هەواڵەکانهەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، لەناوچوونی زمانەکەمان واتە لەناوچوونی نەتەوەکەمان . نەتەوەیەک کە بەدرێژایی مێژوو خەباتی کردووە و قوربانی داوە لەپێناو ئازادی و سەربەخۆییدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی ھەموومانە پارێزگاری لە زمانی شیرینی کوردی بکەین. پەرەی پێبدەین و سنوورەکانی بەکارھێنانی فراوان بکەین. بوونی ئێمە وەک مرۆڤێکی خاوەن شوناس و نەتەوە، پەیوەستە بە پاراستنی زمانەکەمان و ھەموو ھەوڵێکیش لەپێناو کوردستان و دۆزە رەواکانیدا، بەبێ پاراستنی زمانی دایکمان بێئەنجام دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا  رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوامە لە ھەنگاوەکانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەڵام ئۆکراین نایەوێت رێککەوتنەکان جێبەجێبکات و سورە لەسەر  بەکارھێنانی چارەسەری سەربازی لەدژی دونباس.

پوتن وتیشی، بەکارھێنانی ئۆکراین لەلایەن وڵاتانی خۆرئاواوە مەترسیدارە و بەشێک لە ئەندامانی ناتۆش دژی بەئەندامبوونی ئۆکراینن لە رێکخراوەکەیان.


ھاوکات سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند،خۆرئاوا ھیچ جدیەتێکی پیشاننەداوە لەبارەی گەرەنتییە ئەمنییەکانی روسیا، وتیشی، ئەگەر ئۆکراین ببێتە ئەندامی ناتۆ لەوانەیە شەڕ رووبدات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کڵچدارئۆغڵو وتیشی، کاندیکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن پێنج پارتی ئۆپۆزسیۆنەوە مانای ئەوەیە لەلایەن ئەم پارتانەوە متمانەی پێدەکرێت و ئەمەش بۆ ئەو مایەی شانازییە.

تا ئێستا پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان لەسەر کاندیدێکی ھاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رێکنەکەوتوون و یەکێک لە ئەگەرە بەھێزەکانیش کاندیدکردنی کڵچدارئۆغڵویە و تا ئێستاش ھەدەپە ھەڵوێستی کۆتایی خۆی لەو بارەیەوە ئاشکرا نەکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای سزای ناوچەی ئیستەنبوڵ بە زۆرینەی دەنگ سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی ھەدەپەی پەسەند کرد کە پێشتر بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان بەسەریدا سەپێندرابوو.

سزاکەی دەمیرتاش دوای ئەوە ھات رۆژی ٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٥ دوای گەڕانەوەی لە روسیا رەخنەی لە ئەردۆغان گرت و دادگاش قسەکانی بە سوکایەتی و ناوزڕاندن ناو بردبوو.

ھاوکات، دادگای سزا قورسەکانی ئیستەنبوڵ بڕیاریدا عوسمان کاڤاڵا، چالاکوان و بازرگانی دیاری تورکیا بە بەندکراوی بھێڵێتەوە و ئازاد نەکرێت کە لە ساڵی ٢٠١٧وە لەسەر چەند تۆمەتێک زیندانییکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەكۆڕەكەدا محەمەد بنیان وەك پێكهاتەی عەرەبی چەند كۆپلە شیعرێكی خوێندەوە، هاوكات لەیلا مەهمۆ وەك هاوسەرۆكی ماڵی ئێزدی سەربوردێكی سەبارەت بە ئایینی ئێزدی و پەیڕەو و شێوازی ژیانیان پێشكەشكرد.

هەر لە كۆڕەكەدا تیمی هەڵپەڕێكی سریانی چەندین هەڵپەڕكێی فۆلكلۆری پێشكەشكرد، سەنتەری مالفا بۆ كلتور و هونەر، چەندین تابلۆی دوو هونەرمەندی پێشكەش كرد.
بە وتەی یەكێك ئەندامانی ڕێكخراوی ڕۆژ، ئامانج لە دەستپێشخەریەكەیان، نزیكبوونەوەی نێوان پێكهاتەكانی ناوچەكە بووە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ھێزەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی توانیویانە ٩٤ پەرلەمانتار کۆبکەنەوە، دوای ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زنجیرەیەک گفتوگۆی چڕوپڕیان لەگەڵ ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆی ئەنجامداوە و ھێنراونەتە ناو  چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوو ڕۆژی داھاتوودا بەشێوەیەکی رەسمی ناوی ئەو ٩٤ پەرلەمانتارە ئاشکرا دەکەن.

بەھۆی لێدوانەکانی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر، کە بەردەوام جەختدەکاتەوە لە حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی،گفتوگۆکانی نێوان ڕەوتی سەدر و ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕاگیراوە و تا ئێستاش ھیچ بەرەوپێشچوونێک ڕووی نەداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پوتن لە وتارێکدا بۆ گەلی روسیا، ئاماژەی بە مێژووی دروستبوونی ئۆکراین لەسەردەمی یەکێتی سۆڤیەت کردوو، رایگەیاند، ستالین ئۆکراینی رزگارکرد و بەشێک لە خاکی روسیای پێدا تاکو ببێتە دەوڵەت  جەختیشی کردەوە، ئۆکراین بەشێکی دانەبڕاوە لە روسیا.

پوتن وتیشی، ھەژاری و گەندەڵی لە ئۆکراین تەشەنەی کردووەو دەسەڵاتدارانی کییڤ بۆ پاراستنی ئەو پارەی لە گەلی ئۆکراینیان دزیوە خزمەت بە رکابەرەکانی روسیا دەکەن .

رونیشیکردەوە، واشنتۆن رۆژانە ملیۆنێک دۆلار بۆ پشتیوانی کودەتا لە ئۆکراین خەرج دەکات و ئێستا ئۆکراین کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا و سەربەخۆیی لەدەستداوە .

سەرۆکی روسیا ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکا و ناتۆ ھیچ یەکێک لە بەڵێنەکانیان جێبەجێنەکردووە وھەوڵدەدەن جۆرجیا و ئۆکراین بکەنە ئەندامی ناتۆ، بەوتەی پوتن ئەگەر ئۆکراین ببێتە ئەندامی ناتۆ ئەوا مووشەکەکانی ئەمریکا لە پینج دەقیقەدا دەگەنە مۆسکۆ.

لە کۆتایی وتەکانیشدا پوتن داننانی بە سەربەخۆیی ھەردوو ھەرێمی دۆنیتسک و لۆھانسک راگەیاند و داواشی لە ئەنجومەنی دۆما کرد پشتیوانی بڕیارەکەی بکات، لەدواتریشدا مەرسومی ھاریکاری دۆستایەتی لەگەڵ ھەردوو ھەرێمەکە ئیمزاکرد.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مامەڵە لەگەڵ دۆخی نوێدا
بڕوامان وایە ھێزە سەرەکییەکان ئەبێ بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی نوێدا بکەن و گۆڕانکاری و چاکسازی دەستبەجێ لە ئاستی ناوخۆیان و ئینجا لە ھەرێم دەستپێبکەن و سیستەمی حوکمرانی بگۆڕن و خۆیان ئامادەبکەن بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئەم قۆناغە ھەستیارە بە ‌تایبەت بە ئاراستەی ئاشتکردنەوەی خەڵک و جەماوەر، چونکە کەمی بەشداری ھاووڵاتیان لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق نیشانەی نیگەرانی و دوودڵی و نەمانی متمانەی خەڵکە بە سیستمی حوکمڕانی.

لە راستیدا لێکەوتەکانی ھەڵبژاردن و ئاراستەی دانوستان و دەستێوەردانی زیاتری دەرەکی و غیابی حیکمەتی مام جەلال و ھاوپەیمانێتییەکانیش دەرکەوتێکی ترن کە مایەی نیگەرانی و رەنگە ئاماژەی مەترسیداریش بن، بۆیە لێکەوتەکانی ئەم قۆناغە، پێش ھەڵبژاردن و دوای ھەڵبژاردنیش پێویستە مایەی ھەڵوەستە و راچەنین و راچڵەکین و بەخۆداچونەوەیەکی تایبەتی و دەستەجەمعی جدی بن، بە جۆرێک وەڵامدەرەوەی پێشھات و ئەرکەکانی ئەم ماوە مێژووییە جیاواز و دژوارە بن.

لە تازەترین رووداویشدا بڕیاری دادگای باڵای ئیتحادی دەربارەی یاسای نەوت و گازی ھەرێم کە رایگەیاند «یاساکەی ھەرێم گونجاو نییە لەگەڵ دەستووری عیراق»، لە بەرژەوەندی ھەرێم نییە و یەکێکی ترە لە تەحەدییەکان و گۆمەکەی بە پێچەوانەی ویستی ھەرێم شڵەقاند، بەڵام پێویستە دەسەڵاتی ھەرێم بە ھێمنی و بە وریایەکی زۆرەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکات، نەک کاردانەوەی سەرپێی بنوێنێت. بۆیە وا پێویست دەکات ھەوڵی جدی و فراوان بدرێت بۆ پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز لە عیراق بە پێی دەستوور، بەشێوەیەک کە ماف وئەرکی ھەرێم بە روونی دیاری بکات و گەرەنتی مافەکانی خەڵکی کوردستان بێت و بەروونی پێگەی ھەرێمی وەکو قەوارەیەکی دەستوری تێدا پارێزراو بێت.

چونکە بۆ ئێمە روونە چارەسەری کێشەکان بە کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی ھەرێم یان بە دەستێوەردانی حکومەتی ئیتحادی ناکرێت لە کاروباری ھەرێم، بەڵکو پێویستی بە دیالۆگێکی فراوانی گشتگیر ھەیە، چونکە نادیدەگرتنی پێگەی دەستوری ھەرێم گەورەترین سەرپێچییە لەسەر دەستوور.

گەندەڵی و ناعەدالەتی
بۆ ھەموو لایەک ئاشکرایە،‌ گەندەڵی و ناعەدالەتی و نەبوونی ئەمن و ئاسایش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئیتحادیش زۆرە، دۆخی ژیان و خزمەتگوزاری و ئاوەدانی لە شارەکانی خواروو و ناوەڕاستی عیراق لە ئاستێکی شایستەدا نییە، ئەوە سەرەڕای دەوڵەمەندی شارستانی و فەرھەنگی و ئیداری و ئابووری عیراق، بەڵام دیسان دۆخی ئەوێش ئەوە نیە ئاھی بۆ بخوازرێت، لەم رووەوە پەنابردن بۆ بەغدا لە دژی دەسەڵاتدارانی ھەرێم ھەڵەیەکی کوشندەیە،‌ چونکە (ئەگەر کەچەڵ تیمارکەر بوایە تیماری سەری خۆی دەکرد)، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رەنگە رای گشتی کوردستان بەھۆی توڕەییان لە ھێزە دەسەڵاتدارەکان و بەھۆی ئەو ناعەدالەتی و جیاکارییە حزبییەی ھەستی پێ دەکەن، دۆخەکە بەو شێوە سەیر نەکەن، بەتایبەت گەنجان و لاوان و توێژی کەم دەرامەت و فەرمانبەران و موچەخۆران، کە ئەمەش ئاماژەی مەترسییەکی ھەرە راستەقینەیە و گۆڕانێکی تەواو دراماتیکیە لە تێڕوانینی گشتی بۆ چەمکی کوردایەتی کە رووبارێک خوێن و چەند سەدەیەک راپەڕین و شۆڕشی لە پێناودا خوڵقاوە.

لە ‌سایەی ئەم دۆخە تازەیەی ‌کوردستاندا، پێویستە گۆڕانکاری بنەڕەتی و سەرانسەری ئەنجام بدرێت بەتایبەت لە بواری دارایی و ئیداریی و ئەمنیدا، کە ببێتە مایەی گێڕانەوەی متمانە.

لەم پێناوەدا ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو و زەمینە خۆشکردن لە بەردەم پرۆسەیەکی پاک و بێگەرد و دانانی یاسایەکی نوێی ھەڵبژاردن لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، کە جێگەی رەزامەندی دەنگدەران بێت، کاری ھەرە لە پێشە بەجۆرێک پاراستنی ھەرێم و دەسکەوتەکانی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی زامن بکات.

دۆسێی وزە و سامانە سروشتییەکان

ھەر لەم نێوەندەدا رەنگە یەکێکی تر لە ھەنگاوە پێویستەکان ئەوە بێت لە پێکھاتەی کابینەی داھاتوو گۆڕانکاری ریشەیی و نەوعی بێتەدی بەتایبەتی بەڕێوەبردنی دۆسێی وزە و سامانە سروشتییەکان، کە گرنگە بە شێوەیەکی راستەقینە بە دامەزراوەیی و بە نیشتیمانی بکرێت و بخرێتە چوارچێوەیەکی کۆک لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ھەرێم و تەبا لەگەڵ دەستووری عیراقدا.

دواجار دەتوانم بڵێم کوردستان بە شێوەیەکی رەھا لە نێوان ھات و نەھات دایە، لە نێوان دەروی دەسکەوت و بوونی مەترسی راستەقینەیە دایە، بۆیە تۆکمەکردنی ئەزموونی ھەرێم لە ناوەوە، پاڵپشت بە رەزامەندی خەڵک و بەدەستھێنانەوەی دوبارە پشتیوانییان، ھەنگاوێکی ئێجگار گرنگە، جگە لەم شاڕێیە، ھیچ ئەلتەرناتیڤێکی ترمان لەبەردەمدا نییە، چونکە بێ پشتیوانی خەڵک و بەھێزکردنی ئەزموونەکەمان لە رێگەی چاکسازییەکی راستەقینە و دیالۆگێکی ئەقڵانی و دواجار رێکەوتنێکی ھاوسەنگ و جێگیر لەگەڵ بەغداد، ناتوانین قەیرانەکان تێبپەڕێنین و پێگەمان بەھێز بێت لە کوردستان و عیراق و ناوچەکە و جیھاندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم خەشان ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند، کەمکردنەوەی بەھای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، بە پشتیوانیی زۆرینەی ھێزە سیاسییەکانی عێراق بووە و زۆرینەی فراکسیۆنەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران عێراق رەزامەندییان داوە بە دیارییکردنی بەھای دینار لە بودجەی گشتییدا بەو شێوازەی کە ھەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک کەمکردنەوەی بەھای دیناری عێراقییان کردووە، حکومەت ھیچ ھەنگاوێکی نەناوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانە بێشومارەی بەر ھاوڵاتیان و فەرمانبەران و ھەژاران کەوتوە. ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتی کۆدووەتەوە.


 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکردووە ، ھێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپراسێنێکی ئەمنییان دژی شانە نوستوەکانی داعش لە قەزای تارمیەی باکوری بەغداد دەستیپێکردووە، 
تارمیە، یەکێکە لەناوچانەی عێراق ھەندێک جار پێشێلکاری ئەمنی تێدا ئەنجام دەدرێت و تیرۆریستانی داعش دزە دەکەنە قەزاکەوە .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵیی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوەی بەھێز و تۆپخانە و مووشەھاوێژەکان لە گەڕەکەکانی باکوور و خۆرئاوای شاری دۆنێتسک لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین بیستراوە، کە ھاوسنوورە لەگەڵ روسیا  و لە ساڵی ٢٠١٤وە لە ژێر کۆنتڕۆڵی گرووپە جوداخوازەکاندایە، ھاوکات میدیاکانی روسیا بڵاویانکردەوە، گرووپە جوداخوازەکان کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە کاری بۆ ئۆکراین کردووە و پلانی بۆ ھێرشکردن داڕشتووە لە ناوچەی دۆنباس.

ھاوکات رێکخراوی ئاسایش و ھاریکاری لە ئەوروپا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا ھەزار و ٥٠٠ جار ئاگربەست لە ھەردوو دۆنێتسک و لۆھانس پێشێلکراوە، کە لە دوو ناوچەن لە ژێر کۆنتڕۆڵی گرووپە جوداخوازەکانی نزیک لە روسیادان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی رێکخراوی ناتۆ ھۆشدارییدا بەرامبەر بە جموجوڵەکانی روسیا و دووپاتیکردەوە، ھەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن کە روسیا ھێرشێکی سەرتاسەری دەکاتە سەر ئۆکراین.

وتیشی ھەموان کۆکن لە سەر ئەوەی مەترسییەکانی ھێرشی رووسیا گەیشتوونەتە لوتکە و یەکێتی ئەوروپا نیگەرانن بەرامبەر بە یاریکردن بە زانیارییەکان کە ھەموویان بۆ پشتیوانییکردن لە ھێرشی روسیا و وروژاندنی ناکۆکییە سەربازییەکانە. لەگەڵ بەردەوامی ئاڵۆزییەکان سەرۆکی ئۆکراینیش دووپاتی کردەوە دەبێت سزادانی رووسیا نەکەوێتە دووای ئەو ساتەی کە ئۆکراین خاپوور دەکات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشێك لەو خوێندكارانەی لە زانكۆلاین وەرگیراون دەرماڵەیان وەرگرت و رۆژانی دواتر سەرجەمیان وەریدەگرن.

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، مانگانە ٤٠ هەزار دینار دەدرێتە خوێندكارانی ناوەوەی شار و ٦٠ هەزار دیناریش ‏دەدرێتە خوێندكارانی دەرەوەی شار.

ئەوەش لە كاتێكدایە شەوی ڕابردوو نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی بڵاوی كردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت لە ماوەی چەند رۆژێكدا ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت، ئەگەر چارەسەر نەكرا پشتیوانی لە دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانی خوێندكاران دەكات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی نێودەوڵەتی "وۆرد ڤیچن" کە تایبەتە بە پاراستنی منداڵان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کۆرۆنا و لێکەوتەکانی زیانی گەورەیان بە منداڵانی عێراق گەیاندوە لە ھەموو روویەکەوە، بە جۆرێک عێراق تاکە وڵات بووە لە کاتی کەرەنتیندا زۆرترین ماوە دەرگای خوێندنگاکانی داخستووە و بۆ ماوەی ٦٣ ھەفتە منداڵان نەچونەتە خوێندنگاکان .

لە راپۆرتەکەدا باس لەوەشکراوە ، دروستبونی قەیرانی ئابوری بەھۆی کۆرۆناوە ، زیانی گەورەی بە منداڵانی عێراق گەیاندووە و رێژەی ھەژاری لە نێویاندا بۆ سەدا ٤٠ بەرزکردووەتەوە ، رێژەی ئەو منداڵانەش کە لە ناچاریدا کاریان کردووە ، بۆ لە سەدا ١٧بەرز بووەتەوە . 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەکە راگەیەندراوێکی لەسەر ئەو ھەڕەشانە بڵاوکردۆتەوە کە دەکرێتە سەر ھەندێک لەلایەنە سیاسییەکان و تێیدا بە توندی ئەو جۆرە ھەرەشانە رەتکراوەتەوە لەلایەن ھەر کەس و لایەنێکەوە بێت 
داواشکراوە بە زوترین کات لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ھەرەشانە دەستپێبکات و بە گرنگیش زانراوە ھاوکاری لە نێوان دەزگا ئەمنییەکان و دادگادا ھەبێت بۆ ئەوەی ھەر کەس و لایەنێک ھەرەشە بکات ، بەشێوازیی یاسایی سزا بدرێت .

ئەوە لەکاتێکدایە "موقتەدا سەدر" رابەری رەوتی سەدر ، لە تویتێکدا دوپاتیکردووەتەوە کە لەگەڵ ھەندێک لە ھاوبەشەکانیدا روبەروی ھەرەشە دەبنەوە ، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایگەیاندوە ، لەو کاتەوەی کاری سیاسیان ھەڵبژاردوە ، روبەروی ھەرەشە دەبنەوە . 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاشکرایکرد، لەو عەلوەیە نزیکەی ١٠٠ یەکەی کارکردن ھەن و نزیکەی سێ ھەزار کەس کاری تێدا دەکەن، ھاوکات نزیکەی سێ ھەزار دەستگێڕیش لەو ڕێگەیەوە ڕۆژانە بژێویی ژیانیان دابین دەکەن.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان وتیشی، ئەوانەی لە ئەو عەلوەیە خاوەنی یەکەی کارکردنن گرێبەستێکیان لەگەڵ حکومەتی ھەرێم ھەیە کە ٢٠٣٨ کۆتای پێدێت و دەبێت بەزووترین کات ئەو ھەوڵانە رابگیرێت کە دەیانەوێت عەلوەکە بفرۆشن، بەپێچەوانەوە ھەڵوێستی پەرلەمانی جددییان دەبێت.

راشیگەیاند، بۆ ڕێگریکردن لەو کارە مەترسیدارە کۆی بەڵگە و زانیارییەکانیان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار و لیژنەی پەرلەمانی تایبەتمەند کردووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...568569570571572...997