هەواڵەکانهەواڵەکان

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رەئیسی جەختی لەوە کردووەتەوە کە فراوانبون و پەرەسەندنی ناتۆ ھەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی سەربەخۆ لە ناوچەکە، ھیواشی خواستووە، ئەوەی روودەدات لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە کۆتایی بێت.

ڤلادمیر پوتن  سەرۆکی روسیاش رایگەیاندووە، روداوەکانی ئۆکراین وەڵامێکی یاساییە بۆ پێشێلکردنی بەڵێنە ئەمنییەکان و بەرپەرچدانەوەی ھەوڵەکانی وڵاتانی خۆرئاوا بۆ زیان گەیاندن بە ئاسایشی روسیا، کە لە چەند دەیەی رابردوودا روویانداوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە بەردەم کۆشکی سپی سەدان کەس گردبوونەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای ئۆکراین، دروشمەکانی "شەڕی پوتن رابگرن" و "پشتیوانی لە ئۆکراین بکەن"، وتەوە.
لە ئۆسترالیا و چەند وڵاتێکی تریش بە ھەزاران کەس رژانە سەر شەقامەکان و پشتیوانی خۆیان بۆ حکومەت و گەلی ئۆکراین دەربڕی.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕوسیا و ئۆکراین پێگەیەکی گرنگی ئابورییان لەسەر ئاستی جیھان ھەیە و خۆراک و سوتەمەنی بۆ چەندین وڵات ھەناردە دەکەن، بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیھانی، ڕوسیا لەسەر ئاستی بازاڕی جیھان بە ڕێژەی ١٨% گەنم و ٢٠% گوڵەبەڕۆژە و ١٧% گازی سروشتی و  ١٢% نەوت و ٩% پەتاتە بەرھەمدەھێنێت .

ئۆکراینیش لەسەر ئاستی بازاڕی جیھان بەڕێژەی ١٢% گەنم و ١٦% گەنمەشامی و ٨% پاقلەمەنییەکانی وەک نۆک و نیسک و فاسۆلیا و  ٦% ڕۆنی زەیتی ڕووەکی و ئاژەڵی و٦% پەتاتە و٣٠%  گوڵەبەڕۆژە بەرھەمدەھێنێت.

بە پێی ئەوەی ساڵانە ھەرێمی کوردستان و عێراق رێژەیەکی زۆر ڕۆنی زەیت و نۆک و نیسک و فاسۆلیا و گوێز و چەند بەرھەمێکی تر لە روسیا و ئۆکراین ھاوردە دەکەن، نرخەکانیان لە بازاڕ بەرز دەبێتەوە. ھاوکات نرخی بەنزین و نەوت و سوتەمەنییەکانی تر لە جیھان بەرزبووەتەوە، ئەو بەرزبونەوەی نرخەش کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان دەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە دەیان ھەزار کەس لە بە شێک لە وڵاتانی عەرەبییەوە بە ھۆکاری جیاجیا لە ئۆکراین نیشتەجێن و ئێستا بەھۆی مەترسی ھێرشەکانی روسیاوە بۆسەر ئەو وڵاتە ژیان و چارەنووسیان ڕووبەرووی مەترسی بووەتەوە.

ئاژانسەکان باس لەوەدەکەن، لە ئۆکراین بە دەیان ھەزار ھاوڵاتی وڵاتەکانی سوریا و میسر و مەغریب و عێراق و ئوردن و جەزائیر ھەن و دەڵین ، ناتوانن وەک ھاوڵاتیانی ئۆکراین ڕوو لە ناوچە سنورییەکانی خۆرئاوای وڵاتەکە بکەن، کە بەھۆی مەترسی جەنگەکەوە، بەزۆری بۆ لای کەسوکار و نزیکەکانیان کۆچ دەکەن.

بەھۆی گۆڕانی لە ناکاوی ڕەوشی ناکۆکییەکانی نێوان ئۆکراین و ڕوسیا، ئەو ھاوڵاتیانە پێشبینی ئەوەیان نەکردووە، بەو خێراییە جەنگ نزیک بێتەوە و ئەوان لەو وڵاتە گیربخۆن و نەتوانن بچنە دەرەوە.


بەشێک لەو ھاوڵاتیانە بۆ خوێندن یان بۆ گەشت چوونەتە ئۆکراین و باس لەوە دەکەن، بەرەبەیانی زوو بە دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە و دەنگی تەقینەوەی موشەک خەبەریان بووەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئۆکراین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا توانیویانە تا ئێستا ٣٠ تانک و ٥ فڕۆکە و ٦ ھەلیکۆپتەری روسیا تێکبشکێنن، ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزەکانی ئۆکراین فرۆکەخانەیەکیان تۆپباران کردووە کە چەند فڕۆکەیەکی روسیا تیایدا نیشتوونەتەوە.

بن والاس وەزیری بەرگری بەریتانیاش رایگەیاند، تا ئێستا ٤٥٠ سەربازی روسیا لە ئۆکراین کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لاڤرۆڤ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەدواین پێشھاتەکانی قەیرانی ئۆکراین کردوو رایگەیاند، ھێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر ئۆکراین لە دەرئەنجامی شکستھێنانی ھەوڵە دیبلۆماسیەکان بووەو بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانیش مەرجی پێشوەختیان دەبێت.

جەختیشی کردەوە، ھێرشی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر ئۆکراین بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی گەلی ئۆکراین لەژێر چەوسانەوە رزگار دەکەن و دەتوانن ئازادانە بڕیار لە چارەنوسی خۆیان بدەن.

لاڤرۆڤ سەبارەت بە سزاکانی خۆرئاواش رایگەیاند، وەزارەتی ئابوری وڵاتەکەی کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری سزاکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای روسیا لە چەند قۆڵێکەوە بەردەوامە لە پێشڕەویکردن بەرەو کیێڤی پایتەختی ئۆکراین و بە پێی دواین زانیارییەکان شەڕ لە گەڕەکەکانی باکور و باکوری خۆرھەڵاتی ئۆکراین دەستیپێکردوە.

وەزارەتی بەرگری ئۆکراین رایگەیاند، لە دەروازەکانی باکوری کیێڤ شەڕو پێکدادان لە نێوان ھێزەکانیان و سوپای روسیا  دەستیپێکردووەو شەڕو پێکدادانی قورس لە چوارقۆڵەوە بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشدا، تانکەکانی روسیا بەرەو کیێڤ لە پێشڕەویدان و چاوەڕوان ئەمرۆ بگەنە ناوەندی شارەکە.

ھەروەھا ھێزەکانی پاسەوانی سنوری ئۆکراین ئاشکرایانکرد، بەھۆی ھێرشەکانی سوپای ڕوسیا و داگیرکردنی دورگەی مارەکان لەسەر دەریای ڕەش ١٣ سەربازیی ئۆکراین کوژراون.

وەزارەتی ناوخۆی ئۆکراین بڵاویکردەوە، فرۆکە جەنگییەکانی روسیا، ٣٣ شوێنی مەدەنییان بۆردومانکردووەو بەھۆیەوە ٢ منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگری روسیاش رایگەیاند، لە ھێرشەکاندا ١١٨ دامەزراوەی سەربازی ئۆکراینیان لە کارخستوە کە ١٣یان تایبەت بوون بە سەرکردایەتی و کۆنترۆڵکردن.

بەپیی دواین ئامارەکانیش، تا ئێستا لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ھێزەکانی ئۆکراین و سوپای روسیا، زیاتر لە ١٦٠ مەدەنی لە ئۆکراین کوژراون و نزیکەی ٣٢٠ی دیکەش برینداربوون. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەر لە کۆبوونەوەکەش وەزیری دارایی فەرەنسا راگەیاند، ئەمرۆ چەندین سزای خێرا و کاریگەر بەسەر روسیادا دەسەپێنن، ئامانج لە سزاکانیش رووخاندنی تەواوەتی ئابوری روسیایە .

وەزیری دارایی ئەڵمانیاش راگەیاند، لە سزاکاندا کەرتی بانکی روسیا دەکەنە ئامانج و لە سیستمی بانکی جیھانی دایدەبڕن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد، نێردەی دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەی لە ئۆکراین ھەموو ڕێکارێکیان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی سەلامەتی ھاوڵاتیانیان لە کیێڤ، بەڵام بەھۆی ڕەوشی ئەمنی گواستنەوەی ھاوڵاتیان بە فڕۆکە دەستبەرنابێت.

ھەروەھا ئەردۆغان ڕەخنەی لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکە گرت و ڕایگەیاند، بە داخەوە یەکێتی ئەوروپا و ڕۆژئاوا ھیچ ھەڵوێستێکی توندیان نەنواندووە.

وتیشی، پێویستە ناتۆ ڕێوشوێنی توندتر بگرێتەبەر، بەڵام تا ئێستا تەنھا ئامۆژگاری پێشکەش دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەختیشی، ماوەی چەند ھەفتەیەکە ئەو ھەنگاوانەیان تاوتوێ کردووە کە پێویستە بیاننێن لە دژی ڕووسیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ڕەسمی چین بڵاویکردەوە،  سەرۆکی چین بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا قسەی کردووە و داوای لێکردووە بە شێوازێکی ئەمنی کاریگەری ئەوروپی بەردەوام بنیات بنرێت.

شی جین بینگ داوای لە پوتن کردووە، لە ڕێگەی گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکەن. ھاوکات ھەردوو سەرۆک تێڕوانینی ھاوبەشیان تاوتوێ کردووە سەبارەت بە ڕەوشی ئۆکراین.

ئاژانسە چیینیەکە، ئاماژەی بەوەکردووە، پوتن، شی جین بینگی لە مێژووی کێشەی ئۆکراین و ھێرشەکەی بۆ سەر ئۆکراین ئاگادار کردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەختیشیکردەوە، ئاستی تیشکدانەوە لە ناوچەکەدا ئاسایییە، ئەوەش لە کاتێکدایە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم لە ئۆکراین ڕایگەیاندووە، دوای کۆنترۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی چرنۆبڵ ئاستی تیشکی زیانبەخشی گاما لە ناوچەکانی نزیک لە وێستگەکە بەرزبووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پوتن لە وتاری دەستپێکردنی ھێرشەکە رایگەیاند، ئامانجیان لەو ھێرشە پاراستنی خەڵکی کۆماری "دۆنباس"ە چونکە ھەشت ساڵە دانیشتووانی لۆھانسک و دۆنێتسکی سەر بەو کۆمارە لەلایەن رژێمی کییڤەوە روبەڕووی جینۆساید بوونەتەوە.


بەپێی زانیاری سەرچاوەکانیش، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین دەستیپێکردووە و پاسەوانی سنوریش دەڵێت،  ھێرشەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە لەناو روسیا و بێلاڕوسەوە بووە و دەنگی چەندین تەقینەوە لە "کییڤ"ی پایتەخت و شاری "خارکییڤ" و "کراماتورسک" و "ئۆدێسا" و "ماریبۆل" بیستراوە و دەنگی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیش لە شەقامەکان بەرزبوونەتەوە. 


ئاژانسی ھەواڵی "ئینتەرفاکس"یش رایگەیاند، ھێرشی مووشەکی بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکان لە ناوچەکانی ئۆکراین روویداوە و ئاگریش لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە "کییڤ" کەوتۆتەوە.  ھاوکات سوپای روسیا وتویەتی، ھێرش ناکەنە سەر شارەکانی ئۆکراین و تەنھا بنکە سەربازییەکان دەکەنە ئامانج.


سەرچاوە سەربازییەکانی ئۆکراینیش رایانگەیاندووە، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی روسی لە لۆھانسک خراوەتە خوارەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوابەدوای ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین باری نائاسایی لە وڵاتەکەی راگەیاند و ئاشکرایکرد، ژێرخان و پاسەوانیی سنوریی ئۆکراین کراونەتە ئامانجی ھێرشی موشەکی روسیا، وتیشی، پێویستە لەمکاتەدا کۆمەڵی نێودەوڵەتی ھاوکاری مرۆیی و سەربازیی ئۆکراین بکات.


سەرۆکی ئۆکراین راشیگەیاند، دەبێت جیھان بەرامبەر ئەو داگیرکارییە بێدەنگ  نەبێت و داواشیکرد، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر ئەو پرسە ئەنجام بدات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوابەدوای ھێرشی روسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراین، یەنس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ لە تویتێکدا ھێرشەکەی بە پێشێلکاری ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و ھەڕەشەی جددی بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا لەقەڵەمدا و رایگەیاند، بۆ چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئەو ھێرشە بەمنزیکانە ناتۆ کۆدەبێتەوە.


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی ھێرشکەی کرد و رایگەیاند، روسیا بەرپرسیاری دەرەنجامە نەرێنییەکان و کوژرانی ھەموو ئەو کەسانەیە کە لە ھێرشەکەدا دەبنە قوربانی، وتیشی، واشنتن و ھاوپەیمانەکانی وڵامێکی توند و یەکلاکەرەوەیان دەبێت بۆ ھێرشەکە و سزای زیاتر بەسەر روسیادا دەسەپێنن.


ھاوکات ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایکرد، ئاگەربەستێکی خێرا رابگەیەندرێت و لایەنەکان دان بەخۆیاندا بگرن.


ھەروەھا ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئۆکراین دووپاتکردەوەو رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردنی کییڤ لە دژی ھێرشەکانی روسیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەدر لە تویتەر نوسیویەتی، لەوانەیە روسیا ئۆکراین بە سەرچاوەی نیگەرانی و دڵەراوکێ بزانێت دژی بەژوەندییەکانی و  پێی وابێت ئەمریکا کاریگەری گەورەی لەسەر سیاسەتی ئۆکراین ھەبێت، بەڵام ئەوە بە ھیچ شێوەیەک بەھانەیەک نیە بۆ ھەڵگیرساندنی جەنگ  و ھیچ کاتێک جەنگ چارەسەر نەبووە، بەڵکو زیادکردنی کێشە و قەیرانەکانە بەتایبەت ھاوشێوەی ئەم جەنگانە کە دەکرێت ھەموو جیھان بەرەو جەنگ بەرێت.


سەدر نیگەرانییشی دەربریوە کە زۆرێک وڵاتان بە ئارامیەوە چاوەرێی ھەڵگیرسیاندنی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراین دەکەن ، ھیواشی خواستوە لە رێی دانوستانەوە قەیرانی نێوان ئەو دوو ووڵاتە چارەسەر بکرێت.


سەدر باسی لە عێراق و وڵاتانی تری عەرەبی و ئیسلامیش کردووە کە بە جەنگدا تێپەریون و تا ئێستا رزگاریان نەبووە و دوپاتیکردۆتەوە کە جەنگ ھیچ دەستکەوتێکی نەبوە تەنھا وێرانکاری و لاوازی و تیرۆر نەبێت .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...561562563564565...997