هەواڵەکانهەواڵەکان

سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی شەھیدانی سلێمانی لەسەر خەتن بۆ کارکردن بۆ گەڕانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوەکانی سنوورەکە، کە لە قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی ئەنفال لە دۆڵی جافایەتی ٤٨٢ ھاووڵاتی ئەنفالکران، بەڵام ھێشتا ڕووفاتی بەشێکیان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و نەھێنراوەتەوە، وتیشی، ئەرکی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستانە، ئەو ڕووفاتانە بگەڕێنێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بە سەرۆکایەتیی تاڵب کەعبی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم کۆبوونەوە.

لە کۆفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژانی ١٤ تاکو ٢١ی مانگی داھاتوو، پیشانگەیەکی کشتوکاڵی لە بەغداد، بە ھاوبەشی لە نێوان ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم و عێراق ڕێکدەخرێت، کە ئامانج لێی ناساندنی بەروبوومە کشتوکاڵی و ڕووەکی و پەلەوەرییەکان و کردنەوەی بازاڕێکە بۆ بەرھەمەکانی ھەردوولا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاووڵاتیانیش داواکارن ئەو پڕۆژانەی بڕیاروایە ئەمساڵ لە سنووری برادۆست جێبەجێبکرێت، تەنھا لەسەر کاغەز نەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە سیمپۆزیۆمەکەدا بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی مێژووی پێکەوە ژیانی کلتور و شێوە زارەکانی ھەڵەبجە خرایە ڕوو، بەئامانجی زیاتر ئاشناکردنی مێژووی ھەڵەبجە بە خوێندکاری زانکۆ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان ئاشکرایکرد، باندەکە لە سێ کەس پێکھاتوون دوانیان بە ڕەگەز عەرەبن و دانەیەکیشیان کوردە و  لە باشورو ناوەڕاستی عێراقەوە بە شێوەی قاچاغ چەک و تەقەمەنی زۆریان ھاوردەی سنورەکە کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ١٠ی مانگی کانوونی یەکەمەوە تاکو ١٠ی ئەم مانگە، ٢ مەتر و ٨٦ سانتیم مەتر، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان زیادیکردووە و ڕۆژانەش بە پێی ئەو بارانەی لە ناوچەکانی پشتی بەنداوەکە دەبارێت، ٤ تاکو ٦ سانتیم ئاستی ئاوەکە زیاد دەکات.

وتیشی، ئەمساڵ ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر باشە، بەڵام وەک ساڵانی ڕابردوو تر نییە و لە ئێستادا ٣٤٪ ئاوی تێدایە و چاوەڕوان دەکەن، ڕێژەکە بۆ نزیکەی ٥٠٪ بەرز ببێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا  قوباد تاڵەبانی سوپاسی حکومەتی چینی کرد کە ھەمیشە ھەماھەنگ بووە لە گواستنەوەی ئەزموونی سەرکەوتوویی و سود لێوەرگرتنی لە ھەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشدا کە، وەک ھەرێمی کوردستان جەخت لەسەر پتەوترکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە بەتایبەت لەبواری پێشخستنی ژێرخانی ئابوری وچاکسازی و خوێندنی باڵادا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئۆلاف شۆڵتز" راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، داننان بە سەربەخۆیی ئەو دوو کۆمارەی ئۆکراین لەلایەن روسیاوە قبوڵ ناکەن و زنجیرەیەک سزای گەورە چاوەڕێی روسیا دەکات، جەختیشی کردەوە لە گرنگی کارکردن لەگەڵ "واشنتۆن" سەبارەت بە سزاکانی سەر ئەو وڵاتە.

راوێژکاری ئەڵمانیا وتیشی، دەبێت رێگەچارەی دیبلۆماسی پەیڕەو بکرێت بۆ روونەدانی کارەسات لە ئۆکراین، ھەڵوێستیشیان نەگۆڕاوە سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ ئۆکراین و پاڵپشتی کردنی ئابورییان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی نوێنەران، کە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کوتلەکانی ناو ئەنجومەنەکە بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە سەرۆکی کوتلەکان کردووە، پەلە بکەن لە پێشکەشکردنی کاندیدەکانیان بۆ سەرۆکی لیژنە پەرلەمانییەکان.

ھاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی دووشەممەی داھاتووی دیاریکردووە، بۆ کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، بە مەبەستی دەنگدان لەسەر پێکھێنانی لیژنەکان و دابەشکردنی پەرلەمانتاران بەسەر لیژنەکان.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر داوای ١٠٠ پەرلەمانتار بڕیاردرا میوانداری عەلی عەلاوی وەزیری دارایی بکرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر وەزیری دارایی داوایەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی رەتکردەوە بۆ ئەوەی بچێت بۆ پەرلەمان و لەبارەی دابەزینی بەھادی دۆلارەوە رونکردنەوە بدات

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەمەزان ئەرتیسی، پارێزەری رۆژنامەنووس ئومێد بەروشکی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئومێد بەروشکی حوکمی سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانکردنی بۆ دەرکرا بوو، بەڵام ساڵێک لە حوکمەکەی کەمکرایەوە و بە بڕیاری دادگا ئەمڕۆ ئومێد بەروشکی ئازاد کرا.

ئومێد بەروشکی لە رۆژی ١٨ی ئایاری ٢٠٢٠وە زیندانیکراوەو زیاتر لە ٨٠ چالاکوان و مامۆستا و رۆژنامەنووسیش لە دھۆک  دەستگیرکراون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عارف حەمامی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی بە ھەموو توانای خۆیەوە ھەوڵ دەدات بۆ گەیشتن بە جۆرێک لێکتێگەیشتن، کە لە بەرژەوەندی باڵای وڵات بێت و یەک تێڕوانینی ھاوبەش بھێنێتە ئاراوە لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا.

حەمامی جەختیکردەوە، سازکردنی ھەر کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێکھێنانی حکومەت بەستراوەتەوە بە  ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنی نێوان کوتلە سیاسییەکان، دەربارەی کەسایەتییەکان کە گونجاو بێت لەگەڵ بەرژەوەندی نیشتیمانی و خواستی گەلی عێراق.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە فەرمانی سەرۆک وەزیران، وەزارەتی بازرگانی ڕاسپێردراوە، دوو سەبەتە لە مادەکانی فۆڕمی خۆراک بۆ  مانگی ڕەمەزان بەسەر ھاوڵاتیانی شایستەدا دابەش بکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کازمی جەختیکردووەتەوە لە گرنگی دان بە مادەکانی فۆڕمی خۆراک و چاودێریکردنی چۆنێتی دابەشکردنی.

ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی عێراق بە نیازە لە داھاتوودا فۆرمی خۆراکی ئەو کەسانە ببڕێت، کە موچەکانیان لەسەرووی یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دینارەوەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژووری بازرگانی سلێمانی داواش دەکات ھەنگاوەکەی حکومەتی ھەرێم  بکرێتە بنەمایەک بۆ باجی کۆمپانیا و چالاکییە جۆراوجۆرەکانی تر و باج لەسەر پوختەی قازانج وەربگیرێت وەک لە یاسا بەرکارەکاندا ھاتوە.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، دوابەدوای بڵاوکردنەوەی پەیامی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەسەر وەستانی وەرگرتنی باج بەشێوەی ھەڕەمەکی لە پیشەوەران و خاوەن دووکان و پیشە بچووکەکان، وەکو ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ڕێکخراوەکانی کەرتی تایبەت سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

راشیگەیاند، ئەم ھەنگاوە بەچاکسازی و گرنگی پێدانی و بوژاندنەوەی کەرتی تایبەت دەزانن . 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی ئەوروپا ئەو تیرۆریستانەی داعش وەربگرێتەوە کە لە رۆژئاڤا دەستبەسەرکراون، چونکە مەترسییەکی گەورەیان بۆ عێراق دروست کردووە.

ئەعرەجی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، زیاتر لە ١٠ ھەزار تیرۆریستی داعش لەلایەن ھێزەکانی سوریای دیموکرات(ھەسەدە) لە زینداییەکی حەسەکە دەستبەسەرەن و پێویستە ئەوانەی رەگەزنامەی ئەوروپاییان ھەیە، لە لایەن وڵاتەکانیانەوە وەربگیرێنەوە .

ئەعرەجی ئەوەشی راگەیاندووە، حکومەتی عێراق بریارێکی بوێرانەی داوە بۆ وەرگرتنەوەی ٤٥٠ خێزانی عێراقی کە لە کامپی ھۆڵن لە رۆژئاڤای کوردستان. ئەعرەجی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کامپەکە ٣٠ ھەزار عێراق تێدایە کە ٢٠ ھەزاریان مێردمنداڵن. 



 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، بە گوێرەی یاسا ژمارەی ئەو کەسانەی کە مەرجەکانی خۆ کاندکردنیان تیا بووە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار ٣٣ کەس بوون.

ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایکردووە ، ٥٩ کەس ناوی خۆیان پێشکەش کردووە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار. لەو ژمارەیە ٢٦ کەسیان بە چەند ھۆکارێکی جیاواز دوورخراونەتەوە،  لەوانە ھەندێکیان داوای کشانەوەی پێشکەش کردبوو، ١٤ کاندیشیان مەرجی شارەزایی سیاسییان تیا نەبووە و ٥ کاندیدیان مەرجی بڕوانامەی زانکۆییان نەبووە و ٢ کاندیدی دیکە یاسای لێپرسینەوە و دادپەوەریی گرتوویەتییەوە و یەکێکی دیکەیان مەرجی تەمەنی نەبووە. 

ئاشکراکردنی کاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆمار لە کاتێکادیە، بریارە سبەینێ چوار شەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەو تانەیە یەکلایی بکاتەوە، کە پێشکەشکراوە سەبارەت بە دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆ کاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆکاتی کۆمار.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...566567568569570...997