لە دوای دەستپێکردنی ھێرشەکەی روسیا، "زیلینسکی" بە راستەوخۆ قسەی بۆ ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە و رایگەیاندووە، باری نائاسایی و حکومی سەربازییان راگەیاندووە و داواش لە خەڵک دەکات نەترسن و تا دەتوانن لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
دەڵێت، ھاووڵاتیانی ئۆکراینی خۆشەویست، ئەم بەیانییە سەرۆکی روسیا ھێرشی سەبازی بۆ سەر دۆنباس راگەیاند، روسیا بۆردوومانی پێگە سەربازییەکانمانی کردووە لەسەر سنورەکان، دەنگی چەندین تەقینەوە لە شارەکان بیستراون، باری نائاسایی و حکومی سەربازی راگەیاند، چەند خولەکێک پێش ئێستا، قسەم لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کردووە و ئەمریکا دەستی کردووە بە کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی ".
وتیشی، ئەمڕۆ ئێمە پێویستمان بە ئێوەیە، ھەمووان پێویستە ئارام بن، ئەگەر دەتوانن لە ماڵەکانتان بمێننەوە، ئێمە کار دەکەین و سوپا لە ئەرکدایە، تەواوی سیستمی بەرگری ئۆکراین لە ئەرکدایە".
دەشڵیت،"من لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایش و ئەنجومەنی بەرگری و حکومەت بەردەوام لە پەیوەندیداین، مەترسن، ئێمە بەھێزین، ئامادەین بۆ ھەموو شتێک و سەردەکەوین، چونکە ئێمە ئۆکراینین و بەھێزین".
دوای ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە تویتێکدا ھاوخەمی خۆی بۆ پاراستنی سەروەری خاکی ئۆکراین دەربڕی و رایگەیاند، پشتیوانی لە سەرۆک و گەلی ئەو وڵاتە دەکەن، جەختی لەوەشکردەوە، لە رووی ئابوری و دارایی و ھاوکاری سەربازییەوە، فەرەنسا لە گەیاندنی پشتیوانی خۆی بۆ ئۆکراین بەردەوام دەبێت.
سکۆت مۆریسن سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیاش رایگەیاند، روسیا چەندین مانگە خۆی بۆ ئەو ھێرشە ئامادەکردووە و ئەوەی پوتن ئەنجامیدا چاوەڕوانکراو بوو، ئاماژەی بەوەشکرد، پاڵپشتی حکومەت و خەڵکی ئۆکراین لە ھەموو بوارەکاندا دەکەن.
مۆریسن ئاشکراشیکرد، ئوسترالیا سزای بەسەر ھەشت ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا و پێنج بانکی ئەو وڵاتەدا سەپاندووە و ٣٠٠ ئەندامی پەرلەمانی روسیاش دەخاتە لیستی گەمارۆکانیانەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ئۆکراین دەکات مۆڵەت بدەن بە خوێندکارە عێراقیەکان بۆ ئەوەی بگەرێنەوە .
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکراین لە رۆژی ١٤ ی شوباتەوە داوایەکی ئاراستەی زانکۆ و پەیمانگاکانی ئۆکراین کردوە بۆ ئەوەی زیاتر چاودێری رەوشی خوێندکارە عێراقییەکان بکەن و لە ھەر کاتێکدا رەوشی ئەمنی ئالۆز بوو، مۆڵەتیان بدەنێ بۆ ئەوەی بگەرێنەوە عێراق، داواشی لێکردون کە زانیاری وردیان لەسەر ژمار و رەوشی خوێندکارە عێراقییەکان لە ئۆکراین بدەنێ .
ھاوکات باڵیۆزخانەی عێراق لە کییڤ داوای لە ھاوڵاتیە عێراقییەکان کردوە، کە ئێستا لەناو خاکی ئۆکراینن، ھۆشداربن و سەردانی ناوچە مەترسیدارەکان نەکەن لە خۆرھەڵاتی ئەو وڵاتە، داواشی لێکردون لەھەر کاتێکدا پێویستیان بە ھاوکاری بوو، پەیوەندی بەو ھێڵە گەرمانەوە بکەن کە باڵیۆزخانەی عێراق لە کییڤ بۆی تەرخان کردون .
تیمەکانی ھێڵی ئاسمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە ، لە سەعات ٧ی بەیانی رۆژی پێنج شەممەوە دەستیان بە مانگرتنەکەیان کردوە و گەشتەکانیان راگرتوە و ھیچ گەشتێکی ئاسمانی جێبەجێ ناکەن تەنھا گەشتی ھندستان نەبێت .
تیمەکانی ھێڵی ئاسمانی عێراق چەند داواکارییەکیان خستوەتەروو بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانیان کە دیارترینیان جیاکردنەوەی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراقە لە وەزارەتی گواستنەوە تا بکرێتە دەستەیەکی سەربەخۆی پەیوەندیدار بە سەرۆکایەتی وەزیران و دەسەڵاتی تەواوەتی بدرێتە بەرێوەبەرەکەی و کاربکرێت بۆ گەراندنەوەی قەرزەکانی کۆمپانیاکە کە بڕەکەی ٦٣ ملیۆن دۆلارە، داواش دەکەن شایستە داراییەکانی تیمەکانی ھێڵی ئاسمانی عێراق و دەرماڵەی تیمەکان لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢١ خەرج بکرێت.
تیمەکانی فرۆکەوانی ھێڵی ئاسمانی عێراق دوپاتیشیان کردوەتەوە کە تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت دەست بە کار ناکەنەوە و بەردەوامیی بە مانگرتن دەدەن، بەھۆی مانگرتنەکەوە ئەمرۆ شڵەژاوییەکی زۆر لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد دروست بوە .
لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٢ لە ھەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ کلێمێنچ زێمتنەر کونسڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان، باسی پەیوەندییەکان و قۆناغەکانی چاکسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دواپێشھاتەکانی عێراق وجیھانیان کرد.
لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ کونسڵی گشتی ئەڵمانیای روونکردەوە، ھەنگاوی باشیان جێبەجێ کردووە لە پرۆسەی گشتگیری چاکسازی لە سێکتەرە جیاجیاکان و تیشکی خستەسەر ئەوەی پرۆسەکە بەردەوامە و سورین لەسەر سەرپێخستنی. ھەر لەوبارەیەوە، ستایشی حکومەتی ئەڵمانیای کرد کە ھاوکاریان بووە بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکانی چاکسازی و داوای کرد بەردەوام بن لەھاوکاریکردنی حکومەتی ھەرێم.
لەبەشێکی تردا، قوباد تاڵەبانی، باسی لە دواپێشھاتە سیاسییەکانی عێراق کرد و جەختی کردەوە؛ پێویستە ھەموو لایەنەکان ھەماھەنگی بکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی پاش ھەڵبژاردن بۆ ئەوەی بۆشایی درووست نەبێت و زیان بە بەرژەوەندییە گشتییەکان نەگەیەنێت.
لەکۆتاییدا بارودۆخی ھەنووکەیی نێودەوڵەتی تاوتوێکرا و مەترسییەکانیش خرانەروو.
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەش لەگەڵ جۆزێپ بورێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی ھێرشی دڕندانەی روسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراین و ھاوڵاتیانی مەدەنی ئەوە وڵاتە دەکەن و بەھەموو شێوەیەک پشتیوانی لە حکومەت و گەلی ئۆکراین دەکەن.
وتیشی، پەکاجێک لە سەپاندنی گەمارۆی ئابوری و بلۆکەکردنی سامانی لێپرسراوانی روسیا رادەستی سەرکردەکانی ئەوروپا دەکەن و بەزوترین کات سزای قورس بەسەر مۆسکۆدا دەسەپێنن.
ھاوکات جۆزێپ بورێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ھێرشەکەی روسیا تەنھا پێشێلکردنی سەروەری خاکی ئۆکراین و یاسا نێودەوڵەتییەکان نییە، بەڵکو پێشێلکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤە و دەبێت روسیا بەرپرسیارێتی دەرەنجامەکانی ھەڵبگرێت.
"زیلنسکی" لە دوایین لێدوانیدا وتی، روسیا لە ھەموو بەرەکانەوە ھێرشی دەست پێکردووە و داوای لە ھاوڵاتیان کرد چەک ھەڵبگرن و بەرگری بکەن.
وتیشی، داگیرکاری قبوڵ ناکەن و ھەموو وڵاتان دژی روسیان.
راشیگەیاند، زیاتر لە ٤٠ سەرباز و ١٠ ھاوڵاتی مەدەنی بەھۆی ھێرشەکانی روسیاوە کوژراون.
زیلنسکی وتیشی، ئۆکراین تەواوی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ روسیا پچڕاند و روسیای تۆمەتبار کرد بەوەی وەک ئەڵمانیای نازی مامەڵە دەکات.
کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پێوەری زیرەک رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئاداری داھاتوو پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتەوە بە ٤٠ ئەمپێر، لە کاتێکدا لە سەرەتای زستان، بەھۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، ھەروەھا بە مەبەستی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا بە ھاوڵاتیان و پاراستنی محاویلەکان لە سوتان و پێشیگرتن بە ئۆڤەرلۆد لە وێستگەکانی کارەبا، پێوەری زیرەک بۆ ٣٠ ئەمپێر کەم کرایەوە.
راشیگەیاندوە، لە مانگی داھاتوو رەوشی کەشوھەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەوپێیەش خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا کەمتر دەبێتەوە، لەبەر ئەوە لە ١ی ئاداری ٢٠٢٢ ، پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتەوە بە ٤٠ ئەمپێر.
نوێنەرانی خوێندکارانی زانکۆی ھەڵەبجەش ستایشی "بافڵ جەلال تاڵەبانی" دەکەن کە لە سەرەتای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی خوێندکاران پاڵپشتیان بووە و ھەموو پێداویستییەکانی بەشە ناوخۆییەکانی بۆ دابینکردوون.
"د. ئارام محەمەد" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکن بۆ ئەوەی بابەتی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە پەرلەمانی کوردستان بکرێت بە یاسا.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، تا ئێستا ڕێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین لە وڵاتەکەدا بە پێی پێویست نییە، ھەر بۆیە پێویستە ئەو کەسانەی تا ئێستا ڤاکسینیان بەکارنەھێناوە ڕوو لە بنکە تەندروستییەکان بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، چونکە تەنھا ڕێگەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا و کۆتاییھێنان بە ڕێکارە تەندروستییەکان.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاشیگەیاندووە، سەرجەم ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بێ مەترسین و لە کۆی ١٠ ملیۆن کەس کە لە عێراق ڤاکسینیان بەکارھێناوە، تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی مەترسیدار تۆمار نەکراوە.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لە بارەی چاکسازیکردن، ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە، مەترسییەکانی تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش.
لە دیدارەکەدا جەخت لە ھەماھەنگی و فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکارییەکانی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان و ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەرامەکانی تیرۆریستانی داعش و پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ئاماژەکردن بەو ناوچانەی عێراق کە بۆشایی ئەمنی تێدایە و نەبوونی ھەماھەنگی و جموجۆڵی تیرۆریستان ھەڕەشەن لەسەر ئاسایش و ئارامی ئەو سنوورانە، لە پاڵ ئەم پێشھاتانەش ستراتیژی نوێی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ئاشکراکرد و ڕوونیکردەوە ھەماھەنگی ھەواڵگری، سەربازی و ئەمنی پێویستی بە ھەنگاوی کرداری ھەیە تا بتوانین سەقامگیری ئاسایش بپارێزین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ھێزەکانی پێشمەرگە، دەزگای ئاسایشی ھەرێم، ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاریی، دژەتیرۆر و ناوخۆی ھەرێم ھەماھەنگ و ھاوکارن بۆ پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و چەندین پیلانی تیرۆریستانی داعشیان شکستپێھێناوە کە مەرامیان بووە ژیان لە خەڵک تێکبدەن و ژمارەیەک تیرۆریستیش دەستگیرکراون، کە ئەمە جێگای ستایش و دەستخۆشیمانە بەڵام ڕاشسپێردراون چاوکراوەتر بن و ژیان و ئارامی خەڵک لە پێش ھەموو ئەرکەکانیانەوە بێت.
ھەنگاوەکانی چاکسازیکردن و ڕیفۆرم لەناو یەکە سەربازییەکانی ھێزی پێشمەرگە بۆچوونیان لە بارەوە خرایەڕوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدی میوانی بەرچاو ڕوونکرد و ڕایگەیاند ھەموو ھەوڵێکمان ڕوو لەوەیە پێکھاتەی سەربازی ھێزی پێشمەرگە ڕێکبخەینەوە و بە شێوەیەک ئامادە بکرێنەوە کە ئەم قۆناغە پێویستی پێیەتی، لە ھەنگاوەکانیشمان شارەزایی، پسپۆڕیی و بنەمای زانستی ڕەچاو دەکەین و ھێزی پێشمەرگە پێویستە وەک ھەمیشە ھێزی خەڵک و کوردستان بێت.
"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ھەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ئیمزا کرد و ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ وەک ڕۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کرا.
ھاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک پەرلەمان و حکومەت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستانی ڕاسپارد، دەست بە ڕێکارەکانی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بکەن.
لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩وە وادەی کارەکانی کۆمیسیۆن بەسەرچووە و تا ئێستا کۆمسیۆنێکی نوێی ھەرێم دروست نەکراوە و یاسای ھەڵبژاردنیش ھەموارنەکراوەتەوە، پێدەچێت بەو دوو ھۆکارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراودا ئەنجام نەدرێت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حیزبێکی ڕەسەن، خاوەن ئامانج و نوێگەرە. خەبات بۆ مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان دەکات و کار بۆ بنەما سەرەکییەکانی مافی مرۆڤ، ئاشتی، دیموکراسی و مافی چارەی خۆنووسین دەکات.
لەم وێستگەی گۆڕانکارییە ڕیشەییەدا کە گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال، چاکسازی دەکەینە بنەمای نوێبوونەوە و یەکێتی ناو یەکێتی پتەوتر دەکەین. ئۆرگانەکانمان کاریگەر و چالاکتر دەکەین تاوەکو ماندوونەناسە ئەرکەکان ڕابپەڕێنن و دڵسۆزانەتر کار بکەن.
ستراتیژێکی دوورمەودای سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەیی کە خزمەت بە ژینگەی سیاسی و حکومڕانی لە عێراق بکات دەکەینە ھەوێنی کارکردنمان.
گەنجە خوێنگەرم و ژنە چالاکەکانمان ھێزی لەبن نەھاتووی ئەم حیزبە نوێگەرە دەبن و پێشڕەویی ئەم خەباتە پیرۆزە دەکەن.
پێشمەرگەی دێرین، زیندانیانی سیاسی، کەمئەندامانی سەنگەر و تێکۆشەران سەرمایەیەکی گەورەی یەکێتیین و ئەزموونەکانیان دەکەینە سەرمەشقی کارکردنمان.
سەربەرزی و سەرفرازیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئامانجی مێژوویی و ھەمیشەیی ئەم حیزبە تێکۆشەرەیە، بۆ ئەمەش ھیچ ھێزێک نامانوەستێنێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند بە گوێرەی یاسا ژمارەی ئەو کەسانەی کە مەرجەکانی خۆ کاندکردنیان تیا بووە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار ٣٣ کەس بوون و لەو ژمارەیە ٢٦ کەسیان بە چەند ھۆکارێکی جیاواز دوورخراونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ٢٢/٢/٢٠٢٢ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری سلێمانی ٣١ منداڵ لەدایکبوون کە ١٨ کچ و ١٣ کوڕ بوون.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ١٤ منداڵ بە رێگەی سروشتی و ١٧ منداڵیان بە نەشتەرگەری لە دایک بوون.
ھاوکات لە ٢٤ سەعاتی رابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی ھەڵەبجە ١٧ منداڵ لەدایکبوون، کە ١٣ منداڵ لە نەشتەرگەری و ٤ منداڵیش بە شێوەی سروشتی لە دایک بوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی تەندروستی ھەرێم لەبەر پاراستنی گیانی کۆرپە و دایکی منداڵەکە لە دایکبوونی منداڵی بە رێگەی نەشتەرگەری بۆ ٢٢/٢/٢٠٢٢ لە نەخۆشخانە ئەھلییەکان قەدەغەکرد