"ئەمین بابەشێخ" وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی بە سەرکردایەتی سەرۆک مام جەلال و ھەڤاڵانی، خاوەنی فیکر و تێڕوانینێکی روون و رەوان بوو بۆ تەواوی قۆناغ و سەردەمەکانی ژیان و ھەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلی کوردستان بە سەرکردایەتی سەرۆک مام جەلال، پڕۆژەیەکی فیکری ھەمەلایەنە بوو بۆ داکۆکیکردن لە دۆزی رەوای گەلی کوردستان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، راگەیاندنی پرەنسیپ و ئەدەبیاتی شۆڕشی نوێش لە بیروباوەڕە سیاسییە نیشتمانییەکانەوە سەرچاوەیان گرتبوو، ئەویش لەسەر بنچینەی رێزگرتن لە مافی مرۆڤ و مافی ھاووڵاتیبوون بنیات نرابوو.
روونیشیکردەوە، ئەو تێڕوانینە سیاسییە نوێیەش بوو کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەرەی کوردستانی بەرەو سەرخستنی راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ی گەلی کوردستانی برد و دواتریش بەھۆیەوە لە ساڵی ١٩٩٢دا یەکێتی سەرکردایەتی پرۆژەی دامەزراندنی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانی لەڕێی ھەڵبژاردنەوە کرد کە بە یەکێک لە گرنگترین دەستکەوتەکان ھەژماردەکرێت، ھەروەک بیرۆکەی " سیستمی فیدراڵی"یش پرۆژەی سەرۆک مام جەلال و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.
وتەبێژی یەکێتی جەختیشی کردەوە، یەکێتی ھەمیشە تێڕوانینێکی فیکری روون و ئاشکرای ھەبووە و پێشبینی وردی بۆ رووداو و پێشھاتەکانی ئایندە لە سەرجەم بوارە سیاسییەکاندا ھەبوو و بە چەشنێکی واقیعی و نیشتمانی مامەڵەی لەگەڵ دەکردن، چونکە سەرۆک مام جەلال و ھەڤاڵەکانی باوەڕیان بە دیموکراسی و ئازادی و پرسی رەوای گەلەکەیان ھەبوو و لەپێناویدا تێدەکۆشان.
راشیگەیاند، ئەمڕۆکەش دەبێت مێژوو و رابردووی پڕ لە قوربانیدان و دەستکەوتی خۆمان بپارێزین، ھەروەک پێویستە درێژە بە رێبازی سەرۆک مام جەلال و ھەڤاڵەکانی بدەین و لەپێناو ئازادی و دیموکراسی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی خەبات بکەین و " چاکسازی و گۆڕانکاریی" بکەینە بنەمای بیرکردنەوە و کاری رۆژانەمان لە تەواوی بوارەکانی حکومی و حزبیدا.
"ئەمین بابەشێخ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دامەزراندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دەستکەوتێکی گەورە و بڕیارێکی دروست بوو، بەڵام ئەم حکومەت و ئیدارەیەی ھەرێمەکەمان پێویستی بە چاکسازیی جددی ھەیە، بۆ ئەوەی لەیەک کاتدا خزمەت بەم قۆناغە و ھاووڵاتیانیش بکات، لەمڕۆشدا پێویستە بە رێگا و شێوازی زانستیانە و لۆژیکیانە و دیپلۆماسیانە بەرەنگاری ئاستەنگ و ئاڵینگارییە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئەمنی و سەربازییەکان ببینەوە.
وتەبێژی یەکێتی دڵنیایش دەدەت کە پڕۆژەی دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە مەبەستی پتەوکردنی پرەنسیپی" بەردەوامیی ، نوێبوونەوە، بەھا نیشتمانییەکانمان و ئایندەمان" و وێناکردنی تێڕوانینێکی سیاسی و نیشتمانیی روون و رەوان بۆ ئایندە دەبێت.
سەرچاوەکانی ھەواڵ ئاشکرایانکردووە، ھەر ١٩٣ وڵاتەکەی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش ئیدانەی پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکەن و ھەڵگیرسانی جەنگ دەکەن، لە رۆژی دوو شەممەی رابردوەوە ئەمە دەبێت بە چوارەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش کە تایبەت کراوە بە رەوشی ئۆکراین.
رۆژی پێنج شەممەی رابردوو روسیا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا ڤیتۆی بەکارھێنا، دژی بریارێکی پەیوەست بە خۆی .لەلایەکی ترەوە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت کۆ دەبنەوە و دواین پێشھاتەکان تاووتوێ دەکەن.
ڕاشیانگەیاند، داھاتی وەزارەت لە ساڵی ٢٠٢١ دا بریتییە لە(١٥٤,٤٨٥,٥٥٧,٥٧٦)،بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە رێژەی (٥٤%) زیادیکردوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە ، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٦ داھاتی وەزارەت بریتی بووە لە (٦٢,٨٦٤,٥٠٤,٩١٣)، بۆیە بەراورد بەو ساڵە، داھاتی وەزارەت بەڕێژەی (١٥٠٪) زیادیکردوە. ھەروەھا داھاتی وەزارەت بە ڕێژەی ( ١٥٥%) زیاترە لە خەرجییەکانی وەزارەت.
ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکانی ئۆکراین ژن و منداڵن ، کارمەندانی رێکخراوە مرۆییەکانیش لە رۆمانیا لە ھەوڵی ھاوکارییکردنی ئۆکرانیەکاندان و خۆراک و کەلوپەلی پاک و خاوێنیان پێشکەش کردون .
بە پێی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان ، لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی روسیاوە تا ئێستا زیاتر لە ١٢٠ ھەزار ھاوڵاتی ئۆکرانی وڵاتـەکەیان بەجێھیشتوە و زۆرینەیان بەرەو پۆلەندا و مۆلدۆڤا و رۆمانیا و سلۆڤاکیا و مەجەر کۆچیان کردوە .
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧/٢، سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی خاتوو لەیلا عومەر وەک سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی.
لەوسەردانەیدا، قوباد تاڵەبانی پاڵپشتی و ھاوکاری خۆی بۆ خاتوو لەیلا دووپاتکردەوە و دواتر لەگەڵ بەرپرسی بەشەکانی شارەوانی کۆبووەوە و ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت خزمەتی باشتری ھاوڵاتیانی سلێمانی بکرێت.
لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیشدا، وتی، ھاتووم سوپاسی لەیلا خان بکەم کە ڕەزامەند بووە ئەو پۆستە وەربگرێت و کەسێکە جێی متمانەی ئێمەیە و ئەزموونی پێشووی ئاماژەیە بۆ سەرکەوتنی لەم ئەرکە نوێیەی دا.
لەبارەی زیادەڕەوییەکان لەسەرموڵک و ماڵی گشتی، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە،ھەوڵی جددی ھەیە بۆ چارەسەر کردن و بنبڕکردنی زیادەڕەوی لەسەر موڵکی گشتی. ئەرکی حکومەتیشە ھۆکارەکان دیاری بکات و چارەسەریان بکات.
جەختیشی کردەوە کە ئیشی حکومەتە خزمەتی ھاوڵاتیان بکات و ئاساییش و ئارامی بپارێزێت.
دواتر لەیلا خان بەکەناڵەکانی راگەیاندنی ووت، بەڵێنمان داوە کە خزمەتی ھاوڵاتیان بکەین بێ جیاوازی و دەرگای شارەوانیش واڵایە بۆ ھەمووان.
لای خۆییەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بەڵێنی ھاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنی بۆ سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی راگەیاند، و وتی، سەرکەوتنی شارەوانی سلێمانی سەرکەوتنی ھاوڵاتیانی سلێمانییە.
وتیشی، ھۆکاری بنەڕەتی زیادەروییەکان زیاتر زەوییە، لەبارەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی رایگەیاند، کارکردن لە شەقامەکە بەردەوامە و ھۆکارێکی گرنگە بۆ دوورخستنەوەی قەرەباڵغی شەقامەکان.
"سەرکەوت ئەحمەد" وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دوای دەستگیرکردن و کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست و لێکۆڵینەوە لەگەڵ ھاوسەری شنیار کە تۆمەتبار بوو بە سوتاندنی، ئەمڕۆ تۆمەتبار لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانینا بە تاوانەکەیدا.
ھاوکات" ھونەر رەفیق" باوکی شنیار سوپاسی بەڕێوەبەر و ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی کرد کە رێکارە یاساییەکانیان جێبەجێکرد و وتیشی ، ھیچ کەمتەرخەمییەکیان لە دۆسیەکەدا تێدا نەکردووە. شەوی ١٩ی ئەم مانگە شنیار لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە سوتێنرا و دوای چوار رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە کۆبونەوەی سبەینێی سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی حکومەت و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ، کە لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت ، دوایین پێشھاتەکان و بریارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق سەبارەت بە ھەناردەی نەوتی ھەرێم تاوتوێ دەکرێت .
لە ناوەراستی ئەم مانگەدا ، دادگای فیدراڵی بریاری لەسەر نادەستوری بونی یاسای نەوت و غازی ھەرێمدا کە بەپێی بریارەکە ، ھەناردەی نەوتی ھەرێم بەبێ گەرانەوە بۆ بەغداد نا دەستورییە و دەبێت ھەرێم پابەند بێت بە رادەستکردنی نەوتە بەرھەمھێنراوەکەی بە بەغداد ، ئەم بریارەش لە ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی توندی لێکەوتەوەو حکومەتی ھەرێم بریارەکەی دادگای فیدراڵی بە نادەستوری و نا دادپەروەر ناو برد .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری ھاوبەشانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکات کە رۆژی دووشەممە لێخۆشبوونی ١٥٪ کۆتایی دێت، ھەر ھاوبەشێک دەیەوێت سودمەند بێت پێویستە تا ئەو بەروارە سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی پارەی کارەبا بکەن.
ھەروەھا، ئاگاداری دانیشتووانی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکات کە بەشێک لەوانیش پسوڵەی کارەبایان بۆ چووەتەوە و ئیدارەکانیان بەرپرسن لە دابەشکردنی بەسەریاندا، ھەر بۆیە ئاگاداریان بکەنەوە کە پسوڵەکانیان پێبدەن بۆ ئەوەی سودمەند بن لە لێخۆشبوونی ١٥٪ .
لەبارەی دیداری یەکێتییەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، چاکسازی دەکەنە بنەمای نوێبوونەوە و یەکێتی ناو یەکێتی پتەوتر دەکەن، ھەروەھا ئۆرگانەکانی یەکێتی کاریگەر و چالاکتر دەکەن و ستراتیژێکی دوورمەودای سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەیی کە خزمەت بە ھاووڵاتیان و ژینگەی سیاسی و حکومڕانی لە عێراق بکات، دەیکەنە ھەوێنی کارکردنیان، بۆ ئەو کارانەش ھیچ ھێزێک نایانوەستێنێت.
ھاوکات قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، ئەو دیدارە بۆ تاوتوێکردنی واقعی ئێستای یەکێتی و ناسنامەکەی و نوێکردنەوەی وتاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆئەوەی بە دیدگایەکی نوێوە ئامادەبێت و باشتر خزمەتی خەڵک بکات. راشیگەیاند، دیداری یەکێتی ھەوڵی یەکێتییانەیە بۆ نوێبونەوە و چاکسازی و بەھێزکردنی پێگەی یەکێتیی لە ھەموو ئاستەکان.
لای خۆشیەوە "ئەمین بابەشێخ" وتەبێژی یەکێتی روونیکردەوە، ئامانج لە دیداری یەکێتیی، گفتوگۆکردنە سەبارەت بە مێژووی کاروانی خەبات و درێژەدان بە رێبازی سەرۆک مام جەلال و وێناکردنی سیاسەتگەلێکی ئایندەیی و واقیعی و نیشتمانی.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە تێیدا کاتی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە دیارینەکراوە، نوسینگەی سەرۆکایەتیی ئۆکراین دەڵێت ھەردوولا کۆدەبنەوە.
نوسینگەی سەرۆکایەتیی ئۆکراین ڕاگەیەندراوەکەی لەسەر پەڕەی فەرمی خۆی لە تێلیگرام بڵاوکردووەتەوە بەبێ ئەوەی کاتی کۆبوونەوەکە دیاریبکات، ھەروەھا ڕێککەوتنی ھەردوولا لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە دوای ئەوە دێت وەفێکی ڕووسیا بۆ ھەمان مەبەست سەردانی بیلاڕووسی کرد.
ھەر ئەمڕۆ سەرۆکی ئۆکراین ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی ڕایگەیاند، بە تەلەفون قسەی لەگەڵ سەرۆکی بیلاڕووس ئەلیکساندەر لوکاشینکۆ کردووە.
زیلینسکی لە تێلیگرامی رەسمی خۆی ڕایگەیاند، قسەی لەگەڵ لوکاشینکۆ کردووە، بەڵام ھیچ زانیاری لەبارەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکە نەدرکاندووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ھەینی سەرۆکی ئۆکراین ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیا بە ئامانجی ئەوەی کۆتایی بە گرژییەکان بھێنن، ھەمان ڕۆژ وتەبێژەکەی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاند مۆسکۆش ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە مینسک و بیلاڕووس.
بە گوتەی وتەبێژی کرملن، لایەنی ئۆکراین داوای کردووە شوێنی کۆبوونەوەکان ببرێتە پۆڵەندا و وارشۆ، بەڵام دواتر ئۆکراین وەڵامی مۆسکۆی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە بیلاڕووس نەداوەتەوە.
محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەڕەی ڕەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی سێ قۆڵی (کوتلەی سەدر، سیادەی سوننی و پارتی) لە بەغداد."
کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە بەغداد لەدوای پەیوەندییەکی تەلەفوونی نێوان موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
کۆبونەوەکە لە کاتێکدایە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و پرسی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلایی بکاتەوە.
ڤولۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، کیێڤ داوایەکی یاسایی لە دژی ڕوسیا بۆ دادگای دادی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرزکردووەتەوە.
وتیشی، وڵاتەکەی داوایکردووە ھەفتەی داھاتوو دادگاکە لە شاری لاھای دانیشتنێک لەسەر داواکەی ئۆکراین ئەنجام بدات.
سەرۆکی ئۆکراین ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی داوایکردووە لێپرسینەوە لە ڕوسیا بکرێت، لەسەر گۆڕینی چەمکی قڕکردنی بە کۆمەڵ لە پێناو بیانوو ھێناوە بۆ داگیرکردنەکەی بۆ سەر خاکی ئۆکراین.
جەختیشیکردەوە، چاوەڕوانی ئەوە دەکەن، دادگاکە فەرمان بە ڕوسیا بکات، بە وەستاندنی ھێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی.