هەواڵەکانهەواڵەکان

ئەوەش لەکاتێکدایە  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند بە گوێرەی یاسا ژمارەی ئەو کەسانەی کە مەرجەکانی خۆ کاندکردنیان تیا بووە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار ٣٣ کەس بوون و لەو ژمارەیە ٢٦ کەسیان بە چەند ھۆکارێکی جیاواز دوورخراونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پوتن لە دوایین لێدوانیدا رایگەیاندووە، ئەمنییەت و بەرژەوەندییەکانی روسیا جێی گفتوگۆ و دانوستان نین، بەڵام ئامادەن بۆ چارەسەری دیبلۆماسی بۆ کێشەی ئۆکراین و وڵاتانی خۆرئاوا. 


پوتن ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە وڵاتەکەی روبەڕووی چەندین ھەڕەشە دەبێتەوە، وەک چالاکی سەربازی ھاوپەیمانی ناتۆ و سیستمی چەکی وڵاتان، تا ئێستاش وەڵامیان بۆ مەترسییەکانیان وەرنەگرتووە. "پوتن" جەختیشی کردەوە لە گەشەدان بە توانای سوپا و کەشتیگەلی روسیا و تەکنەلۆژیای زیرەک و کوالێتی چەکەکانیان.


لەلایەکی ترەوە، جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، لە ئێستادا ھیچ پلانێک نییە بۆ کۆبوونەوەی نێوان بایدن و پوتن و وەزیرانی دەرەوەی ھەردوو وڵاتیش کۆنەبوونەتەوە. 


ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیاربوو بەمنزیکانە لوتکەیەک لەنێوان ئەو دوو سەرۆکە رێکبخرێت و وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئەمریکاش ئەجێندای کۆبوونەوەکە دابڕێژن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گۆتێرێس رایگەیاند، مۆسکۆ بنەماکانی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێککەوتنی "مینسک"ی پێشێل کردووە. 


وتیشی، بەردەوام دەبن لە پشتیوانی کردنی ئۆکراینییەکان و داوای کرد بە زووترین کات ئاگربەست رابگەیەندرێت. 


"گۆتێرێس" داواشیکرد ھەموو ھەوڵێک بدرێت بۆ سەرخستنی دیبلۆماسییەت لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکاندا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ فرۆشتنی نەوتی ھەرێم کۆبۆوە، بەپێی راگەیەنراوێکی کۆبونەوەکەش بڕیاری دادگاکە لە  ١٥ی ٢ی ٢٠٢٢ تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە ھەرێمی کوردستان تاوتوێکراوە، دوای گفتوگۆکردن لەسەر بڕیارەکە، ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی بە نادەستووری ونادادپەروەرانە دادەنێت.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، ھەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە ھەوڵەکانی بۆ پارێزگاریکردن و داکۆکیکردن لە ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆی ھەروەک لە دەستووری عێراق جێگیرکراون کە زۆرینەی خەڵکی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ دەنگیان بەو دەستوورەداوە.

لەبەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، حکومەتی ھەرێم ھەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردنی ھاوبەش لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەوبابەتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەیدەرولاناجی بەڕێوەبەری ھاتوچۆی خانەقین بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ماوەی چەند سالێکە رێگەی دەریاچەی حەمرین بەھۆی لافاوەوە خراپبووە، بۆیە بەمەبەستی چاککردنەوەی بۆ ماوەی ٥٠ رۆژ دادەخرێت، وتیشی رێگەکە، رێگەیەکی ستراتیژییە لە نیوان شارەکانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی خوارو و ناوەڕاستی عێراق پێکەوە دەبەستێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران بە یۆرۆنیوزی راگەیاندووە، ئامانجیان لە گەڕانەوە بۆ دانوستانە ئەتۆمییەکان، گەیشتن بە رێککەوتنێکی باشە و لەوبڕاویەشدایە کە لە ئێستادا زیاتر لە ھەموو کاتێکی تر لە رێککەوتن نزیکبوونەتەوە، وتیشی بۆ ئەو بەمەبەستە تاران بە ھەموو شێوەیەک نەرمی نواندووە و دیاریکردنی کاتی رێککەوتنەکە پەیوەندی بە بڕیاری لایەنی خۆرئاوا ھەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بەردەوامە و بەپێی ھەندێک لە سەرچاوەکان، ئەمریکا و ئێران لەسەر ھەندێک پرس گەیشتوونەتە رێککەوتن، لەوانەش ئاڵوگۆڕی زیندانیان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمرۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ، ژمارەیەکی تر لە منداڵە روسیەکانی داعش کە لە سوریا ماونەتەوە، بەپێی پڕۆتۆکۆلە رەسمییەکان رادەستی لێپرسراوانی روسیا دەکاتەوە .
جگە لەم منداڵانە ، لەماوەی رابردوودا ئیدارەی خۆبەرێوەبەری ٢٣٣ منداڵی تری داعشی رادەستی روسیا کردۆتەوە کە زۆرینەی منداڵەکان بێ دایک و باوک ماونەتەوە . 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی لە تویتێکدا نوسیویەتی، بەھۆی ھەوڵەکانی عێراق بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەکی تەندروست لەگەڵ دراوسێکانی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ، توندرا دۆسیە و بریارێکی نێودەوڵەتی کە  لێکەوتەی سەرکێشییەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق بوو ، دابخرێت.

شەوی رابردوو کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆسێی قەرەبوکردنەوەی کوەیت لەلایەن عێراقەوە بەڕێوەچوو ، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا دۆسیەکە بە تەواوی دابخرێت ، ئەوەش دوای ئەوەی عێراق ٥٢ ملیار دۆلار قەرەبووی داگیرکردنی کوەیتی پاکتاو کردووە 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆکراین داوای کردووە بەھۆی زیاتر بوونی مەترسییەکانی داگیرکاری لەلایەن روسیاوە، باری نائاسایی لە وڵاتەکەدا رابگەیەندرێت، داواشی لە پەرلەمانی وڵاتەکە کرد لە ماوەی ٤٨ سەعاتدا ئەو داوایە پەسەند بکات.

ھاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراین داوای لە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە گەشت بۆ روسیا نەکەن و ئەوانەشی لەوێن بە زووترین کات روسیا بەجێبھێڵن.

"ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی روسیاش رایگەیاند، ئەمنییەت و بەرژەوەندییەکانی روسیا جێگەی گفتوگۆ و دانوستان نین، بەڵام ئامادەن بۆ چارەسەری دیبلۆماسی بۆ کێشەی ئۆکراین و وڵاتانی خۆرئاوا، "پوتن" ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد وڵاتەکەی رووبەڕووی چەندین ھەڕەشە دەبێتەوە و تا ئێستاش وەڵامیان بۆ مەترسییەکانیان وەرنەگرتووە. "پوتن" جەختیشی کردەوە لە گەشەدان بە توانای سوپا و کەشتیگەلی روسیا و تەکنەلۆژیای زیرەک و کوالێتی چەکەکانیان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ژووری بازرگانی ھەمەدان ئەنجامیدا ڕایگەیاند، دەیانەوێت بە پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ وڵاتی ئێران، سلێمانی ببێتە سەنتەرێکی بازرگانی گەورە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بە ھاوردە کردنی ئەو بەرھەم و کاڵا و شمەکانەی لە وڵاتی ئێران ھەیە و بە ھەناردە کردنی بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئاوات محەمەد" ئەندامی لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، فەرمانی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ھەڵەبجە ھەیە، بەڵام تا ئێستا ئەو فەرمانە کارا نەکراوە و بەڕێوەبەرایەتیەکە نەکراوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەرچەندە جار بە جار دەنگی تەقینەوە و تەقە لە دونێسک و دەروبەری دەبیسترێت، بەڵام دانیشتوانی ھەرێمەکە ئەو دۆخە بە ئاسایی وەردەگرن و پێیانوایە بە تێپەڕبوونی کات، ڕەوشەکە ئاسایی دەبێتەوە.

بە پێچەوانەوە، بەشێکی تر لە دانیشتوانی ھەرێمی دونێسک بێزاربوونی خۆیان لە ئاڵۆزییەکان دەردەبڕن و ھیوا دەخوازن بە ھاوکاری مۆسکۆ ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەکەیان بگەڕێتەوە.

ڕۆژی دووشەممە ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا دانینا بە سەربەخۆیی ھەرێمەکانی دونێسک و لۆھانسک وەک دوو ھەرێمی سەربەخۆ لە ئۆکراین و مەرسومی ھاریکاری و دۆستایەتی لەگەڵ ھەردوو ھەرێمەکە ئیمزاکرد، بڕیارەکە کاردانەوەی نێودەڵەتی لێکەوتەوە و ئەمریکا و ژاپۆن و ئوسترالیا و چەند وڵاتێکی تر سزایان بەسەر ڕووسیادا سەپاند.

دواتر ڤۆلۆدمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین ئیدانەی بڕیارەکەی مۆسکۆی کرد و داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، کۆبوونەوەیەکی بە پەلە لەسەر ئەو پرسە ئەنجام بدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو دیدارەدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خۆشحاڵی دەربڕی کە باری تەندروستی ناوبراو باشتر بووە و بە سەلامەتی گەڕاوەتەوە. ھەر لە دیدارەکەدا بارودۆخی ئێستای کوردستان تاوتوێکرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...564565566567568...997