ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، لە وڵاتی یۆنان لە دوورگەی میتیلینی بەلەمێکی کۆچبەران نوقم بووە و تا ئێستا تەرمی ٧ کۆچبەر دۆزراوەتەوە کە لە ناویاندا منداڵ ھەیە.
بەڵام ھیچ زانیارییەک لە بارەی ناسنامە و ڕەگەزنامەی کۆچبەرەکانەوە نییە و لە ئێستادا بە نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە بە دواداچوون بۆ ناسنامەی ئەو تەرمانە دەکرێت.
کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە پێی بەدواداچوونەکانیان لە ئەمڕۆوە کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگەی کەلار-سلێمانی، کارەکانی لە پڕۆژەکە ڕادەگرێت و ھەموو ئامێرەکانی دەکشێنێتەوە.
ڕاشیگەیاند، ھۆکاری ڕاگرتنی کارەکانی قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە بۆ تەرخاننەکردنی بودجەی پێویست لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێتەوە، کە نزیکەی نیوەی بودجەی پڕۆژەکەی تەرخانکردووە.
لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧وە، بەردی بناغەی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگەی کەلار-سلێمانی دەستپێکردووە و لە ئێستادا نزیکەی ٦٠٪ی کارەکانی تەواو بووە.
نۆرینگەکە تایبەتە بەو گەنجانەی کە پڕۆسەی ھاوسەرگیری ئەنجام دەدەن کە پێویستە لەگەڵ پشکنینە تەندورستیەکان لەم نۆرینگە ڕاوێژکاریە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بەشداری لە خولێکی ھۆشیاری تەندروستی و دەرونی و یاسایی و کۆمەڵایەتی خێزانی بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بەڕێوەبەرایەتی نۆرینگە پزیشکییە میللییەکان و ڕاوێژکارییە خێزانییەکان لە سلێمانی کراوەتەوە و خزمەت پێشکەش بەو گەنجانە دەکات کە دەچنە پڕۆسەی ھاوسەرگیرییەوە.
"خامنەیی" لە وتەیەکدا ھەڵوێستی ئێرانی سەبارەت بە شەڕی روسیا و ئۆکراین راگەیاند و وتی، ئۆکراین قوربانی سیاسەتی ئەمریکایە و ئەو وڵاتەی گەیاندووەتە ئەم قۆناغە .
وتیشی دژی جەنگن لە ئۆکراین و پشتیوانی کوشتنی بیتاوانان و وێرانکردنی ژێرخانی ھیچ وڵاتێکی جیھان ناکەن.
ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵیی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر دەستووریبوون یان نادەستووریبوونی دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن، بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆبۆوە و لە کۆبونەوەکەدا بریاردرا لەسەر ئەوەی کە ھیچ بڕگەیەکی دەستوریی نیە دەسەڵات بداتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کردنەوەی دەرگای خۆ کاندیدکردنەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ، بەڵام دەکرێت ئەو بابەتە لە ئەنجومەنی نوێنەران بخرێتەروو بۆ ئەوەی پەرلەمانتاران بە دەنگدان بریاری لەسەر بدەن نەک سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە .
ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دووجار، دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە، لەو دوو ماوەیەشدا ٥٦ کەس خۆیان کاندید کرد، بەڵام بەھۆی نەبوونی مەرجە یاسایی و دەستوورییەکان، کاندیدبوونی ٢٣ کەسیان رەتکرایەوە و ئێستا ٣٣ کەس کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
"زیلینسکی" لەڕێی ڤیدیۆوە وتارێکی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا پێشکەش کرد و رایگەیاند، ئۆکراین روبەڕووی کارەسات بووەتەوە و رۆژانە دەیان کەس دەکوژرێن و روسیا مووشەک ئاڕاستەی منداڵان دەکات، وتیشی لە ئێستادا لەگەڵ واقیعێکی تاڵدا مامەڵە دەکەن و دەجەنگن لەپێناو ئازادی خاکی وڵاتەکەیان و گەلی ئۆکراین پەرۆشە بۆ بەرگری کردن لە مافەکانی.
"زیلینسکی"راشیگەیاند، دڵخۆشن بە پشتیوانی وڵاتانی ئەوروپا و ئۆکراین دەیەوێت لەگەڵ ئەوروپا بێت و لە پێناو ئەو ئامانجەدا دەجەنگن، داواشی لە ئەوروپا کرد کە بۆیان بسەلمێنن بە کردار لەگەڵ ئۆکراینن.
عەباس زاملی سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەکرد، ھاوپەیمانی فەتح پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەکات سەبارەت بە نادەستوری بوونی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، جەختیشی کردەوە، جارێکی تر دادگای عێراق بەھێزی و کاریگەری خۆی سەلماند.
سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح داواشی کرد ، پشتیوانی دادگای فیدراڵی بکرێت و رێز لە بڕیارەکانی بگیرێت .
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەفدێکی سەربازی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی جەنەراڵ کیس فیلیپس گەورە راوێژکاری سەربازی و پاشکۆی سەربازی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق کۆبووە و گفتوگۆیان لەبارەی لەمەترسییەکانی تێرۆر بۆسەر لەعێراق و سوریا کرد .
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لەمەترسییەکانی تێرۆر کرا لەعێراق و سوریا، لەم رووەوە پێویستی پێکەوەکارکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق وھێزەکانی ھاوپەیمانان دووپاتکرایەوە بۆ رووبەرووبونەوەی ھەر ھەڕەشەیەکی تێرۆریستان بەتایبەت لەناوچە جێ ناکۆکەکان، بۆ ئەو مەبەستەش ھەردوولا ھاوڕابون کە کار بکرێت بۆ نەھێشتنی ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی کەتێرۆریستانی داعش ناوبەناو دزەی لێوەدەکەن.
سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق و کاریگەرییەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ لەسەر باری ئەمنی وڵات، ھەردوولا کۆک بوون کە لایەنە سیاسیەکان ھەرچی زووە کار بکەن بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی نوێی خزمەتگوزار، لەوبارەیەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە، پێویستە گفتوگۆکان بەئاڕاستەی لێکتێگەیشتن و رێککەوتن بێت، داواشی کرد ھێزە سیاسیەکانی عێراق بیر لەگۆڕینی کلتوری فەرمانڕەوایی خۆسەپێن بکەنەوە و لەبری ئەوە کاربکەن بۆ ھێنانەکایەی کلتوری بەرێوەبردن و حوکمڕانی کردن و بیکەنە کۆڵەکەی سەرەکی کارکردنیان لەحکومەتی داھاتووی عێراقدا.
لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا و لەبارەی چاکسازییەکانی پێشمەرگەوە، وەفدی سەربازی ئەمریکا ستایشی ھەوڵەکانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیان کرد بۆ خێراتر بەرێوەچوونی ئەو چاکسازیانە لەوەزارەتی پێشمەرگە، لەمڕووەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، تەنیا بەدامەزراوەیی کردنی ھێزەکانی پێشمەرگە بەس نیە بۆ ئەوەی ھێزێکی نیشتمانی مەشقپێکراومان ھەبێت، بەڵکو دەبێ گیانی نیشتمانپەروەری لەنێویاندا پەرەی پێ بدرێت و نیشتمان و کوردستان لەسەروو ھەموو شتێکی ترەوە بێت.
وتیشی لە ئێستادا رەوشی سنورەکانی عێراق پارێزراوە .
کازمی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاشکرای کردووە، حکومەتی عێراق رێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی چین کردووە، لە نێو رێککەوتنەکەدا دروستکردنی ١٠٠٠ خوێندنگە جێگە کراوەتەوە.
وتیشی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ چین بۆ بونیادنانی خوێندنگە دەیسەلمێنێت کە حکومەتەکەی ھەموو بەرپرسیارێتییەکی لە ئەستۆ گرتووە، وتیشی پابەند دەبن بە ھەموو ئەو رێککەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەگەڵ وڵاتاندا ئیمزایانکردووە.
رێککەوتنی درووستکردنی خوێندنگە لە کاتێکدایە کە کەمی خوێندنگە یەکێکە لە گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن لە عێراقدا.
د.ئومێد رەفیق سەرۆکی زانکۆی جیھان- سلێمانی رایگەیاند ، لەمەودوا تاقیگە و توانازانستییەکانی زانکۆکە دەخەنە خزمەت لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ، ئامانجیان لەم کارە خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتییە .
ھاوکات ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، بە پێی لێکتێگەیشتنەکە زانکۆی جیھان ھاوکاری تەواوی لیژنەکان دەبێت و تاقیگە و توانا زانستییەکانی دەخاتە بەردەست لیژنەھاوبەشەکان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی زانستی پشکنین بۆ کۆی ئەو خواردن و مەوادانە بکرێت کە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و لە سەر بنەمایەکی تەواو زانستی بڕیار لەسەر گونجاوی یان نەگونجاویان بدرێت.
لە دوای تەواوکردنی دواین قۆناغی خوێندنیان خوێندکارانی کۆلێژی یاسای زانکۆی قەڵەم لە ھەر سێ پێکھاتەی (کورد ، عەرەب ، تورکمان ) وەک پێزانینێک بۆ رۆڵ و پێگەی سەرۆک مام جەلال و پارێزەری یاسا و دەستور لە عێراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کرد و رێز و پێزانینی خۆیان نیشاندا .
لەو سەردانەیاندا خوێندکارانی دەرچوو رایانگەیاند، سەرۆک مام جەلال وەک یاساناسێک خزمەتێکی گەورەی بە پاراستنی سەروەری یاسا و دەستور کردووە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و بەپێویستیان زانی لە دوای تەواوکردنی کۆلێژی یاسا یەکەم شوێن کە سەردانی دەکەن مەزاری سەرۆک مام جەلال بێت .
فیراس موسلماوی ئەندامی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، لێپرسینەوە لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن چونکە سەردانەکەی بۆ تورکیا لە کاتێکی ھەستیاردا بووە، بە تایبەتی کە وڵات بە قەیرانێکی سیاسییدا تێپەڕدەبێت.
کاردانەوەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دوای ئەوە دێت کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی سەروەری ھەفتەی رابردوو سەردانی تورکیایان کرد و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەزگای میتی تورکی کۆبوونەوە.
بۆ ئەو مەبەستە بەشی مێژووی زانکۆکە پڕۆژەیەکی ئامادەکردووە بۆ نووسینەوەی مێژووی شاری ھەڵەبجە، لە چوارچێوەی پڕۆژەکەشدا وۆرکشۆپێکی تایبەت بە گرنگیی کەلەپوور لە زیندووراگرتنی مێژووی ھەڵەبجەدا رێکخست.
دیمیتری کولیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراین رایگەیاند، خۆیان نادەن بەدەستەوە و بەردەوامن لە بەرگریکردن.
سوپای روسیاش رایگەیاند، ئۆکراینیان لە دەریای ئازۆڤ دابڕاندووە و داواش لە دانیشتوانی کیێڤ دەکات لە شوێنە سەربازییەکانی دووربکەونەوە. وەزارەتی دەرەوەی روسیاش دەڵێت، بوونی چەکە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا قبوڵکرا نییە و ئیتر کاتی ئەوەیە چەکە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا ببرێتە دەرەوە.
لەبارەی دواین پەرەسەندنەکانیش سەرۆکی ئۆکراین بە تەلەفۆن لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا گفتوگۆی کرد و داوای کرد ناوچەی دژە فڕین بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەیدا بسەپێنن و وڵاتەکەشی لە یەکێتی ئەوروپا وەربگرن. ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش داوا دەکات روسیا لە ئەندامێتی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ دووربخرێتەوە.
وتیشی، سوپای روسیا قوتابخانە و نەخۆشخانەکانی ئۆکراینی بۆردومان کردووە. ھاوکات نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ملیارێک و ٧٠٠ ملیۆن ھاوکاری بەپەلە دەکات بۆ ئۆکراین و دەشڵێت ژمارەی ئاوارەکانی ئۆکراین لە ناوخۆی ئەو وڵاتە یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە. بەپێی ھەواڵی میدیاکانی بەریتانیاش حکومەتی ئەو وڵاتە ھەڵسەنگاندن بۆ دەرکردنی روسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات.