لە چەند وڵاتێک خۆپیشاندان دژی ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین بەڕێوەچوو
کوردسات نیوز
٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢
خۆپیشاندان
لە ئۆسترالیا و چەند وڵاتێکی تریش بە ھەزاران کەس رژانە سەر شەقامەکان و پشتیوانی خۆیان بۆ حکومەت و گەلی ئۆکراین دەربڕی.
کوردسات نیوز
٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢
خۆپیشاندان
دوای کوژانەوەی گشتی لە تۆڕی نیشتمانی، وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت؛ بەهۆی کێشەیەکی تەنیکیەوە کوژاندنەوەی کارەبا رویداوە و لە ئێستادا کێشەکە چارەسەر کراوە.
وەزارەتی کارەبا لە راگەیەنراوێکدا ئشکرایکرد، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەعات 12:40 بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کوژانەوەی گشتی لە تۆڕی کارەبای هەرێم رویدا. هەرچەندە تیمەکانی کۆنترۆڵ و بەرهەمهێنان لە ماوەی سێ سەعاتدا کێشەکەیان چارەسەر کرد، بەڵام رەوشەکە بە تەواوی ئاسایی نەبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی کەمبوونەوەی هەناردەی غاز لە کێڵگەی غازی کۆڕمۆڕ بۆ وێستگەکان، ئاستی بەرهەمهێنان دابەزیوە.
وەزارەتی کارەبا جەختی کردەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی هەرچی زووە ئەم گرفتە تر چارەسەر بکەن و فشارەکان کەم بکرێنەوە.
گروپێكی چەكداری عیراقی ئازادكردنی ئەو رۆژنامەنووسە ئەمریكییەكەی راگەیاند كە لە كۆتایی مانگی رابردوودا لە بەغداد رفێنرا
ئاژانسەكانی هەواڵ لەزاری لێپرسراوێكی باڵای گروپی چەكداری كەتیبەكانی حزبوڵاوە بڵاویانكردەوە، ئەو كچە رۆژنامەنوسەیان ئازاكردووە بەمەرجی ئەوەی بە زووترین كات عیراق جیبهێلێت
شیلی كیتلسن كچە رۆژنامەنووسی ئەمریكی لە 31ی ئاداری ئەمساڵ لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە رفێندرا و و وەزارەتی ناوخۆی عیراقیش راگەیاند رۆژنامەنوسەكە لەلایەن گروپێكی چەكدارەوە رفێنراوە
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق پرسە و سەرخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی موسا ئەنوەر رەسوڵ و مژدە ئەسعەد حەسەن دەکات و دەڵێت: ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەکانن و هەرگیز پاساویان بۆ ناهێنرێتەوە.
دەقی پرسەنامەیەکی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق..
هاوبەشی ئەو خەمە گەورەیەم بۆ شەهیدبوونی (مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ) و (مژدە ئەسعەد حەسەن)، کە لە هێرشێکی درۆنیدا بۆ سەر گوندی زەرگەزەوی نزیک هەولێر شەهیدبوون.
هاوسۆزیی قوڵم بۆ بنەماڵەکەیان، بەتایبەت کچەکانیان کە ئێستا تووشی زیانێکی قەرەبوونەکراوە بوون دەردەبڕم. هیچ منداڵێک نابێت بەرگەی ئازارێکی وا بگرێت و هیچ خێزانێک نابێت بەم شێوەیە تێکبچێت.
هاوکات سەرەخۆشی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەهۆی توندوتیژییە بەردەوامەکانی سەرتاسەری عیراقەوە زیانیان بەرکەوتووە.
تەنیا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 600 هێرشی درۆنی و موشەکی تۆمارکراون. ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەکانن و هەرگیز پاساویان بۆ ناهێنرێتەوە.