هەواڵەکانهەواڵەکان

"زیلینسکی" لە وتارێکیدا بۆ ھاووڵاتیانی ئۆکراین ڕایگەیاند، پێویستە سەرجەم نوێنەرانی وڵاتان و کارمەندانی حکومەت و نوێنەرانی خەڵک کە وڵاتەکەیان بەجێھێشتووە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا بگەڕێنەوە وڵاتەکە، ئەوانەشی پلانی بەجێھێشتنیان ھەیە پاشگەز ببنەوە.

 

سەرۆکی ئۆکراین وتیشی، ئەرکی ھەمووانە لەم ڕەوشەدا یەک دەنگ و یەکگرتوو بن و ھەموو ھەوڵێکیان دەخەنە گەڕ، بۆ بەدیھێنانی ئاشتی و چارەسەری کێشەکان بە ڕێگەی دانوستان.

داواکەی سەرۆکی ئۆکراین لە کاتێکدایە کە ژمارەی ئەو وڵاتانەی داوا لە ھاووڵاتیانیان دەکەن "ئۆکراین" بەجێبھێڵن زیادیکردووە، وەک ئەمریکا و ئەڵمانیا و بەریتانیا و دانیمارک و نەرویژ و ھۆڵەندا و ئیسڕائیل و نیوزلەندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی نزیک لە موقتەدا سەدر ئاشکرایکردووە، لە کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی موقتەدا سەدر و مستەفا کازمی لە حەنانە ، کازمی ناوی ئەو لایەنە سیاسییانەی ئاشکراکردووە کە پشتیوانی دەکەن بۆ ویلایەتی دووەمی سەرۆک وەزیران، کازمی ئاماژەی بەوەشداوە، ئێران و وڵاتانی تری جیھانیش، لارییان نییە ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران.

کازمی داوای لە سەدر کردووە جارێکی تر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندیدی بکاتەوە، بەڵام سەدر بە کازمی وتووە، ڕەوشەکە ناڕوونە و ئەو بڕیارە بە تەنھا لە دەستی ڕەوتی سەدردا نییە، چونکە ھێشتا بژاردەی بوون بە ئۆپۆزسیۆن بوون لە بەردەوام ڕەوتی سەدردا کراوەیە.

ڕۆژی دووشەممە بۆ پەردەلادان لەسەر منارەی دووەمی مەرقەدی ئیمام عەلی، سەردانی نەجەفی کرد و لە وتارێکیشدا ڕایگەیاند، لایەن ھەیە ھەوڵی دروستکردنی ئاشوبی تایەفی دەدات لە عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"جۆن کیربی" وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، تا ئێستا بڕیاری کۆتایی و وادەیەکی دیاریکراو نییە سەبارەت بە داگیرکاری ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، بەڵام ڕەنگە "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی ڕووسیا بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت ھێرشەکەی دەستپێبکات. وتیشی، ڕووسیا بەردەوامە لە ئامادەکارییە سەربازییەکانی بۆ داگیرکردنی ئەو وڵاتە.

ھاوکات "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات ڕێگە چارەی دیپلۆماسی بگیرێتە بەر بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی ڕووسیا و ئۆکراین. وتیشی، زیانە ئابوری و مرۆییەکانی ئەو شەڕە، قەرەبوو ناکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ساڵی ٢٠١٥ەوە، نزیکەی ٢٠٠ سەربازی کەنەدی لە ئۆکراین جێگر کراون، بۆ مەشق و ڕاھێنان بە ھێزە ئۆکراینییەکان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، وەزارەتی دارایی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ی ئامادەکردووە و چاوەروانی داواکاری دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بۆ ئەوەی پڕۆژە یاساکە ڕەوانەی ئەنجومەنەکە بکرێت.

داواشی کردووە مشتومرەکان لەسەر ناردنی پرۆژە یاساکە لەلایەن حکومەتی ئێستاوە کۆتایی بێت چونکە ئەم حکومەتە بێت یان حکومەتی داھاتوو، مافی ئەوەی ھەیە بودجە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات چونکە بابەتەکە پەیوەندی بە گوزەرانی خەڵکەوە ھەیە و ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ ئەم حکومەتە بێت یان حکومەتی داھاتوو دەتوانێت تاوتوێی ژمارەکان بکات لە پڕۆژە یاساکەدا، ئەگەر ھەر کێشەیەکیش لە پڕۆژە یاساکەدا ھەبێت دەکرێت دوای پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ڕاشیگەیاندووە، لە ماوەی ڕابردوودا بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پڕۆژە یاساکە ڕەوانەی ئەنجومەنەکە نەکرا، بەڵام لە ئێستادا گرنگە ڕەوانە بکرێت چونکە عێراق پێویستی بە پلانە، بە تایبەت کە ژمارەی دانیشتوانەکەی لە ماوەی یەک ساڵدا یەک ملیۆن زیادیکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ئێستاشدا بە فەرمانی دادوەری دادگای پشدەر ھەر چوار تۆمەتبارەکان بە پێی ماددەی (٢٥ ل،س،ع)، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و لیکۆلینەوە بەردەوامە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی ئامەرای سەر بە پارێزگای ڕەحای باکوری کوردستان لەدایکبووە و دواناوەندی لە ئەنقەرە و بەشی یاسای زانکۆی لە ئیستەنبوڵ و خوێندنی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی ئەنقەرە خوێندووە و لە ساڵی ١٩٧٢ بەھۆی بەشداری لە ناڕەزاییەکی کوشتنی کەسایەتییەکی شۆرشگێر بۆ ماوەی ٧ مانگ دەستگیرکراوە و لە ساڵی ١٩٧٣ بە سەرۆکی یەکێتی دیموکراتی ئەنقەرە بۆ خوێندنی باڵا ھەڵبژێردراوە.

ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٧٨ پارتی کرێکارانی کوردستانی لە پێناو بەدیھێنانی مافەکانی گەلی کورد لە تورکیا دامەزراند و لە ساڵی ١٩٧٩ چووەتە سوریا و تا ساڵی ١٩٩٨ لەو وڵاتە ماوەتەوە.

لە ساڵی ١٩٨٤ پەکەکە خەباتی چەکداری لە دژی دەوڵەتی تورکیا دەستپێکرد، بەڵام لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە وڵاتی کینیا لە لایەن میتی تورکیاوە دەستگیرکرا و لە ساڵی ٢٠٠٢ دادگایی کرا و سزای زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێنرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"مەھدی ڕەشید حەمدانی" وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە لەسەر داواکاری "ئەنقەرە"یە و پێداگریشی کردووە لەسەر بەشداریکردنی سوریا لە کۆبوونەوەکەدا. وتیشی، سوریا ڕازی بووە لەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دابنیشێت و "بەغداد" میوانداری کۆبوونەوەکە دەکات.

ئەو ھەوڵەی عێراق بۆ میوانداری کردنی ئەو کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە ساڵانێکە تورکیا پشکی ئاو بۆ سوریا نانێرێت و کاریگەری لەسەر عێراقیش دروست بووە و وشکەساڵییەکی گەورەی لێکەوتووەتەوە.

بە پێی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش، ئەو وشکەساڵییە زیانی بە نزیکەی ١٢ ملیۆن کەس و کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەی ئاژەڵی گەیاندووە و ئاوارەبوونی خەڵکیشی لێکەوتووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لۆردیان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ وەرگرتنەوەی ئەو منداڵە فەڕەنسیانەی دایک و باوکیان نیە و لە سوریا گیریان خواردووە، ئەوانەش وەردەگرنەوە کە دایکیان ڕەزامەندی دەدات لەسەر گەڕانەوەیان.

دووپاتیشیکردووەتەوە کە ئەو بڕیارە بە ھیچ شێوەیەک گەورەکان ناگرێتەوە چونکە تا ئێستا ناوچەکە لە جەنگدایە و ئەو ھەنگاوانە مەترسیدارن.

تا ئێستا فەڕەنسا ٣٥ منداڵی وەرگرتووەتەوە کە پێشتر دایک و باوکیان بۆ پەیوەندیکردن بە داعشەوە ڕوویان لە سوریا کردووە، زۆرینەی ئەو منداڵانەش کە وەرگیراونەتەوە ئەوانەبوون کە بێ دایک و باوک ماونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، بەشێک لەو ھێزانەی ڕەوانەی ناوچەکانی سەر سنوری ئۆکراین کرابوون، دوای بەشداریکردنیان لە مانۆڕێکی سەربازی گەڕێنراونەتەوە بۆ بنکەکانیان.

بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، کاروانێکی تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی بارکراون و لە سنورەکانی ئۆکراین دوورخراونەتەوە.

لەلایەکی ترەوە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، متمانەی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ناوچەی ئاسایش و ھاریکاری ئەوروپا گەیشتووەتە نزمترین ئاست.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. یاد نەقشبەندی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا ڕایگەیاند ، ساڵی ٢٠٢١، لە سلێمانی ١٦٠ منداڵ تووشی شێرپەنجە بوون و لە ئێستاشدا ٢ ھەزار و ٢٢٤ بۆ ٢ ھەزار و ٢٣٠ منداڵ لە نەخۆشخانەکە چارەسەر وەردەگرن.

وتیشی، بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر خزمەتی تووشبووانی شێرپەنجە بکەن، پڕۆژەیەکیان ھەیە بۆ کردنەوەی سەنتەری دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە لە سلێمانی و پارێزگاکانی تری ھەرێمی کوردستان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، داھاتی حکومەتی ھەرێم مانگانە ترلیۆنێک و ٣٠٠ ملیار دینارە و موچەی موچە خۆرانیش تەنھا ٩٠٠ ملیار دینارە، بۆیە ھیچ بەھانەیەک بۆ دواکەوتنی موچە نیە و ئەگەر ڕەوشەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت لە پەرلەمانی کوردستان ھەڵویستیان دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاشیگەیاند، دەبێت وردبینی بۆ گرێبەستە نەوتییەکانی حکومەتی ھەرێم بکرێت و وەزارەتی نەوت و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵیش چاودێری گرێبەستەکانی فرۆشتنی نەوت و غازی ھەرێم دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، ھێزەکانی دەزگای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر توانیوویانە سەرکردەیەکی گروپی تیرۆریستی داعش بە ناوی (ئەبو ئیسلام) دەستگیر بکەن کە بە ناسنامەی ساختەوە لە نێوان پارێزگاکاندا ھاتوچۆی کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانیش دەڵێت،  لەم مانگەدا لە شاری سلێمانی دوو کرێکار کە مۆڵەتی مانەوەیان نەبووە لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، ھەندێ خاوەن کار  دوور لە یاساو ڕێنمایی کاریان داوە بەو کرێکارانە کە مۆڵەتی مانەوەیان نیە لەبەر ئەوە لەکاتی گیان لەدەستدانیان ناتوانرێت ھیچ رێکارێکی یاسایی بۆ ئەو کرێکارانە بگیرێتەبەر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...576577578579580...997