ڕاشیگەیاندووە، کاروانەکە لە چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێکھاتبوو، بەڵام ھیچ ئاماژەیەک بە زیانە گیانییەکانی ئەو ھێرشە نەکراوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، شەڕ و پێکدادان لە پایتەخت و ناوچەکانی باشوری وڵاتەکەی پەرەیسەندووە و ھێزەکانی ئۆکراین توانیوویانە بە باشترین شێوە بەرپەرچی ھێرشەکانی ڕووسیا بدەنەوە و بەردەوامن لە بەرگریکردن.
بەپێی ئاماری نوێی وەزارەتی بەرگری ئۆکراین کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، لە پێکدادانەکاندا سوپای ئۆکراین توانیویەتی ١٤ فڕۆکەی جەنگی ڕووسیا، ھەشت ھێلیکۆپتەر و ١٠٢ تانکی سەربازی تێکبشکێنێت.
وەزارەتی تەندروستی ئۆکراینش ڕایگەیاند، ھەر لە ئەنجامی ھێرشەکەی ڕووسیادا ھەزار و ١١٥ کەس، کە ٣٣ کەسیان منداڵن، لە وڵاتی ئۆکراین کوژراون.
سێ ڕۆژە ھێرشی سوپای ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین دەستیپێکردووە و سەدان ھەزار خەڵک لەو وڵاتە بەھۆی ھێرشەکەوە دەربەدەر بوون و بەرەو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ھەڵھاتوون.
ئەمڕۆش سوپای ڕووسیا ھێرشەکانی بۆسەر شاری کیڤی پایتەختی ئۆکراین چڕکردەوە و شەڕو پێکدادان لەدەوروبەری شارکە ھەیە ناوبەناویش مووشەک و ھاوەن ئاڕاستەی نێو شارەکە دەکرێن.
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دوو شەممەی بڵاوکردەوە و بەپێی کارنامەکە دەبێت وەزیری دارایی عەلی عەلاوی ئامادەی دانیشتنەکە ببێت و گفتوگۆ لەبارەی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر بە دینار بکەن.
بەپێی کارنامەکە ھەر لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراقدا، ئەندامێتی پەرلەمانتاران لە لیژنە ھەمیشەییەکاندا یەکلایی دەکرێتەوە و بەشێک لە پەرلەمانتارانیش سوێندی یاسایی دەخۆن.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو وەزیری دارایی عەلی عەلاوی ڕەتیکردەوە ئامادەی دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق بێت لەبارەی بەھای دینار، بۆیە جێگری یەکەمی پەرلەمانی عێراق داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کرد قەدەغەی گەشت بەسەر ئەو وەزیرەدا بسەپێنێت و نەھێڵێت گەشتی دەرەوەی وڵات بکات.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەدوای تویتێکی ڕێبەری ڕەوتی سەدر موقتەدا سەدر بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار گۆڕانکاریی بەردەوام و زۆری بەسەردا ھات.
وتەبێژی کرملین دمیرتی پێسکۆڤ ڕایگەیاند، ڕۆژی ھەینی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە لە پێشڕەوی بووەستن و چاوەڕێی وەڵامی لایەنی ئۆکراین بن کە ئایا ئامادەی ئەنجامدانی گفتوگۆن یان نا.
بە وتەی ئەو وتەبێژەی سەرۆکایەتی ڕووسیا، ئۆکراین وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی مۆسکۆی نەداوەتەوە بۆیە سوپای ڕووسیا دووبارە دەستیکردووەتەوە بە پێشڕەویکردن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ھەینی سەرۆکی ئۆکراین ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیا بەئامانجی ئەوەی کۆتایی بە گرژییەکان بھێنن، ھەمان ڕۆژ وتەبێژەکەی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاند مۆسکۆش ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە مینسک و بیلاڕووس.
بە گوتەی وتەبێژی کرملن، لایەنی ئۆکراین داوای کردووە شوێنی کۆبوونەوەکان ببرێتە پۆڵەندا و وارشۆ، بەڵام دواتر ئۆکراین وەڵامی مۆسکۆی نەداوەتەوە.
لە لێدوانێکدا پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا، ڤلادیمیر پووتین ڕۆژی ھەینی داوای لە سوپای ئۆکراین کرد سەرکردە سیاسییەکانی وڵاتەکەیان وەدەر نێن و ڕازیبن بە دانوستان بۆ ئاشتی.
وتیشی، دوای روداوەکە ھێزێکی ئەمنی زۆر گەیشتنە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، بە وتەی شایەتحاڵێک شەرەکە لە گەرەکی باداوەی شاری ھەولێر بووە لەنێوان دوو بنەماڵە لەسەر منداڵ دواتر دەبێتە شەرە تەقە و کەسێک بریندار دەبێت.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە پۆڵەندا ھەماھەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا و پاسەوانی سەر سنور دەکات بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاری بەو عێراقییانەی دەتوانن لە ئۆکراین بچنە دەرەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، چوار ھاوڵاتی عێراقی دوای چوونیان بۆ شارێکی سەر سنوری ئۆکراین و پۆڵەندا و لەکاتی گەڕانیان بۆ شوێنی مانەوە لەلایەن پۆلیسی ئۆکراین دەستگیرکراون، دواتر بە ھەوڵی باڵیۆزخانەی عێراق ئازاد کراون.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق داواشی لە ھاوڵاتیانی عێراقی لە ئۆکراین کرد، بەووریاییەوە مامەڵە بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، ٥ ھەزار و ٥٣٧ رەوەندی عێراقی لە وڵاتی "ئۆکراین"دان، کە ٤٥٠یان خوێندکارن و بەسەر ٣٧ زانکۆدا دابەش بوون.
عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھیچ ئامارێکیان سەبارەت بە ژمارەی خوێندکارانی کورد لە ئۆکراین لەبەردەست نییە چونکە کاتێک بۆ خوێندن روویان لەو وڵاتە کردووە، لە رێگەی زەمالەی خوێندنی ئۆکراین و وەزارەتەکەیانەوە نەچوون، بەڵکو وەزارەتی خوێندنی باڵا تەنھا پشتڕاستکردنەوەی بۆ کردوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تا ئێستا ھیچ خوێندکارێکی کورد لە ئۆکراین داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا نەکردووە بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ گەڕانەوەیان بکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەو کۆبوونەوەیەدا وێڕای ئەوەی رۆشنایی خستەسەر دواین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پێگەی یەکێتی لەو رووەوە خستەڕوو، رایگەیاند یەکێتی بۆ ھەر پرسێک بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاو گرتووە و دەمانەوێت بە سیاسیەتێکی نیشتمانیی کوردستانیی لەبەرامبەر ناوەنددا بوەستینەوە و زۆر ھەوڵیشماندا یەکڕیزی بپارێزین بەڵام بەداخەوە ئەوە نەکرا کە بۆ ئەوەش بێ ئومێد نەبووین.
لەبارەی ئەرکی رێکخراوەیی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ ھەڤاڵانی یەکێتی کە دڵسۆزانە خزمەت دەکەن و لە ئەرکدان، بەرچاوڕوونیکردن لە سیاسەتی نوێی یەکێتی کە گەڕانەوەیە بۆ ستراتیژی سەرۆک مام جەلال، ئەرک و بەرپرسیارێتی و ھەڤاڵێتی لەم ھەلومەرجەدا دەستنیشانکرد و رایسپاردن کە کادران و ئەندامانی یەکێتی کە ھێزی لەبن نەھاتوون، وەک ھەمیشە خزمەتکاربن و بە گڕوتینێکی نوێوە خزمەت بکەن و دامەزراوەکانی یەکێتی بکەنە ماڵی راستەقینەی کۆمەڵانی خەڵک و پردی پەیوەندی بن بۆ گەیاندنی دەنگیان و خزمەتکردنیان، چونکە خزمەتکردن و بەدەنگەوەھاتنی خەڵک ئەرکە نەک منەت.
سەبارەت بە ئەرکی مەکتەبی رێکخستن، مەڵبەند و کۆمیتەکانیش بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتیکردەوە لە گرنگی رۆڵیان لە ژیانی حزبیدا و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد رێکخستن بنچینە و پایەیەکی بەھێزی کاری رێکخراوەییە بۆیە پێویستە مەڵبەند و ئۆرگانەکانمان لە جاران زیاتر لە ئەرکدا بن و بە شێوازێکی سەردەمیانەتر درێژە بەکاروبارەکانیان بدەن و لە خزمەت خەڵکدا بن، ئەگەر لە چەند ساڵی رابردوو دابڕانێک ھەبووبێت لەنێوان مەڵبەند و کۆمیتە و ھاووڵاتیدا نابێت بمێنێت و ھەڤاڵی یەکێتی پێویستە لەناو چین و توێژەکان بن و بەشێک بن لە خەڵک، لەو رووەشەوە ھانیدان بۆ گۆڕانکاری و بەردەوامییان لە راپەڕاندنی ئەرکی راستەقینەی خۆیان کە خزمەتکردنی خەڵکە.
بۆ دیداری یەکێتی بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند یەکێتی یەکێتیی ھەموولایەکە، دەمانەوێت لە رێگای ئەم دیدارەوە خۆمان رێکبخەینەوە و ھەنگاوبنێین بەرەوپێشبردنی یەکێتییەکەی مام کە ئەمە بەرپرسیارێتی ھەموو یەکێتییەکانە پێکەوە، ئەم ئەرکە گرنگ و چارەنووسسازەش رادەپەڕێنین و رۆحی شەھیدانیش ئاسوودە دەکەین.
لە بەرامبەردا سەرکەوت زەکی، لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن راپۆرتێکی وردی لە بارەی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان لەم قۆناغەدا پێشکەشکرد و بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرچاوڕوونکرد لە ھەنگاوەکانی رێکخستنەوە و نوێکردنەوەی ئۆرگانەکان.
ھاوکارییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئۆکراین تا دێت زیاتر دەبن و ئەڵمانیا بڕیاریدا ٥٠٠ مووشەکی جۆری سینگەر بداتە ئۆکراین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێرشەکانی روسیا، ھاوکات ھۆڵەندا بڕیاریدا مووشەکی دژە تانک بداتە سوپای ئۆکراین.
سەرۆکی ئۆکراینیش پێشوازی لە ھاوکارییە سەربازییەکان کردوو رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە جەنگ تاکو وڵاتەکەیان رزگار دەکەن.
جەختیشی کردەوە، بەرگری گەل سیناریۆی پوتنی بۆ داگیرکردنی ئۆکراین پوچەڵکردەوە.
سەرۆکی ئۆکراین داواشی لە نەتەوەیەکگرتوەکان کرد روسیا لە مافی دەنگدان بێبەش بکەن.
لای خۆشییەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، داواکاری سوید و فینلەندا بۆ بە ئەندامبوون لە ناتۆ دەریخست حساباتی سەرۆکی روسیا سەبارەت بە ئۆکراین ھەڵە بوو.
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان پەیوەندیان بە سەرۆکی ئۆکراینەوە کردووو پاپا نیگەرانی قوڵی خۆی پیشاندا لە نەھامەتییەکانی ئۆکراین، ئەمینداری ناتۆش رایگەیاند، بانگەوازێکی نێودەوڵەتی بۆ ھاوکاریکردنی ئۆکراین رادەگەیەنن و ھاوکارییەکان بۆ ئەو وڵاتە زیاد دەکەن.
باڵیۆزی ئۆکراینیش لە واشنتۆن داوا دەکات سزای زیاتر بەسەر روسیادا بسەپێنرێت.
وەزیری دەرەوەییش رایگەیاند، کۆت و بەندی زیاتر دەخەنە سەر کەسە نزیکەکانی پوتن.
پزیشکی تایبەتی منداڵبوونەکەش ڕایگەیاند، لە بار و دۆخێکی دوور لە مرۆڤایەتی و نە گونجاو بۆ ژیان منداڵێکی نوێ چاوی بە دونیا ھەڵھێنا بۆیە لێرەوە داوا لە دایکانی ڕووسیا و بێلاروس دەکەین ناڕەزایی لە دژی داگیرکاری ڕووسیا دەرببڕن.
سەرۆکی بەشی سیاسەتی ئەمنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، ڕێگری دەکەن لە دەزگا میدیایەکانی حکومەتی ڕووسیا، ڕیکلام پیشان بدات و داھات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و ماڵپەڕەکانی دیکەی کۆمپانیاکەیان کۆبکاتەوە لە سەرانسەری جیھاندا.
پێشتریش کۆمپانیای فەیسبوک کۆت و بەندی خستە سەر ئەژماری ڕەسمی چوار دەزگای میدیایی ڕووسیا.
ئەو بڕیارەی فەیسبوک لە کاتێکدایە، حکومەتی ڕووسیاش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆت و بەندی خستبووە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە ناوخۆیی وڵاتەکەی.
ئاژانسی ھەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسیا بڵاویکردەوە، پێشڕەوی سوپای روسیا لە باکوری خۆرئاوای ئۆکراینەوە بەرەو کیێڤی پایتەخت بەردەوامەو فرۆکە جەنگییەکانیش بە چڕی بەسەر ئاسمانی شارەکەدا دەسوڕێنەوە، ھەروەھا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو تەقینەوەی گەورە لە کیێڤ پایتەختی ئۆکراینی بیستراوە و وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیش ئامادەباشی سەرتاسەری ڕاگەیاندووە.
فلادیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، لە کاتژمێر چواری بەرەبەیانەوە پایتەختی ئۆکراین ڕووبەڕووی ھێرشی چڕی موشەکی بووەتەوەو بۆردومانەکانیش ناوچە مەدەنییەکانیان کردووەتە ئامانج و قوربانی زۆری لێکەوتۆتەوە. راشیگەیاند، ئەو سزایانەی بەسەر روسیادا سەپێنراون بەس نین.
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیاش ڕایگەیاند، ڕوسیا بە موشەکی بالیستی و کروز ھێرشی تۆقێنەری کردووەتە سەر کیێڤی پایتەخت و ئاژانسەکانی ھەواڵیش بڵاویانکردەوە، کاروانێک تانکی ڕوسیا بە ڕێگاوە بەرەو پایتەختی ئۆکراین .
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری ئۆکراین بڵاویکردەوە، فڕۆکەخانەی کیێڤ بە خەستی بۆردومان کراوە، فڕۆکەی فڕۆکەخانەکە زیانی زۆری بەرکەوتووە.
ئاژانسەکانی ھەواڵ باس لەوە دەکەن لە دوای بۆردومانە موشەکییەکەی بەیانی ئەمڕۆی سەر پایتەختی ئۆکراین، فڕۆکەی جەنگی بە چڕی بە ئاسمانی شارەکە دەسوڕێنەوە و دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ھەموو شوێنێک بیستراوە، بۆ خۆ حەشاردان و ئامادەکاری بۆ بەردەوامی ھێرشەکان.
لە لایەکی دیکەوە تۆڕی ھەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکا بڵاویکردەوە، یەکێک لەو تەقینەوە گەورانەی کە بەیانی ئەمڕۆ لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراین بیستراوە، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازیی ئۆکراین بووە نەک ڕوسی.
ئاژانسەکە ڕایگەیاند، حکومەتی ئۆکراین ئاگاداری کردووەنەتەوە، کە ھێزێکی سەربازیی نەناسراو دەستیانگرتووە بەسەر وێستگەی ئەتۆمی چرنۆبڵ، کە پێشتر لە کارکەوتووە، بەڵام ھیچ قوربانییەک نەکەتووەتەوە و زیانیش بە وێستگەکە نەگەیشتووە.
ڕافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆم، داوای گرتنەبەڕی ڕێوشوێنی زۆر وردی کرد، بۆ ئەوەی وێستگەی ئەتۆمی چرنۆبڵ ڕووبەرٍووی ھیچ مەترسییەک نەبێتەوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نزیکەوە چاودێری پەرەسەندنەکانی ئۆکراین دەکەن، بە تایبەت سەمەلاتی دامەزراوە ئەتۆمییەکان و ئەو دامەزراوانەی دیکەی کە سوتەمەنی ئەتۆمییان تیا ھەڵگیراوە.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رەئیسی جەختی لەوە کردووەتەوە کە فراوانبون و پەرەسەندنی ناتۆ ھەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی سەربەخۆ لە ناوچەکە، ھیواشی خواستووە، ئەوەی روودەدات لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە کۆتایی بێت.
ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیاش رایگەیاندووە، روداوەکانی ئۆکراین وەڵامێکی یاساییە بۆ پێشێلکردنی بەڵێنە ئەمنییەکان و بەرپەرچدانەوەی ھەوڵەکانی وڵاتانی خۆرئاوا بۆ زیان گەیاندن بە ئاسایشی روسیا، کە لە چەند دەیەی رابردوودا روویانداوە.