لە ڕێگەی پێنج تیمەوە پارکی ھەواری شار بۆ بەھار ئامادە دەکرێت
کوردسات نیوز
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢
وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر پێشهاتە سیاسییەکانی ئەمدواییە، ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران راگەیەنراوێکی رەسمی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لەسەر سەرکەوتنی مەیدانی و سیاسیی وڵاتەکەی دەکاتەوە بەرانبەر بەو هەڕەشانەی لە ماوەی رابردوودا ئاراستەیان کراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە دوای تێپەڕبوونی 40 رۆژ بەسەر جەنگدا، ئێستا "دوژمن" ناچار بووە داوای وەستاندنی شەڕ بکات و مل بدات بۆ مەرجەکانی ئێران.
تاران جەخت دەکاتەوە کە هیچ گرنگییەک بەو وادە نادات کە سەرۆکی ئەمریکا دیاریی کردبوون و ئەوەی وای کردووە هێرشەکان رابگیرێن، شکستی ستراتیژیی ئەمریکا بووە لە مەیدانەکەدا.
مەرجەکانی ئێران بۆ رێککەوتن
1- پابەندبوونی ئەمریکا و گەرەنتی ئەوەی جارێکی تر هێرش نەکرێتە سەر ئێران
2- تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا بە چاودیری ئیران دەبێت
3- ئێران بەردەوام دەبێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم
4- لادانی هەموو سزاکانی سەر ئێران
5- لادانی هەموو سزا و ئابڵۆقەکانی سەر ئیران
6- پاشگەزبوونەوە لە هەموو پرۆژە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان
7- پاشگەبوونەوە لە بڕیارەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم
8- قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانەنەی بەر ئێران کەوتوون لە ئەنجامی هێرشەکان
9- کشانەوەی هەموو هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە
10- راگرتنی شەڕ لە هەموو بەرەکان و راگرتنی جەنگ دژی حزبوڵا
میدیای رەسمی ئێران بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیاری رابەری باڵای ئێران، بڕیاردراوە بۆ ماوەی 15 رۆژ دانوستانەکان لە پاکستان ئەنجام بدرێن بۆ چەسپاندنی ئەم خاڵانە لە چوارچێوەی بڕیارێکی پابەندکەری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا.
تاران هۆشداریی دەدات کە ئەم دوو هەفتەیە بەواتای کۆتاییهاتنی یەکجاریی جەنگ نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکە بۆ لایەنی بەرانبەر؛ دەشڵێت: "دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە و هەر هەڵەیەکی دوژمن بە توندی وەڵام دەدرێتەوە."
ئەم راگەیەنراوە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو هێرشەکان بۆ ماوەی دوو هەفتە رادەگرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هەردوو وڵات لە لێواری جەنگێکی گشتگیرەوە بەرەو مێزی گفتوگۆیەکی سەخت و چارەنووسساز هەنگاو دەنێن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا و تەنیا چەند ساتێک پێش کۆتاییهاتنی مۆڵەتە مەترسیدارەکەی، راگرتنی سەرجەم هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر ئێران راگەیاند.
ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیاڵ تروس بڵاویکردەوە، دوای گفتوگۆکانی لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان و مارشاڵ عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای ئەو وڵاتە، بڕیاری داوە بۆ ماوەی دوو هەفتە هێرشەکان ڕابگرێت، ئەم بڕیارە مەرجدار کراوە بە کردنەوەی "تەواوەتی، دەستبەجێ و بێ مەرجی" گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە.
ترەمپ رایگەیاند، ئەمە ئاگربەستێکی دوولایەنە دەبێت و بۆ ماوەی 14 رۆژ هیچ هێرش و بۆردومانێک ئەنجام نادرێت.
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، پێشنیازێکی 10 خاڵییان لەلایەن تارانەوە بەدەستگەیشتووە و واشنتن وای دەبینێت کە بنەمایەکی باشە بۆ دانوستان و کۆتاییهێنان بە ململانێکان.
ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو، زۆربەی خاڵە ناکۆکەکانی رابردوو لە نێوان ئەمریکا و ئێران چارەسەر کراون و ئەم دوو هەفتەیە بۆ ئەوەیە کە رێککەوتننامەی ئاشتیی درێژخایەن کۆتایی پێ بهێنرێت و ئیمزا بکرێت.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە، هێزەکانیان سەرجەم ئامانجە سەربازییەکانی خۆیان پێکاوە و ئێستا کاتی دیپلۆماسییە بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە هەوڵێکی نوێی دیپلۆماسیدا بۆ رێگریکردن لە تەقینەوەی بارودۆخی ناوچەکە، سەرۆک وەزیرانی پاکستان بە رەسمی دەستپێشخەرییەکی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران راگەیاند.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئاشکرایکرد، هەوڵە دیپلۆماتییەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامییان هەیە و هەنگاوی ئەرێنییان بڕیوە.
ئاماژەی بەوەکرد، پەیوەندی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە کردووە و داوای لێکردووە وادەی مۆڵەتەکە بۆ دوو هەفتەی تر درێژ بکاتەوە.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان، داواش لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات وەک نیشاندانی نیازپاکی، بۆ ماوەی دوو هەفتە گەروی هورمز بەڕووی کەشتیوانیی نێودەوڵەتیدا بکەنەوە.
ئەم دەستپێشخەرییەی پاکستان دەیەوێت کاتێکی زیاتر بۆ دانوستانەکان بڕەخسێنێت و رێگری بکات لە بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وزە و گڕگرتنی تەواوەتی ناوچەکە.
ئەم پەرەسەندنە دیپلۆماسییە لە کاتێکدایە کە جیهان بە نیگەرانییەوە چاوەڕوانی کۆتاییهاتنی ئەو مۆڵەتە دەکات کە ترەمپ بۆ ئێرانی دیاری کردووە و پاکستان وەک لایەنێکی ناوبژیوان دەیەوێت بەربەست لەبەردەم بژاردەی سەربازی دروست بکات.