عەقید مارکۆس فەرماندەی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی میحوەری دووی ھێزی پێشمەرگە لە کفری ڕایگەیاند، لە شەڕی تیرۆریستاندا ھەماھەنگییان لەگەڵ پێشمەرگەدا ھەبووە و بەردەوامیشی پێدەدەن، لە داھاتووشدا لەو سنورە و لە ڕێگەی تیمێکی تەندروستییەوە خزمەتی زیاتر بە پێشمەرگە دەگەیەنن.
مەردان چاوشین فەرماندەی میحوەری دووی ھێزی پێشمەرگەش ڕایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا لە سنوری میحوەرەکەیان بنکەیەکی تەندروستی تایبەت لەلایەن ئەڵمانەکانەوە بۆ پێشمەرگە دەکرێتەوە و لە حاڵەتە کتوپڕەکاندا پێویستییەکانیان پڕ دەکاتەوە.
لە پانێڵەکەدا ژمارەیەک لە پسپۆڕان و شارەزایانی زمانی کوردی لە باشور و باکوری کوردستان باسیان لە مەترسییەکانی سەر زمانی کوردی کرد، کە لە ئێستادا بەھۆی کەمتەرخەمی لایەنە پەیوەندیدارەکان و پلانی ستراتیژی دەوڵەتانی ناوچەکە بۆ شێواندن و لەناوبردنی وشە و دەستەواژە رەسەنەکانی کورد کاری لەسەر دەکەن، و ھاوڵاتیانی کوردیش ڕۆژانە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەشێکی زۆر لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە بە سەدان وشە و دەستەواژەی نامۆ و بیانی بەرچاو و گۆێیان دەکەوێت و کاریگەرییان لەسەر جێدەھێڵێت.
دەشڵێت، سوپای وڵاتەکەیان ئامادەیە بۆ بەرگریکردن و دەتوانن بە پشتیوانی ھاوپەیمانەکانیان بەرگری لە خۆیان و خەڵکەکەیان بکەن.
ئەو کەشتییە بە "سەرسوڕھێنەر" ناودەبرێت و گەورەترینە لە جیھاندا، دروستکردنی ماوەی سێ ساڵی خایاندووە، بەرزییەکەی ٣٢٦ مەترە و لە ١٨ قات پێکھاتووە،.... جێگەی ٦ ھەزار و ٩٨٨ میوان دەبێتەوە لەگەڵ ٢ ھەزار و ٣٠٠ ئەندامی تیمی کەشتییەکە.
یەکەمین گەشتی ئەو کەشتییە لە شاری "فورت لادردێل" لە ویلایەتی "فلۆریدا"وە لە ٤ی ٣ دەستپێدەکات بەرەو ناوچەی کاریبی، خەڵکێکی زۆریش ریزیان بەستووە بۆ بڕینی بلیت و دەستپێکردنی گەشتەکەیان بەو کەشتییە ناوازەیە.
بەڵام تاکە دوو دڵی کە لای گەشتیاران ھەیە مەترسی کۆرۆنایە، بە تایبەت کە بەردەوام گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا بە جیھاندا بڵاودەبێتەوە.
بلیتی گەشتکردن بەو کەشتییە بەپێی ماوە و ئاڕاستەی گەشتەکە دەگۆڕێت و لە نێوان ٧٦٠ بۆ ھەزار و ٢٠٠ دۆلاردایە.
ئەو کەشتییە لە ھەشت ناوچە پێکدێت، زیاتر لە ٢٠ ھەزار رووەک و گوڵ و درێژترین خلیسکێنەی ئاوی تێدایە، ھەروەھا شاشەی سینەما و چەندین یاری و چالاکی تر لەخۆدەگرێت.
مەرجی گەشتکردن بەو کەشتییە ئەوەیە کە دەبێت ئەوانەی سەروو ١٢ ساڵن ڤاکسینیان وەرگرتبێت، منداڵانیش کە تەمەنیان خوار دوو ساڵە پشکنینی نێگەتیڤی کۆرۆنایان پێبێت، ھەروەھا دەبێت لە زۆرێک لە شوێنە گشتییەکاندا دەمامک ببەستن و پابەندی رێنماییەکانی دەستەی تەندروستی ئەمریکا بن.
ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە ڕووفاتی ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتیانی ئێزدی گوندی حەردانی تێدایە، کە ساڵی ٢٠١٤ دوای داگیرکردنی قەزای شەنگال و گوندەکانی دەوروبەری لە لایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە، کۆمەڵکوژ کراون.
لە ٢٠١٤ بەھۆی پەلاماری داعش لە قەزای شەنگال، ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتی ئێزدی بێسەروشوێن بوون و تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە، زیاتر لە ٨٠ گۆڕی بە کۆمەڵیش دۆزراونەتەوە و ڕووفاتەکانیان دەرھێنران و دوای دڵنیابوونەوە لە ناسنامەیان لە گوندەکانی خۆیان لە قەزای شەنگاڵ بە خاکسپێردران.
شەوی ڕابردوو، سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە، لە ماڵی نوری مالکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە بەغداد کۆبوونەوە و ڕاگەیەندراوێکیان لە بارەی کۆبوونەوەکەیان بڵاوکردەوە و داوایانکرد پێداچوونەوە بە بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بکرێت و ڕێکاری پێویست بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەمبوونەوەی بەھای دینار، لەسەر ھاووڵاتیان و چینە کەمداھاتەکان بیگرێتە بەر.
جەختیشیانکردەوە لەسەر ڕێزگرتن لە یاساکانی کاری ئەنجوومەنی نوێنەران و چاودێرییەکانی بەسەر دەسەڵاتی جێبەجێکردن و ڕێزگرتن لە جیاکرنەوەی دەسەڵاتەکان. ھەروەھا بەکارھێنانی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و یاسادانان، بۆ مەرامی سیاسی لە دەرەوەی سیاقە دەستوورییەکانیان ڕەتکردەوە.
چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان، ڕاشیگەیاند، بە نیگەرانییەوە لەو ھەواڵانە دەڕوانن کە باس لە ھەڕەشەکردن لە ھەندێک لە سیاسییەکان دەکەن و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، لێکۆڵینەوە لەو دەنگۆیانە بکەن و سزای ئەو کەسانە بدەن، کە ھەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە.
میدیاکان بڵاویانکردەوە، چەندین کاروانی سەربازی ڕووسی سنورەکانیان تێپەڕاندووە و چوونەتە ھەرێمی لوھانسک و دونیتسک لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین، ھاوکات "پوتن" داوای لە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی کردووە ڕێککەوتن بکات لەگەڵ ئەو دوو ھەرێمە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایش، داواشی لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کردووە گفتوگۆ دەستپێبکات، بۆ دروست کردنی پەیوەندی دیپلۆماسی.
شەوی ڕابردوو، "ڤلادیمیر پوتن" سەرۆکی ڕووسیا دانینا بە سەربەخۆی ھەردوو ھەرێمی دونیتسک و لۆھانسک وەک دوو ھەرێمی سەربەخۆ لە ئۆکراین و مەرسومی ھاریکاری و دۆستایەتی لەگەڵ ھەردوو ھەرێمەکە ئیمزا کرد، داواشی لە ئەنجومەنی دۆما کرد پشتیوانی بڕیاری داننان بە سەربەخۆیی ھەردوو ھەرێمەکە بکات، ڕاشیگەیاند ئەو ڕێککەوتنە بۆ ماوەی ١٠ ساڵە و ئەگەری درێژکردنەوەشی ھەیە.
بە پێی نوسراوێک کە نیان حەمەئەمین ئەحمەد، بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون و دڵنیایی جۆری، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئاڕاستەی سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانیی کردووە، ئەمڕۆ ٢٢ی شووبات، ھیچ نەشتەرگەرییەک لە دەوامی بەیانیانی نەخۆشخانەکان، بە تایبەت نەشتەرگەریی منداڵبوون، ئەنجام نادرێت، بەڵام بڕیارەکە پزیشکانی خانەنشینبووی پسپۆڕییەکانی نەشتەرگەری و بێھۆشکاری ناگرێتەوە.
لە نوسراوەکەدا ھاتووە، ھەر نەخۆشخانەیەک سەرپێچی بڕیارەکە بکات، بۆ ماوەی ٧٢ سەعات، ھۆڵی نەشتەرگەرییەکەی دادەخرێت.
ھاوکات، سامان لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، شەش تیمی تایبەتی پزیشکی لە سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەکانن بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی بڕیارەکە و پێشبینیش دەکەن، ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر منداڵ لە سلێمانی لەدایکببن.
بەیانی ئەمڕۆ، "زیلینسکی" لە وتارێکیدا ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە لەناوبردنی دانوستانی ئاشتی و پێشێلکردنی سەروەری خاکی وڵاتەکەی. وتیشی، ئۆکراین لە کەس ناترسێت و پابەندە بە ڕێگە چارەی دیپلۆماسی.
سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، بە ھیچ شێوەیەک دەستبەرداری ھیچ بەشێکی خاکی وڵاتەکەیان نابن و چاوەڕێی ھەنگاوی ھاوپەیمانەکانیان دەکەن بۆ ھەنگاونان دژ بە ڕووسیا، داوای لوتکەیەکی بە پەلەشی کرد لە نێوان سەرۆکانی ئۆکراین و ڕووسیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا.
"ڤاسیلی نیبیزیا" نێردەی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، مۆسکۆ ھێشتا کراوەیە بە ڕووی دیپلۆماسییەت، بەڵام ڕێگەنادەن بە خوێنڕشتن لە "دۆنباس" و بەرگری لە ھەموو ئەو ناوچانە دەکەن کە سەربەخۆییان دەوێت.
ھاوکات نوێنەری چین لەو کۆبوونەوەیە داوای دانبەخۆداگرتنی کرد بۆ دوورکەوتنەوە لە پشێوی زیاتر.
کۆشی سپی بڵاویکردەوە، "بایدن" فەرمانێکی ئیمزا کردووە کە بازرگانی و وەبەرھێنان لە نێوان ئەمریکییەکان و ھەردوو ھەرێمی "لوھانسک" و "دونیتسک" دوای سەربەخۆبوونیان قەدەغە دەکات، ئەو بڕیارە وەبەرھێنانی نوێ و ھاوردەی پێداویستی و کەلوپەلێکی تەکنەلۆژی لەو دوو ناوچەیەوە بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەگرێتەوە.
"بایدن" پەیوەندیشی لەگەڵ "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسا و "ئۆلاف شۆڵتز" ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجامداوە و بۆ ماوەی ٣٠ خولەک ڕەوشی ئۆکراینیان تاوتوێ کردووە، ئیدانەی دانپێدانانی ڕووسیاشیان بۆ سەر ئەو دوو ھەرێمە کرد.
ھاوکات "ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە ھۆکاری ئەمنی تەواوی دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان لە ئۆکراینەوە گواسترانەوە پۆڵەندا.
"بۆریس جۆنسن" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش ھۆشداری داوەتە سەرۆکی ئۆکراین لە داگیرکاری ڕووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە لە ماوەی چەند سەعاتێکدا، وتیشی تاوتوێ ناردنی ھاوکاری زیاتر دەکەن بۆ وەزارەتی بەرگری ئۆکراین و سزاش بۆ سەر ڕووسیا ڕادەگەیەنن.
لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، "لیندا تۆماس" ڕایگەیاند، بەھۆی دانپێدانان بە سەربەخۆیی ئەو دوو ھەرێمە و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکراین، ئەمریکا ئەمڕۆ سزا بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت.
وتیشی، پێویستە ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی یەکگرتوو بن بۆ گەڕانەوەی ڕووسیا بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.
"بەشار ئەسەد" سەرۆکی سوریا پشتیوانی بڕیارەکەی "ڤلادمیر پوتن" ھاوتا ڕووسییەکەی کردووە و دەڵێت "دیمەشق" دان بەو دوو ھەرێمە وەک کۆماری سەربەخۆ دەنێت.
"فەیسەڵ میقداد" وەزیری دەرەوەی سوریاش ڕایگەیاندووە، وتارەکەی "پوتن" مێژوویی بووە و ئامادەن ھەماھەنگی لەگەڵ ئەو دوو کۆمارە سەربەخۆیەدا بکەن.
ھاوکات "ڕەمەزان قادیرۆف" سەرۆکی چیچان پشتیوانی تەواوی بۆ بڕیارەکەی "پوتن" دەربڕیوە و دەڵێت ئەوە تاکە ڕێگەیە بۆ چوونە دەرەوە لە قەیرانێکی سیاسی.