بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ٢٢/٢/٢٠٢٢ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری سلێمانی ٣١ منداڵ لەدایکبوون کە ١٨ کچ و ١٣ کوڕ بوون.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ١٤ منداڵ بە رێگەی سروشتی و ١٧ منداڵیان بە نەشتەرگەری لە دایک بوون.
ھاوکات لە ٢٤ سەعاتی رابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی ھەڵەبجە ١٧ منداڵ لەدایکبوون، کە ١٣ منداڵ لە نەشتەرگەری و ٤ منداڵیش بە شێوەی سروشتی لە دایک بوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی تەندروستی ھەرێم لەبەر پاراستنی گیانی کۆرپە و دایکی منداڵەکە لە دایکبوونی منداڵی بە رێگەی نەشتەرگەری بۆ ٢٢/٢/٢٠٢٢ لە نەخۆشخانە ئەھلییەکان قەدەغەکرد
ئاودێر عەلی پارێزەری کەیسەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تۆمەتباری سەرەکی روداوەکە دەستگیر کراوە و لەژێر لێکۆڵینەوەی پۆلیس دایە، وتیشی تەرمی شنیار دەگوازرێتەوە بۆ سەید سادق و بەخاکدەسپێردرێت.
شنیارھونەری تەمەن ٢١ ساڵ شەوی ١٨ لەسەر ١٩ی ئەم مانگە، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی سوتێنرا کە بەوتەی پزیشکەکان ٧٥٪ی جەستەی سوتابوو، دوابەدوای رووداوەکەش، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ھاوسەرەکەی بە تۆمەتی سوتاندنی ئەو ژنە دەستگیرکراوە.
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو سوپای ئۆکراین چەند ناوچەیەکی لە ھەرێمی دۆنیتسک تۆپباران کردووە و دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەھێزیش بیستراوە، ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا شەڕ و پێکدادان بەردەوامە و زیانەکانی شەڕەکەش بە وردی نەزنراوە.
دانیاڵ بوسۆنۆڤ سەرپەرشتیاری دەزگای ھەواڵگری کۆماری دۆنیتسک رایگەیاند، ھێزەکانی ئۆکراین بێ رەچاوکردنی یاسا نێودەوڵەتییان چەند ناوچەیەکیان لە ھەرێمەکانی دۆنیتسک و لۆھانسک تۆپباران کردووە، وتیشی خەڵکی مەدەنی زیانمەندی سەرەکیی شەڕەکەن و دەبێ سوپای ئۆکراین بە زوترین کات کۆتایی بەو ھێرشانە بھێنێت.
دادگا فیدراڵی عێراق راگەیەنراوێکی سەبارەت بە دەنگدانی پێکھاتەکان لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە پێی ماددەی ٣ی یاسای ھەڵبژاردن، پێکھاتەکانی ئێزدی و شەبەک و فەیلییەکان لە بازنەی بچوککراوەدا مافی دەنگدانیان ھەیە و ئەوەش نادەستورییە .
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، دەبێت پێکھاتەکانی ئێزدی و شەبەک و فەیلییەکان، ھاوشێوەی مەسیحییەکان بتوانن لەسەرتاسەری عێراق لە بازنەی گەورەدا دەنگ بە کاندیدەکانیان بدەن، ھەر کاندیدێکی پێکھاتەکانی ئێزدی و شەبەک و فەیلییەکان لەسەر ئاستی عێراق دەنگیان پێبدرێت و یەک کارتی دەنگدانیان ھەبێت، ئەگەر ئێزدییەک لە بەسرە خۆی کاندیدی بکات مافی ئەوەی ھەبێت ئێزدیەک لە دھۆک دەنگ بەو کاندیدەی بەسرە بدات.
لە کاردانەوەی بریارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشیدا، بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند ، بە کۆتاییھێنان بە دۆسێی قەرەبوکردنەوەی کوەیت، عێراق پەرەیەکی ترسناک لە جەنگەکانی بەعس ھەڵدەداتەوە کە گەلی عێراق بە توندی باجەکەی دا، ھەروەھا نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق "یونامی" پابەندبونی عێراقی بە دانەوەی تەواوی قەرەبوەکان بەرز نرخاند و نێردەی ھەمیشەیی کوەیتیش لە ئەنجومەنی ئاسایش پێشوازی لە بڕیارەکە کرد و رایگەیاند، عێراق تەواوی قەرەبوەکانی داوەتەوە بە کوەیت و کوەیتیش ھەرگیز درێغی ناکات لە ھاوکاریکردنی عێراق بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتەکەدا .
بەھۆی داگیرکردنی کوەیت لەلایەن رژێمی بەعسەوە ، عێراق بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ سزای ئابووری بەسەردا سەپێندرابوو ، بەڵام بەھۆی شەڕی داعشەوە لەساڵی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ عێراق گەڕانەوەی قەرزەکانی بۆ کوەیت راگرت ، لە کۆتایی ٢٠٢١یشدا عێراق سەرجەم قەرزی قەرەبووی کوەیتی پاکتاو کرد
ئاژانسی ھەواڵی "سانا"ی رەسمی سوریا بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل بە چەند مووشەکێک بۆردوومانی ناوچەی "جولان"ی کردووە لە دەوروبەری پارێزگای "قنەیتەرە"ی تەنھا زیانی ماددی لێکەوتۆتەوە.
تا ئێستاش سوپای ئیسرائیل ھیچ راگەیەندراوێکی سەبارەت بەو بۆردوومانە بڵاونەکردووەتەوە.
ئەمە دووەمین ھێرشی مووشەکی ئیسرائیلە کە لە ماوەی ھەفتەیەکدا دەیکاتە سەر سوریا، لە ١٧ی ئەم مانگەشدا بۆردوومانی باشوری "دیمەشق"ی کرد و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات بە پێی کارنامەی کۆبونەوەکەش ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە کەرتی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات، ئەو بابەتەش لەلایەن لیژنەیەکی راسپێردراوەوە دەخرێتەڕو.
تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەش تایبەتە بەگفتوگۆکردن لەسەر رەشنوسی رۆژمێری کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان کە لەلایەن لیژنەی پێکھاتوو بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و سەرپەرشتی وەزیری کشتوکاڵ ئامادەکراوە.
"قوباد تاڵەبانی"جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە پەیامێکدا بۆ گیان لەدەستدانی شنیار کەلەلایەن ھاوسەرەکەیەوە سوتێنرا و رۆژی چوارشەممە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا رایگەیاند، بیستنی ھەواڵی ژیانئاوایی شنیار خەمباری کردم، شنیارخان ھاوڵاتیەکی بێ تاوان بوو، تەنیا ژن بوونی تاوانی بوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بە ئازارم کە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا تائێستا لە کۆمەڵگەیەکدا دەژین پیاوانێک ھەن وا بیردەکەنەوە کە ھەڕەشە، ئازاردان و کوشتنی ژنان ئاساییە. لەوەش بە ئازارتر ئەو بێ ھەڵوێستییە شەرمھێنەرەی کۆمەڵگاکەمانە.
جەختی لەوشەکردۆتەوە، ئەرکی ئێمە تەنیا گرتن و سزادانی ژنکوژان نییە، بەڵکو وەک کۆمەڵگا پێکەوە بە پیر و گەنج، حکومەت و کۆمەڵگای مەدەنی، دادگا و مزگەوتەکان، بە یەک دەنگ بڵێین بەسە، چی دی جێی قبوڵ نییە و کاتی کۆتایھێنانە بە کلتوری ژنکوشتن، چونکە ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە.
"نەوزاد شێخ کامیل" بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە راگەیەندراوێکدا گەیشتنی بەشێکی تری شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیارانی بڵاوکردەو و رایگەیاند، بەشی دەیەمی شایستە داراییەکانی جوتیاران بە چەک گەیشتووەتە ھەرێم و لە رێگەی بانکەکانەوە جوتیاران پارەکەیان بەسەردا دابەش دەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە ، لەو پارەیەی بە چەکی بانکی گەیتشتووەتە ھەرێم ، ١ ملیار و ٦٨ ملیۆن دینار بۆ پارێزگای ھەولێر و یەک ملیار و ٦٧٢ ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و ١٦٢ ملیۆن دیناریش بۆ پارێزگای دھۆکە .
"مقدەم ھۆگر عەزیز"وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھێزەکانی پۆلیس توانیویانە باندێکی پێنچ کەسی دەستگیر بکەن، کە لە رێگەی ئامێری "جی پیی ئێس" ھەوڵی دزینی ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتیانیانداوە.
وتیشی، لە ئێستادا تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
رایانگەیاند، ھەرچەندە زیاتر لە سێ ساڵە مامەڵە بە زەوییەکانی ئەو گەڕەکەوە دەکرێت و زۆربەی ھەرە زۆریان کراوە بە خانوو، بەڵام کارکردن لەو زەویانە راگیراوە بەبێ ئەوەی نوسراوێکی رەسمیان وەرگرتبێت، دواشیان لە جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم کرد کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.
"ئالان حەمە سەعید"وەزیری پەروەردەی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، لە بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەکان گفتوگۆ لەسەر بابەتی کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکان و درێژکردنەوەی ماوەی خوێندن کراوە، بەڵام ئەگەر کاتی خوێندن درێژ بکرێتەوە دەکەونە وەرزی گەرماوە، لەبەرئەوە ھیچ بڕیارێک لەبارەی درێژکردنەوەی ساڵنامەی خوێندنەوە نەدراوە .
ھەروەھا بەڕێوەبەرایەتی پڕۆگرامەکان ھیچ بڕیارێکی سەبارەت بە کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکان بۆ قۆناغی ١٢ی ئامادەیی نەداوە.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لە "نەجەف"،"حاکم زاملی" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئیمزایان کۆکردووەتەوە بۆ بانگھێشتکردنی "عەلی عەلاوی" وەزیری دارایی، وتیشی ئەو وەزیرە ھۆکار بووە بۆ زیادبوونی بەھای دۆلار و قەرزی دەرەکی و ناوەکی عێراق .
وتیشی دەوڵەت سودمەند نەبووە لە بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار و بەڵێنی بە خەڵکیشدا بەردەوام بن لەسەر پڕۆژەی چاکسازی.
ھەر لەو کۆنفرانسەدا، "حەسەن عەزاری" سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر رایگەیاند، ئەندامەکانیان ژوورێکیان پێکھێناوە سەبارەت بە پرسی کارەبا و نەوت و کشتوکاڵ و بازرگانی و پەیوەندی و سەرچاوەکانی ئاو.
ھاوکات "حەسەن کەعبی" جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر وتی، دۆسیەی نەوت لە ئەولەویاتی کارەکانیاندایە و گومان لەسەر چەندین گرێبەست و رێککەوتن ھەیە.
بەرێوەبەرایەتی ھاتۆچۆی ھەولێر رایگەیاند، لە رۆژانی رابردوودا لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بابەتێک بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە گۆرانکاری لە نرخی وەرگرتنی فۆرم و زیادکردنی رۆژەکانی چونە نوسینگەی فێرکردنی لێخورین و بەشداریکردن لە سیمیناری تایبەت بە یاساکانی لێخورین ، بەڵام ھەموو ئەو ھەواڵانە دورن لە راستیەوە و لە ئێستادا ھیچ گۆرانکارییەک لە بابەتی وەرگرتنی پارە بۆ فۆرم نەکراوە و ھەر بابەتێک پەیوەندی بە ھاتوچۆوە ھەبێت لە پێگە فەرمییەکانەوە بڵاودەکرێتەوە .
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، بە پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکانی دەزگای روبەروبونەوەی تیرۆری عێراق و بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان ، ھێزە ئاسمانییەکانی عێراق بە فرۆکەی ئێف ١٦ دوو ئەشکەوتیان لە ناوچەی قوشقایە لە کەرکوک کردۆتە ئامانج کە وەک مۆڵگەی شانە نوستوەکانی داعش بەکارھێنراون .
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە ، کە لەو ھێرشەدا ھەردوو مۆڵگەکە بە تەواوی وێرانکراون و لەناوبراون .
بەرێوەبەرایەتی ئاودێری گەرمیان سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ھەرسێ بەنداوەکە دەکات، بەنداوەکانیش بریتین لە بەنداوی سەرقزڵ لە ناحیەی قۆرەتوو کە بەرزییەکەی ١٢ مەترە و بە بودجەی ٩٠١ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت .
بەنداوی گۆبانیش لە کەلار بەرزییەکەی ١٠ مەتر و بە بودجەی ٧٩٥ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت ، بەنداوی سەید حسێنیش لە کفری یەکێکی ترە لە بەنداوەکان کە بە بەرزی ١١ مەتر و بە بودجەی ٩٥٩ ملیۆن دینار دروست دەکرێـت .