بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ئاماژەدان بە پێشھاتە سیاسییەکان و ھەنگاوەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ھەڵوەستەیکرد لەسەر سیاسەتی یەکێتی و روونیکردەوە کاتێک دەڵێن حکومەتی خزمەتگوزار و تەوافق لەسەر بنەمای شەراکەت و ھاوبەشێتی راستەقینە، لەپێناو سەقامگیری سیاسی، ئابووری، ئەمنی و خوشگوزەرانی زیاترە لە وڵات، نەک ئەوەی سیاسەتی پەراوێزخستن و سەپاندنی زۆرینە بکرێتە بنەما، کە لەم ھەلومەرجەدا ئەم جۆرە بیرکردنەوە و ھەنگاوانە دۆخی عێراق و ھەرێم بەرەو ئاڵۆزی دەبات و بەربەست و رێگرییەکانیش زۆرتر دەبن لە بەردەم چاکسازی و خزمەتکردندا.
وەک کوردیش بۆ کۆی پرسەکان لەگەڵ یەکڕیزی کوردستانین و نامانەوێت لە دەرەوەی بەرەی نیشتمانیی ھیچ ھەنگاوێک بنێین، بەڵام کاتێک لە دەرەوەی ئیرادەی نەتەوەیی و بەرژەوەندی گشتی رێککەوتن بکرێت، یەکێتیش خاوەنی ستراتیژی خۆی دەبێت و پەنا بۆ رێگا چارەی تر دەبات کە بەدڵنییایەوە ھەر ھەنگاوێکیش بنێین بەرژەوەندی گشتی تێدا دەپارێزرێت و پاراستنی مافی میللەتەکەمان لەسەر ھەموو پۆست و ئیمتیازاتێکەوە دەبینین.
ھەر لە دیدارەکەدا بە گرنگییەوە باس لە رۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرا و ھاریکار و ھاوکاری نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان بە فاکتەری ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە قەڵەم درا.
سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لە چاوپێکەوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی تورکیا لە ھەوڵەکانی بۆ داخستنی "ھەدەپە" بەردەوامە، بەڵام دەبێت ئەو لێکەوتە سیاسییانە لەبەرچاو بگرێت کە لەکاتی داخستنی ھەدەپەدا درووست دەبن.
راشیگەیاندوە، دەنگدەرانی "ھەدەپە" لەڕێگەی پیشاندانی ھەڵوێستێکی کاراوە داھاتووی دیموکراسیەت لە تورکیا دیاری دەکات، بڕیاری داخستنی "ھەدەپە"ش ئەو ھەڵوێستە روونتردەکاتەوە و خۆراگریی دەنگدەرانی زیاتر دەکات.
وتیشی، ئەو کەسەی کوژراوە گەنجێکی تەمەن ١٨ساڵە و دوای ڕوداوەکە ھێزەئەمنیەکان گەیشتنە شوینی ڕوداوەکە و تاوانبارەکەیان دەستگیرکرد و لێکۆلینەوەکان دەستیپێکردوە.
پەیامنێری کوردسات نیوزیش رونیکردەوە، تائێستا پۆلیس ھیچ رونکردنەوەیەکی لەسەر ڕوداوکە ڕانەگەیاندوە.
تۆڕی ھەواڵی (ئەی بی سی) ئەمریکا لە زاری جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە، لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی ئۆکراین داوای لە بایدن کردووە، ھاوکاری زیاتری بکات، بۆ دڵنیایی لە پاراستنی زیاتری گیانی خۆی.
وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکرد، بایدن بەڵێنی پێ داوە و وەڵامی ئەرێنی داوەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی ھێرشەکەی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراین، سەرۆکی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، یەکەم ئامانجی ڕوسیا لەناوبردنی ئەوە.
بە پێی زانیارییەکان بڕیارە سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی ھەرێم بکرێت و مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەھۆی ئەوەی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی حکومەتی عێراق، درەنگ ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بەو ھۆیەشەوە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم بە شێوەیەکی زۆر خاو بەڕێوەدەچێت.
"نەوزاد کامیل" بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم لە وەزارەتی بارزگانی ھەرێم ڕایگەیاند، مانگانە ئارد لە وادەی خۆی بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت، ھاوکات بەشی پێویستی گەنم لە کۆگاکاندا ھەیە تا دەگەینە وەرزی نوێی گەنم وەرگرتن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشە خۆراکی یەکەم بۆ ساڵی نوێ لە شارەکانی کوردستان دەستکراوە بە دابەشکردن و لە ڕێگەی بریکارەکانەوە دەگاتە ھاووڵاتیان، بەشە گەنمی یەکەم بۆ ساڵی نوێش چەند ڕۆژێکە بەردەوام دەگاتە سایلۆکانی ھەرێم و لە ھەفتەی داھاتوو دەنێرێتە ئاشەکان و لە ڕێگەی بریکارەکانەوە بەسەر ھاووڵاتیان دابەشدەکرێت.
جەختی لەوەشکردەوە، گەنم لە کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق ھەیە و گرێبەستی نوێش لەگەڵ ئوسترالیا کراوە، بۆ ھێنانی گەنم و لەم نزیکانە دەگاتە عێراق، ئەو گەنمەی ئێستاش لە کۆگاکان ھەیە بەشی ئەوە دەکات ھەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا ئارد لە ڕێگەی بریکارەکان دابەشبکرێت، تا دەگەینە وەرزی نوێی گەنم وەرگرتن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە، لە کاتی دەنگدان لە بارەگای ئەنجومەنی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ، وڵاتەکەی دەنگی نەداوە بە ھەڵپەساردنی ڕووسیا، چونکە نایەوێت پەیوەندی و گفتوگۆ لەگەڵ مۆسکۆ بپچڕێنێت.
ئەو ھەڵویستەی ئەنقەرە لە کاتێکدایە، تورکیا بەردەوام ھێرشەکەی ڕووسیای بۆ سەر ئۆکراین بە قبوڵنەکراو ناوبردووە.
بە گوێرەی گۆڤاری دێرشبیگڵی ئەڵمانیاش، تورکیا تاکە وڵاتی ڕێکخراوی ئەنجومەنی ئەوروپایە، کە دەنگی نەداوە بە ھەڵپەساردنی ڕووسیا لە ئەنجومەنەکە، لە کاتێکدا، ئەرمینیا و بێلاروسیش دژی ھەڵپەساردنەکە بوون.
ھەڵپەساردنی ئەندامیەتی ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئەوروپا، یەکەم سزای ڕێکخراوەکەیە لە دژی ڕووسیا، کە بەھۆی داگیرکردنی ئۆکراینەوە بەسەریدا سەپێنراوە.
پۆلیسی ئۆکراینیش داوای لە ھاوڵاتیان کرد، لە کاتی بیستنی دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە بچنە ژێر زەمین و پەناگە و میترۆکان، بۆ ئەوەی پارێزراوبن لە بۆردومانەکان.
سوپای ئۆکراین ڕایگەیاند، درەنگای شەوی ڕابردوو ھێرشێکی سوپای ڕووسیایان لە یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی کیێڤی یایتەخت تێکشکاندووە، کاتێک ویستوویانە پێشڕەوی بکەن بۆ دەستبەسەرداگرتنی وێستگەیەکی کارەبا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی باکوری پایتەخت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەرەبەیانەوە ڕووسیا بە موشەکی دوورھاوێژ بە چڕی بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەکانی خۆرھەڵاتی ئۆکراینی دەستپێکردووە.
ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزیش لە زاری سوپای ئۆکراینەوە بڵاویکردەوە، سوپای ڕووسیا بە مووشەکی جۆری کالیبەر و کروز لە دەریای ڕەشەوە بۆردومانی ئۆکراین دەکات.
ئاژانسی ئەسۆشیەیتید پرێسیش بڵاویکردەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی پێشنیازێکی واشنتۆنی ڕەتکردووەتەوە، بە گواستنەوەی بۆ دەرەوەی کیێڤ.
ڕاوێژکارێکی نوسینگەی سەرۆکی ئۆکراینیش بڵاویکردەوە، ڕەوشی کیێڤی پایتەخت لە ژێر کۆنترۆڵدایە.
دەستەی ئەرکانی گشتی سوپای ئۆکراینیش ڕایگەیاند، لە بەرەی باکوری پایتەختەوە شەڕ بە سەختی لە نێوان سوپای ئۆکراین و سوپای ڕووسیا بەڕێوەدەچێت و ئاژانسەکانی ھەواڵیش باس لەوە دەکەن، سوپای ڕووسیا لەو بڕوایەدا نەبووە، ڕووبەڕووی بەرگری بەھێزی سوپای ئۆکراین ببێتەوە.
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە بڕیارێکی ڕەسمی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی ڕاسپاردووە بڕی ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری وەک ھاوکاری بۆ ئۆکراین تەرخان بکات و لەو بڕەش ٣٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ وەزارەتی بەرگری ئۆکراین خەرج دەکرێت.
بە پێی بڕیارەکەی بایدن، جگە لەو ٦٠٠ ملیۆن دۆلارە، بە بەھای ٣٥٠ ملیۆن دۆلار، ئەمریکا چەک و پێداویستی سەربازیی دەداتە ئۆکراین.
سەرۆکی ئۆکراین ئاماژەی بەوەشکرد، بڕوا بە زانیاری و پڕوپاگەندە ساختەکان نەکەن کە بڵاودەکرێتەوە لە بارەی خۆبەدەستەوەدانی سوپای ئۆکراین، دڵنیابن سوپای ئۆکراین بە ھیچ شێوەک چەک دانانێت.
باڵیۆزی ئۆکراینیش لە ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ھەموو بەرەکانی شەڕەوە سوپای وڵاتەکەی ڕووبەڕووی ھێرشی دڕندانەی سوپای داگیرکاری ڕووسیا بوونەتەوە و بەرگری سەخت لە وڵاتەکەیان دەکەن.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریکاش بڵاویکردەوە، بۆ بەرگرتن لە پێشڕەوییەکانی سوپای ڕووسیا، ئۆکراین چەند پردێکی لە دەرەوەی کیێڤی پایتەخت تەقاندووەتەوە.
وەزارەتی بەرگری ئۆکراینیش ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا ھێزە یەدەگەکانی بە ئاڕاستەی سنورەکانی وڵاتەکەی جوڵە پێکردووە، وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینیش داوای لە وڵاتانی جیھان کرد ڕووسیا پەراوێز بخەن و باڵیۆزەکانی دەربکەن و گەمارۆی بەسەردا بسەێنن.
لەسەر ئاستی مەیدانیش وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، شاری میلیتۆپۆلی ئۆکرانیان لە باشوری ئەو وڵاتە کۆنترۆڵکردووە، بەڵام وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، باوەڕ بەو زانیارییانە ناکات کە باس لە کۆنترۆڵکردنی ئەو شارە دەکات لەلایەن سوپای ڕووسیاوە.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووسیا بە ھیچ شێوەیەک چاوەڕوانی ئەوەی نەکردووە، ھێرشەکانی بەو شێوەیە بێت و ڕووبەڕووی بەرگری بەھێزی سوپای ئۆکراین ببێتەوە.
ئاژانسی کەشتیوانی مۆڵدۆڤا ڕایگەیاند، کەشتییەکی وڵاتەکەی لە نزیک بەندەری ئۆدیسای ئۆکراین، لەلایەن کەشتییە جەنگییەکانی ڕووسیاوە بە ئامانج کراوە و دوو کارمەندی کەشتییەکە بە سەختی برینداربوون.
لێپرسراوانی ئۆکراینیش ھەواڵەکەیان پشتڕاستکردووە و ڕایانگەیاندووە، بەشێک لە کارمەندانی کەشتییەکە ڕووسی و ئەوانی تریش ئۆکراینین.
ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزیش بڵاویکردووەتەوە، ھەر لەو ناوچەیە دوو کەشتی تری تورکیا و ژاپۆن لەلایەن ھێزەکانی ڕووسیاوە کراونەتە ئامانج و جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
"جەمیل ڕەحمانۆ" ئەندامی نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئەو کۆڕبەندە تایبەتە بە گیراوەکانی داعش لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و تیایدا چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە سوریا و عێراق و کوردستان دەخرێتەڕوو.
وتیشی، لە ئێستادا ١٢ ھەزار گیراوی داعش لە زیندانەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ھەیە و داھاتوویان نادیارە، چونکە لە ھیچ دادگایەکدا دادگایی نەکراون.
"بۆریس جۆنسۆن" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، بە ناتۆ و ھاوپەیمانەکانیان ڕاگەیاندووە، ئەوەی لە دەستیان بێت بیکەن بۆ پیشتوانیکردنی ئۆکراین و سەرۆک زیلینسکی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، خۆشحاڵە کە زۆرێک لە ھاوپەیمانەکانیان ھاوکاری و یارمەتی مرۆیی دەگەیەننە ئۆکراین.
وتیشی، پێویستە لەگەڵ خەڵکی ئۆکراین بوەستنەوە، کە لە ئێستادا بەرگری لە خاکەکەیان و دیموکراسی لە ھەموو جیھان دەکەن.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، ھێزەکانیان توانیوویانە ٧ فڕۆکەی جەنگی و ٧ ھەلیکۆپتەر و ٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراین و ٨٧ تانک و ٢٨ سەکۆی کاتیۆشیا و ١١٨ ئۆتۆمبێلی سەربازیی و ٢٤ سەکۆی بەرگری ئاسمانی و ٤٨ بنکەی ڕاداری ئۆکراینیان تێکشاندووە.
لە بەرامبەریشدا وەزارەتی بەرگری ئۆکراین ڕایگەیاند، لە سێ ڕۆژی ڕابردووی بەرەنگاربوونەوەی سوپای ڕووسیا، توانیوویانە ١٤ فڕۆکەی جەنگی و ٨ ھەلیکۆپتەر و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی تێکبشکێنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی جۆری سۆخۆی ٢٥ی ڕووسیایان خستووەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگری ئۆکراین ڕاشیگەیاند، سوپای ڕووسیا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، دوای ئەوەی بە موشەک ھێرشی کردووەتە سەر باڵەخانە مەدەنییەکان و نەخۆشخانە و دایەنگەی منداڵان و خانەی بێسەرپەرشتان، لە شارە جیاجیاکانی ئۆکراین.