بە تۆمەتی سیاسی بخرێتە زیندانەکانەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی سەرۆکایەتیی روسیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، بە نیگەرانییەوە رایدەگەیەنن کە پەیوەندییەکانی روسیا و ئەمریکا لە نزمترین ئاستدان، بەڵام خاڵی ئەرێنییش لە پەیوەندییەکانی نێوانیان ھەیە، کە ئەویش بوونی کەناڵی دانوستان و گفتوگۆیە، ئەو دانوستانانەش لەسەر ئاستی سەرۆکانی ھەردوو وڵات و ئاستەکانی تریش ھەیە و ئەوەش بابەتێکی ئاساییە.


ئەو لێدوانەی وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا لە کاتێکدایە، بە ھۆی دۆسێی ئۆکراین و ئەگەری ھێرشی سەربازیی روسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە، پەیوەندییەکانی واشنتۆن و مۆسکۆ، گرژی تێکەوتووە و ئەمریکا ھەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر روسیادا دەکات، ئەگەر ھێرش بکاتە سەر ئۆکراین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی روونکردنەوەکە...
ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی میدیایی  جێگری سەرۆکی ھەرێم 

بە پێی ڕوونکرنەوەیەک لە قائیقامییەتی قەزای ناوەندی ھەولێرەوە، ئەو ھەواڵەی کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵێک پەیچی ناو فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، کە خانووەکەی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێم کارەبای سەرپێچی ڕاکێشاوە و لە لایەن تیمەکانی بڕینی کارەبای سەرپێچیەوە کارەباکەیان بڕدراوە دوورە لە ڕاستییەوە و ھیچ پەیوەندیەکی بە بەڕێزیانەوە نیە. 

بەڵکو خانووەکان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، بۆیە ئێمە سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە و بەڕێز جێگری سەرۆک لە ساڵی (٢٠١٤) ەوە لەم خانووانە بەرپرسیار نییە، بەڵکو سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەن.

نووسینگەی میدیایی  جێگری سەرۆکی ھەرێم
٢٠٢٢/٢/١٤

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای کۆبوونەوەکەش دڵشاد شیھاب راوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ پرسی ھەڵبژاردنەکان سەردانی گۆڕانیان کرد و لەداھاتووشدا سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەن بۆئەوەی ھەموو حزبەکان ھاوکاربن لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە ھەموو ڕووەکانەوە. 


کاردۆ محەمەد رێکخەری ژووی پەرلەمان و حکومەتیش لە گۆڕان رایگەیاند،  وەک گۆڕان دەیانەوێت ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆی بەڕێوەبچێت و ھەردوولاش لەگەڵ ئەوە بوون بە سازان بڕیار لەسەر ھەڵبژاردنەکان بدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئامانج لە فێستیڤاڵەکەش زیاتر رێکخستنەوەی فرۆشتنی دەرمان و بەرزکردنەوەی کولیتی دەرمان بوو بۆئەوەی ھاووڵاتیان سوود لە دەرمانی نوێی ئەو کۆمپانیایانە ببین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەكر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دەڵێت، دوای كۆبونەوەیان لەگەڵ لێپرسراوانی بانكی هەرێم لە سلێمانی، بڕیاریانداوە بەخەرجكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ، داواشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج بكات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق کۆبۆوەو .

گفتوگۆیان کرد لەبارەی پرسە سیاسی، ئەمنی و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراقن بەرپرسیارانە و نیشتمانییانە تاوتوێی دۆخەکە کرا و ھەڵوەستەکرا لەسەر پێشھاتەکان و گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان، بۆ گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و لێکنزیکردنەوەی بۆچوونەکان لەپێناو پێکھێنانی حکومەتێکی تەوافقی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە وەڵامدەرەوەی خواستی ئەمڕۆی ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکان بێت.

کۆبوونەوە بەوردی ھەڵسەنگاندنی بۆ ھەڵوێستی  لایەنەکانی عێراق و ھەرێم کرد، تەئکید لە دروستکردنی تەوافق لەگەڵ ھێزە نیشتمانییەکانی تر کرایەوە، لەپێناو پەلەکردن لە پێکھێنانی حکومەت بە گوێرەی بنەما یاسایی و دەستوورییەکان و پەنابردن بۆ گفتوگۆ، زمانی دیالۆک و دورکەوتنەوە لە دەمارگیری سیاسی و نەتەوەیی بە رێگاچارەی گەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەقەڵەمدرا.

ھەروەھا یەکێتیی و چوارچێوەی ھەماھەنگی سوربوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ چارەسەرکردنی سیاسییانە و ئاشتییانەی ھەموو قەیرانەکان و رزگارکردنی وڵات لەم دۆخەی تێدایە .

ھەر لەکۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیکردەوە لە پەرۆشی یەکێتی بۆ پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانیی و پێکھێنانی حکومەتێکی نوێی خزمەتگوزار و چاکساز کە خزمەتی زیاتری وڵات و خەڵک بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و  گۆڕانکارییەکان و ھەوڵی لایەنەکان لەوڕووەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و جەختکرایەوە لە پەنابردن بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی دەستوورییانەی کێشەکان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی کۆی پێشھات و پرسەکان تێڕوانین و ستراتیژی کوردستانیی و نیشتمانیی یەکێتی خستەڕوو، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ھەموو ھەوڵێکیان داوە بۆ یەکخستنی بۆچوونە جیاوازەکان لەپێناو سەقامگیری و سازانی نیشتمانیی و گەیشتن بە تەوافق لەپێناو ئاشتەوایی سیاسی و دەمانەوێت ئەو وەحدە نیشتمانییەی ھەیە بیپارێزین و ھەموومان لەپێناو ئامانجە باڵاکاندا لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببینەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی لە وتەیەکدا لە ئاھەنگی لادانی پەردە لەسەر منارەی دووەمی مەرقەدی ئیمام عەلی لە شاری نەجەف ڕایگەیاند، لایەن ھەیە لە ھەوڵی دروستکردنی ئاشوبی تائیفیدایە لە عێراقدا، لە کاتێکدا وڵاتەکە بە ڕەوشێکی قورس و ئالۆزدا تێدەپەڕێت.

کازمی جەختیکردەوە، ھەموان پێویستیان بە چەسپاندنی ڕۆحی خۆشەویستییە، لە پێناو خزمەتکردن بە ڕۆڵەکانی وڵات، نەک دروستکردنی قەیران و ناکۆکی و چاندنی تۆوی نائومێدی.

ڕوونیشیکردەوە، لە تەنگوچەڵەمەکانی ئەم ڕۆژەی ئێستادا ، ڕۆڵی سەرکردەکانی کۆمەڵگە و پیاوانی ئایینی دەردەکەوێت، کە پێویستە لەسەریان پەیامی ھیوا و برایەتی و لەناوبردنی ئاشوب و ناکۆکی بگرنە ئەستۆ.

کازمی باسی لەوەشکرد، بوونی جیاوازی و ڕەنگی جیاواز لە عێراقدا، سەرچاوەی ھێزە نەک لاوازی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە وتارێکدا کە لە ماڵپەڕی ئەنجومەنەکە بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە،  دەستور لە ساڵی ٢٠٠٥ و لە ڕەوشێکدا داڕێژراوە، جیاواز بووە لە ڕەوشی ئێستا. زۆربەی ئەوانەشی کە کاتی خۆی بەشداری داڕشتنی بەندەکانی دەستوریان کردووە، ئێستا ھەر ئەوانە لە پێشەوەی ئەو کەسانەن کە داوای ھەموارکردنەوەی دەکەن.

باسی لەوەشکردووە، بەھۆی پێشھاتە سیاسییە جیاوازەکانەوە، لە چەند بۆنە و رەوشێکی جیاوازدا بوونی ھەندێک لە بەندی دەستوری ، خودی دەستورەکە پێشێل کراوە، بۆیە بەشێک لەو بەندانە بۆ قۆناغ و ڕەوشی ئێستا گونجاو نییە.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاماژەی بەوەشکردووە، نا روونییەکی زۆر لە داڕشتنی مادەی ٧٦ی دەستوردا ھەیە، کە باس لە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دەکات بۆ پیکھینانی ئەنجومەنی وەزیران، لێرەدا کوتلەی زۆرینەی پەرلەمانی ئایا مەبەست لیستی سەرکەوتووە یان کوتلەی سەرکەوتووی ھەڵبژاردنەکانە، دەبێت ئەمە ھەموار بکرێتەوە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەر لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا و بەربەستەکانی بەردەم لایەنە سیاسییەکان ھەڵوەستەی لەسەرکرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیکردەوە ، سەرباری ناکۆکییەکان و جیاوازی بۆچوونەکان بەڵام بێ ھیوانین و لەگەڵ ھاوبەشە راستەقیینەکانیان کە پەرۆشی یەکڕیزی نیشتمانیی و پاراستنی کەلتووری تەوافقن دەیانەوێت رێکبکەون و حکومەتێکی کاریگەر و خزمەتکار پێکبھێنن، کە خزمەتی ھەموو لایەک بکات بەبێ جیاوازی.

راشیگەیاند ، ھیچ کێشە و گیروگرفتێک بەبێ لێکتێگەیشتن و سازان چارەسەرناکرێت، باشترین بژاردە دیالۆک و پەنابردنە بۆ زمانی گفتوگۆ.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە خەرتومی پایتەختی و چەند شارێکی تری ئەو وڵاتە خۆپیشاندان کرا و ھێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسک رێژ خۆپیشاندەرانیان لە نزیک کۆشکی کۆماری لە خەرتووم بڵاوە پێکرد.

لەشاری ئومدرمانیش سەدان خۆپیشاندەر لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمان گردبوونەوەو داوایان لە سوپا کرد دەسەڵات رادەستی حکومەتێکی مەدەنی بکات و زیندانیانی سیاسی ئازادبکات و لێپرسینەوە لەگەڵ بکوژانی خۆپیشاندەران بکرێت.

لیژنەی پزیشکانی سودانیش رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی خەرتووم خۆپیشاندەرێک بە فیشەک کوژراوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەوتەی پسپۆڕانی ئابوری، بەھۆی فەرامۆشکردنی لایەنی گەشتیاریی و ئەو کێشە گەورانەی ھاتووەتە ڕێی ئەو کەرتە، ساڵانە عێراق زیانی نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلاری لێ دەکەوێت.

گرنگترین ئەو ھۆکارانەش کە بوونەتە ھۆی ئەو زیانانە، بوونی کێشەی ئەمنی و نەزانی حکومەت لە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ لایەنی گەشتیاری، بە دیاریکراویش وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار.

جگە لەوەش عێراق ژێرخانێکی ئەوتۆی نییە، کە ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیار لەخۆ بگرێت، ئەگەر سەردانی عێراق بکەن.

باسیان لەوەشکردووە، سەردانە مێژوویەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ ھەندێک شوێنی ئایینی و مێژوویی مەسیحی لەعێراق، ھیچ کاریگەرییەکی ئابوری نەبووە، کە دەبوایە زۆر کاری لەسەر بکرایە بۆ ڕاکێشانی زۆرترین گەشتیاری بیانی بۆ ئەو ناوچانە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...578579580581582...998